07/09/2026
خ*لی "بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای وه‌رزشی" له هه‌ولێر ده‌ستیپێكرد
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7ی ئه‌یلولی 2026 به ئاماده‌بوونی سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش و هاوڕێ رواندزی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش، خ*لی "بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی یاسای وه‌رزشی" بۆ یانه‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
له ده‌ستپێكی خ*له‌كه‌دا، كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشه‌وه رێكخراوه،راگری كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشییه‌كان د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر و سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند و ژماره‌یه‌كی تر له كه‌سایه‌تییه وه‌رزشییه‌كان ئاماده‌بوون، تێیدا له وته‌یه‌كدا سه‌ردار ئیسماعیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش به‌خێرهاتنی میوانان و به‌شداربووانی كرد و خ*له‌كه‌ی به كارێكی گرنگ و پێویست وه‌سف كرد بۆ ئه‌ندامی كارگێڕیی یانه‌كانی كوردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش هه‌موو كات هه‌وڵ ده‌دات له پاڵ پاڵپشتی له چالاكی و خ*له وه‌رزشییه‌كان، به گرنگییه‌وه بایه‌خ به بابه‌تی یاسا وه‌رزشییه‌كان و پێشخستنی كادیرانی ئه‌و بواره بدات، ئه‌نجامدانی خ*له‌كه‌شی هه‌ر بۆ ئه‌م چوارچێوه‌یه گه‌ڕانده‌وه، كه پێویسته كارگێڕیی یانه وه‌رزشییه‌كان شاره‌زاییه‌كی باشیان له كاروباره یاساییه‌كان و بڕگه‌كانی یاسا وه‌رزشییه به‌ركاره‌كان له كوردستان و عێراقدا هه‌بێت.
دواتر د. ساڵح نه‌جم ئه‌لمالیكی، وانه‌بێژی خ*له‌كه، له وته‌یه‌ك ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو یاسا وه‌رزشییه‌كان بۆ كارگێڕیی یانه‌كان زۆر پێویستن و ده‌بێت هه‌مووان لێی شاره‌زابن، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕێوه‌ببه‌ن و دووربن له كێشه كارگێڕیی و یاساییه‌كان له كوردستان و له عێراقیشدا.
له خ*له‌كه‌دا، كه له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامی كارگێڕیی یانه وه‌رزشییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان به‌شدارن و وانه‌كانیش له لایه‌ن د. ساڵح نه‌جم ئه‌لمالیكی، پسپۆڕی یاسا وه‌رزشییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێن و دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزش