کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان جمعية العشابين الكردستانية

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان جمعية العشابين الكردستانية

کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان  جمعية العشابين الكردستانية گەڕانەوە بۆ سروشت

زانکۆی سلێمانی و بەدەستهێنانی نازناوی تۆماری جیهانی گینیس...ئەمڕۆ، پێنجشەممە 3/9/2026، لە کامپی قلیاسانی زانکۆی سلێمانی ...
03/09/2026

زانکۆی سلێمانی و بەدەستهێنانی نازناوی تۆماری جیهانی گینیس...

ئەمڕۆ، پێنجشەممە 3/9/2026، لە کامپی قلیاسانی زانکۆی سلێمانی بۆنەیەکی تایبەت بە ڕاگەیاندنی بەدەستهێنانی نازناوی تۆماری جیهانی گینیس بۆ پرۆژەی گەورەترین ڕستەی بەدرەخت چێندراو بەڕێوەدەچێت.

لە پرۆژەیەکی ناوازەدا، ناوی زانکۆی سلێمانی بە چاندنی 8,000 نەمام نەخشێنراوە؛ پرۆژەیەک کە لە ساڵی 2023ـەوە لەسەر گردی بۆنەکان لە کامپی نوێی زانکۆی سلێمانی جێبەجێکراوە و بە یەکێک لە پرۆژە جوان و جیاوازەکانی زانکۆ دادەنرێت.
پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری 3,600 مەتر دووجا ئەنجامدراوە و 8,000 نەمامی تێدا چێنراوە. درێژی و پانی نووسینی ناوی زانکۆکە 180 مەتر × 20 مەترە. نەمامەکان لە ڕێگەی سیستمی نوێی ئاودێرییەوە ئاودەدرێن و بەردەوام چاودێری و خزمەتگوزارییان بۆ دەکرێت.

وەکو ڕاگەیاندنی گشتی کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان پیرۆزبایی لە زانکۆی دایک ئەکەین بۆ ئەم دەستکەوتە گرنگە بۆ کوردستان و شاری سلێمانی.

بەدەستهێنانی ئەم نازناوە هەنگاوێکی گرنگ و دەستکەوتێکی جێگای شانازییە بۆ زانکۆی سلێمانی و نیشاندەری گرنگیدانی زانکۆیە بە پرۆژە ژینگەیی، سەوز و داهێنەرانەکان.

ڕاگەیاندنی گشتی
کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان

حەت حەتۆکەت بیستووە؟؟نوسینی: هیوا محمد گۆڕقەرەجزۆربەمان لە کوردەواریدا وشەی حەت حەتۆکەمان بیستوومە بەڵام نەیانزانیوە لە ...
01/09/2026

حەت حەتۆکەت بیستووە؟؟

نوسینی: هیوا محمد گۆڕقەرەج

زۆربەمان لە کوردەواریدا وشەی حەت حەتۆکەمان بیستوومە بەڵام نەیانزانیوە لە چی پێکهاتووە یان بۆچی باش بووە

ئەم بەرهەمە کوردەواریە ڕەسەنە پێکدێت لەم پێکهاتانەی لای خوارەوە:

‌سۆتکە ، سمڵ ، سعد
ڕازیانە
دارچین
شمڵی
ڕەشکە
هێل 25 گرام
دارچین
لاڤیندەر یەکی پەنجا غرام
جوان دەهاڕدرێت

ئنجا دەکرێتە ناو کیس (دەتوانی بیکەیتە ناو کیسی سەفەری چایی) یان لەناو جلی دانێیت یان ئەو مناڵانەی دەترسێن لەپشت سەریان داینێت بەشەو لەکاتی خەوتن دا.

بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی ئیشتهایان نیە تەنیا بۆنی بکەن

ڕاگەیاندنی گشتی
کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان

28/08/2026

چەند دەستەواژەیەکی کۆنی ناو خەڵکی کە ئاماژەن بۆ ڕەگداکوتانی خاکی کوردستان لە مێژوودا بۆ کاروباری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری

ڕاگەیاندنی گشتی
کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان

با دەرکەوتنی ڕەحمەتی جیهانیان  پێغەمبەری ئیسلام محەمەد {دروودی خوای گەورەی لەسەر بێت} بکەینە دەرفەتێک بۆ پاککردنەوەی سین...
25/08/2026

با دەرکەوتنی ڕەحمەتی جیهانیان پێغەمبەری ئیسلام محەمەد {دروودی خوای گەورەی لەسەر بێت} بکەینە دەرفەتێک بۆ پاککردنەوەی سینەمان لە ڕق و کینە و بوغز و لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانمان هەڵدەینەوە کە پڕ بێت لە خۆشەویستی و ئاشتی و ئارامی بۆ هەموان.

ڕاگەیاندنی گشتی
کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان

چەوری ناخۆیت و چەوری خوێنت بەرزە؟د. باوەڕ بەختیار پزیشکی نەخۆشییەکانی هەناوی و شەکرە و غوودە دەڵێت، ئەمە ئەو ڕستەیەیە کە...
11/08/2026

چەوری ناخۆیت و چەوری خوێنت بەرزە؟

د. باوەڕ بەختیار پزیشکی نەخۆشییەکانی هەناوی و شەکرە و غوودە دەڵێت، ئەمە ئەو ڕستەیەیە کە ڕۆژانە لە زۆربەی نەخۆشەکان دەبیستین ئەی هۆکارەکەی چییە؟

د. باوەر بەختیار باسی هۆکارەکان دەکات و دەڵێت، زۆر کەس وا دەزانن بەرزیی چەوریی خوێن تەنیا پەیوەندی بە خواردنی گۆشتی چەور و ڕۆنەوە هەیە، بەڵام ڕاستییەکەی بابەتەکە زۆر لەوە قووڵترە و باسی هۆکارەکان دەکات:
1. جگەر چەوری دروستدەکات:
تەنانەت ئەگەر هیچ چەورییەکی دەرەکیش نەخۆیت، جگەری مرۆڤ بە ڕێژەی ٪70 بۆ ٪80ی چەوریی ناو لەش خۆی دروستی دەکات.
2. شەکر و کاربۆهێدرات:
کاتێک شیرینی، خواردنەوە گازییەکان، نانی سپی و برنجی زۆر دەخۆیت، لەش زێدەڕۆیی شەکرەکە دەگۆڕێت بۆ چەوریی سیانی.
3. هۆکاری بۆماوەیی:
لە هەندێک خێزاندا بەرزیی چەوری نەخۆشییەکی نۆرەیییە و لە باوانەوە دەگوێزرێتەوە. لەم حاڵەتەدا خۆپاراستن لە خواردن بە تەنیا بەس نییە.
4. کەمجوڵەیی:
نەبوونی وەرزش و جووڵە دەبێتە هۆی دابەزینی چەوریی بەسوود (HDL) و بەرزبوونەوەی چەوریی زیانبەخش (LDL).
5. سترێس و فشاری دەروونی:
دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی دەردانی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ، کە هانی جگەر دەدات چەوریی زیاتر دەربداتە ناو خوێن.
6. کێشەی ڕژێنەکان:
تەمبەڵی ڕژێنی دەرەقە (تایڕۆید) یان نەخۆشیی شەکرە ڕاستەوخۆ کار لە میتابۆلیزمی چەوری دەکەن و بەرزی دەکەنەوە.

چارەسەر چییە؟
• شیرینی و ئاردی سپی کەمبکەرەوە.
• ڕۆژانە وەرزش بکە.
• سەردانی پزیشک بکە بۆ پشکنین و وەرگرتنی چارەسەری گونجاو.

سەرچاوە: Khak TV

ڕاگەیاندنی گشتی
کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان

🌰 گوێز ، الجوز، WalnutJuglans regia ناوی زانستی سەرچاوەیەکی سروشتیی پڕ لە پێکهاتەی بەسوود📖 پێشەکی:گوێز (Juglans regia L....
07/08/2026

🌰 گوێز ، الجوز، Walnut

Juglans regia ناوی زانستی

سەرچاوەیەکی سروشتیی پڕ لە پێکهاتەی بەسوود

📖 پێشەکی:

گوێز (Juglans regia L.) یەکێکە لە گرنگترین چەرەسەکان کە لە سەرانسەری جیهاندا بە فراوانی دەخورێت. دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست، پرۆتین، ڤیتامینەکان، کانزاکان و پێکهاتە چالاکە بایۆلۆجییەکان (Bioactive compounds) کە سوودی تەندروستیی زۆر پێشکەش دەکەن.

بەهۆی ئەم پێکهاتانە، گوێز لە توێژینەوە زانستییەکاندا بە یەکێک لە باشترین خواردنەکانی پاراستنی دڵ، مێشک و تەندروستی گشتی ناسراوە.

🌿 گرنگترین سوودە تەندروستییەکان:

1️⃣ یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی دڵ :
گوێز دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا-3 و Polyphenols، کە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردن و کەمکردنەوەی مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ دەدەن.

2️⃣ یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی مێشک:
چەورییە تەندروستییەکانی گوێز و ماددە دژە ئۆکسیدە و یارمەتی پاراستنی خانەکانی مێشک، باشترکردنی بیرگە و کەمکردنەوەی هەندێک گۆڕانکاریی تەمەنی دەدەن.

3️⃣ دژە ئۆکسیدە و دژەهەوکردنە:
گوێز سەرچاوەیەکی باشی Polyphenols و Tocopherols ـە، کە یارمەتی پاراستنی خانەکان لە زیانی ڕادیکاڵە ئازادەکان و کەمکردنەوەی هەوکردنی ناوخۆی جەستە دەدەن.

4️⃣ یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی سیستەمی هەرس:
ڕیشاڵ و پێکهاتەکانی گوێز یارمەتی باشترکردنی هەرس دەدەن.

⚠️ تێبینی :
- گوێز خواردنێکی پڕ کالۆرییە؛ باشترە بە بڕێکی مامناوەند بخورێت.

- ئەو کەسانەی هەستیارییان بە گوێز هەیە نابێت بەکاریبهێنن.

- خواردنی زۆری دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی کالۆری و کێش.

✍️ ئامادەکراوە لەلایەن: هدی رحمان عبدالقادر بەکالۆریۆس لە کیمیا
چارەسەرسازی پزیشکی تەواوکاری
(Acupuncture, Moxibustion, Herbal Medicine & Cupping Therapy)
ئەندامی کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان

📚 سەرچاوە زانستییەکان:
1. Pereira, J. A., Oliveira, I., Sousa, A., Ferreira, I. C., Bento, A., & Estevinho, L. (2008). Bioactive properties and chemical composition of six walnut (Juglans regia L.) cultivars. Food and chemical toxicology, 46(6), 2103-2111.
2. Savage, G. P. (2001). Chemical composition of walnuts (Juglans regia L.) grown in New Zealand. Plant foods for human nutrition, 56(1), 75-82.
3. Çaǧlarırmak, N. (2003). Biochemical and physical properties of some walnut genotypes (Juglans regia, L.). Food/Nahrung, 47(1), 28-32.
4. Taha, N. A., & Al-wadaan, M. A. (2011). Utility and importance of walnut, Juglans regia Linn: A. African Journal of Microbiology Research, 5(32), 5796-5805.
5. ÖZCAN, M. M. (2009). Some nutritional characteristics of fruit and oil of walnut (Juglans regia L.) growing in Turkey. Iranian journal of chemistry and chemical engineering, 28(1), 57-62.

🎯 ڕاگەیاندنی گشتی
کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان

02/08/2026

تەنها (١٠) چرکە و بەس...

