11/07/2021
ئاگاداری بۆ گشت خزمان و هاورێیان و هاوڵاتیانی بەرێز .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بە پێویستم زانی من وەک ڕاهێنەری مەلەوانی ( فێرکاری مەلەوانی ) ئەم پۆستە بکەم بۆ ئاگاداریتان .
دەبینین و دەبیستین لە هەواڵی دڵ تەزێن بە هۆی خنکانی چەند هاوڵاتیەک لە ساڵدا لە ڕووبار و دەریاچە و چەم و گۆمەکان ، بۆیە داوا لە خزم و دۆستان و هاوڵاتیان دەکەم لە کاتی گەشت و مەلەکردن دەبێ زۆر ئاگادار بن لەم شوێنانەی کە گەشت و مەلەی تێدا دەکەن بۆیە دەبێ زانیاریتان هەبێ لەم رووبار و چەم و گۆمانە .
هەندێ زانیاریتان پێدەدەم بە هیوای سود گەیاندن :
۱ ـ مەلەکردن لە مەلەوانگەکان زۆر جیاوازە لەگەڵ مەلەکردن لە رووبار و چەم و گۆمەکان ، وانەزانی لە مەلەوانگە مەلە زۆر باش دەکەیت بچیت بەهەمان شێوە لە رووبار و چەم و گۆماکان خۆت هەڵدەیتەناو ئاو .
۲ ـ حادەتەن کاتێک دەچیت بۆ گەشت خواردن و خوادونەوەی زۆر دەبەن لەگەڵ خۆتان ، پێویستە بزانی پاش نان خواردن راستەوخۆ بۆ ناو ئاو مەلەکردن خراپە ، بەتیبەت ئەگەر خوادنەکەت چەور بوو بۆیە پێویستە بەلای کەمی ( ۲ ) کاتژمێر پاش نان خواردن ئێنجا مەلە بکەیت .
۳ ـ ئاگاداری ساردی ئاوەکەبە پێش ئەوەی خۆت هەڵدەیە ناو ئاو دەبێ لە لێواری جاری یەکەم پێیەکانت بکەیتە ناو ئاو ئینجا وردە وردە تا لاشەت تەر بکەیت تا لێرادێت .
٤ ـ جوولەی ئاو دەبێ ئاگاداری جوولەی ئاو خێرای لە رووبارەکان یان گێژەنی ئاو بە هیچ جۆرێک لەم شوێنانە مەلەوانی مەکەن .
٥ ـ لە چەم و گۆمەکان دەبێ ئاگاداری لم و قوراو تۆری ماسی گرتن بیت چونکە کاتێک خۆت هەڵدەدەیت بۆ ناو ئاوەکە پێیەکانت لە لم و قوراو گیر دەبێت .
٦ ـ لە کاتی خۆهەڵدانی سەراوسەر بۆ ناو ئاو دەبێ ئاگاداری ناو ئاوەکە بیت نەوەکو بەردێکی گەورە یان رەگی دار لە ژێرەوەی ئاوەکە بێت و سەرت پێی بکەوێت .
۷ ـ ئاگاداری لێواری ئاوەکان بن لە لوسی بەرد بە هۆی قەوزەی ئاو دەبێتە خلیسکان و کەوتنەناو ئاو بۆ ئەوانی مەلە نازانن و مەلەوانی ناکەن .
٨ ـ ئاگاداری وازی و سوبحەت کردن بن لە کاتی مەلەکردن بەتابیەت لە شوێنی قۆڵ .
۹ ـ زۆر مەلەکردن و ماندوو بون دەبێتە هۆی کرژ بونی ماسولکەکان .
۱۰ ـ بردنی چوپ و هێلەگی انقاز ئەو هێلەگانەی لەبەری دەکەیت لە کاتی مەلەکردن زۆر پێویستە ، چوپەکە حەبلێکی درێژی پێوە بکەن لە کاتی هەر مشەوەشیەک دەتوانی بۆی هەڵ بدەیت و رایکێشی . ............................................................................
ـ T.B
ئەگەر هەر هاوڵاتیەک یان خزمێک یان برادەرێکت لە ئاو دا خەریک بو بخنکێت پێویستە تۆ زۆر ئاگادار بیت نابێ تۆ بشلەژێی ئەگەر تۆش بچیت بەنەزانی بۆ لای و بت گرێ سەرەتا تۆ دەخنکێنێت ئەگەر دارێکی درێژ یان حەبلێکتی لێبو بۆی درێژ بکەن ، ئەگەر مەلەوان زانی لبوو دەبێ لە دواوە بۆی بچێن سەرەتا هێوری بکەنەوە وردە وردە دەری بێنن ... مامۆستا دلزار مارماسی...
بە هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک