19/08/2026
چاندنی دار
ڕۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٩_٨_٢٠٢٦ لە ژێر چاودێری ڕاستەوخۆی بەرێز ئەندازیار -رەوان اسماعیل أبوبكر- بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکان و بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەرێزان ئەندازیار رۆژان کمال شوکری بەڕێوەبەری شارەوانی دوو بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ڕاپەڕین هەڤاڵ (فەریدوون حەسەن) و
شاندی یاوەری
دەستکرا بە چاندنی داری سیسەم لە شەقامی سەرەکی ناز ناز ، بە ئامانجی زیاتر کردنی ڕێژەیی سەوزایی بڕی(١٦٠٠٠) شازدە هەزار دار ئامادەکراوە بۆ چاندنیان لەسەرجەم شەقامەکانی شاری هەولێر .
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر