01/09/2026
کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری سەبارەت بە کایەی میدیا بەڕێوەچوو:
رۆژی دووشەممە ٣١ ئابی ٢٠٢٦ لە دیوانی پارێزگا، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێز دانا حمەشەریف بەشداریکرد لە کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری.
بە سەرپەرشتی نوخشە ناصح پارێزگاری هەڵەبجە، کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری بەفراوان بەڕێوەچوو.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتی فەرمانگە حکومییەکان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی هەڵەبجەو نوێنەری ڕۆژنامەنوسان و سەنتەری میترۆ و ڕێکخراوی (CFI)ی فەرەنسی بەڕێوەچوو.
ئامانجی كۆبونەوەكە بۆ ڕاوێژکردن بوو سەبارەت بە گەشەپێدانی کایەی میدیا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، هەروەها پتەوکردنی پەیوەندییەکان، دروستکردنی لێکتێگەیشتنی زیاتر و ئاسانکاریی ڕاگەیاندن لە نێوان ڕۆژنامەنووسان و دەزگا حکومییەکانی سنوورەکەدا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەڵەبجە.