02/09/2026
پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن
بەناوی سەرۆکایەتی و ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجەوە، پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) لە سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی هەڵەبجە و تەواوی زانستخوازانی کوردستان دەکەین. ئومێددەکەین ئەم ساڵی خوێندن، ببێت بە یەکێکی دیکە لە قۆناغە زانستییەکانی خوێندنی باڵا لە زانکۆ و دەڤەری هەڵەبجە و تەواوی کوردستان.
زانکۆی هەڵەبجە وەک هەمیشە دەیەوێت بە پلانی تۆکمەی زانستی و دڵسۆزییەوە، بەیەک تیم و بە هاوبەشیی خوێندکاران و مامۆستایان و ستافی زانستی، بەردەوامبێت لە گەشەپێدان و بەرەوپێشچوونی زیاتری پێواژۆی خوێندن و بەخشینی ئەزمونی زانستی بە شەیدایانی خوێندنی باڵا.
زانکۆی هەڵەبجە هەوڵی دروستکردن و ڕەخساندنی بەرزترین ئاستی چۆنایەتی لە خوێندندا دەدات. بۆ ئەمەیش بە کردنەوەی بەشی نوێی زانستی و فراوانکردنی مەودای هەلی خوێندن بۆ هەموولایەک، ئەو خواستەی دەنوێنێت. دەمانەوێت لەو ساڵانەی لەپێشمانە، هەواڵی بەرەوپێشچوون و نەخشاندنی جێدەستی زانکۆمان لەسەر نەخشەی زانستیی جیهان، بە هەموولایەک ڕابگەیەنین.
هیوای سەرکەوتن و ئایندەیەکی گەش بۆ خوازیارانی خوێندن لە زانکۆماندا دەخوازین.
پ.د. بەمۆ پەروێزخان
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە