ژیان

ژیان خویندنه‌وه‌ خۆراكی هه‌میشه‌ی و به‌رده‌وامی ژیان

21/02/2025

مامۆستای مەولەوی لە عەقیدەی "مەرزیە"دا لەباسی عەقیدە و تەریقەت قوتب و ئیمامەکان دەفەرمووێت:

لە ئەسڵی دیندا دوو کەسن مەشهوور
شێخی ئەشعەری و شێخ ئەبوو مەنسوور
لە فەرعی دیندا هەر چەهار ئیمام
مەشهوورن لە بەین تەمام خاس و عام
ئیمامی ئەعزەم ئەووەڵ سەر مەزهەب
دووەم شافیعی قورەشی نەسەب
بە ئیمای حەدیس سەییدی سەروەر
عالەم بە عیلمی ئەو بوو مونەووەر
سێیەمین مالیک فەزڵی ئەکمەلە
چوارەم ئەحمەد نەجلی حەنبەلە
چونکە مەزهەبیان مودەووەن بووگە
تەقلید هەر بۆ ڕێی لای ئەوان چووگە
ئەرنە لە سایەی «سيد البشر»
موجتەهید زۆرن هەموو پڕ هونەر
ئەرچی ئیختیلاف ئوممەت ڕەحمەتە
تەقلیدی غەیری ئەوان زەحمەتە
«طريقةُ القوم كلِّ منها حق»
کول عەینی شەرعن، بەڵ لوببی موتڵەق
وەک موجتەهیدین زاهیر، ئیجتیهاد
سابتە، تاقی، بۆ شێخی ئیرشاد
چی بۆ موجتەهید هەس بەر موقەللید
لەسەر مورید هەس نیسبەت بە مورشید
«بل قالوا: الشيخ فی شيعته
كان كالنبیّ فی ٲمّتِهِ»
ئەرچی ئەهلی حەق فەرمووگیانە:
ئەسبابی عیلمی مەخلووق سیانە
حەواسی سەلیم خەمسەی زاهیرە
لەمس و، شەم، زەوقە و، سەمعە و، باسیرە
خەبەری سادق، عەقڵە، سێ تەمام
نییە لە ئەسباب مەعریفەت ئیلهام
لاکین بزانە، هیچ شوبهەی نییە
ئەوە بە نیسبەت عامّەی خەڵقییە
«خصوصاً» ئیلهام هەر وەک ویجدانی
ئیلزامی غەیری پێ ناتوانی
ئەگەر نە، عیلمی پێ دەوێ حاسڵ
بدە بە حەدیس «ٲلهَمَنی...» دڵ
«قلب المؤمن عرش الله» بخوێن
جامی «ٳستفتِ عن قبلك» بوێن
نەسیمی «نَفَث فی روعی» کوانێ؟
«ٳلّا و قد صبّ» زۆر کەس دەیزانێ
حوججەتە لە لای ئەسحابی سەفا
«خُذ طريقَهم ٳذ فيه شفا»
«وَ لا سيّما طريقَة مَن
مَنَّ عليهم جَنابُ ذی المَنّ
بٲنَّهُمُ قَد تَٲدبوا
بٲدَب الشرع، فيه دَٲبوا
دٲبهم للشيخ دَٲب الصحابة
لمن طاب من طيبِه طابة»
خامۆش و گۆیا و خەمەدە و شواز
بێهۆش و هوشیار، ڕەقەدە و ئەیقاز
نزیک ئاشنا، دوور و بێگانە
غوییەب و حوززار، کانە و بانە
تەبەعەی میشکات میسباحی باری
«وراء كلِ مسلم، بخاری»
ئووەیسیی بە نەقش بێ نەقشی پەیوەند
سەر کاری عالی شاهی نەقشبەند
«قَدَسَ الله، تعالی، سِرَّه
ٲفاضَ علی المؤمنين بِرَّه»
تەریقی ئەنفەس ئەقدەس و ئەعلا
ئەحلا و ئەجمەل، ئەجەل و ئەجلا
ئەتهەر و ئەنوەر، ئەتیەب و نەسەب
ئەنفەع و ئەرفەع، ئەفزەل و ئەقرەب
مەکتووبات نەگری ئەر لە گوێتەدا
«ابن حجر» بەرد دەدا پێتەدا
زاهیری دەڵێت وەک باتینییە
تەریقە لەمە فازیلتر نییە
چ تەریقێکە ئاوردیانە بەین؟
«جزاهم الله رَبُّ المشرقين»
عینادت نییە ئەگەر مونسیفی
ئەوە «ٲفضلُ الذِّكرِ ٲلخفیّ»
ئەویچە ئیختیار ئیسمی زاتی پاک
جامیعی ئەسما و سیفاتانە پاک
بەر لە مەشغووڵی بە نەفی و ئیسبات
ئەڵبەتە کەو چەند فەوائید دەدات
نەک وەک ئیختیار دڵ، بە دڵ بزان
کە لە بەدەندا هەر وەسە سوڵتان
ئیسڵاحی ئەوی ئیسڵاحی گشتە
بەڵ بۆ شەش جیهەت بۆ هەموو چشتە
«بعد ازان» کە دڵ پڕ بوو لە سەفا
جەلای ڕۆحە و سیڕ خەفییە و ئەخفا
هەروا بەو سلووک ڕەویە و شەرت و شۆن
تا «عَشَرة كامِلة» دەڕۆن
کە لە کەل کەوکەب کامیلی سووی دا
ئیمان و ئیسلام حەقیقی ڕووی دا
ئەو وەختە دەڵێن قۆڵت هەڵماڵە
ئان هاوترازووی سەد هەزار ساڵە
لە لای من ڕەویەی ئەم بزورگانە
ئەمیانە نەک وەک هیچ کامێکیانە
کە ڕابیتەی شێخ تێرنە نەزەر
«طوبی للذی له ذا ظَهَر»
شێخ هەر دوو فەنای هەس بێ وەسوەسە
پەس بۆ تۆ «فنا فی الشيخ»ی بەسە
دەڵێی ئیستیحزار سوورەت بەتاڵە
بەتاڵە نوێژ شەرعیت چەند ساڵە
عەلاوەی خەلەل کاری عوقبایی
دەشێ بفەوتێ کاری دنیایی
عولەمای کامیل مەزهەب هەر چوار
ئەسفیای بزورگ «صفیّ الاسرار»
خۆت شارەزا وی یا بە واسیتە
لێیان دەشنەوی حەققیی ڕابیتە
ئیشارەیە هەس لە مەعییەتدا
لە کیتابەدا یا لە سوننەتدا
ئەر فامت نەڕۆ و هەر نەیێتەوە
چاک ڕابیتەی لێ دەفامێتەوە
خۆلاسە تەریق ئەم مەشائیخە
فەزڵی «كالجبال» ڕاسی و شامیخە
بۆچ ئەم تەریقە هەس بەم تەریقە؟
چونکە نیسبەت و حاڵی سیددیقە
نیسبەت و حاڵەت «ٲفضل الامثال»
«ٲفضَلُ النَّسَب ٲفضل الٲحوال»
ئەرچی شەریکن ئەسحابی کیرام
«فی الفيض العامِّ من خير الانام»
«لكن فی الفيض الخاص المحوّل
كلّهم مريد» خەلیفەی ئەووەڵ
«و هو ظاهراً باطناً مُطاع
علي كلّهم له اتَّباع»
«و من ناره كُلُّ مقتبس
و من نوره كُلُّ ملتَمِس»
تەسدیق بەرزەخە «بين الطرفين»
هەر یەک لە جێی خۆی «كُلّ من الوصفين»
ڕوتبەی فارووقی مائیل بە فەرقە
لە شهوودی شەرع شەریفدا غەرقە
ئەگەر دەبینی «بعد النبيّين»
ڕوتبەی سیددیقین شوهەدا ببینن
موددەی سێیەمیچ، تا ئەکسەری چوو
ویلایەت هەر بەرگ نبووەتی بوو
ئیمجار نواندنی کەمێ گۆشەی عەین
مەرتەبەی سێیەم بوو بە «ذی النورين»
چون لە چارەمدا جێی گرت، خۆر دوستوور،
بێ پەردە، عالەم کرد وە دەریای نوور
قەوابیل یەک یەک هات وەبەرەوە
هەرچی هەرچی بوو دایە دەرەوە
فەسڵێ سەوزە و گوڵ، یەک زەردی و مەلال،
لە یەمەن عەقیق، لە بەدەخشان لال
سەڵای «سلونی» خست ئەو فەلەک داد
«زدنی» زیاد کرد «کُمیل»ی «زیاد»
ویلایەت پەردەی نەکرد ڕیعایەت
بۆ وە ناو نریا «باب الولايت»
زاهیر بوو تەریق سیددیقی وەک خۆی
عالی و پڕ مەغزە، بۆچی پووچ دەکەی؟
سیلسیلەی ڕیجال ئەم شیمەی پاکە
لایق وەگەردن شێری بێ باکە
قەف قەف هات وەک ڕم تا شیری هیندی
قد قَدَّ قَدَّ کُلِّ «لی»، «عِندی»
هەر کەس خەستەی زەهر گەستەی «هەوا» بوو
فارووقی توریاک بۆ ئەو دەوا بوو
لە فەیزی قەدیم لوتفی ڕەببانی
بوو بە موجەددید بۆ ئەلفی سانی
خەبیس لە تەییب بەو کریا تەمیز
«قدَّسَ الله سِرَّهُ العزيز»
موحتاج بە ئەلفیت ئەر نەوی عاتی
ئەر عەشەراتیت ئەگەر میئاتی
ئەگەرچی دیجلەی بەغدادی ئیرشاد
«منبعُ الانهار» مەزرەعەی عیباد
مەئوای نیسبەتەین بێ شەینی سیبتەین
غەوس و شاهباز ساحیب جەناحەین
مەرجیعی فتووح پەیدا و نیهانی
بارکای جەلال شێخ جیلانی
«الله ٲرضاهُ بالرِضا المبين
ٲولاهُ الٳله ٳلاهُ، آمين»
فیووزات یەکسەر ئەر زۆرە و ئەر کەم
تەمام لە خدمەت ئەودا دەوێ جەم
لاکین موجەددید نائیبی ئەوە
وەکیلی «ذو رٲی» سائیبی ئەوە
هەرچی کە وتمان جەم بووگە لەوێ
تەسلیم بە سەرکار موجەددید دەوێ
لەسەر هەر شیمە و شێوەیە کە هەی
چار نییە دەشێ بەو تەشەببوس کەی
چونکە وەکیلی ئەوە و نائیبە
لە نائیب غائیب ئەڵبەت خائیبە
با بێینە سێوەر ئەم هەردوو هوما
«رَضِی الله الهادی عنهما»
«نامی» لەم جێدا بۆ وەسڵی ئیسناد
چەن کەس ناو ئەبا لە ئەهلی ئیرشاد
لە «فارووقی»وە واسڵ بوو مەعلووم
بۆ نەجلی ئەرشەد «محمد معصوم»
لەوۆ هاتە خوار بۆ تەرویجی دین
دای لە دەروونی خواجە «سيف الدين»
ئەمجار هاتە خوار زۆر بە جوانی
بۆ «نور محمّد اَلبَدَوانی»
لەوەوە گەیشت بە جانی جانان
«حبيب الله مظهر الاحسان»
جا گەیشتە دڵ پیری عەلەوی
«عبدالله غلام علی دِهلَوی»
لەوەوە هێنای پایەی عیلم و عەین
«مولانا خالد» شای «ذو الجناحَين»
لە «مولانا»وە خەزانەی ئەمان
تەسلیم بوو بە دەس حەزرەتی عوسمان
مبحث الحسن و الحسین رضی الله تعالی عنهما
مبحث حضرة الشیخ عثمان سراج الدین و ٲولاده «قدّس الله ٲسرارهم»

24/08/2024

💚 گەورەیی حەزرەتی مەعاویە 💚
💙 وە هەڵوێستێکی مەردانەی ئەو زاتە 💙
🤍 کە وەڵامێکیشە بۆ جاهیلەکان و نەیارەکانی 🤍
🌷🌷🌷🌷🌷🌷🌷
✅ #فه‌زل_و_گه‌وره‌يى_حەزرەتی_معاويه‌
-ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تى خواى له‌ سه‌ر بێ- لاى پیاو چاكان و زانايانى پێشين : -

☑️ و قد سئل عبد الله بن المبارك ، أيهما أفضل : معاوية بن أبي سفيان ، أم عمر بن عبد العزيز ؟
فقال : و الله إن الغبار الذي دخل في أنف معاوية مع رسول الله صلى الله عليه وسلم أفضل من عمر بألف مرة ، صلى معاوية خلف رسول الله صلى الله عليه وسلم ، فقال : سمع الله لمن حمده ، فقال معاوية : ربنا ولك الحمد . فما بعد هذا ؟
وفيات الأعيان ، لابن خلكان (3 /33) ، و بلفظ قريب منه عند الآجري في كتابه الشريعة (5/2466) .

☑️ پرسیار له‌ عبدالله‌ ی كوری موباره‌ك كرا ، كامه‌یان باشتره‌ : معاویه‌ی كوری ئه‌بی سفیان ، یا عمری كوری عبدالعزیز ؟ گووتی : سوێند به‌ خوا ئه‌و تۆزه‌ی چۆته‌ لووتی معاویه‌ كه‌ له‌گه‌ل پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم- بووه‌ باشتره‌ له‌ عمر به‌ هه‌زار جار ، معاویه‌ نوێژی له‌ دوای پێغه‌مبه‌ر -صلی الله علیه وسلم- كردوه‌ ، گووتی : سمع الله لمن حمده ، معاویه‌ گووتی : ربنا ولك الحمد . چی له‌دوای ئه‌مه‌ هه‌یه‌ ؟

✳️ له‌ كتێبی وفیات الأعیان ی ئیبن خله‌كان ( 3/33) وه‌ به‌ شێوازێكی نزیك له‌وه‌ له‌ لای ئاجری له‌ كتیبی شه‌ریعه‌ نوسراوه‌ (5/2466) .

🌸🌸🌸🌸🌸🌸🌸
✅ :-

☑️ نامه‌يه‌ك له‌ قه‌يصه‌رى رۆمه‌وه‌ بۆ موعاويه‌ى كوڕى ئه‌بو سوفيان :
هه‌واڵمان پێ گه‌یشتووه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى روويداوه‌ له‌ نێوان ئێوه‌ و (على كوڕى ابو طالب) ، وه‌ به‌ڕاى ئێمه‌ ئێوه‌ شايسته‌ترن بۆ پۆستى خه‌لافه‌ت .
جا ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ئه‌مر بفه‌رموون ئه‌وه‌ من سوپايه‌ك ده‌نێرم سه‌رى (على كوڕى ابوطالب)ت بۆ بهێنن .

☑️ ئيمامى (موعاويه‌ى كوڕى ئه‌بو سوفيان)یش جوامێرانه‌ وه‌ڵامى دايه‌وه‌ فه‌رمووى :

له‌ موعاويه‌وه‌ بۆ (هیرەقل -قه‌يصه‌رى رۆم-) :
دوو برا ناكۆكى كه‌وتۆته‌ نێوانيان تۆ چى تا خۆتى تێ هه‌ڵقورتێنى .
گه‌ر بێ ده‌نگ نه‌بيت ئه‌وه‌ سوپايه‌كت بۆ ده‌نێرم سه‌ره‌تاكه‌ى لاى تۆ بێت و كۆتايه‌كه‌ى لاى من بێت ، تاكو سه‌رى تۆم بۆ بهێنن پێشكه‌شى ئیمامی (علی) بكه‌م ...

19/12/2022

شاعیری گەورەی کورد (زێوەر) سەبارەت بە خانەقای بیارە و شێخ عومەری زیاء الدین و شێخ علاءالدین نەقشبەندیەوە دەفەرموێت ...

باعەهدی جوانی بگەڕێتەوە
هۆشی ڕۆیشتوو بڵێن بێتەوە
ئەقڵت نەمابێ ئەگەر لەسەردا
لە بیارەدا عەقڵت دێتەوە

ئەیان ووت قەبزە ناو دێی بیارە
چوومە خانەقا دڵ ئەکرێتەوە
تەئسراتێکی مەعنەویم تیا دی
غەم وەکو بەفر تیا ئەتوێتەوە

لایەک تەدریسی علم و شەریعەت
لایەک دەروازەی فەیز ئەکرێتەوە
لای خوابگاهی شێخ زیاءالدین
بۆ لیحیەی شەریف ئەبەخشێتەوە

مەحاسینی پاک سیدی عالەم
مەلەک بۆ تەواف ئەڕوا دێتەوە
لەسایەی صیدقی شێخ علاءالدین
تاڕۆژی مەغریب ئەگەڕێتەوە

بوبکر خەسڵەت عمر مەعدەلەت
شەیتان لەناوی ئەسڵەمێتەوە
خادمی دین و عیلم و فوقەرا
خوا ئەم زاتەمان نەشارێتەوە
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭
تاهیر بەگی جافیش دەفەرموێ لە وەسفی بیارەی شەریفدا:
مەربووتە حەیاتم بە بیارە و به‌ دیاری
خۆزگەم بە سەگی قاپییەكەی قوتبى مەداری!

ئەم كاولە دونیایە و لەنەو زیر و زەبەر بێ
پاش ئەحمەدی موختار و ئەبووبەكر و سێ یاری

فارووقی زەمان مونعـه‌کیسی زه‌وئی سیراجه
عوسمانی کومه‌ل جامیعی ئه‌وسافی دیاری

ئەم حوجرە كەوا تەوفگەهی حەزرەتی شێخە
یەكسەر هەموو ئەنوارە، چ سەقف و چ که‌ناری

ئه‌فواجی مه‌له‌ک دێنه‌ ته‌وافی به‌ هه‌موو ئان
خاڵی نییە یەك له‌حزه‌، نە حوجرە و نە حەساری

قوربانی حه‌ساری که‌ نه‌ ڕێگه‌ی من و تۆیه
مەجمووعی مەلائیك که‌ هەموو بۆتە زەواری

حاجى! وەرە ئەم قاپییە گەر تاڵیبى دینى
سەد حەج و دووسەد عومرە تەوافێكى مەزارى

سەد شوكری خودا لازمە بۆ جەمعی موریدان
خاڵی نییە جێگەی، وەكو ئابائی دیاری

ئەی نەجمی هونەر، مەزهەری حەق، حه‌سره‌تی خورشید!
لازم نییە وەسفت، لە هەموو لاوە دیاری

گەر تالیبى یاری وەرە سا ڕوو بكـە خورشید
ئەی خالیدی بێچارە! تۆ بەم دەردە دووچاری

تا تۆزی دەرى قاپییەكەی نەیكـەیە چاوت
ئەم چاوه‌ که‌ چاوه‌ی حەسەدە، ناكرێ چاری

ئەی قافڵەسالار، تۆ ئه‌ی ئافەتی خورشید
توو مەرقەدی گەیلانی و توو پیری بوخاری!

ڕەحمێ بكـە بەم تاهیرى بێچارە و مسكێن
مەهجوور و حه‌زینه‌ دڵی بێزار و نه‌زاری
✍تاهیربەگی جاف رح.
٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭٭


قیبلەگای حاجەت کەعبەی ڕاستان
تووتیا ئاسا، خاک ئاستان
شەمس مەشاریق، بۆرج بیارە
تەلعەت نوورئەفشان، وە ھەر کنارە
شەمس موقتەبیس نووری مەحاسن
جازبەی ھیممەت چون ڕوبای ئاسن
بەدر ویلایەت، شەمس نەبووەت
ھەردوو موزەییەن سەما و عولووەت
شارەزای ڕاگەی سەحرای کیبریا
شێری سلسلەی زومرەی ئەولیا
غوّاصِ شھوود بەحری تەجەللا
پیری موقامات ڕای فنا في الله
شەھنشای سەریر عەرش ڕەببانی
سوڵتانی ئەقلیم زومرەی ڕۆحانی
شاھ فەرماندەی قوای شەریعەت
قوەی ئیستعلای لیوای تەریقەت
ڕوتبەی قطبیّت زات جبیللی
شایستەی شاھی بە شوورای میللی
والای تاجدار فەرمان­فەرمای دین
سوڵتان فاتێح چین و قوستەنتین
سوڵتانی بەررەین، خاقان بەحرەین
کەششافی تەفسیر کاف ھا یا عەین
ئیقامەی ستوون لیوای پێغەمبەر
ئەعلا طیّبەی الله أکبر
ئەحیای دەیمەجۆی جومعە و جەماعات
میراو جۆبار مەزرەعەی تاعات
ئاینەی زەمیر، جام جھانبین
تەلخانەی ئیلھام ربّ العالمين
مەشریق بە مەغریب شاباڵ کەشیدە
دوو دنیا دیدە، بە ھەر دوو دیدە
قوببەی ئیستیعلای دەوڵەتسەرای دین
یا پەنای ئیسلام یا عەلائەدین!
بەو بەشق ئەو جام بادەی ڕۆحانی
بەو شوعاع نوور، زیای عوسمانی
بەو مەحرەمی بەین، وێت و خوای وێت
بەو نوورین قامەت بەو خاک پای وێت
بەو جگەرگۆشەی وەلیعەھد وێت
عوسمان ئەرشەد شێوەی جەھد وێت
وەختی تەنگانەی غەرغەرەی نەفەس
ناڵەی مورغ ڕۆح، نە سینەی قەفەس
شەیتان بەو قەدەح، سەردە ئاو یەخ
ئەبلەقی چەمان، ھورتەکنای زەنەخ
یاوی وە فەریارد پەشێو ئەحواڵان
خەزانەی ئیمان نەشۆ وە تاڵان
حەیفەن من بە تۆ وێم سپۆردە بۆ
لاشەم نە مەیدان وەرگا واردە بۆ
فیدای ھاژەی باڵ ھەڵۆ ئاسات بام
ھەوەسنای شەیتان، بێ مەواسات بام
بەو شاباڵ وێت گیجاولوول دەرپێش
چون جەنگی سیمورغ وەسەر بەچەی وێش
وەختێ جەنازەی مەحموود ئەو پابۆ
ھیمەتت چون وێت، بە دەرقەی ڕابۆ
خاک ئاستانەت وە تاج سەر کەم
وە نیشانەی تۆ، ڕوو نە مەحشەر کەم

23/09/2022

پێغەمبەرمان ـ صلی الله علیه وسلم ـ
لە کۆمەڵێک ئەصحابی پرسی : ..؟
عەرزیان کرد : قوربان ئێمە موسڵمانین.
فەرمووی : نیشانەی ئیمانی ئێوە چییە ..؟
وتیان : نیشانەمان ئەوەیە لەسەر بەڵا خۆڕاگرین و
شوکرانەی نیعمەتی خوا دەکەین و بە قەزاو قەدەر ڕازین.
حەزرەت ـ صلی الله علیه وسلم ـ فەرمووی :-
(( مؤمِنونَ وَ رَبَّ الکَعبَة ))
(( سوێند بە خوای بەیت ئێوە موسڵمانن ))

19/03/2022

قال سفيان الثوري رحمه الله:

«لا يذوق العبد حلاوة اﻹيمان
حتى يأتيه البلاء من كل مكان»

ـــــــــــــــــــــــ

ســـــوفیانی ثەوری ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت دەفەرموێ :

"بــــەنــدە تامی ئیمان ناچێژێ تاوەڪو بەڵاو ناڕەحەتیەڪان لەهەموو شوێنێڪەوە بۆی نەیەت ".

|[ تاريخ بغداد : (٥٤٥/٧) ]|

24/10/2021

لـوطـــــفی ئــــه زه لـی خــــالقی ئــه کــــبـه ر
مـــــــمتاز بـــــوو له وان ئـــه نبیا یـه کـــسه ر

بـــــو ره هنـــــــمایی له نـــــه وعی بـــــه شه ر
مـــــعین کــــــریان جــــــــه معی پــــیغه مبه ر

ئــــــه فضه ل تر له گـشت تـــــه واو ئـــــه نبیا
حــــــه زره تی ره ســـول شـــــــاهی ئــه صفیا

چـــه ندین هـه زار ســال بـه ر لـه مـه وجودات
خــه لــقی کـــرد نـــوری فــه خــری کــاییــنـات

نــه بــوو لـه پــورگـار پـه ره ی ( کـــن فـــکـان )
نــیشــانـه ی نـه قــشــه ی دایــره ی ئیــمـکــان

ئـــه وه ل نــوقــطه یـه لــه نــووکـی قـه له م
تــکــیا وه ســـه ر لــه وح ئیـــجـادی عــالــه م

جـــاری بــوو قــه لــه م قـــودره تـی ئــه زه ل
خیـلقـه ت بوو نـووری موصطه فای مورسه ل

ئــه وه لین ئیـــجاد کـــارخـــانه ی خیـــلقـه ت
حــه قیــقـــه تی نـــوور وجــودی حـــه زره ت

نـــه بـــوو ئــه غیــاری مـــه خلوق لـه و به ینه
ئه وی مـــومــتاز کــرد وه سه ر کــه ونــه ینــا

ئـــه شــره ف و ئـه فضه ل وه ک ئه و گوزیده
نــه ی کــرد لــه مــه خلوق کــه س ئـافـه ریده

خـــه لقی کــرد له خه لق عــالــه م گـشت جیا
ئیـــســــمی شــه ریــفی مــوحـــه ممـه د نـــیا

( کن عبدی ) مــه خــصوص خــطابی لی کـرد
ئــه عــلا مـه قـامــی عــه بــدی یــه تــی بــرد

ئــه و نـــــووره ( لــبـیــــــک ) جـــ.وابــی داوه
مــه شــغـول بــوو وه حــه مـد ذاتی خــوداوه

له دوازده حـــــیجاب ئـــــه و گــــرتی قــه رار
وه ذیــــــــکری تـه قــدیس ذاتی کـــــــردگــــار

حــــــیجابی قودره ت حــیجاب ســـه عاده ت
حـــــیجابی مــــــنت حـــــیجاب شــه فاعه ت

حــــیجابی ره فــعه ت حــیجاب کــه رامــه ت
حــــیجابی ره حـمه ت حــیجاب هــیدایــه ت

حـــیجابی طـــاعه ت حــیجاب عــه ظه مه ت
حـــیجاب مـــه نزیلـه ت حـــیجاب نــــبووه ت

له هــه ر حـــیجابی چـــه ندین هـــه زار ســال
مـــه کـــثی کــــرد بــــه ئــــه مر ذاتی بی زوال

حــــه ق هـــه م له و نـــووره ئــه مری کرده وه
له نـــــاو ده بــــه حـــرا غــــووطه ی بــــرده وه

له هـــــه ر بـــــحریکا غــــــوطه وه ر ده بــــوو
مــه خصوص وه گـــه وهه ر وه صفی تر ده بو

لــه و تکـــــیا عــــه ده د ئــــه نبیای ضـــه رور
صـــه دو بــیس و چــوار هــه زار قــه تره نوور

له و قــــه تره هــه ر یــه ک ئــه نبیای کـــیرام
خــــه لقی کـــرد خــــودا بــو روتـبه و مــه قام

بـــــاز هـه م له و نووره خـه لقی کـرد ده رده م
عەرش و کورسی و لەوح، هەم لەگه ل قه له م

ئــــه مری کرد قـــه له م بــــنویسه ئــــه ل ئـان
تــــــه واو تــــــه قدیـرات تــــا ئــــاخر زه مـان

وه ســـــــه ر له وح دا جـــــاری بـــــــو قه له م
نـــــــووسی تـــــــه قدیرات تـــه واوی عـاله م

نـــــــووسی بـــــو ئــــــوممـه ت تــه وا ئه نبیا
هــــه ر کــام پـــا له ری شـــــه رعی کـه ج نـیا

ده بــــــی بســــــووتی ئــــه هـلی عـــــه زابــه
صـــــــاحـب شــــه قـاوه ت حـــــالـی خرابـــه

هــــات بـــــو ئـــــومـمه تی ره سوولی زه مان
بــــنووسی هــــه روه ک بـــــاقی ئـــوممه تان

نــــــــیدا هـــات له حـــه ق قــه له م بـــویسه
بـــو ئـــوممه ت حــــه زره ت وه ها بـــنویسه

ئــوممه ت ئـه و ئــه گــه ر له طـاعه ت دووره
ئـــه وان مــــــوذنیبن خــــــــودا غـــــه فووره

ئـــه مه هــه ر له بــه ر شــه ره ف حـه زره ته
ر ه حــمی کـرد خــــودا ئـــه و بـه م ئومـمه ته

بـــوچی جا سـه جده ی شـوکرانه ی نـه به ین
دایــــم شــــه وو روژ صـــــه لواتی نـــه ده ین

(شــه مس) وه سـه رگه رد ئـه بروی تـاقی بی
روحــــی فـــیـدای گـــه رد پــای بـــوراقــی بی

تـــــــیعدادی خــه لــقی ئــه زه ل تـــا ئــه بـه د
ســه لوات بـی له ســه ر ســه ییدی سه رمـه د

فصل اول و دوم مولودنامه ی شمس قریشی

06/06/2020

جەنابی مامۆستا مەلا عبدالکریمی مودەریس رحمه الله بەشیعرێکی ناوازە ستایشی ئەو زەحمەت وماندووبوونەی حەزرەتی شێخ علاءالدینی بیارە (رەحمەتی خوایان لێبێت)
ئەکات کە کردوویەتی بەرامبەر بە جەنابی مامۆستای مودەریس
❶ یادی مەردانــی گەورەی ئەم ئەرزە
لەسەر ئینسانی بەوەفا فەرزە
❷ چ موڕشیدانــی مەنبەعی ئەنوار
چ ئوستادانی عولەمای ئەبرار
❸حوقووقیان هــه یە کۆمەڵی پێشوو
لەسەرکۆمەڵی وەچەی داهاتوو
❹ لە جوملەی ئەوان مورشیدی بەرزم
مایەی فووتووح و بەرزی سەر ئەرزم
❺ عەلائەدینی عومەری عوسمان
فەردی دەوری خۆی نادیرەی زەمان
❻ کە سوودی پێ دام بە ماددە و مەعنا
بوو بە ڕەهبەرم لە ڕووی زەمانا
❼ لەبۆ تەنویری لەتیفەی دڵم
کە بوو بە چرای ماڵ و مەنزڵم
❽ لە بۆ تەرغیبم لەسەر دیراسە
لە سەر هەر کارێ پەسەند و ڕاسە
❾ لە سەر تەرویجم بۆ خزمەتی دین
لە بۆ تــــەدریسی زومرەی تالیبین
❿ بۆ رزگار بوونم لە گەلێ مەینەت
بە ماڵ بە مەقاڵ بە حاڵ بە سوحبەت
⓫ بە موژودە دانی ئاشکرا و پەنهان
بە دۆعای تەوفیق بۆ عیلم وئیمان
⓬ بەیانی هەمووی زەحمەت و دوورە
ژمارە و عەدەد غەیرە زەرورە
⓭ ئەوەندە ئەلێم لای خودای عالەم
جەزای بە ئیحسان (بالوجەالاتم)
⓮ ئەم زاتە بەرزەی خاوەن کەڕامە
خاوەن پیرۆزی چەرخی ئەییامە
⓯ تەقریبەن چڵ ساڵ ژیام لە گەڵیا
ئەگەڕام لەگەڵ مەکنوونی دڵیا
❻❶ هیچ کەسم نەدی لەچەرخی ئافاق
وەکوو ئەو جامیع بۆحوسنی ئەخلاق

