Hedi Rwandzi

Hedi Rwandzi کوردستان ❤️

سەرۆک فەرمووی …..لەکەس مەترسن ئێوە چیاکانی کوردستانتان لەپشتە ، پارتیتان لەپشتە
22/10/2025

سەرۆک فەرمووی …..
لەکەس مەترسن ئێوە چیاکانی کوردستانتان لەپشتە ، پارتیتان لەپشتە

هیچ شتێک ئەوەندەی چەقینی بەلەمێک لە ناو گڵ و لمی کەنار دەریا ناخۆش نیە چونکە نە دەتوانرێت را بکێشرێت و  نە دەتوانرێت پاڵ...
31/08/2025

هیچ شتێک ئەوەندەی چەقینی بەلەمێک لە ناو گڵ و لمی کەنار دەریا ناخۆش نیە چونکە نە دەتوانرێت را بکێشرێت و نە دەتوانرێت پاڵی پێوە بنرێت ، بەلەمەکە زۆر قورسە و ئاوەکەش زۆر دوورە ، بەڵام ئومێدی کەشتییەوان بە گەورەیی دەریا ئەو خەیاڵەی لا جێدەهێڵێت (کە ڕۆژێک دەریا دەگەڕێتەوە) و کەشتی دەست ئەکاتەوە بەڕۆیشتن.

(وینسنت بێڵ)...........................

(حەمدی) ووتەنی :-

(حەزئەکەم ئەبنایی عەسرم شل کوتم کەن دائیما
نانەوا زۆری نەشێلێ، کەی دەبێ پوختەی هەویر)


ئەگەر نانەوا هەویرەکەی زۆر نەشێلێ و زۆر پیایدا نەکێشێ ، کەی دەبێتە نانێكی جوان

ئەگەر ژیان بڕێک جار مرۆڤ نائومێد و بێ ئەمەل نەکات ، ئەگەر ژیان بڕێک جار مرۆڤ توشی هەڵکشان و داکشان نەکات ، فێری کەوتن و پیاکێشان و هەڵشێلانی نەکات ، چۆن دەتوانین ببینە مرۆییەکی کامڵ و باش

(وەک خەیاتە پێچ نەدەی لەم دەستگاهی دەهرەدا
زەحمەتە یاهۆ بپۆشێ بەرگی مومتازی حەریر)

ڕۆژگار ئەگەر وەک کڵافەی دەزوو پێچت پێنەدات و لەسەد ئاوی گەرم و تاڵ هەڵتنەکێشێ و نەتخاتە ژێڕ نوکی دەرزی پڕ ئازارەوە ، زۆر زەحمەتە ببیتە ئاوریشم و حەریر.

نوسەری داغستانی،(رەسوڵی هەمزەتۆف)، لە (داغستانی من)دا دەڵێ:-گەنج بووم ، تازە هەوایی نوسین و هۆنراوە کەوتبووە مێشکم ، ڕۆژ...
17/08/2025

نوسەری داغستانی،(رەسوڵی هەمزەتۆف)، لە (داغستانی من)دا دەڵێ:-

گەنج بووم ، تازە هەوایی نوسین و هۆنراوە کەوتبووە مێشکم ، ڕۆژێک چومە سەر چیایەک، شوانێکی لێبوو مەڕەکانی لەژێر دارێکدا مۆڵدابوو ، وەختێ لێی نزیک بوومەوە بەخێرهاتنی کردم و، ووتی گەنجۆ تۆ کوڕی کێیت ؟

منیش ووتم کوڕی (حەمزەتۆف)م
+شوانەکە ووتی باوکت پیاوێکی باشە و شاعیرێکی بەتواناشە، ئایا تۆش وەکو ئەو سەروکارت لەگەڵ نوسین و شیعردا هەیە؟

رەسوڵیش دەڵێت، بەڵێ، حەزم لە نوسین هەیە و دەمەوێت پەیرەوی لە ڕێبازی بابم بکەم ، وەختێک شوانەکە داوای لێدەکات پارچەیەک هۆنراوە یاخود نوسینێکی کورتی خۆی بۆ بخوێنێتەوە ، کاتێک (رەسوڵی حەمزەتۆف) دەست دەبات بۆ گیرفانی و ، کاغەز خشەی دێ و گەماڵی شوانەکەش دەسڵەمێتەوە و پێی دەوەڕێ و (رەسوڵ)یش ڕادەچڵەکێت.

وەختێک لە خوێندنەوەی نوسینەکەی تەواو دەبێت ، شوانەکە پێی دەڵێت:-

( تۆ دور نیە لە داهاتودا ببیت بە شاعیرێکی باش و بەتوانا ، بەڵام زۆر دەترسم نەبیت بە شاعیرێکی ئازا)

تۆ لە ئێستاوە لەم سەگە ڕادەچڵەکیت و دەسڵەمێیتەوە ، سبەینێ کەبوویت بە کەسێکی ناودار و بەتوانا ، سەت سەگی تر پێت دەوەڕێ ، ئەو کاتە ئەگەر ڕابچڵەکێیت ، دور نیە ڕاویشت نەنێن.

*هۆشیاری بەبێ ئازایەتی زۆرجار بارێکی گرانە لەسەر شانت و هەر بەوە رادەگەیت لەو و لەو رزگارت بێت ، لە کاروباری پارتایەتیش ئێمە هەڵگری ناوێکی مەزنین (کادیر) بە واتای مامۆستا ، دکتۆر ، پۆلیس ، توێژەر ، دبلۆمات ، هتد….
ئەرکی هەموو کادیرێکە بە چاونەترسی و ئازایەتی کار و باری هەموو لایەنگران و ئەندامانی رایی بکات و پەروەردەی جیلێکی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو بکات ، لەژێر ناونیشانی دیموکراسی و ئاشتی و ئاوەدانی و بتوانین شوێندەستامان دیاربێت لەسەر گۆمەڵگا .

هەور گرماندی وادەی بەهارەوەرە سەرخۆش بین لەم لالە زارەئاخۆ سەوزەگیای سەرگۆڕی ئێمەسبەی سەیرانگای کام هەرزەکارە(خیام)........
26/04/2025

هەور گرماندی وادەی بەهارە
وەرە سەرخۆش بین لەم لالە زارە
ئاخۆ سەوزەگیای سەرگۆڕی ئێمە
سبەی سەیرانگای کام هەرزەکارە

(خیام).............
خاکی ژێر پێمان پڕە لە ئێسک و پروسک و کەللەسەری ئەوانەی کەوا بیریان ئەکردەوە ژیان بەبێ ئەوان هەڵناسوڕێت قەت ئەم دونیایە جێناهێڵن

خۆڵەکەی (داغستان)  ......................................................رەسوڵی هەمزەتۆف دەڵێت :-لەناو چیا نشینەکانی (دا...
30/01/2025

خۆڵەکەی (داغستان) ......................................................
رەسوڵی هەمزەتۆف دەڵێت :-

لەناو چیا نشینەکانی (داغستان) ڕەوشتمان وایە ، ئەگەر میوانێک لە ماڵەکەماندا ، بە باڵای هەرشتێکدا هەڵبڵێ و پەسنی بکات و دڵی بیگرێت ، دەبێت بیدەینێ ، ئەگەر چی ئەو شتە زۆر خۆشەویست و سەختیش بێت، دەبێت تازە بیبەخشین.

ئەگەر کەسێک بڵێت ئەم خەنجەرە جوانە ، ئەم جلە ، ئەم ئەسپە ، ئەم قاپ و فەخفوریانە جوانە ، لە راستیدا ئیتر عەیبە نەیبەخشیت ،
(باوکم بەهەرچی پیرۆزییە دەیبەیت ، کورە ئەمە لەئاستی تۆدا نرخێکی نیە ، هەر باسیشی مەکە ، هەڵیگرە و تەواو ).

تەنانەت جارێک میوانێک، ڕێی دەکەوێتە یەکێک لە گوندەکانی (داغستان) و چاوی دەچێتە سەر ئافرەتێکی جوان و زۆر ستایشی جوانیەکەی دەکات ، سەرەنجام مێردی ژنە واز لە ژنەکەی دێنێت بۆ کابرای میوان ، هەرچەندە کابرای میوان دەڵێت شتی وا نابێت ، بەڵام کابرای چیایی دەڵێت تازە ئەستەمە ، ئەمە کلتوری باو باپیرمانە ، ئەمە خەسڵەتی چیایی نشینەکانە لای ئێمە هەموو شت دەبەخشین.
ئەگەر چی رەنگە ئەم بەخشندەیە زەرەری زۆری لێدابین ، بەڵام نەمانتوانیوە دەستبەرداری ببین ،
میوانی ناکەس بەچە دەتوانێت ئەم ڕەوشتەمان بەهەل بزانێت ، بەڵام ئێمەی چیاییش زیاتر (کەمۆ-فێڵباز) بووین و ئێستا وەکجاران گشت شتێکمان ناخەینە بەرچاوی میوان .

ئێمە هەموو شتێک بەمیوان دەبەخشین ، زۆرینەی میوانەکان بەدەستی خاڵی دێنە لای ئێمە و بەدەستی پڕەوە بەڕێیان دەکەین ، ئەوەی دڵیان بیگرێت لە ووڵاتی داغ دەتوانن بیبەن ، تەنها یەک شت نەبێت ، ئێمە هەموو شتێک دەبەخشین تەنها یەک شت نەبێت ئەویش (خاک)ە ، خاکەکەمان بۆ بەخشین نیە.
هەر میوانێک کە دەڕوات و ماڵئاوایی دەکات ، جوان جوان بنی کەوشەکانی ئەتەکێنین.
ئاخر داغستان ناوچەیەکی بەردەڵان و کەم خاکە، تەنانەت دوژمنەکانی داغستان پێی دەڵێن (تورەکە بەرد) ئا بەم دۆخەوە، جا خۆ هەر میوانێک بێتە ناوچەکەمان و ، بڕێک خۆڵ، بە کەوشەکانیەوە بباتە دەرەوە ، چەند ساڵێکی تر خاکێک نامێنێت ناوی داغستان بێت ، خاکێک نامێنێت دەنکە گەنمێکی تیا بچێنین.

بەڵێ ڕاستە وڵاتەکەمان نەرمەڵانی کەمە و،(پیاو) بەکەمی درەختی دەکەوێتە بەرچاو ، لەڕاستیدا (کەپو_لووت)ی چیا نشینەکانیش کەمێک گەورەو زلن ، لەودورەوە دوشمن دەتوانێت گوێی لە پرخەی خەویان بێت و زۆرجار بەهۆی ئەم پرخە پرخەوە داویانە بەسەرماندا و کوشتویانین ، داغستانیەکان دەڵێن (ئەم نەگبەتە ئەوەندە ، دەغڵ و دانی نیە کەپوی دراوسێکەی پێ بگرێت) ،

بەڵێ مرۆڤ کە خاکی نەبوو ، دەغڵی نابێت ، کە دەغڵی نەبوو ، لەماڵی خۆشیدا لەبەر پرخەی دراوسێ و خەنجەری دوژمن بە ئارامی ناخەوێت.....................................................................
لە ڕاستیدا مرۆڤ هێزی (گا)ی لە بۆڕەبۆڕەوە بۆ دەرناکەوێت بەڵکو لەجووت و گێرە کردن و ئیشکردندا بۆ دەردەکەوێت ، ئاخر زۆرێک هەیە بۆڕەی لە کاری زیاترە ،

شاهەنشای ئێران، نادری مەرکچێن هات. ویستی دنیا داگیر بکات و بە تاکە زەبرێ داغستان تەخت بکا. شاهەنشاە پێشتر دەیگوت فوو لە داغستان دەکەم و وەک تۆز بەبایان دەکەم. بەڕاستی ئەم مشکانە دەیانەوێ لە رووی پشیلەکانم هەڵقۆزنەوە. بەڵام کە شەڕ بڕایەوە دەیگوت؛ ئامادەم هەموو لەشکرەکەم بە (مورتەزال)ی قارەمان بگۆڕمەوە!

