Wahab Halabjay _ وەهاب هەڵەبجەی

Wahab Halabjay _ وەهاب هەڵەبجەی بەڕێوبەری گشتیی دژەتیرۆری کوردستان
General Director of Counter Terrorism Group
(1)

24/07/2026

لەخۆمان پاراستن

کوردی | عربيبە ناوی خودای گەورە ﴿مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن...
06/07/2026

کوردی | عربي

بە ناوی خودای گەورە

﴿مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَٰهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبْدِيلًا﴾

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهید ملازمی یەکەم حەسن خضیر زغیر، هەڤاڵان و هاوسەنگەرانی و هەموو قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەکەین، کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی چەکدارانی داعش لە پارێزگای کەرکووک لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و کۆماندۆی کوردستان، گیانی پاکی بەختی پاراستنی نیشتمان کرد.

شەهیدبوونی ئەم ئەفسەرە قارەمانە لە کاتی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی ناوچەکانی سەختەکان، جارێکی تر ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق و کوردستان و دژەتیرۆر و هەموو هێزە هاوپەیمانەکان، بە گیانی فیداکارییەوە لە پێناو ئاسایش و ئارامی خەڵک و نیشتماندا خەبات دەکەن.

دڵنیاین کە خوێنی شەهیدان بەزایە ناڕوات، بەڵکو دەبێتە هێزی زیاتر بۆ بەردەوامبوون لە ڕیشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی خاک و سەقامگیری و ئارامی هاوڵاتیان.

لە خودای گەورە داواکارین شەهید بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، ئارامی بداتە بنەماڵە و کەسوکار و هاوسەنگەرانی، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر - CTG

بسم الله الرحمن الرحيم

﴿مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُواْ مَا عَاهَدُواْ ٱللَّهَ عَلَيْهِ ۖ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۖ وَمَا بَدَّلُواْ تَبْدِيلًا﴾

بقلوبٍ يعتصرها الحزن والأسى، نتقدّم بأحرّ التعازي والمواساة إلى عائلة الشهيد البطل الملازم الأول حسن خضير زغير، وإلى رفاقه وزملائه، وجميع أبطال جهاز مكافحة الإرهاب العراقي، الذي ارتقى شهيدًا أثناء مواجهة عصابات داعش الإرهابية في محافظة كركوك، ضمن عملية مشتركة مع قوات التحالف وكوماندوز كوردستان، مضحيًا بروحه الطاهرة في سبيل الدفاع عن الوطن وحماية أمنه واستقراره.

إن استشهاد هذا الضابط البطل خلال استمرار عمليات تطهير المناطق الوعرة، يؤكد مرة أخرى أن القوات الأمنية العراقية و الکردستانیة، وجهاز مكافحة الإرهاب، وجميع القوات المتحالفة، يواصلون أداء واجبهم بروح التضحية والفداء من أجل أمن المواطنين وسلامتهم وحماية الوطن.

ونؤكد أن دماء الشهداء لن تذهب سدى، بل ستبقى دافعًا وقوةً إضافية لمواصلة اجتثاث الإرهاب من جذوره، وحماية الأرض، وتعزيز الأمن والاستقرار وطمأنينة المواطنين.

نسأل الله العلي القدير أن يتغمد الشهيد بواسع رحمته، وأن يسكنه فسيح جناته، وأن يلهم أهله وذويه ورفاق سلاحه الصبر والسلوان، كما نسأله تعالى الشفاء العاجل للجرحى.

جهاز مکافحة الارهاب - CTG

ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە بەشداربووین لە مەراسیمی ناساندنی کتێبی «کڵپەی ژێر خۆڵەمێش»، کە وەک بیرەوەرییەکانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر ...
04/07/2026

ئەمڕۆ بە خۆشحاڵییەوە بەشداربووین لە مەراسیمی ناساندنی کتێبی «کڵپەی ژێر خۆڵەمێش»، کە وەک بیرەوەرییەکانی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڵاوکراوەتەوە.

ئەم کتێبە تەنها کۆمەڵە بیرەوەرییەک نییە، بەڵکو بەشێکە لە یاد، مێژوو، خەبات و ئەو ڕێگایەی کە نەوەیەک لە پێناو پاراستنی خاک، ناسنامە و بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا پێیدا تێپەڕیوون.

پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکەین بۆ ئەم هەنگاوە گرنگەی لە تۆمارکردن و گواستنەوەی ئەزموون و بیرەوەرییەکان بۆ نەوەکانی داهاتوو. دڵنیاین «کڵپەی ژێر خۆڵەمێش» دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگ بۆ خوێنەران، توێژەران و هەموو ئەوانەی گرنگی بە مێژووی سیاسی و خەباتی گەلەکەمان دەدەن.

إنا لله وإنا إليه راجعونبە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و کەسووکاری خ...
02/07/2026

إنا لله وإنا إليه راجعون

بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێز و کەسووکاری خوالێخۆشبوو کاکە باوان یوسف یونس بامۆکی و خزمانی بامۆک دەکەین؛ ئەو گەنجە خۆشەویستەی کە دۆزینەوەی تەرمەکەی، دوای چەندین ڕۆژ گەڕان و هەوڵدانی بەردەوام، خەمێکی قورس و ئازارێکی گەورەی لە دڵی خەڵکی هەڵەبجە و کوردستان جێهێشت.

کۆچی ناوەختی کاکە باوان، تەنها خەم و کۆستی بنەماڵەی نییە، بەڵکو خەمێکە بۆ هەموو ئەوانەی بە دڵسۆزی چاویان لە چارەنووسی بوو، بە هیواوە چاوەڕێی هەواڵێکی خۆش بوون، و لە ماوەی ئەم ڕۆژانەدا بە دوعا، گەڕان، هاوکاری و هاوسۆزی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بوون.

لەم بۆنە خەمناکەدا، سوپاس و پێزانینی بێپایانی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو کەس و لایەنانە دەکەین کە بە هەستی مرۆڤدۆستی و نیشتیمانپەروەری، لە کات و وزە و توانای خۆیان بەخشی و لە هەوڵەکانی گەڕان بەشدارییان کرد. ئەو هاوپشتییە جوانە توانی خەمەکە سووک بکات و جارێکی دیکە نیشانی دا کە کۆمەڵگەی ئێمە لە کاتی ناخۆشی و تەنگانەدا پشتی یەکتر بەرنادەن و بەدەمیەکەوەین.

لە خودای گەورە داواکرین ڕۆحی پاکی کاکە باوان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بخاتە دڵی دایک و باوک، بنەماڵە، کەسوکار و هاوڕێیانی. هیواخوازین ئەم کۆستە دواهەمین خەمی ئەم بنەماڵەیە و ئەم ناوچەیە بێت

براتان
وەهاب هەڵەبجەیی

کوری|عربی|ئینگلیزیجێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی بارەگای دژەتیرۆری کردشێخ جەعفەر شێخ مستەفا ، جێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی بەڕ...
01/07/2026

کوری|عربی|ئینگلیزی

جێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی بارەگای دژەتیرۆری کرد

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ، جێگری سەرۆکی هەرێم سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر کرد و لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی باڵا بە گەرمی پێشوازی لە بەڕێزیان و هەڤاڵانی یاوەری کرا.

لە دیدارێکدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ڕۆڵ و کاریگەری هێزەکانی دژەتیرۆری بەرزنرخاند لە ڕووبەڕونەوەی تیرۆر و ئۆپەراسیۆن و چالاکییە بەردەوامەکانیان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان و جەختیکردەوە لەسەر گرنگی و بایەخی بەردەوامیدان بە مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی دژە تیرۆر لەسەر بنەمای نوێی زانستی هێزە تایبەتەکان و وەک هەمیشە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ سەرخستنی ئەرکەکانیان دووپاتکردەوە.

