Zagros Fatah زاگرۆس فەتاح

Zagros Fatah زاگرۆس فەتاح ئەندامی مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان

کردنەوەی خولی کارگێڕی و دارایی..لە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ چوارش...
08/07/2026

کردنەوەی خولی کارگێڕی و دارایی..

لە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ( ٨ ی تەموزی ٢٠٢٦) خولێکی ڕاهێنانمان بۆ هەڤاڵانی بەرپرسی کارگێڕی و دارایی بەشەکانی مەکتەب سیاسی و کادرانیان ڕێکخست.

ئامانجی سەرەکی ئەم خولە، بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی و توانای پیشەیی کادرە پەیوەندیدارەکانە لە بواری کارگێڕی و دارایی، بۆ ئەوەی هەموو پرۆسە کارگێڕی و داراییەکان بە شێوەیەکی یەکگرتوو، سیستەماتیک و هاوتەریب لەگەڵ ستاندارد و بنەما نوێ و سەردەمییەکانی دارایی و ژمێریاری لە سەرجەم ئۆرگانەکان جێبەجێ بکرێن.

زاگرۆس فەتاح
٨ی تەموزی ٢٠٢٦

کردنەوەی خولی کارگێڕی و دارایی..لە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ دووشە...
22/06/2026

کردنەوەی خولی کارگێڕی و دارایی..

لە چوارچێوەی ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکانی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی، ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی (22/6/2026) خولێکی ڕاهێنانمان بۆ هەڤاڵانی بەرپرسی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگاکان و کادرانیان ڕێکخست.

ئامانج لە ڕێكخستنی ئەم خولە ئەوەیە کاروبارە کارگێڕی و داراییەکان بەشێوەیەکی باشتر و هاوتەریب لەگەڵ ستاندارد و بنەما سەردەمییەکانی دارایی و ژمێریاری لەسەرجەم ئۆرگانەکان ئەنجام بدرێن و کادرانی پەیوەندیدار زیاتر ئاشنا بکرێن بەو سیستەمانە.

زاگرۆس فەتاح
22ـی حوزەیرانی 2026

ئەمڕۆ پێنج شەمە ١٨ی حوزەیرانی۲٠۲٦ لە بارەگای سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان  وانەیەكمان  دەربارە...
18/06/2026

ئەمڕۆ پێنج شەمە ١٨ی حوزەیرانی۲٠۲٦ لە بارەگای سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان وانەیەكمان دەربارەی ( چۆنیەتی ڕێکخستنی سیستەمی کارگێڕی و دارایی دامەزراوە) پێشکەشی قوتابیانی خولی ( سەركردەی گۆڕانكار ) كرد...

تێیدا بە وردی باسمان لە گرنگی ڕێكخستنی سیستەمی كارگێڕی و دارایی دامەزراوە جۆراو جۆرە حیزبی و حكومی و ڕێكخراوەییەكان و كاریگەری لەسەر كەمكردنەی ڕۆتین و گەندەڵی و باشتركردنی كاروباری دامەزراوەكان كرد ، هەروەها باسمان لە خەسڵەت و سیفاتەكانی سەركردەو بەڕێوەبەری باش و كاریگەری لەسەر سیستەم و دامەزراوە كان كرد

زاگرۆس فەتاح
١٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەشداربووین لە مێزگردێک سەبارەت بە ( سیاسەتی چین لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی وعێراقی...
17/06/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بەشداربووین لە مێزگردێک سەبارەت بە ( سیاسەتی چین لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی وعێراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی) بە بەشداری تیمێک لەشارەزایانی سیاسەتی دەرەوەی چین ، ئەم مێزگردە لەلایەن مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیمان و کونسولخانەی گشتی چین لە هەولێر لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سازکرابو.

زاگرۆس فەتاح

ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی فراوانى كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستانبەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیت...
13/06/2026

ڕاگەیاندراوی كۆبوونەوەی فراوانى
كۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموكراتی كوردستان

بەسەرپەرشتی جەنابی سەرۆك مه‌سعود بارزانی، كۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان، بە ئامادەبوونى بەڕێزان جێگرانى سەرۆک و هەڤاