20/08/2026
لە بەرواری ١٩ی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە بەشداریی لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا کرد لە دیوانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە بە سەرپەرشتیی بەڕێز د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی ئەوقاف لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چەندین تەوەر و پرسی گرنگ کرا و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا:
ئامادەکاری بۆ مانگی مەولوود: تاوتوێکردنی پلان و ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازیکردن لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن (د.خ).
پەرەپێدانی تواناکان و حوجرەکان: خستنەڕووی پلانی پەرەپێدان و بەهێزکردنی توانای مامۆستایانی ئایینی، هاوکات کارکردنی بەردەوام بۆ پێشخستنی حوجرە و بنکەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز لەسەر بنەمای ئەکادیمی، زانستی شەرعی و بەپێی ستراتیژیەتی داڕێژراوی وەزارەت.
مافی مامۆستایانی خۆبەخش: جەختکردنەوە لەسەر گرنگیدان بە مامۆستایانی خۆبەخش، بەردەوامیی هاوکارییەکان بۆیان، دەستەبەرکردنی مافەکانیان و ڕەچاوکردنی هاوسەنگی لە ئەرک و کارەکانیاندا.
پڕۆژەی پەرەپێدانی بانگبێژان: هەڵسەنگاندنی هەنگاوەکانی ڕاهێنان و پەروەردەی دەنگی لە چوارچێوەی پڕۆژەی پەرەپێدانی بانگبێژاندا بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەییان
راگەیاندن و پەیوەندییەکان