28/07/2026
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
پیرۆزبایی و پلە بەرزکردنەوە و رێزلێنان لەلایەن
/فرمان فاضل هادی) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم و یاریدەدەری بەرێز بەرێوەبەر #عمید پۆلیس / مشیر سعید اغا روستایی و ئەفسەرانی بارەگایی بەرێوەبەرایەتیمان ئاراستەی ئەفسەرانی شایستە بەپلەبەرزکردنەوە کرا
هیوادارین ئەم پلەبەرزکردنەوەیە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی پیشەیی، درێژەپێدانی خزمەتگوزاری بە دڵسۆزی، و زیاتر پابەندبوون بە ئەرک و بەرپرسیارییەکانتان.
هەروەها ئاواتەخوازین ئەم دەستکەوتە ببێتە هاندەرێکی گەورەتر بۆ درێژەپێدانی خزمەتکردنی دڵسۆزانە و پاراستنی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان.
پلەبەرزکردنەوەکەتان لە دڵەوە پیرۆز بێت، و ئاواتەخوازین سەرکەوتنی بەردەوام، تەندروستی، و ژیانێکی پڕ لە شانازی و سەرفرازی بۆ هەمووتان.
راگەیاندنی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم
( ٢٨ / ٧ / ٢٠٢٦)