02/09/2026
بۆنەیەکی زانستی بەرز و پڕ لە شانازی
بەسەرکەوتوویی و لە کەشێکی زانستیی، تاوتوێکردنی تێزی دکتۆرای کادیرە خەمخۆر، دڵسۆز و ماندوو نەناسەکەی ناوچەی زانکۆ بەڕێوەچوو. ئەم دەستکەوتە زانستییە گەورەیە، بەرهەمی ساڵانێک لە هەوڵ، ماندووبوون و دڵسۆزی بەردەوامی بەڕێزیانە لە خزمەتکردنی ڕێبازی زانست و گەلەکەمان. بڕوانامەی دکتۆرا تەنیا شانازییەکی تایبەت بۆ بەرێزت و خانەوادەکەت نیە، بەڵکو سەروەرییەکی گەورەشە بۆ سەرجەم هەڤاڵان و هاوڕێیان لە ناوچەی زانکۆ.
بەناوی سەرجەم هەڤاڵانمان گەرمترین پیرۆزبایی لە جەنابتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و پەرەپێدانی زیاتری ئاستی زانستیی و کارگێڕیت بۆ دەخوازین. هیواخوازین ئەم پلە بەرزە زانستییە بێتە هەوێنی خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵگە و ئایندەی وڵاتەکەمان. پیرۆزبێت ئەم سەرکەوتنە گەورەیە
ڕاگەیاندنی لیژنەی ناوچەی زانکۆ