بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان

11/08/2026
ئاگاداریسه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی...
11/08/2026

ئاگاداری
سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌مرۆ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆ شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ وه‌كاله‌ت ، به‌ مه‌به‌ستی خسته‌ڕووی دوای زانیاری له‌سه‌ر ناونووسینی حاجیان و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ناویان نووسیوه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ندین زانیاری دیكه‌.

رۆژ : ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌
كاتژمێر : 11 ی به‌یانی
شوێن : به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه

ئه‌مرۆ كاتژمێر 12:00 شه‌و ناونووسینی حاجیان كۆتایی دێت.
10/08/2026

ئه‌مرۆ كاتژمێر 12:00 شه‌و ناونووسینی حاجیان كۆتایی دێت.

ته‌نها یه‌ك رۆژ ماوه‌ بۆ ناونووسین ئایا تا ئێستا ناوی خۆت تۆمار كردووه‌ بۆ حه‌ج ؟
09/08/2026

ته‌نها یه‌ك رۆژ ماوه‌ بۆ ناونووسین ئایا تا ئێستا ناوی خۆت تۆمار كردووه‌ بۆ حه‌ج ؟

تكایه‌ ئاگادار بن ... سبه‌ی كاتژمێر 12:00 شه‌و پرۆسه‌ی ناونووسینی حاجیان كۆتایی دێت.
09/08/2026

تكایه‌ ئاگادار بن ... سبه‌ی كاتژمێر 12:00 شه‌و پرۆسه‌ی ناونووسینی حاجیان كۆتایی دێت.

واده‌ی ناونووسینی حاجیان درێژكرایه‌وه‌له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تاوه‌ك...
04/08/2026

واده‌ی ناونووسینی حاجیان درێژكرایه‌وه‌

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تاوه‌كوو ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ پێناسه‌ی دیجیتاڵی ده‌ربهێنن یاخود پاسپۆرتە‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی (د. پشتیوان صادق)، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان واده‌ی ناونووسینی حاجیان تاوه‌كوو رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10/8/2026 كاتژمێر 12:00 شه‌و درێژكرده‌وه‌.

ته‌نها سێ رۆژ ماوه‌ و زیاتر له‌ 70 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ حه‌ج وناونووس كردووه‌ ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 2/8/2026 له‌ ل...
02/08/2026

ته‌نها سێ رۆژ ماوه‌ و زیاتر له‌ 70 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ حه‌ج وناونووس كردووه‌

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رواری 2/8/2026 له‌ لێدوانێكدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ وه‌كاله‌ت ( شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی)، رایگه‌یاند تاوه‌كوو ئێستا زیاتر له‌ 47 هەزار داواكاری فۆرم بۆ حه‌ج پێشكه‌ش كراون كه‌ ژماره‌یان زیاتر له‌ 70 هه‌زار هاووڵاتییه‌.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ هه‌روه‌ها راگه‌یاند ناونووسین تاوه‌كوو رۆژی چوارشه‌ممه‌ 5/8/2026 به‌رده‌وام ده‌بێت و پرۆسه‌كه‌یش زۆر به‌ باشی به‌رێوه‌ده‌چێت.

(شێخ وریا بالیسانی ) له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یشدا باسی له‌وه‌ كرد به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی هه‌موو نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان به‌رده‌وامه‌ له‌ وردبینیكردن له‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی داواكارییان پێشكه‌ش كردووه‌ و دوای ته‌واوبوونی وردبینكردن واده‌ی ئه‌نجامدانی تیروپشك دیاری ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه‌ تیروپشك بۆ ساڵی 2027 و 2028 ئه‌نجام ده‌درێت.

شایانی باسه‌ رۆژی 21/7/2026 وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ هاوكاری فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆجیا و زانیاری ده‌روازه‌ی حه‌جیان كردووه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ تۆماركردنی ناوی هاووڵاتیانی كوردستان بۆ حه‌ج له‌ رێگه‌ی ئۆنلاین.