چیاییەکان ، شای ئێرانیان ڕاونایەوە بۆ وڵاتی خۆی ، خۆڵە مێشی سەربازەکانیان ڕاداو ، شاخ و دۆڵەکانی داغستانیان بە خوێنی خۆیان ئاودا

لەو کاتەوە بووەتە پەند لە ئێران دەڵێن :-

(ئەگەر شا گەوج بوو ، هەوڵ ئەیا داغستان داگیر بکات) ،

(لە تفەنگی بەتاڵ و خاڵی دوو کەس ئەترسێ) ............................یەکەم ئەو کەسەی کە ڕووی تفەنگەکەی تێئەکرێ ، دووەم ئە...
28/11/2024

(لە تفەنگی بەتاڵ و خاڵی دوو کەس ئەترسێ) ............................

یەکەم ئەو کەسەی کە ڕووی تفەنگەکەی تێئەکرێ ،
دووەم ئەوکەسەی کە تفەنگەکەی بە دەستەوەیە و ڕوی کردۆتە کەسێک . هەردوکیان دەترسن چونکە یەکێکیان نازانێ کە بەتاڵە و ئەویتریشیان دەزانێت کە بەتاڵە .

بەتاڵی ذیهنی لە بەتاڵی گەدەیی و پیشەیی و ... هتد گەلێک ترسناکترە ،

مرۆڤی بەتاڵ هەموو کات جێگەی ترسە ، هەم بۆ خۆی و هەم بۆ خەڵکی تریش، بۆخۆی جێگەی ترسە چونکە هەمیشە لە کێشەدایە لەگەڵ خۆی و بۆ خەڵکیش ترسناکە چونکە لەگەڵیان هەمیشە لە کێشەدایە ...........................
لە مێژیشە گوتویانە نزیکی ئەمانە هەرگیز مەکەوە
(ئەسپ لە پاشەوە ،
گا لە پێشەوە ،
مرۆڤی نەزان و بەتاڵ لە هەموو لایەکەوە ) ...............................

(کە گر ڕوزی مرادش برنیاری دوصەد چندان عیوبت بر شمارد )

ئینسانی بەتاڵ ، ئەگەر تەنها یەک ڕۆژ ، مەبەستی ئەو نەهێنیتە دی و ، تەنها یەکجار بە پیجەوانەوەی خواستی ئەوەوە قسە بکەی یان بنوسی یان رەفتار بکەی ، تەنها یەکجار و بەس ... ئەوا دەست بەجێ دوسەد عەیب و عار و تۆمەتت بۆ دەکا ئەژمار...................................

(ئومێدی کردەوەی شیرین، لە ناشیرین دەبێ ، نەکرێ
ئەوی جۆیایی لەعلە، قەت شکی ناچێتە سەر تەم تەم)

کەسێک گەوهەر و لەعلی بوێت ، لەنێو بەردی ڕەشی بەتاڵ و رەق و تەقدا بۆی ناگەڕێ .

پێشینان دەڵێن (ئەوەی کیسەڵ بکاتە کۆڵ میزیشی پیا ئەکات)

چونکە شوێنی کیسەڵ ناو ئاو و بن بەردە ، نەک سەرشان و سەر سەر.

نوقتە سەری دێڕ ..........................................................................................
پەراوێزەکان

*لەعل :-بەردێکی بەنرخ
** تەم تەم :_ بەردەڵان و ڕەقەن

م/ هێمن

سڵاو و رێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو هەڤاڵانهەر ساخ و سەلامەت بن
02/08/2024

سڵاو و رێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو هەڤاڵان
هەر ساخ و سەلامەت بن

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Hedi Rwandzi posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share