یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان

یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان Kurdistan Democratic Students and Youth Union

The main headquarter in The capital of Kurdistan Region , to open centers and activity centers in cities and districts of Kurdistan as necessary, and has the right to open its representative out of Kurdistan.

17/08/2026

قوتابیان و لاوان پشتیوانی لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.

17/08/2026

سکرتێری یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، ئیدانەی هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاگادارییەک لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانەوەبۆ سەرجەم قوتابیانی هەرێمی کوردستان، ئاگ...
17/08/2026

ئاگادارییەک لە مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە

بۆ سەرجەم قوتابیانی هەرێمی کوردستان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە هەلی خوێندن لە وڵاتی ڕووسیا بۆ ئاستە جیاوازەکانی (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) ڕاگەیەندراوە. یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشت و هاوکاری ئەو قوتابیانە دەبێت کە دەیانەوێت لە ڕێگەی ئەم هەلانەوە لە وڵاتی ناوبراو درێژە بە خوێندن بدەن.

یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (شڤان مەحموود) سکرتێری (ی.ق.ل.د.ک) و هەڤاڵ (ڕێبین عەبدولسەلام) ئەندام...
17/08/2026

ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦
بە ئامادەبوونی هەڤاڵ (شڤان مەحموود) سکرتێری (ی.ق.ل.د.ک) و هەڤاڵ (ڕێبین عەبدولسەلام) ئەندامی مەکتەبی سکرتاریەت و بەرپرسی بەشی کاروبار، کۆبوونەوەیەکی فراوانی بەرپرسی لقەکان و کارگێڕانی بەشی کاروباری لقەکان ئەنجامدرا.

ڕاگەيەنراوێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوەبە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرا...
17/08/2026

ڕاگەيەنراوێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی و شوێنی حەوانەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستنيان کردە ئامانج. ئەم ھێرشانە بە تەواوی ڕەتکراوە و پەرەسەندنی مەترسيدارن.

داوا لە حکوومەتی فیدراڵ دەکەین بەرپرسیاریەتی و پابەندیی دەستووریی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵات جێبەجێ بکات بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە.

پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و ھەمووان دەبێ کار بۆ ئارامکردنەوە و نەھێشتنی گرژییەکان بکەن.

نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
١٧/٨/٢۰٢٦

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوەبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانزۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەكەین كە بەرەب...
17/08/2026

ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنیە دەكەین كە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 لەو دیوی سنووری ئێرانەوە كرایە سەر نووسینگەی سەرۆك وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام.

هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە كە هیچ بیانوویەك هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. بە دڵنیاییەوە بەكارهێنانی درۆن و موشەك چارەسەری كێشەكان ناكات.

بارەگای بارزانی
17ی ئابی 2026

یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەڕ...
17/08/2026

یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەری پاراستن دەکات

یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تێرۆریستییە دەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ی ئابی ٢٠٢٦، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام.

ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە پێشێلکارییەکی ڕوونی سەروەریی خاکی کوردستانە و ئامانجی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیرییە. یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پشتیوانی بێسنووری بۆ حکومەتی هەرێم و دەزگا ئەمنییەکان دووپات دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە ئەم پەلامارانە تەنیا ئیرادەمان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات.

یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
١٧ـی ئابی ٢٠٢٦

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکە پەیامێکی بڵاوکردەوەڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی ...
17/08/2026

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە درۆنییەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی دژەتیرۆری کوردستان، بەیانیی ئەمڕۆ نووسینگەی تایبەتی من و ماڵی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری کرانە ئامانجی هێرشە درۆنییەکانی ئێران.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە بێباکانە و قبووڵنەکراوانە دەکەم. گوتیشی، ئەمە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و هەڕەشەیەکی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

لەکۆتایی پەیامەکەیدا ڕێزدار مەسرور بارزانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەم هێرشانە ساردمان ناکەنەوە لە ئەنجامدانی ئەرکەکانمان و پاراستنی هاووڵاتییانمان.

Address

هەولێر-٦٠ مەتری/بەرامبەر هۆڵی زەرد
Irbil

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to یەكێتی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان:

Shortcuts

Share