پەیمانگەی كۆمپیوتەری هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • پەیمانگەی كۆمپیوتەری هەولێر

پەیمانگەی كۆمپیوتەری هەولێر Hawler Computer Institute
گەرەکی نەورۆز - بەرامبەر نەخۆشخانەی سەردەم

پەیمانگەى کۆمپویتەرى هەولێر- حکومى – پەیمانگەیەکى زانست بەخشە لە بوارى تەکنەلۆژیاى زانیارى و زانستى کۆمپیوتەر. لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستاى ڕاهێنراو و بە تواناى شارى هەولێر وانەکان دەوترێنەوە, فێرخواز کاتێک بڕوانامە بەدەست دەهێنێت دەتوانێت لە زۆر شونى تایبەتمەند بە زانستى کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیا کاربکات. ئامانجى سەرەکى ئەم پەیمانگەیە پێگەیاندنى فێرخوازە بە
زانست و تەکنەلۆژیاى سەردەم.
***************
ئەم پەیمانگەیە لە ساڵی 2006 دامەزراوە لەلایەن کۆمپانیایەکى نەمساوى لە ژێر بڕیارو ڕێنمایی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمى کوردستان. مەبەست لە دامەزراندنى ئەم پەیمانگەیە بۆ زیادکردن و بە ئەکادیمى کردنى هێزى کارە لە بازارەکانى هەرێمى کوردستان لە بوارەکانى کۆمپیوتەر و تەکنەلۆژیاى زانیارى.

پەیمانگەكەمان لە ژێر ڕێنمایى و بڕیارەكانی وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە وەرگرتنی قوتابیانی دەرچووی پۆلى نۆیەمی بنەڕەتی بە چەند مەرجێكی دیاریكراو و سنووردار.

ماوەی خوێندن لە پەیمانگەیە پێنچ ساڵە, فێرخواز دواى دەرچوونى لە قۆناغەکانى خوێندن بەسەرکەوتوویی بڕوانامەی دبلۆمی باوەڕپێکراوى پێ دەبەخشرێت لەلایەن وەزارەتى پەروەردەى حکومەتی هەرێمی کوردستان.

فێرخوازانى یەکەم و دووەم و سێ یەم لە زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان وەردەگیرێن و دەتوانن پەرە بە خوێندن بدەن و بڕوانامەى بە کالۆریۆس بەدەست بهێنن, ئەمە جگە لەوەى فێرخوازەکانى تریش دەتوانن لە زانکۆ ئەهلیەکانى ناوەوە و دەرەوە هەرێم بەردەوامى بە خوێندنیان بدەن.

بابەتەکانی خوێندن لە قۆناغەکانی (یەکەم و دووەم و سێیەم) بەو شێوەیەی خوارەوە دابەش دەبێت و دەخوێندرێت ، وانەکان لە سەرجەم قۆناغەکان بە شێوەی ئەکادیمی بڕیاری لەسەر دراوە کە تێیدا قوتابی پلە بە پلە وانەکان لە قۆناغەکان وەردەگرێت و شارەزای لەو بابەتانە پەیدا دەکات کە دەیخوێنێت.
***************
قۆناغی یەکەم:
بیرکاری
کوردی
ئینگلیزی
فیزیا
ماف
عرەبی
ئاین
وەرزش
‏.Information technology
‏.Operating system windows
‏.Internet-communication Technology
‏.Microsoft office word
***************
قۆناغی دووەم:
بیرکاری
کوردی
ئینگلیزی
فیزیا
عرەبی
ئاین
وەرزش
‏.Adobe Photoshop
‏.Data base - Access
‏.Power point
‏.Spreadsheets - Excel
***************
قۆناغی سێیەم:
بیرکاری
کوردی
ئینگلیزی
فیزیا
ئاین
عرەبی
وەرزش
‏.Workstation Administration
‏.Kali Linux
‏.Visual basic
‏.Cisco system
‏.Html
****************
لە دوای قۆناغی سێیەمەوە خوێندنی بابەتەکانی کۆمپیوتەر دەست پێدەکات و دەخوێندرێن کە ئەویش لە قۆناغی چوارەوە دابەش دەبێت بۆ سێ بەشی جیاواز وەک: (نێتۆرک، پڕۆگرام ، وێب دیزاین) قوتابی ئەو بەشەی کە حەزی لێیەتی هەڵی دەبژێرێت و دەیخوێنێت و لە قۆناغی (چوارەم) وانەکانی (عرەبی ، فیزیا ، کوردی ) کۆتایی پێدێت و ناخوێندرێت و لە قۆناغی (پێنجەم) یش بە هەمان شێوە وانەکانی (عرەبی ، فیزیا ، بیرکاری ، کوردی) کۆتایی دێت.
****************
بەشەکان پێکدێن لە:
١- ڕایەڵە- Net work
یەکێک لە بەشەکانی پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر بەشی ڕایەڵە (نێتۆرک) کە لە قۆناغی چوارەمەوە قوتابی دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لەبواری دروستکردن و بەڕێوەبردنی ڕایەڵەو کارکردن لەسەر ڕەقە کاڵاکانی ڕایەڵە، دوای تەواوکردنی ئەم وانانە و تەواوکردنی پەیمانگە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم لە دروستکردن و دیزاینکردنی جۆرەکانی بەڕێوەبردنی ڕایەڵە وەردەگرێت.
****************
٢- پڕۆگرامسازی Program
یەکێک لە بەشەکانی تری پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر بەشی (پڕۆگرام) کە لە قۆناغی چوارەمەوە قوتابی دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لەبواری پڕۆگرامسازی و دروستکردنی پڕۆگرام ، دروستکردن و بەڕێوەبردنی بنکەی (داتابەیس) دوای تەواوکردنی ئەم وانانە و تەواوکردنی پەیمانگە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم لە پڕۆگرامسازی و دروستکردنی پڕۆگرام وەردەگرێت.
***************
٣- وێب داڕشتن Web Design
یەکێک لە بەشەکانی تری پەیمانگەی کۆمپیوتەری هەولێر بەشی (وێب دیزاین) کە لە قۆناغی چوارەمەوە قوتابی دەتوانێت بە خواستی خۆی ئەم بەشە هەڵبژێرێت و تێیدا تواناکانی بخاتە گەڕ لەبواری دیزاین کردن و داڕشتنی وێبسایت دوای تەواوکردنی ئەم وانانە و تەواوکردنی پەیمانگە خوێندکار بڕوانامەی دبلۆم لە بواری دیزاین کردن و دروستکردنی وێبسایت وەردەگرێت.

25/08/2026
ئاگاداری بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی پەیمانگەی كۆمپیوتەری هەولێر حکومی بۆ ساڵی خوێندنی(٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) فۆرمی وەر...
22/07/2026

ئاگاداری بۆ قوتابیانی دەرچووی پۆلی (٩)ی بنەڕەتی
پەیمانگەی كۆمپیوتەری هەولێر حکومی بۆ ساڵی خوێندنی
(٢٠٢٦ - ٢٠٢٧) فۆرمی وەرگرتنی قوتابییان بەو مەرجانەی خوارەوە دابەشدەکات:
١. ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (26-7-2026) دەسپێدەکات تاکو دووشەممە ڕێکەوتى (31-8-2026) بەردەوام دەبێت.
٢. تەنها ڕۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە فۆرم دابەشدەکرێت.
٣. لەدایکبووی (٢٠٠٦/١/١) و بەرەو ژوور وەردەگیرێت واتا نابێت تەمەنی لە (٢٠)ساڵ زیاتر بێت.
٤. وەرگرتن بەپێی ئەنجامی کۆنمرەی هەر سێ بابەتی
(زمانی ئینگلیزی، بیرکاری، زانست) لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی دەبێت و دەچێتە کێبڕکێ.
٥. قوتابی خاوەن پێداویستی تایبەت مافی پێشکەشکردنی داواکاری هەیە.
٦. قوتابی بەڵێننامەی لێ وەردەگیرێ کە پابەند دەبێت بە یاساو ڕێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە و ڕێساکانی کارگێری پەیمانگە.
٧. کوڕ و کچی شەهیدی پلە یەک(باوک، دایک، خوشک، برا) بەبێ کێبڕکێی نمرە وەردەگیرێ، بەڵام بەهەمان مەرجەکانی سەرەوە، وە پشتگیری وەزارەتی شەهیدان هاوپێچ دەکات لەگەڵ فۆرمی داواکاری.

پێداویستیەکانی فۆرمی وەرگرتن:

١. دەبێت قوتابی خۆی ئامادە بێت.
٢. ئەنجامی تاقیكردنەوەی نیشتمانی پۆلی (٩).
٣. کارتی نیشتمانی(البطاقة الوطنیة) یان (نفوس) کۆپی ڕەنگاوڕەنگ.
٤. یەك وێنەی مامەڵەی قوتابی.

خشتەی تاقیکردنەوکانی خولی دووەم سالی خوێندنی 2025-2026تێبینی// نظری و عملی لەهەمان ڕۆژ ئەنجام دەدرێ
03/06/2026

خشتەی تاقیکردنەوکانی خولی دووەم سالی خوێندنی 2025-2026
تێبینی// نظری و عملی لەهەمان ڕۆژ ئەنجام دەدرێ

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ 2025-2026
10/05/2026

بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ 2025-2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی تیۆری(نظري) کۆتایی ساڵی 2025-2026
08/05/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی تیۆری(نظري) کۆتایی ساڵی 2025-2026

بەڕێوەچوونی گفتوگۆی توێژینەوەی دەرچوونی بەشێک لە قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکەمان
29/04/2026

بەڕێوەچوونی گفتوگۆی توێژینەوەی دەرچوونی بەشێک لە قوتابیانی قۆناغی پێنجەمی پەیمانگەکەمان

ئاگاداری قوتابیانی قۆناغی پێنجەم دەکەینەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥-٤-٢٠٢٦ کاتژمێر ١٠ی بەیانی وێنەی دەرچوون بەڕێوەدەچێت.تکا...
21/04/2026

ئاگاداری قوتابیانی قۆناغی پێنجەم دەکەینەوە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٥-٤-٢٠٢٦ کاتژمێر ١٠ی بەیانی وێنەی دەرچوون بەڕێوەدەچێت.
تکایە لەکاتی دیاریکراو ئامادەبن.

خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی 2025-2026
12/04/2026

خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی 2025-2026

28/03/2026

بەیانی ڕۆژی یەکشەممە
٣/٢٩ کرایە پشوو

Address

Hawler Institute For Computer, 5X9F+7RH, Erbil
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پەیمانگەی كۆمپیوتەری هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to پەیمانگەی كۆمپیوتەری هەولێر:

Shortcuts

Share