وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة وه‌زاره‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ره‌نگڕێژكردنى سیاسه‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى گشتى به‌ مه‌به‌ستى وه‌دیهێنانى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێم. The Ministry of Trade and Industry is responsible for drawing up general trade and industrial policy for the Kurdistan Region, with the aim of advancing economic and social development.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کردپێنج شەممە ١٣ی ئابی ٢...
14/08/2026

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە کونسوڵی گشتی کۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد

پێنج شەممە ١٣ی ئابی ٢٠٢٦ سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە (ڕافایێل مۆڤسێسیان) کونسوڵی گشتی كۆماری ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی (پلاندانان و بازرگانی گشتی) و سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران و بەڕێوەبەری هێما بازرگانییەکان ئامادەبوون.

باس لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەرمینیا کرا .
هەروەها باس لە ئەنجامدانی دیداری (B2B) و (B2G) کە ئامانج لێی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان بازرگانانی هەردوو لایە كرا .

لای خۆیەوە كونسوڵی گشتی ئەرمینیا خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەو سەردان و پێشوازیە دەربڕی و هیوای خواست پەرە بە پەیوەندییەكان بدرێت.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە بەرپرسی كاروباری پەیوەندییەكانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا.چ...
13/08/2026

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە بەرپرسی كاروباری پەیوەندییەكانی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا.

چوارشەممە ١٢ی ئاب ٢٠٢٦ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوونی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە كۆبوونەوەیەكدا کە ژمارەیەک لە ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان ئامادەی بوون، ڕێگاکانی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی هەرێم و هاوتا فیدراڵییەکەی تاوتوێ کرا.
لای خۆیەوە بریکاری وەزارەت ستایشی ڕۆڵی بەرچاوی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کرد لە نزیککردنەوەی دیدگاکان و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، هەروەها ستایشی هەوڵەکانی نوێنەرایەتیان کرد لە ڕاییكردن و ئەنجامدانی مامەڵەی هاووڵاتییان و بازرگانان لە ڕێگەی سه‌كۆ ئەلیکترۆنییەکەیەوە کە تایبەتە بە ئاڵوگۆڕی نووسراوە فەرمییەکان، جەختیشیان لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە کەمکردنەوەی باری قورسی سەفەر و زەحمەتیی سەردانیکردن لەسەر شانی هاووڵاتییان و بازرگانان .

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە كونسوڵی بازرگانی كۆماری مصر لە هەرێمی کوردستان کردچوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئ...
05/08/2026

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە كونسوڵی بازرگانی كۆماری مصر لە هەرێمی کوردستان کرد

چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی ئابی ٢٠٢٦ سەروەر کەمال هاواری لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە بەڕێز (مەها جەلال) كونسوڵی بازرگانی كۆماری مصر لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا کە دەستەی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی گشتی( دیوان، پلاندانان و بازرگانی گشتی) و بەڕێوەبەری هێما بازرگانییەکان ئامادەبوون.

گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی مصر تەوەرەی سەرەكی کۆبوونەوەکە بوون، هەروەها باس لە ئەزموونی پێشكەوتووی وڵاتی مصر لە بواری بازرگانی نێودەوڵەتیدا كرا و سود وەرگرتنی هەرێم لەوبوارەدا لە شارەزایی مصریەكان.
بریکاری وەزارەت وەک وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئامادەیی پیشاندا بۆ کارئاسانی و بەرفراوانکردنی زیاتری ڕێکارەکانی پەرەپێدانی جوڵەی بازرگانی و ئابووری نێوانیان .

01/08/2026

جووتیارێکی گەرمیان: ئەم سایلۆیە نەبێ، کاری جووتیاریمان پێ ناکرێ..

📌سایلۆی کەلار 40 هەزار تۆن دانەوێڵە عەمبار دەکات
📌 21 ملیار دیناری تێچووە
📌گەنمی جووتیارانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی عەمبار کردووە..

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە یەکەمین دانیشتنی ساڵۆنی بازرگانی، ژوورە بازرگانیەكان و كونسوڵخانەی ئەڵما...
30/07/2026

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری لە یەکەمین دانیشتنی ساڵۆنی بازرگانی، ژوورە بازرگانیەكان و كونسوڵخانەی ئەڵمانیا .

ئێوارەی چوارشەممە ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٦ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بەشداری ڕێورەسمی یەکەمین دانیشتنی ( ساڵۆنی بازرگانی هەولێر )ی کرد ڕێوڕەسمەکە بەئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، كونسوڵى گشتیی ئه‌ڵمانيا، سەرۆکی یەكێتی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی دیکەی حکومی، کارگێڕی، پیاوانی کار، بازرگانان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەچوو، كە لەلایەن ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ کونسوڵخانەی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر و ڕێکخراوی گەشەپێدانی ئەڵمانی (GIZ) ڕێکخرابوو.

لە دیدارەكەدا بریکاری وەزارەت سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و کونسوڵخانەی ئەڵمانیا و ڕێکخراوی (GIZ) یان کرد بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانیان لە پڕۆژەکانی پەرەپێدان و ڕاهێنانی هێزی کار و گواستنەوەی ئەزموون و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئەوروپی بۆ ناوخۆ، كە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی جۆرایەتی بەرهەمە ناوخۆییەکان و بەهێزکردنی توانای کێبڕکێی بازرگانانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

ئامانجی سەرەکی ئەم ساڵۆنە، دۆزینەوەی دەرفەتی نوێی وەبەرهێنان و کارئاسانییە بۆ کەرتی تایبەت تا بتوانێت ڕۆڵی کاریگەر لە گەشەی ئابووریدا بگێڕێت بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنی ئەڵمانی، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین ڕاسپاردەی جیاجیا لەلایەن كەسانی پسپۆڕ و شارەزایی بوارەكە پێشكەشكران و جەخت لەسەر پێویستی هاندانی پیشەسازی و بازرگانی و وەبەرهێنان کرایەوە، بە ئامانجی هێنانەدی ئابوورییەکی گەشەسەندوو.

‏‎بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان کرد‎ چوارشەم...
30/07/2026

‏‎بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان کرد

‎ چوارشەمە ڕیککەوتی ٢٩ی تەموزی ٢٠٢٦ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە شێخ مستەفا شێخ عبدالرحمن سەرۆکی گشتی یەكێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری كرد كە پێكهاتبوون لە ئەندامانی سەرجەم لقەكانیان لەهەرێمی كوردستان.

‎لە دیدارەکەدا پەیوەندی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی باسی لێوەکرا، قەبارەی ئاڵوگۆری بازرگانی هەرێمی کوردستان و هەروەها چۆنییەتی زیاتر بەرەو پێشبردنی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و ئاسانکاری بۆ بازرگانان لە خاڵە سنورییەکان گفتووگۆی لەسەر کرا

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستانسێشەممە ٢...
29/07/2026

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی کرد لە سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان

سێشەممە ٢٨ی تەموزی٢٠٢٦ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە گەیلان حاجی سەعید سەرۆکی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا کە تیمی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەبوون، باس لە ڕەوشی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کەرتی تایبەت و حکومەتی هەرێم کرا.

هەروەها باس لە چۆنیەتی ڕێكخستنی بازرگانی ئەلیکترۆنی و ئاستەنگەكانی بەردەمی کرا . هەردوولا هاوڕابووین لەسەر ئەوەی بازرگانی ئەلیکترۆنی پێگەیەكی گرنگی هەیەو زۆرترین قەبارەی ئاڵووێری تیادا ئەنجام دەدرێت و پێویستە لەهەرێمی كوردستانیش بە یاسا ڕێكبخرێت .

بەئامادەبوونی سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێو...
29/07/2026

بەئامادەبوونی سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و بەدواداچوون بڕوانامەی بەشداری کردن دابەش کرا بەسەر (٣٠) فەرمانبەر کە بەشداری خولێکی سێ رۆژەیان کردبوو لەژێر ناونیشانی (به‌رێوه‌بردنی كاریگه‌ر و فه‌رمانبه‌ری سه‌ركه‌وتوو- الادارة الفعالة والموظف الناجح ) خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پەرەپێدانی مرۆیی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پلان دانان و بەدواداچوون ئەنجامدا.

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە یاریدەدەری كونسوڵی گشتی كۆماری  تورکیا بۆ كاروباری بازرگانی كرد .چوارشەم...
15/07/2026

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پێشوازی لە یاریدەدەری كونسوڵی گشتی كۆماری تورکیا بۆ كاروباری بازرگانی كرد .

چوارشەممە ١٥ی تەموزی٢٠٢٦ سەروەر کەمال هاوازی بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆکاروباری بازرگانی لەدیوانی وەزارەت پێشوازی لە شاندێکی بازرگانی وڵاتی تورکیا بە سەرۆکایەتی (کەمال بەهادر) یاریدەدەری کونسوڵی گشتی كۆماری تورکیا بۆ کاروباری بازرگانی كرد .

لە دیدارەکەدا كە ڕاوێژکارانی وەزارەت ئامادەبوون، باس لە گرنگی پەیوەندی بازرگانی و ئابووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان کرا.

شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بەو سەقامگیری و کەشە ڕەخساوەی بۆ بازرگانی لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە.
بەرەو پێشبردنی پەیوەندیە ئابووری و بازرگانییەکان و هەماهەنگی زیاتر، تەوەرەی سەرەكی دیدارەكە بوو.

بریکاری وەزازەتی بازرگانی و پیشەسازی سەردانی مەیدانی بۆ سایلۆی قوشتەپە ئەنجامدا یەکشەمە ١٢ی تەموزی٢٠٢٦ سەروەر کەمال هاوا...
13/07/2026

بریکاری وەزازەتی بازرگانی و پیشەسازی سەردانی مەیدانی بۆ سایلۆی قوشتەپە ئەنجامدا

یەکشەمە ١٢ی تەموزی٢٠٢٦ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و تیمی چاودێریکردنی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، لەسەردانێکی مەیداندا سایلۆی قوشتەپەیان بەسەرکردەوە.
مەبەستی سەردانەکە بۆ لەنزیکەوەئاگاداربوون بوو لەچۆنیەتی بەڕێوەچونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لەوناچەیە، وێڕای دەستخۆشی لەفەرمانبەران ، بریکاری وەبارەت ئاماژەی بە سەرکەوتنی کارەکانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی وەرگرتنی گەنم کردوو وتی:
لەڕۆژەکانی کۆتایی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانین بۆ ئەمساڵ وە خۆشحاڵین تائێستا پڕۆسەکە بەباشی و بێ کێشە بەڕێوەدەچێت و تیمەکان لەسایلۆکان کارەکانیان بەسەرکەوتوویی ئەنجامداوە.
بەوپێیەی ئەمساڵ بەسیستمی ئەلیکترۆنی حجزی پێشوەختە گەنم وەردەگیراوە جوتیاران ئاسانتر دەتوانن گەنمەکانیان ڕادەست بکەن.
سایلۆی قوشتەپە یەکێکە لەسایلۆکان کەماوەی سێ ساڵە بەشداردەبێت و کارایە بۆ وەرگرتنی پرۆسەی گەنم و بڕی چل هەزار و سێسەد تە ن گەنم وەردەگرێت بۆ ئەمساڵ.

Address

60 Metre Street
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 09:00 - 15:00

Telephone

+964662273911

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة:

Shortcuts

Share