به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ لەگەڵ بەرپرسی بەشەکان و بەرپرسی نووسینگەکانی حەج و عومڕە کۆبوویەوە ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ ...
30/07/2026

به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ لەگەڵ بەرپرسی بەشەکان و بەرپرسی نووسینگەکانی حەج و عومڕە کۆبوویەوە

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 30/7/2026 له‌ دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی (شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی)، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ وه‌كاله‌ت سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ و نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كان كرد.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌كه‌دا ( شێخ وریا بالیسانی)،چه‌ندین رێككار و رێنمایی نوێی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ بۆ ئاماده‌بووان خسته‌ڕوو و باسیشی له‌وه‌ كرد كه‌ پێویسته‌ ئاماده‌كاری پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بده‌ن.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ بڕیاریدا به‌ دانانی چه‌ندین لیژنه‌ به‌ مه‌به‌ستی ڕێكسختنی پرۆسه‌ی عومڕه‌ و كاری كۆمپانیاكان و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی ساڵی داهاتوو 2027

دواتریش له‌ كۆبوونه‌كه‌دا له‌ لایه‌ن به‌رپرسی به‌شه‌كانی دیوانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و به‌رپرسی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆییه‌كان چه‌ندین را و پێشنیاز خرانه‌ڕوو به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی حه‌ج وعومڕه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان.

ناونووسینی حاجیان به‌رده‌وامی هه‌یه‌به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ وردبینی كردنی ناونووسینی حاجیان ،ئه‌مرۆ ...
29/07/2026

ناونووسینی حاجیان به‌رده‌وامی هه‌یه‌

به‌ مه‌به‌ستی له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ وردبینی كردنی ناونووسینی حاجیان ،ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 29/7/2026 به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ به‌ وه‌كاله‌ت ( شێخ وریا مه‌ولانا خالد بالیسانی)،به‌ یاوه‌ری شاندێك سه‌ردانی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كرد و له‌لایه‌ن (م.دڵشاد مامك سورچی)،به‌رپرسی نووسینگه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا ( شێخ وریا بالیسانی)،ده‌ستخۆشی له‌ به‌رپرسی نووسینگه‌ی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌ولێر و ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران كرد كه‌ به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ كارده‌كه‌ن بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان و به‌دواداچوون بۆ سه‌رنج و تێبینییه‌كان و هه‌ر له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ پاڵپشتی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ دووپاتكرده‌وه‌ .

شایانی باسه‌ له‌ 21/7/2026 له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستكراوه‌ به‌ ناونووسینی حاجیان و پرۆسه‌كه‌ تاوه‌كوو 5/8/2026 به‌رده‌وامی ده‌بێت و تاوه‌كوو ئێستا پرۆسه‌كه‌ زۆر به‌ سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چووه‌.

29/07/2026

بۆ ئەوانەی پارسال ناویان تۆمارکردیە و ئەمسال نوێی دەکەنەوە:

١_لە دەروازەی حج بەشی داواکاریەکانم دادەگری.

٢_بەشی بەردەوامبون بە ژمارەی مۆبایل دادەگری .

٣_ ژمارەی بێهاوتا (upn) و ژمارەی موبایل داخل دەکات.

٤_ بەردەوامبون دادەگری ناوەکە دێت هەندێک جارناوەکەی نایت چاوەرێ بکە.

تا کۆدێکی شەش رەقەمی بە نامەیەک بۆی دێت ئینجا کۆدەکە داخل بکە بۆ پشاندانی ناوەکەو کلیک کردن لەسەر ناوەکە.

٥- کلیک لەسەر نوێکردنەوەو دوبارە ناردنەوە بکرێت کەلەناو لاکێشەی شین نوسراوە.

٦_ئەگەرپێویستت بە گۆرانکاری نیە دواتر دواتر دادەگری تاکو دەگەیتەپاشەکەوتکردن کلیک دەکەیت .

٧_ کردارەکان دادەگریت ٣ هەلبژادەی تێدایە پێشکەشکردنی داواکاری دادەگری.

ئەگەر گۆرانکاری دەکەیت ئەوا تا خالی ٥ جێبەجێ بکە و گۆرانکاریەکان ئەنجام بدە پاشان خالی ٦ و ٧ دابگرە.

Address

100 M Peshawa Qazi Street
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 02:00
Tuesday 08:00 - 02:00
Wednesday 08:00 - 02:00
Thursday 08:00 - 02:00
Sunday 08:00 - 02:00

Telephone

+9647505953534

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەى کوردستان:

Shortcuts

Share