مەعریفەتخانەی ئاستانە

مەعریفەتخانەی ئاستانە ناونیشان: مامۆستایان - بەرانبەر شاری یاری سلێمانی

دیداری ستافی ئاستانە لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان:- د. محەممەد عیوەزی، بەرپرسی ناوەندی «ڕەواسیخ» و، شێخ جاسم، بەرپرسی بەشی کت...
18/08/2026

دیداری ستافی ئاستانە لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان:
- د. محەممەد عیوەزی، بەرپرسی ناوەندی «ڕەواسیخ» و، شێخ جاسم، بەرپرسی بەشی کتێب لە ناوەندی «ڕەواسیخ».
- دەزگای «دار مەنار فیکر»

17/08/2026

جوانی ئایین لە تۆڵەسەندنەوە لە مرۆڤە ستەمکارەکان...

بۆچی گرنگە کتێبە توراسی و مێژووییەکانی ئیسلام بخوێنینەوە؟!خوێندنەوەی کتێبە توراسی و مێژووییەکانی ئیسلام، تەنیا هەڵدانەوە...
13/08/2026

بۆچی گرنگە کتێبە توراسی و مێژووییەکانی ئیسلام بخوێنینەوە؟!

خوێندنەوەی کتێبە توراسی و مێژووییەکانی ئیسلام، تەنیا هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ڕابردوو نییە، بەڵکوو شارەزابوونە لە شوناسی خۆمان. لە ڕێگەی ئەم کتێبانەوە، لە نزیکەوە شارەزا و ئاشنا دەبین بە مێژووی شارستانییەتی ئیسلامی؛ دەبینین کە چۆن پێشینانمان لە ڕووی زانست، فیکر و بونیادنانی شارستانییەتەوە جێدەستیان دیار بووە و، کاریگەرییان لەسەر مرۆڤایەتی هەبووە.

ئەم ئاشنابوونە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێکی قووڵترمان بۆ ئایین هەبێت و، ڕووکەشییانە نەڕوانینە مێژووی شارستانییەتەکەمان. لە هەمان کاتدا فێرمان دەکات وانە لە هەڵە و ئەزموونەکانیان وەربگرین. بەڵام گرنگترین خاڵ ئەوەیە؛ لەبری ئەوەی تەنیا دیلی سەروەرییەکانی ڕابردوو بین، بە بیرێکی کراوەوە باشەکان و حیکمەتەکانیان بپاڵێوین، تاوەکوو بیانکەینە چرایەک بۆ تێگەیشتن لە ئێستا و جوانترکردنی داهاتوومان.

لە ڕۆحی بەکۆمەڵەوە بۆ چارەسەری ئیسلامییانەلە دیدگای ئیسلامەوە، تاکی موسڵمان کەسێکی گۆشەگیر و خەڵوەتنشین نییە -وەک ڕاهیبی...
12/08/2026

لە ڕۆحی بەکۆمەڵەوە بۆ چارەسەری ئیسلامییانە

لە دیدگای ئیسلامەوە، تاکی موسڵمان کەسێکی گۆشەگیر و خەڵوەتنشین نییە -وەک ڕاهیبی دێرەکان-؛ بەڵکوو هەمیشە لەناو کۆمەڵدایە. تەنانەت لە پەرستشەکانیشیدا بۆ پەروەردگاری، داوای لێ کراوە بە شێوەی بەکۆمەڵ ئەنجامیان بدات، هەر لەبەر ئەوەیە لە ئیسلامدا مزگەوت دروست کراوە و جەختی لێ کراوەتەوە.

کاتێک موسڵمان لە نوێژی بەکۆمەڵ دوا دەکەوێت و نوێژەکەی بە تەنیا دەکات، بەڵام ڕۆحی بەکۆمەڵ لە ویژدانیدا دێت و دەچێت و، بەسەر زمانیدا دێت کاتێک موناجاتی پەروەردگاری دەکات و دەڵێت:
﴿إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ (٥) اهْدِنَا الصِّرَاطَ الْمُسْتَقِيمَ (٦)﴾ [الفاتحة: ٥-٦]؛
واتا: «خودایە، تەنیا هەر تۆ دەپەرستین و هەر لە تۆش داوای یارمەتی و پشتیوانی دەکەین. خودایە بەردەوام ڕێنمووییمان بفەرموو بۆ ئەم ڕێبازە ڕاست و دروستەی ئیسلام.»

بەوە ناوترێت چارەسەری ئیسلامی؛ کە خۆی لە هزری ئیسلامیی چەسپاو، بەها نەمرەکانی ئیسلام، و دەقە دروست و ڕاشکاوەکان لابدات؛ پاشان گەردنکەچ بێت لە بەردەم هزر، پڕۆگرام، بەها و ئەو ڕێکخراوانەدا کە شارستانییەتی بێگانە، یان یاسا دەستکردەکان، یان شەریعەتە گۆڕاو و سڕدراوەکان هێناویانە (وەک گەردنکەچییەکی بەندە بۆ پەرستراوەکەی)؛ کاتێکیش بەرەوڕووی دەقە ئیسلامییەکان و بنەما شەرعییەکان دەبێتەوە، دەست دەکات بە پێچ و پەنا و لێدان و، بە شوێن کۆمەڵێک بابەتی گوماناویدا دەکەوێت کە نە تینوێتی دەشکێنن و، نە ڕێگا ڕۆشن دەکەن.

ــ پەڕتووکی: چارەسەری ئیسلامییانە پێویستییەکی حەتمییە

11/08/2026

کرمانجی نەزانی ناچیتە بەهەشتەوە...هەندێک لەبیروباوەڕی ئێزیدییەکان لەبارەی بوون و قیامەتەوە!

10/08/2026

تێڕوانینی ئێزیدییەکان بۆ دەرەوەی خۆیان چۆنە؟ ئایا ئایینێکی کراوەیە؟

دکتۆر ئیسماعیل موقەدەم لە کتێبەکەیدا (نەهێشتنی نەخوێندەواریی پەروەردەیی) لەبارەی فەزڵی پەروەردەی پێشوەختەوە دەڵێت:«پەروە...
09/08/2026

دکتۆر ئیسماعیل موقەدەم لە کتێبەکەیدا (نەهێشتنی نەخوێندەواریی پەروەردەیی) لەبارەی فەزڵی پەروەردەی پێشوەختەوە دەڵێت:

«پەروەردەی منداڵان زۆر زووتر دەست پێ دەکات لەوەی ئێمە بیری لێ دەکەینەوە؛ چونکە زۆربەی خەڵک تەنیا سەیری گەشەی جەستەییی منداڵ دەکەن، هەندێک کەسیش ئاوڕ لە پرسی پەروەردە نادەنەوە تا منداڵەکە گەورە دەبێت و تەمەنی لە دوازدە ساڵ تێ دەپەڕێت. ئەمەش زیانێکی گەورەیە؛ چونکە دەروون و کەسایەتیی منداڵ لە پێنج ساڵی یەکەمدا دروست دەبێت و، تۆوی یەکەمی تێدا دەچێنرێت. ئەم قۆناغە مافی ئەوەی هەیە کە زۆرترین گرنگیی پێ بدرێت، بەڵام بەداخەوە بە زۆرترین بێباکییەوە تێ دەپەڕێنرێت.»

• پەرتووکی: منداڵی خانەوادە دیندارەکان

ئێستاناساندنی پەرتووکی: «ئایینی یەزیدی»لەلایەن بەڕێز: مامۆستا ساڵح محەممەد مەلا ساڵح شارەزووری
08/08/2026

ئێستا
ناساندنی پەرتووکی: «ئایینی یەزیدی»
لەلایەن بەڕێز: مامۆستا ساڵح محەممەد مەلا ساڵح شارەزووری

چی لەبارەی یەزیدییەکانەوە دەزانیت؟لەم ناوچەیەی تێیدا دەژین، مشتومڕ و مقۆمقۆیەکی زۆر دەربارەی ئایینی یەزیدی هەیە؛ دەپرسرێ...
05/08/2026

چی لەبارەی یەزیدییەکانەوە دەزانیت؟

لەم ناوچەیەی تێیدا دەژین، مشتومڕ و مقۆمقۆیەکی زۆر دەربارەی ئایینی یەزیدی هەیە؛ دەپرسرێت لەبارەی ئەسڵی ئایینەکە و شەریعەت و شێوازی ژیانکردنی یەزیدییەکانەوە. ئایا کێن، چی دەپەرستن؟ خووڕەوشت و بنەما ئایینییەکانیان چین؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە و ناسینی یەزیدییەکان، ئێوارەکۆڕێک ساز دەکرێت بۆ بەڕێز مامۆستا ساڵح محەممەد مەلا ساڵح شارەزووری، بۆ ناساندنی پەڕتووکی «ئایینی یەزیدی».

ڕێککەوت: شەممە، ٨/٨/٢٠٢٦
کات: ٥:٠٠ـی دوایی عەسر
شوێن: مەعریفەتخانەی ئاستانە، تەلاری جودی، نهۆمی زەمینی، بەرانبەر دەرگای شاری یاریی سلێمانی.

تۆ شکۆداریت بە باوەڕ و ئیمانەکەتڕێگە مەدە ئەم حەقیقەتەت بیرببەنەوە؛ گەرچی دەستت کۆتوبەند بکەن و چاوت ببەستن، هەرچەندە قس...
04/08/2026

تۆ شکۆداریت بە باوەڕ و ئیمانەکەت

ڕێگە مەدە ئەم حەقیقەتەت بیرببەنەوە؛ گەرچی دەستت کۆتوبەند بکەن و چاوت ببەستن، هەرچەندە قسەت پێ بڵێن و گاڵتە و قەشمەرییت پێ بکەن... نەکەیت ڕێگە بدەیت ئەمە کار بکاتە سەر تێڕوانینت بۆ خۆت و بۆیان!

چۆن هەست بە کەمی دەکەیت، کاتێک پەروەردگارت لەگەڵدایە؟!
﴿وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ﴾ [المنافقون: ٨].

چۆن نرخیان بۆ دادەنێیت، لە کاتێکدا خوای گەورە سەرشۆڕی کردوون؟!
﴿وَمَن يُهِنِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِن مُّكْرِمٍ ۚ﴾ [الحج: ١٨].

تەرازووەکانیان پووچە، وەک پووچیی دنیا کە لە لای خودا هێندەی باڵە مێشوولەیەک سەنگ و قورساییی نییە.

لە ڕۆژی قیامەتیش هەمووان تەرازووی حەقیقی دەبینن:
﴿وَنَضَعُ الْمَوَازِينَ الْقِسْطَ لِيَوْمِ الْقِيَامَةِ﴾ [الأنبياء: ٤٧].
ئیمانەکەت لەم ڕۆژەدا چیی سوودی هەیە، ئەگەر لە دونیادا بە نووری ئیمان ئەم تەرازووە نەبینیت؟!

چەند جوان بوو ئەوەی کە برایەکی ئازیز گوتی: مانای "لا إِلَهَ إِلَّا اللَّه" لە دڵتدا بێنە دی و دڵنیا بە لە چەسپاندنی، دواتر بڕوانە چواردەورت، ئەو کات شتەکان بە قەبارەی ئاسایی خۆیان دەبینیت!

• مزگێنییەکان؛ د. ئەیاد قونەیبی

Address

Saeed Kaban Str. 20, Sulaymaniyah, 46001
Haditha

Opening Hours

Monday 06:00 - 23:00
Tuesday 06:00 - 23:00
Wednesday 06:00 - 23:00
Thursday 06:00 - 23:00
Friday 02:00 - 23:00
Saturday 06:00 - 23:00
Sunday 06:00 - 23:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مەعریفەتخانەی ئاستانە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category