سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر

پڕسه‌نامه‌ . . .بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی به‌ڕێز دادوه‌ر ( اح...
13/08/2026

پڕسه‌نامه‌ . . .
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی به‌ڕێز دادوه‌ر ( احمد جرجیس) ده‌كه‌ین ، باوكى بەڕێزیان (ملا جرجیس ابراهیم) کۆچی دوایی کردووە. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
@إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

سوپاس و پێزانین ...سه‌رۆكی دادگای هه‌ولێر سوپاس و پێزانی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی خانه‌نشینی كرد.  له‌رێكه‌وتی ئه‌مرۆ به‌رێز دا...
13/08/2026

سوپاس و پێزانین ...

سه‌رۆكی دادگای هه‌ولێر سوپاس و پێزانی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی خانه‌نشینی كرد.
له‌رێكه‌وتی ئه‌مرۆ به‌رێز دادوه‌ر (فاخر صابر بایز) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌لچوونه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر وه‌ به‌ئاماده‌بوونی دادوه‌ری به‌رێز (حسین علی محمد) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وردبینی له‌ كێشه‌كانی خانه‌نشینی سوپاس و پێزانینی به‌خشی به‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ ، له‌دوای ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی دادوه‌ری به‌رێز (حسین علی محمد) سوپاس و پێزانی به‌خشی به‌هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێوه‌به‌ری كارگێری دادگای به‌رایی هه‌ولێر به‌رێز (سه‌نگه‌ر صابر انور) و ل.دادوه‌ری (ئه‌ڤین محمد حسن) ئه‌ندام ، عه‌قیدی ماف په‌روه‌ر (كامران به‌گ اغا) ئه‌ندام ، ماف په‌روه‌ر (هۆشنگ مغدید احمد) ئه‌ندام ، ماف په‌روه‌ر (جوان غریب علی) ئه‌ندام . كه‌له‌ماوه‌ی زیاتر له‌سالێك كار كردن له‌ دۆسیه‌ی خانه‌نشینان به‌پێ ی مادده‌ی 29 له‌یاسای خانه‌نشنی یه‌كگرتوو به‌ ژماره‌ 9 سالی 2014.
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌لچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر.

پرسه‌دڵگرانین به‌ كۆچی دوایی فه‌رمانبه‌رمان ( صابر عبدالله ) لێکۆلەرەوی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر  ، بەناوی س...
31/07/2026

پرسه‌
دڵگرانین به‌ كۆچی دوایی فه‌رمانبه‌رمان ( صابر عبدالله ) لێکۆلەرەوی دادوەری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر ، بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و هاوخه‌می خۆمان ئاڕاستەی بنه‌ماڵه‌ و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین , له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین کۆچکردو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

سەرۆکی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگای بەرایی بنەصلاوەی کرد. ئه‌مڕۆ ٢٠٢٦/٧/٢٢ سه‌رۆكی دادگای تێهه...
22/07/2026

سەرۆکی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگای بەرایی بنەصلاوەی کرد.
ئه‌مڕۆ ٢٠٢٦/٧/٢٢ سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر به‌ڕێز دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) سەردانی دادگای به‌رایی بنصلاوه‌ی كرد ، وه‌ له‌لایه‌ن دادوه‌ران و داواكارانی گشتی و فه‌رمانبه‌رانه‌و پارێزه‌ران به‌ گه‌رمی به‌خێرهاتنی كرا. وه‌سه‌ردانه‌كه‌ بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی کاری دادگاکان و راییکردنی مامەڵەی هاولاتیان وە هەروەها لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ڕۆژانه‌ی دادگا و بینینی دادوه‌ران و فەرمانبه‌ران و پارێزه‌ران بوو ، وە لەلایەکی ترەوە بینینی راستەوخۆی هاولاتیان لەپێشینەی کارەکانی بوو وە تێبینی و سەرنجیان لەسەر هەر کێشەیەک یان گرفتێک کە دێتە بەردەمیان کۆلیەوە.
وە داوای لە دادوه‌ران و فەرمانبەران کرد بەهەموو توانایەکیان هاوکاری هاولاتیان بکەن وە یارمه‌تی دەریان بن له‌ رایی كردنی مامه‌له‌كانیان .
وه‌هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی دادگا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیه‌كی كرد له‌ نێوان دادوه‌ران و داواكارانی گشتی دادگاكانی ئه‌م سنوره‌.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر.

پڕسه‌نامه‌ . . .بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی به‌ڕێز ( مەبەست عبد...
15/07/2026

پڕسه‌نامه‌ . . .
بەناوی سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی به‌ڕێز ( مەبەست عبدالواحید ) ده‌كه‌ین لێکۆلەری دادوه‌ری لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر، باوكى بەڕێزیان کۆچی دوایی کردووە. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت و سەبر و ئارامی بە خانەوادە و کەسوکاری بدات.
@إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگاكانى دەوروبەری کرد .لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی...
13/07/2026