ڕۆڵی هەنگ 🐝 لە پیتاندن و گواستنەوەی هەڵاڵە لە نێوان نێر و مێی گوڵەکان 💐 دا

ڕاگەیاندنی گشتی
کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان

ڕووەکە ژەهراویەکانکــامانەن ؟؟ئەگەر چی ڕوەکە پزیشکییەکان سوودی ناوازەیان هەیە لە زانستی دەرمانسازی دا بەڵام لەهەمان کاتد...
31/07/2026

ڕووەکە ژەهراویەکان
کــامانەن ؟؟

ئەگەر چی ڕوەکە پزیشکییەکان سوودی ناوازەیان هەیە لە زانستی دەرمانسازی دا بەڵام لەهەمان کاتدا دەبێت بە وریایەوە و بەشێوەیەکی زانستی مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت لەڕووی بەکارهێنانی دەرەکی یاخود ناوەکی، بە بڕی پێویست و شێواز و چەندێتی و چۆنیەتی بەکارهێنانیان .
سوپاس بۆ خوا کوردستان مان دەوڵەمەندە بە ڕووەکی پزیشکی هەمەجۆر، یەکێک لەوانە گەرچەکە کە ڕووەکێکی پزیشکی گرنگە و بەڵام لە هەمان کاتدا ڕێژەیەک ژەهری تێدایە.

ناساندن:
گەرچەک ، خروع، Castor
(Ricinus communis)
خێزانی: Euphorbiaceae

گەرچەک ڕووەکێکی دارییە و سەر بە خێزانی ئەفۆربیاسیەیە. گەڵاکانی پێنج لۆب (پەڕ)ن و وەک دەستی مرۆڤ دەردەکەون.
بەرەکانی پڕن لە مادەیەکی ڕۆنی، کە زەیتی گەرچەکی لێ دەردەهێنرێت. تۆوی گەرچەک نزیکەی ٥٠٪ لە کێشی خۆی زەیتی تێدایە، و ئەم زەیتە لە بواری پزیشکیدا بەکاردێت.
زەیتی گەرچەک خۆی ژەهراوی نییە، چونکە لە تۆوەکانەوە ئامادە دەکرێت ، و مادەی ژەهراوی ڕیسین (Ricin) لە ناو زەیتەکەدا ناتوێتەوە.
ڕیسین مادەیەکی ژەهراویە کە لە ئاودا دەتوێتەوە، ئەم مادەیە لە تۆو و بەرەکاندا کۆدەبێتەوە، کە زەیتی گەرچەک یان لێ دەردەهێنرێت.
خواردنی تەنها یەک تۆوی گەرچەک دەتوانێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا ببێتە هۆی مردنی مرۆڤ.

نیشانەکانی ژەهراوبوون دەست پێ دەکەن بە:
سووتان لە گەروو و دەم،
ئازاری ناو سک،
پاشان سکچوونی خوێناوی.

لە کۆتاییدا، هۆکاری سەرەکی مردن وشکبوونی جەستە (Dehydration) دەبێت.

بۆ سەلامەتی بەکارهێنان دەبێت زیتەکەی بە پڕێسی سارد وەرگیرێت تەندروستە
بەڵام پاشماوەکەی ژەهراوییە.

بە کورت و پوختی ڕوەکە ژهراویەکان دەبێت بە پرس و ڕاوێژ بە کەسانی شارەزاوە بەکار بهێنرێت .

ئامادەکردن و نوسینی :
محمد نجات ئاغۆک
خوێندکاری کۆلیژی کشتوکاڵ

سەرچاوە
الاعشاب و النباتات الطبیة
الفصل الثالث ، النباتات السامــة
لاپەڕە ۱۳٥

ڕاگەیاندنی گشتی
کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان

30/07/2026

تەنها (١٠) چرکە...
ببینە چۆن ئاڵوگۆڕی ئۆکسجین و دوانە ئۆکسیدی کاربۆن ڕوودەدات لە ناو توورەکەی هەوای سییەکان دا.

Address

Irbil

Telephone

+9647514449944

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان جمعية العشابين الكردستانية posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share