لەبەرامبەردا وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر بەناوی سەرجەم ئەفسەر و پێشمەرگە و کارمەندەکانی دژەتیرۆرەوە ، سوپاسی پشتیوانییە بەردەوامەکانی بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفای کرد کە هەمیشە هێزێکی گەورە بووە لە پشت دژەتیرۆرەوە و لە راپۆرتێکیشدا بەرچاوروونیکرد لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەکان لە رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی هەرێم و وتی ئەرکەکانی دژەتیرۆ لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان بەڕێوەدەچن و بەرامبەر ئارامی و ژیانی خەڵک هەمیشە خۆیان بەبەرپرسیار دەزانن.

نائب رئيس إقليم كوردستان يزور المديرية العامة لمكافحة الإرهاب

أجرى السيد الشيخ جعفر شيخ مصطفى، نائب رئيس إقليم كوردستان، زيارةً رسمية إلى المديرية العامة لمكافحة الإرهاب، حيث كان في استقباله السيد وهاب حلبجي، المدير العام لمكافحة الإرهاب، وعدد من كبار القادة والضباط.

وخلال اللقاء، أشاد السيد الشيخ جعفر شيخ مصطفى بالمستوى العالي من المهنية والكفاءة والجاهزية العملياتية التي تتمتع بها قوات مكافحة الإرهاب، مثمناً دورها المحوري في مواجهة الإرهاب والتهديدات الأمنية، وجهودها المتواصلة في ترسيخ الأمن والاستقرار في إقليم كوردستان.

وأكد سيادته أهمية مواصلة تطوير قدرات منتسبي المديرية من خلال برامج التدريب والتأهيل المتخصصة، وفق أحدث المعايير العلمية والعسكرية المعتمدة لدى قوات العمليات الخاصة، بما يعزز جاهزية القوات ويمكنها من أداء مهامها الوطنية بكفاءة واقتدار. كما جدد دعمه الكامل وثقته الراسخة بمنتسبي المديرية، تقديراً لتضحياتهم ودورهم في حماية أمن المواطنين واستقرار الإقليم.

من جانبه، أعرب السيد وهاب حلبجي، المدير العام لمكافحة الإرهاب، باسمه ونيابةً عن جميع الضباط ومنتسبي قوات البيشمركة والموظفين في المديرية، عن بالغ شكره وتقديره للدعم المستمر الذي يقدمه السيد الشيخ جعفر شيخ مصطفى، مؤكداً أن هذا الدعم شكل على الدوام حافزاً مهماً لتعزيز أداء المؤسسة والارتقاء بقدراتها.

كما قدم إحاطةً شاملة حول المهام الوطنية والمسؤوليات الموكلة إلى المديرية، والجهود المستمرة التي تبذلها في مكافحة الإرهاب والتصدي لمختلف التهديدات الأمنية، مؤكداً أن جميع عمليات المديرية تُنفذ في إطار الدستور والقوانين النافذة والضوابط المهنية، وأن حماية أرواح المواطنين وصون الأمن والاستقرار ستظل في مقدمة أولوياتها ومسؤولياتها الوطنية.

Deputy President of the Kurdistan Region Visits the General Directorate of Counter Terrorism

Mr. Sheikh Jaafar Sheikh Mustafa, Deputy President of the Kurdistan Region, paid an official visit to the General Directorate of Counter Terrorism, where he was warmly welcomed by Mr. Wahab Halabjaiy, Director General of Counter Terrorism, together with a number of senior commanders and officers.

During the meeting, Mr. Sheikh Jaafar commended the professionalism, dedication, and operational readiness of the Counter Terrorism Forces, recognizing their pivotal role in combating terrorism and preserving the security and stability of the Kurdistan Region. He praised the Directorate’s sustained operational efforts and reaffirmed the strategic importance of continuously enhancing the capabilities of its personnel through advanced training programs and specialized exercises aligned with the latest international standards and modern special operations doctrine.

He further reiterated his unwavering support for the Counter Terrorism Forces and expressed his confidence in their continued commitment to fulfilling their national responsibilities with professionalism, integrity, and distinction.

In turn, Mr. Wahab Halabjaiy, Director General of Counter Terrorism, expressed his sincere appreciation, on behalf of all officers, Peshmerga personnel, and civilian staff of the Directorate, for Mr. Sheikh Jaafar’s longstanding support and confidence in the institution. He also delivered a comprehensive briefing on the Directorate’s national mission, operational responsibilities, and ongoing efforts to counter terrorist threats and safeguard the security and stability of the Kurdistan Region.

Mr. Halabjaiy emphasized that all Counter Terrorism operations are conducted in strict accordance with the rule of law, relevant legal frameworks, and established operational standards. He reaffirmed that the protection of citizens’ lives, public security, and regional stability remains the Directorate’s foremost priority and guiding responsibility.

کوردی - عربيمایەی شانازین و سەرتان بەرزکردینەوەهەڵەبجە جارێکی تر نیشانی دا کە تەنها ناوی شارێک نییە، بەڵکو سومبولی ویژدا...
18/06/2026

کوردی - عربي

مایەی شانازین و سەرتان بەرزکردینەوە

هەڵەبجە جارێکی تر نیشانی دا کە تەنها ناوی شارێک نییە، بەڵکو سومبولی ویژدان، مرۆڤدۆستی، میوانداری و هەستی بەرزی ئینسانییە. ئەم پارێزگایە، کە خۆی لە مێژوودا زۆرترین ئازار و قوربانیی بینیوە، ئەمجارەش بە کردار سەلماندی کە ئازاری خەڵکی دیکەش بە ئازاری خۆی دەزانێت.
خەڵکی هەورامان، خورماڵ و کۆی پارێزگای هەڵەبجە هەڵوێستێکی بەرز و مێژووییان نیشان دا، هەڵوێستێک کە لەسەر بنەمای مرۆڤایەتی، وەفا، هاوسۆزی و ڕێزگرتن لە میوان و غەریب دامەزرابوو.

هەر لە سەرەتایی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەوە، هاوشانی خێزان و کەسوکار، و بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە و خورماڵ وەستاوین، و تەواوی پاڵپشتی و هاوکاریی خۆمان دەربڕیوە و چاودێریی دۆخە نەخوازراوەکەمان کردووە.

لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەدا، ئەوەی بینرا تەنها گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمێک نەبوو؛ بەڵکو وێنەیەکی گەورە بوو لە پەیوەندیی دڵ بە دڵ، لە مرۆڤدۆستیی بێ سنوور، و لە هەستێکی پاک کە زمان، نەتەوە، ناوچە و ناسنامەی جیاواز ناناسێت.

سوپاس و پێزانینی قووڵمان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە بە شەو و ڕۆژ ماندووبوون و گیانفیداییانە، بەشدارییان کرد لە گەڕان و دۆزینەوەی تەرمەکەدا، بۆ هێزە ئەمنییەکان، تیمەکانی بەرگری شارستانی، خۆبەخشان، دانیشتووانی خورماڵ، ئەحمەدئاوا، هەورامان و هەموو خەڵکی دڵسۆزی پارێزگای هەڵەبجە.
ئێوە جارێکی تر سەلماندتان کە هەڵەبجە شارێکی خەمناس و مرۆڤناسە، شارێکە کە ڕێز لە میوان دەگرێت و لە کاتی کارەساتدا خۆی دەکاتە پشت و پەنا بۆ ئەوانی پێویستیان بە هاوسۆزی و هاوکارییە.

بەڕاستی ئەو هەڵوێستە جوانە بووە جێی شانازی بۆ هەموومان، و پەیامێکی ڕوون بوو بۆ هەموو لایەک کە خەڵکی هەڵەبجە و هەورامان پڕن لە خۆشەویستی، پڕن لە ڕۆحی برایەتی، و پڕن لە ئەخلاقی مرۆڤدۆستیی ڕاستەقینە.

پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خێزان و کەسوکاری منداڵە جوانەمەرگ ڕوقیە دەکەین. داوا لە خوای مەزن دەکەین گیانی پاکی بە بەهەشت شاد بکات، سەبر و ئارامی بە خێزانەکەی ببەخشێت، و هەموومان لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە کارەساتانە بپارێزێت.

وەهاب هەڵەبجەیی

انتم مصدر فخر ورفعتُم رؤوسنا

أثبتت حلبجة مرةً أخرى أنها ليست مجرد اسم مدينة، بل هي رمز للضمير الإنساني، والمحبة، والكرم، وحسن الضيافة، والمواقف النبيلة. هذه المحافظة التي ذاقت عبر تاريخها الكثير من الألم والتضحيات، أثبتت اليوم بالفعل أنها تشعر بألم الآخرين كما تشعر بألم أبنائها.

لقد قدّم أهالي هورامان وخورمال وعموم محافظة حلبجة موقفاً إنسانياً ومشرّفاً سيبقى حاضراً في الذاكرة؛ موقفاً بُني على الإنسانية والوفاء والتعاطف واحترام الضيف
ومنذ اللحظات الأولى لذلك الحادث المؤلم، وقفنا إلى جانب عائلة الطفلة وذويها، ومع المسؤولين الإداريين والأمنيين في محافظة حلبجة وخورمال، وقدّمنا كل ما نستطيع من دعم ومساندة، وتابعنا هذا الظرف الصعب والمؤلم عن قرب.

وخلال الأيام الماضية، لم يكن ما شهدناه مجرد جهود للبحث عن جثمان، بل كان صورة كبيرة لمعنى التواصل من القلب إلى القلب، وللإنسانية التي لا تعرف حدوداً، وللمشاعر الصادقة التي لا تفرّق بين لغة أو قومية أو منطقة أو هوية.

نتقدم بجزيل الشكر والتقدير لكل من شارك، ليلاً ونهاراً، بتعبه وتضحيته، في عمليات البحث والعثور على الجثمان؛ إلى القوات الأمنية، وفرق الدفاع المدني، والمتطوعين، وأهالي خورمال، وأحمد آوا، وهورامان، وكل أبناء محافظة حلبجة الأوفياء.

لقد أثبتم مرةً أخرى أن حلبجة مدينة تعرف معنى الحزن والإنسانية؛ مدينة تُكرم الضيف، وتقف في أوقات المصائب، وتكون سنداً وظهراً لكل من يحتاج إلى المواساة والمساعدة.

إن هذا الموقف الجميل كان مصدر فخر لنا جميعاً، ورسالة واضحة للجميع بأن أهالي حلبجة وهورامان يحملون في قلوبهم المحبة، وروح الأخوة، والأخلاق الإنسانية الحقيقية.

وفي هذا المصاب الأليم، نتقدم بأحر التعازي والمواساة إلى عائلة وذوي الطفلة الراحلة رقية، سائلين الله تعالى أن يتغمد روحها الطاهرة بواسع رحمته، ويسكنها فسيح جناته، ويلهم أهلها وذويها الصبر والسلوان، وأن يحفظ الجميع من تكرار مثل هذه الفواجع.

وهاب حلبجي

14/06/2026

لەکوێ مەترسی هەبێت، دژەتیرۆر لەوێیە

مەراسیمی یادی 51ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانحزبی پێشڕەوی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی کۆمەڵانی خە...
01/06/2026

مەراسیمی یادی 51ــەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
حزبی پێشڕەوی ڕابردوو و ئێستا و داهاتووی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

31/05/2026

51 ساڵە
یەکێتی مێژووە،یەکێتی خوێنی شەهیدە،یەکێتی قوربانییە،یەکێتی هێزە

Address

Halabja

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Wahab Halabjay _ وەهاب هەڵەبجەی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category