29/08/2026
بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری چیای سەفین
بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە،
بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرمام بە هێزی پۆلیسی دارستان و ژینگە، لە دوای ئاگاداربوونەوە لە ئاگربوونێکی گەورە لە سنوری گوندی خۆران و قەراسینج، لە پشت چیای سەفین ، ئاگرەکە کەوتۆتەوە بە ئاراستەی سەری چیای سەفین بە هەماهەنگی و هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگەرەکە .
تا ئێستا بەردەوامە. بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی هێزەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگە، توندی و بڵاوبوونەوەی ئاگەرەکە تا ڕادەیەک کەم بووەتەوە.
بەڵام، بەهۆی لێژیی زۆر و بەرزیی چیای سەفین و قورسایی جوگرافیایی ناوچەکە، گەیشتن بە هەموو شوێنەکانی ئاگەرەکە و کۆنترۆڵکردنی تەواوی بە ئاستەمێکی گەورە ڕووبەڕووە.
هەروەها، بەهۆی بوونی مەترسیی تەقینەوەی بۆمب و پاشماوە تەقەمەنییەکان لە ناوچەکە، هەموو هەنگاوەکان بە وریایی و لەسەر بنەمای پاراستنی سەلامەتی هێز و کارمەندان ئەنجام دەدرێن.
تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە و هەوڵەکان بۆ سنووردارکردن و کۆنترۆڵکردنی ئاگەرەکە بەردەوامە.
بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی شەقڵاوە
بۆ پاراستنی دارستان و ژینگە، هەمیشە لە مەیدانین.
راگەیاندنی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر
یەك شەممە ( ٣٠ / ٨ / ٢٠٢٦ )