06/02/2019

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَأَصْحَابِهِ وَسَلِّمْ •••

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى شَفَيَعَنَاَّ مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَأَصْحَابِهِ وَسَلِّمْ •••

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى حَبیبینَاَّ مُحَمَّدٍ وًّعَلَى آلَهَ وًّصَحَبَهَ وًّسَلَمَ . •••

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَصَحْبِهِ وَسَلِّمْ تَسْلِيماً كَثِيراً •••

أسْتَغْفِرُ اللهَ العَظِيمَ الَّذِي لاَ إلَهَ إلاَّ هُوَ، الحَيُّ القَيُّومُ، وَأتُوبُ إلَيهِ •••

جَزَى اللهُ عَنَّا سيدنا مُحَمَّدًا ﷺ بِمَا هُوَ أَهْلُهُ ••

عاشق دڵـی نایێ لە دڵارامــی جودا بــێ
ئەڵبەت کە دڵارامی لەوێ بێ، دڵی نایێ

ــــــــ
نالی

02/02/2019

وەکــو يوسف لەزیـندانی غـەما حـەپسی عه زيزيكم
لەبۆ تەسکینی چاوی يار ڕوولە کەنعان نەکەم چ بکەم
صافي هيراني

08/12/2017

وەکــو يوسف لـەزیـندانی غـەما حـەپسی عه زيزيكم
لەبۆ تەسکینی چاوی يار ڕوولە کەنعان نەکەم چ بکەم
صافي هيراني

02/10/2017

اَللّٰهُمَّ صَلِّ عَلٰى سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ وَعَلَٓى اٰلِ سَيِّدِنَا مُحَمَّدٍ بِعَدَدِ كُلِّ دَٓاءٍ وَدَوَٓاءٍ وَبَارِكْ وَسَلِّمْ عَلَيْهِ وَعَلَيْهِمْ تَسْلِيمًا كَثِيرًا ●○●●
....

كل القلوب إلى الحبيب تميل ومعى بهـذا شـــاهد ودليــــل
اما الــدليل إذا ذكرت محمدا ً صارت دموع العارفين تسيل
هذا رسول الله نبراس الهدى هذا لكل العــــالمين رســـول
يا سيد الكونين يا عــلم الهدى هذا المتيم في حمــــاك نزيــل
لو صــادفتني من لدنك عناية لأزور طيبة و الــنخـيل جميل
هذا رســول الله هذا المصطفى هذا لـــرب العــــالمين رســول
هذا الــــذي رد العــــيون بكفه لما بدت فوق الـــخدود تسـيل
هذا الغمـــامة ظللته إذا مشى كانت تقيل إذا الــــحبـيب يقيل
هذا الذي شرف الضريح بجسمه منهــــاجه للسالكين ســـبيل
يــــارب إني قـد مدحـت محمداً فيه ثوابي وللـــــمديــح جزيــل
صلى عليك الله يا عــلم الهدى ما حن مشتـــــاق وســار دليل

وُلِــدَ الهُــدى فَالكائِناتُ ضِيــاءُ وَفَمُ الزَمـــــانِ تَبَسُّمٌ وَثَـنــاءُ
الروحُ وَالمَــلَأُ المَلائِكُ حَــولَهُ لِلـــدينِ وَالــدُنيــا بِهِ بُشَراءُ
وَالعَرشُ يَزهو وَالحَظيرَةُ تَزدَهي وَالمُنتَهى وَالسِدرَةُ العَصماءُ
وَحَديقَةُ الفُرقانِ ضاحِكَةُ الرُبا بِالتُــرجُمـــانِ شَذِيَّةٌ غَنّـــاءُ
وَالوَحيُ يَقطُرُ سَلسَلًا مِن سَلسَلٍ وَاللَـــوحُ وَالقَلَمُ البَديــعُ رُواءُ
نُظِمَت أَسامي الرُسلِ فَهيَ صَحيفَةٌ في اللَـوحِ وَاسمُ مُحَمَّدٍ طُغَراءُ
اسمُ الجَلالَةِ في بَديـعِ حُروفِهِ أَلِــفٌ هُنالِكَ وَاســمُ طَـــهَ البــاءُ
يا خَيرَ مَن جاءَ الوُجودَ تَحِيَّةً مِن مُرسَلينَ إِلى الهُدى بِكَ جاؤوا
بَيتُ النَبِـيّـينَ الَّذي لا يَلتَقي إِلّا الحَنــائِــفُ فيــهِ وَالحُنَفـــاءُ
خَيرُ الأُبُوَّةِ حــازَهُمْ لَكَ آدَمٌ دونَ الأَنــامِ وَأَحــرَزَت حَـــوّاءُ
هُم أَدرَكوا عِزَّ النُبُوَّةِ وَانتَهَت فيهـــا إِلَيــكَ العِـــزَّةُ القَعســاءُ
خُلِقَت لِبَيتِكَ وَهوَ مَخلوقٌ لَها إِنَّ العَظــائِمَ كُفـــؤُها العُظَمــاءُ
بِكَ بَشَّرَ اللَهُ السَماءَ فَزُيِّنَت وَتَضَـــوَّعَت مِسكًــا بِكَ الغَبـراءُ
وَبَدا مُحَيّـــاكَ الَّذي قَسَمــاتُهُ حَــقٌّ وَغُـــرَّتُهُ هُـــدىً وَحَــيـــاءُ
وَعَلَيهِ مِـن نورِ النُبُــوَّةِ رَونَقٌ وَمِنَ الخَليــــلِ وَهَــديِــهِ سيمـــاءُ
أَثنى المَسيحُ عَلَيهِ خَلفَ سَمائِهِ وَتَهَــلَّلـَت وَاهــتَــزَّتِ العَــــذراءُ
يَومٌ يَتيهُ عَلى الزَمانِ صَباحُهُ وَمَــســـــاؤُهُ بِمُـحَــمَّـــدٍ وَضّـــاءُ
الحَقُّ عالي الرُكنِ فيهِ مُظَفَّرٌ فــي المُلكِ لا يَعلـــو عَلَيـــهِ لِواءُ