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگاكانى دەوروبەری کرد .
لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا ئه‌مڕۆ ٢٠٢٦/٧/١٣ به‌ڕێز دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگای به‌رایی پیرمام ی كرد ، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دادوەر و داواكاری گشتی و فەرمانبه‌ران و پارێزه‌رانی سەر بەم دادگایه‌ پێشوازی كرا، وەبەجیا لەگەل هاولاتیان دوا وەگوێی لەراو سەرەنج و تێبینیەکانیان گرت سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردن و دادبینیەکان ، سه‌رۆكی دادگا لەمیانەی سه‌ردانەكه‌یدا گشت به‌شه‌كانی دادگاکانی بەسەر كردەوە ، هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌رده‌نه‌كه‌یدا سه‌رۆكی دادگا به‌جیا سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه‌ی ئیداری شارۆچكه‌ی (قایمه‌قامی) پیرمام و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی كرد ، وه‌ له‌گه‌ل هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌ر كۆبۆوه‌ وه‌ داوای هاوكاری زیاتری هه‌مه‌هائه‌نگی له‌نێوان دادگا و به‌رپرسی یه‌كه‌ ئیداری ناوچه‌كه‌ كرد.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگاكانى دەوروبەری کرد .لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانی...
07/07/2026

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگاكانى دەوروبەری کرد .
لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا ئه‌مڕۆ ٢٠٢٦/٧/٧ به‌ڕێز دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی هەریەک لە دادگاکانی به‌رایی سۆران و مێرگەسۆری كرد ، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دادوەران و فەرمانبه‌ران و پارێزه‌رانی سەر بەم دادگایانە پێشوازی كرا، وەبەجیا لەگەل هاولاتیان دوا وەگوێی لەراو سەرەنج و تێبینیەکانیان گرت سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردن و دادبینیەکان ، سه‌رۆكی دادگا لەمیانەی سه‌ردانەكه‌یدا گشت به‌شه‌كانی دادگاکانی بەسەر كردەوە ، له‌ کێشە و گرفتەکانی کۆلیەوەو چارەسەری پێویستی بۆیان کرد و پێداویستی بۆ یان دابین کرد .
راگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگای بەرایی خەباتی کرد .لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كان...
30/06/2026

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگای بەرایی خەباتی کرد .
لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا ئه‌مڕۆ 2026/6/30 به‌ڕێز دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگای به‌رایی خەباتی كرد ، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دادوەر و فەرمانبه‌ران و پارێزه‌رانی سەر بەم دادگایانە پێشوازی كرا، ،سه‌رۆكی دادگا لەمیانەی سه‌ردانەكه‌یدا گشت به‌شه‌كانی دادگاکانی بەسەر كردوە وە گوێی لە ڕاوبۆچوونی فه‌رمانبه‌ران و پارێزەران و هاولاتیان گرت سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردن و دادبینیەکان، له‌ کێشە و گرفتەکانی کۆلیەوەو چارەسەری پێویستی بۆیان کرد و پێداویستی بۆ یان دابین کرد .
راگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دادگاکانى دەرەوەي شاری بەسەرکردەوە.لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كا...
22/06/2026

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دادگاکانى دەرەوەي شاری بەسەرکردەوە.
لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا ئه‌مڕۆ ٢٠٢٦/٦/٢٢ به‌ڕێز دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر سەردانی دادگاکانی به‌رایی کۆیە و تەق تەق ی كرد ، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دادوه‌ران و فەرمانبه‌ران و پارێزه‌رانی سەر بەم دادگایانە پێشوازی كرا، سەرەتا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەل دادوەران و داواکارنی گشتی و بەڕێوەبەری یەکە ئیدارییەکانی ناوچەکە وەگوێی لە راو سەرنجیان گرت. سه‌رۆكی دادگا لەمیانەی سه‌ردانەكه‌یدا گشت به‌شه‌كانی دادگاکانی بەسەر كردوە وە گوێی لە ڕاوبۆچوونی فه‌رمانبه‌ران و پارێزەران و هاولاتیان گرت سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردن و دادبینیەکان. و له‌ کێشە و گرفتەکانی کۆلیەوەو چارەسەری پێویستی بۆیان کرد و پێداویستی بۆ یان دابین کرد .
راگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دادگاکانى دەرەوەي شاری بەسەرکردەوە.لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كا...
15/06/2026

سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر دادگاکانى دەرەوەي شاری بەسەرکردەوە.
لەميانەى سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانیدا ئه‌مڕۆ 2026/6/15 به‌ڕێز دادوه‌ر ( فاخر صابر بایز ) سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر بەياوەرى جێگري سەرۆکی دادگاى هەولێر ( گیلان خالد مصطفى) سەردانی دادگاکای به‌رایی هەریر و خەلیفان و ڕەواندز ی كرد ، له‌لایه‌ن به‌ڕێزان دادوه‌ران و فەرمانبه‌ران و پارێزه‌رانی سەر بەم دادگایانە پێشوازی كرا، سەرەتا سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەل دادوەران و داواکارنی گشتی وەگوێی لە راو سەرنجیان گرت. سه‌رۆكی دادگا لەمیانەی سه‌ردانەكه‌یدا گشت به‌شه‌كانی دادگاکانی بەسەر كردوە وە گوێی لە ڕاوبۆچوونی فه‌رمانبه‌ران و پارێزەران و هاولاتیان گرت سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دادگایی کردن و دادبینیەکان. و له‌ کێشە و گرفتەکانی کۆلیەوەو چارەسەری پێویستی بۆیان کرد .
راگەیاندنی سەرۆکایەتی دادگای تێهەلچوونەوەی ناوچەی هه‌ولێر

Address

Irbil
00964

Opening Hours

Monday 08:30 - 13:30
Tuesday 08:30 - 13:30
Wednesday 08:30 - 13:30
Thursday 08:30 - 13:00
Sunday 08:30 - 13:30

Telephone

+9647506664555

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی هەولێر:

Shortcuts

Share