تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە

تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە حکومەتی هەرێمی کوردستان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردن
بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَپرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (شکار حمەنزیم) فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەت...
13/09/2026

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێز (شکار حمەنزیم) فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان لە هۆبەی خۆڵکاری(ڕێگاوبان) دەکەین بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان.
لە خوای میهرەبان داواکارین جێگای بەهەشت بێ و ئارامیی و سەبور بەسەر دڵی خانەوادەی بەڕێزیاندا بڕێژێ.


 پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (٩/ ٩/ ٢٠٢٦) بەڕێز بەڕێوەبەری   بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی تاقیگەکانی بیناسازی ...
09/09/2026



پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە (٩/ ٩/ ٢٠٢٦) بەڕێز بەڕێوەبەری بەشداری کرد لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی تاقیگەکانی بیناسازی وەزارەتمان کە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و بەمیوانداری بەڕێوەچوو .

سەرەتا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن ڕێزدار (ئەندازیار/ طيب سلطان) بەڕێوەبەری تاقیگەی میواندار پێشکەشکرا، پاشان گفتوگۆ کرا دەربارەی چارەسەرکردنی چەندین گیر و گرفتی هونەری و پێشنیاری پێویست بۆ چارەسەرکردنیان خرایە ڕوو.

لەکۆتاییدا بەڕێوەبەرانی تاقیگەکانی بیناسازی زۆر سوپاس بەڕێز بەڕێوەبەر و فەرمانبەرانی کرد و بەهۆی بەسودی ئەنجامەکانی کۆبوونەوەکە لە خزمەت گەیاندن بە بەرژەوەندی گشتی و ئامانجەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و زیاتر پێشخستنی تاقیگەکان پێشنیاری بەردەوامی ئەم جۆرە کۆبونەوانە درا و بڕیاردرا کۆبوونەوەی داهاتوو لە تاقیگەیەکی دیکە ئەنجام بدرێت بەمەبەستی هاوکاری پێویست بەو تاقیگەیە لەلایەن تاقیگەکانی تر.



 #پێشوازیپێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چوارشەممە (٢/ ٩/ ٢٠٢٦) بەڕێز بەڕێوەبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازییان ...
02/09/2026

#پێشوازی

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، چوارشەممە (٢/ ٩/ ٢٠٢٦) بەڕێز بەڕێوەبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازییان کرد لە بەڕێز (گۆران سعدی) بەڕێوەبەری کارگێڕی وەزارەتمان و بەشێک لە لێپرسراوانی خۆیەتی وەزارەتمان.
سەردانەکەی بەڕێزیان بەمەبەستی لە نزیکەوە هەماهەنگی بوو لەکاری کارگێڕی فەرمانگەکانی سنووری وەزارەتمان لە پارێزگای هەڵەبجە کە لە درێژەی زنجیرەیەک سەردان بوو بۆ پارێزگاکان.
لەکۆبونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەر پیرۆزبایی دیاریکردنی بەڕێزیانی کرد وەک بەڕێوەبەری کارگێڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.


 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٨/١٨، بەچاودێری بەڕێز (بەڕێز دانا عەبدولکەریم) وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و بەئامادەبوونی...
18/08/2026



پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٦/٨/١٨، بەچاودێری بەڕێز (بەڕێز دانا عەبدولکەریم) وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و بەئامادەبوونی بەڕێز بەڕێوەبەری و ئەندازیارێکی تایبەتمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان وۆرکشۆپی ماستەرپلانی رێگاوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان (٢٠٢٦-٢٠٣٦) بەڕێوەچوو.

لە وۆرکشۆپەکەدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و بریکاری وەزارەتەکان و راوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان و بەڕێوەبەرانی تاقیگەکانی بیناسازی و ئەندازیاران و شارەزایان، وێڕای خستنەڕوی کارو چالاکییەکانی وەزارەتمان، پوختەی ماستەرپلانی رێگاوبانە گشتییەکان بۆ ماوەی دە ساڵ (٢٠٢٦-٢٠٣٦) خرایەڕو.

لەکۆتاییشدا تیشک خرایە سەر وردەکارییەکانی ماستەرپلانەکە، گفتوگۆ و پێشنیاری پێویست و گونجاو خرایەڕوو.


 ڕۆژی یەکشەممە (٢٦/ ٧/ ٢٠٢٦) بەڕێزان بەڕێوەبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازییان کرد لە بەڕێز (ئەنداز...
26/07/2026



ڕۆژی یەکشەممە (٢٦/ ٧/ ٢٠٢٦) بەڕێزان بەڕێوەبەر و بەشێک لە فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازییان کرد لە بەڕێز (ئەندازیار / توانا بشیر) بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی وەزارەتمان.
سەردانەکەی بەڕێزیان بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە بەڕێوەچوونی کارەکانی تاقیگە.
دواتر بەڕێزیان بەیاوەری بەڕێز بەڕێوەبەر سەردانی یان کرد و پاشان سەردانی یان کرد و پاشان لە کۆبونەوەیەکدا گفتوگۆ کرا دەربارەی کێشە و گیروگرفتە کارگێڕی و هونەریەکان کرا، پێشنیاری پێویست بۆ چارەسەرکردنیان خرایە ڕوو.


بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی لە سەرجەم فەرمانبەرانی ماندوونەناسی بەڕێوەبەرایەتی   و هاونیشتمانیانی پا...
26/05/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی لە سەرجەم فەرمانبەرانی ماندوونەناسی بەڕێوەبەرایەتی و هاونیشتمانیانی پارێزگای هەڵەبجە و گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەکەین.
لە خوای میهرەبان داواکارین خواپەرستی هەموو لایەک قبوڵ بفەرموێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی بۆ خاک و وڵاتمان.


بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە


 #پێشوازیڕۆژی سێشەممە (١٤/ ٤/ ٢٠٢٦) بەڕێزان بەڕێوەبەر و لێپرسراوی هۆبەی تەکنیکی   پێشوازییان کرد لە بەشێک لەدەستەی بەڕێو...
14/04/2026

#پێشوازی

ڕۆژی سێشەممە (١٤/ ٤/ ٢٠٢٦) بەڕێزان بەڕێوەبەر و لێپرسراوی هۆبەی تەکنیکی پێشوازییان کرد لە بەشێک لەدەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەی پیشەسازی خۆراکی ڕاسان.
سەردانەکە بەمەبەستی ڕێزلێنان و پێشکەشکردنی قەڵغانی سوپاس و پێزانین بوو بۆ #بەڕێوەبەرایەتیمان لەپای ماندووبونی فەرمانبەرانمان لە کارکردنی بەردەوام بۆ پشکنینی مەوادە جۆربەجۆرەکانی کۆمەڵگەکە لە ڕۆژانی دەوامی ئاسایی و پاش کاتی دەوام و پشوی فەرمی.
لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوەبەر زۆر سوپاسی سەردان و پێزانینی ستافی میوانی کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ کۆمەڵگەکەیان خواست، ئامادەیی تاقیگە و فەرمانبەرانی نیشاندا بۆ هەرجۆرە هاوکاری و خزمەتێک کە ببێتە مایەی سود بۆ هاوڵاتیان بەگشتی و پێشخستنی پارێزگاکەمان بەتایبەت.


بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم فەرمانبەرانی ماندوونەناسی بەڕێوەبەرایەتی   و هاون...
19/03/2026

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم فەرمانبەرانی ماندوونەناسی بەڕێوەبەرایەتی و هاونیشتمانیانی پارێزگای هەڵەبجە و گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان دەكەم.
لە خوای میهرەبان داواکارم ڕۆژوو و خواپەرستی هەموو لایەکی قبوڵ بفەرموێت و جەژن ببێتە مایەی شادی و ئارامیی.

باخان عبدالرحمن مصطفی
بەڕێوەبەری تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە


12/03/2026

"لە یادەوەریی مەرگەوە بۆ ئاسۆی ژیان..

🕊️ ١٦ / ٣ / ١٩٨٨ 🕊️

(٣٨)مین ساڵیادی تاوانی كیمیاویبارانكردنی هەڵەبجە


 بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی هۆبەی ژمێریاری و ووردبینی ژمێریاری (٤) فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی    بەشداریان لەخولی (سیستەمی چ...
19/02/2026



بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی هۆبەی ژمێریاری و ووردبینی ژمێریاری (٤) فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی بەشداریان لەخولی (سیستەمی چاودێری و وردبینی ناوخۆیی) کرد کە لەلایەن ناوەندی پەرەپێدانی کارگێڕی و دارایی کرابویەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٩/ ٢/ ٢٠٢٥ لەمەراسیمێکدا بڕوانامەی بەشدابوون بەخشرایە بەشداربوانی خولەکە و لە نێویشیاندا فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان:-
Huda Aswad , Deman Najmadin , Rawear Haji Nawroz , Shram Kosar
وەک بەڕێوەبەرایەتیمان زۆر سوپاسی بەڕێزان بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری کارگێڕی ناوەندی ناوبراو و م. پیرۆت (وانەبێژی خولەکە) دەکەین، هیوادارین سەرکەوتووبن.


Address

Halabja

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to تاقیگەی بیناسازی هەڵەبجە:

Shortcuts

Share