تأبى الحُروفُ وتسْتعصي معانيها حتّى ذكَرْتُك فانْهالتْ قوافيها
(محمّدٌ) قُلْتُ فاخْضرّت رُبى لُغتي وسالَ نَهْرُ فُراتٌ في بواديها
فكيفَ يجْدِبُ حَرْفٌ أنْتَ مُلهِمُهُ وكيفَ تظمأ روحٌ أنتَ ساقيها
تفتحتْ زهرةُ الالفاظِ فاحَ بها مِسْكٌ من القُبّة الخضراء يأتيهأ
وضجّ صوتٌ بها دوّى فزلزلها وفجرّ الغار نبعا في فيافيها
تأبّدتْ أممٌ في الشركِ ما بقيتْ لو لمْ تكُن يا رسول الله هاديها
أنقذتَها من ظلام الجهلِ سرْتَ بها الى ذ ُرى النور فانجابت دياجيها
أشرقتَ فيها إماما للهُدى ،،علَماً ما زال يخفِق ُ زهوا في سواريها
وحّدْ ت بالدين والايمان موقفها ومنْ سواك على حُب يؤاخيها
كُنت الامامَ لها في كلّ معْتَرَكٍ وكنت أسوة قاصيها ودانيها
في يوم بدر دحرتَ الشركَ مقتدرا طودا وقفْتَ وأعلى من عواليها
رميتّ قبضة حصباءِ بأعْيُنها فاسّاقطتْ وارتوت منهُا مواضيها

بأبي وأمي أنت يا خير الورى وصلاةُ ربي والسلامُ معطرا
يا خاتمَ الرسل الكرام محمدٌ بالوحي والقرآن كنتَ مطهرا
لك يا رسول الله صدقُ محبةٍ وبفيضها شهِد اللسانُ وعبّرا
لك يا رسول الله صدقُ محبةٍ فاقتْ محبةَ كل مَن عاش على الثرى
لك يا رسول الله صدقُ محبةٍ لا تنتهي أبداً ولن تتغيرا
لك يا رسول الله منا نصرةٌ بالفعل والأقوال عما يُفترى
نفديك بالأرواح وهي رخيصةٌ من دون عِرضك بذلها والمشترى
للشر شِرذمةٌ تطاول رسمُها لبستْ بثوب الحقد لوناً أحمرا
قد سولتْ لهمُ نفوسُهم التي خَبُثَتْ ومكرُ القومِ كان مدبَّرا
تبّت يداً غُلَّتْ بِشرّ رسومِها وفعالِها فغدت يميناً أبترا
الدينُ محفوظٌ وسنةُ أحمدٍ والمسلمون يدٌ تواجِه ما جرى
أوَ ما درى الأعداءُ كم كنــا إذا ما استهزؤوا بالدين جنداً مُحضَرا
الرحمةُ المهداةُ جاء مبشِّرا ولأفضلِ كل الديانات قام فأنذرا
ولأكرمِ الأخلاق جاء مُتمِّماً يدعو لأحسنِها ويمحو المنكرا
صلى عليه اللهُ في ملكوته ما قام عبدٌ في الصلاة وكبّرا
صلى عليه اللهُ في ملكوته ما عاقب الليلُ النهارَ وأدبرا
صلى عليه اللهُ في ملكوته ما دارت الأفلاكُ أو نجمٌ سرى
وعليه من لدن الإلهِ تحيةٌ رَوْحٌ وريحانٌ بطيب أثمرا
وختامُها عاد الكلامُ بما بدا بأبي وأمي أنت يا خيرَ الورى

هـلّ الهـلال فكـيـف ضــل الـسـاري *** وعـــلام تـبـقــى حــيــرة الـمـحـتـارٍ
ضحك الطريق لسالكيـه فقـل لمـن *** يـلـوي خـطـاه عــن الطـريـق حــذارِ
وتنفس الصبـح الوضـيء قـلا تسـل *** عــن فـرحــة الأغـصــان والأشـجــارِ
غـنّــت بـواكـيـر الـصـبــاح فـحـرّكــت *** شـجــو الـطـيـور ولـهـفــة الأزهــــارِ
غــنّــت فـمـكّــة وجـهـهــا مـتــألــق *** أمــــلا ووجــــه طـغـاتـهـا مــتـــواري
هــلّ الـهـلال فــلا العـيـون تـــرددت *** فـيـمـا رأتـــه ولا الـعـقــول تــمــاري
والجاهـلـيـة قـــد بـنــت أســوارهــا *** دون الـهـدى فانـظـر إلــى الأســوارِ
واقــرأ عليـهـا ســورة الفـتـح الـتـي *** نــزلــت ولاتــركــن إلـــــى الـكــفّــارِ
أو مـاتـرى البـطـحـاء تـفـتـح قلـبـهـا *** فــرحــاً بـمــقــدم ســيـــد الأبـــــرارِ
عطشى يلمّضها الحنيـن ولـم تـزل *** تهفـو إلـى غيـث الهـدى المـدراري
ماذا ترى الصحراء في جنح الدجـى *** هــي لاتــرى إلا الـضـيـاء الـســاري
وتـرى علـى طيـف المسافـر هـالـة *** بـيـضـاء تــســرق لـهـفــة الأنــظــارِ
وتـــرى عـنـاقـيـد الـضـيــاء ولــوحــة *** خـضـراء قـــد عـرضــت بـغـيـر إطـــارِ
هـي لاتــرى إلا طـلـوع الـبـدر فــي *** غسـق الدجـى وسـعـادة الأمـصـارِ
مـازلـت أسمعـهـا تـصـوغ سـؤالـهـا *** بـعــبــارة تـخــلــو مـــــن الــتــكــرارِ
هـل يستطيـع الليـل ان يبـقـى إذا *** ألـقــى الـصـبـاح قـصـيــدة الأنــــوارِ
مـاذا يقـول حـراء فـي الزمـن الـذي *** غـلـبـت عـلـيـه شـطــارة الـشـطّـارِ
مــــاذا يــقــول لـلاتـهــم ومـنـاتـهـم *** مــــاذا يــقـــول لـطـغـمــة الـكــفّــارِ

محمد أشـرف الأعـراب والعجــم محمد خير من يمشي على قدم
محمد باسـط المعــروف جـامعـه محمد صـاحب الإحسان والكــرم
محمد تــــاج رســل الله قـاطبــة محمد صـادق الأقــوال والكلـــم
محمد ثـابـت الميثــاق حـافــظه محمد طـيب الأخلاق والشيــم
محمد خُـبِـيَت بالنــــور طــينتُـهُ محمد لم يـزل نــوراً من القِــدم
محمد حــاكم بالعدل ذو شـرفٍ محمد مـعـدن الأنعام والحكــم
محمد خير خلق الله من مضــر محمد خــير رسـل الله كلهـــم
محمد دينــه حــق نـديــن بـــه محمد مجملاً حقاً على علــم
محمد ذكــــــره روح لأنـفـسنـا محمد شكره فرض على الأمم
محمد زينــة الدنيــا وبـهـجتـهـا محمد كـاشف الغـمات والظلم
محمـد ســـيد طـابـت مناقـبـهُ محمد صــاغه الرحـمن بالنعم
محمد صـفــوة الباري وخيرتـه محمد طـاهــر من سائر التهم
محمد ضـاحـك للضيف مكرمه محمد جــاره والله لــم يضــم
محمد طـابـت الدنيــا ببعـثتـه محمد جــاء بالآيــات والحكـم
محمد يوم بعث الناس شافعنا محمد نـوره الهادي من الظلم
محمد قـائـم للـه ذو هــــمم محمد خـاتــم للرسـل كلهم

رسـول الله .. أنفسنـا فداكـا*** ولا سلِمت من السُّوأى عِداكـا
فُديتَ من الجنـاةِ وكـلّ نـذْل*** ٍتعمَّـدَ مـن سفاهتِـه أذاكــا
ألا شُلّت يـدٌ خطّـت خطايـا*** خيالاً حاقـداً زعمـوا حكاكـا
أرادوا النّيلَ من طـودٍ علـيّ *** ٍوقد نصبوا الحبائـلَ والشِّباكـا
وأنت البدرُ يسمو فـي عـلاه*** ولكن ما استضاؤوا من سناكـا
وأنت الشمـسُ أهدتهـم حيـاةً *** ولكن – حسرةً – جحدوا جداكا
وأنت البحرُ جُدَّت لهـم بـدُرّ *** ّفهل صادوا اللآلئَ من حشاكا؟
وأنت الدوحُ يمنحُهـم ظـلالاً *** ًوأثماراً فهم طعمـوا جناكـا!
وأنت الزهرُ يحبوهـم أريجـاً *** ًوقد نكِـرت أنوفهمـو شذاكـا
همو جهلوك فاشتطـوا عِـداءً *** فهل خبِروك فاكتشفوا فضاكا!
فضاؤك رائقٌ رحْـبٌ جميـل ***ٌ مهيبٌ لا تُطاولُ فـي عُلاكـا
رسولَ الله أنـت لنـا حبيـبٌ *** و ما بقلوبنـا بشـرٌ سواكـا
رسـولَ الله أنـت لنـا شفيـعٌ *** بإذن اللهِ نُحشـرُ فـي لِواكـا
فلا عشنا ولا دمنـا صِحاحـاً *** إذا لم نحمِ مـن كيـدٍ حماكـا
فعذراً يا رسول الله .. عـذرا *** ًفقوم السَّوْءِ قد خرقـوا مداكـا
فقد جعلوك للإرهـابِ رمـزا *** ًوهم عاشوا السَّلام على ذُراكا
وأنت مبَّـرأ مـن كـلِّ سُـوءٍ*** تبـارك مـن بقدرتـهِ براكـا
بنيت حضارةً في أرض قفـر*** وباديـةٍ فغـاروا مـن بِناكـا
حضارةَ رحمةٍ، عدلٍ، وطهـر *** ٍوإحسـانٍ أقامتـهـا يـداكـا
وحررت العقول بنـورِ علـم *** ٍفدُورُ العلم تقبسُ مـن هُداكـا
ملكت قلـوبَ أعـرابٍ جفـاةٍ *** أسرت اللُبَّ ممـن قـد رآكـا
ولسـت بغـادرٍ فـظٍّ غليـظٍ *** جهولٍ تظلـمُ الأعـدا سِواكـا
فـلا واللهِ لـم يُفلـحْ كـفـور *** ٌحقودٌ قـد أسـاءك أو قلاكـا
فقـل للحاقـدِ الموتـور تبّـا *** ًوتعساً أيُّ خزيٍ قـد دهاكـا!
فسُنّةُ أحمد انتشـرت كضـوءٍ *** ودينُ محمَّـدٍ يمضـي دراكـا
ونفخُك ليس يطفئُ ضوءَ شمسٍ *** ألا فانفُخْ فقـد أجهـدت فاكـا
أردت النيل من مبعوثِ ربـي *** ولا والله لـن تُؤتـى مُنـاكـا
وعرضُ محمّدٍ إن نلـتَ منـه *** عراكَ الـذلُّ وانهـدت قواكـا
فمت بالغيظِ مذؤومـاً حقيـرا *** ًولُقيـتَ المـذلـةَ والهـلاكـا
فهـذي أمتـي هبـت كليـث *** ٍفعارِكْ إن أطقتَ لهـا عِراكـا
ولا خوفٌ عليك رسولَ أمـنٍ *** فـإن إلهَـك الأعلـى حماكـا
ألا صلى الإلـهُ عليـك دومـا *** ًمتى ما قيـل: أنفسُنـا فداكـا

19/02/2017

كتیب

Address

Halabja
053885

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ژیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category