07/09/2026
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینی کۆ بووەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 7ی 9ی 2026، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف، "تەیب زرار شێروانی" بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئایینیی سنووری ئەوقافی ناوەند و دەورووبەری هەولێر کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف وێڕای بەخێرهێنان، ئاماژەی بە دۆخی گشتیی ناوچەکە کرد و جەختی لە پاڵپشتیکردنی مزگەوت، حوجرە و مامۆستایانی ئایینی کردەوە.
دواتر لەگەڵ مامۆستایان لە گفتوگۆیەکی کراوەدا کۆمەڵێک ڕا و بۆچوونیان ئالوگۆڕ کرد، کە بۆ لێکنزیکبوونەوە و لێکتێگەیشتنی زیاتر، ئەو جۆرە دانیشتن و گفتوگۆیانەی نێوان ئەوقاف و مامۆستایانی ئایینی بە پێویست زانرا.