17/08/2026
لەڕێکەوتی 2/7/2026 ناوەندی سەرچاوەکانی ئاو و خاک بەسەرکەوتوویی خولێکی لە ژێر ناونیشانی "ArcGIS Pro " بۆ ژمارەیەک فەرمانبەر لەبەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر ڕێکخست خولەکە لەلایەن بەڕێر چۆمان ناصر رشید پێشکەشکرا.
ڕاهێنانەکە چەندین تەوەری گرتەوە، وەک: بنەماسەرەکیەکان و بەکارهێنانی کرداری" ArcGIS Pro " لەشیکردنەوەی داتا و نەخشەسازی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو.
خوولەکە بەمەراسیمێک لەڕێکەوتی 17/8/2026 کۆتایی هات، بەئامادەبوونی ئەندازیار ڕێبوار کاکەیی بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربواندا دابەشکرا.
دەستخۆشی و سوپاسی تایبەتمان بۆ ڕێکخەران و بەشداربوان هەیە کەڕۆلێکی بەرچاو و گرنگیان هەبوو لەڕێکخستنی خوولەکەو بەدیهێنانی ئامانجەکانیدا.
ناوەندی سەرچاوەکانی ئاو خاک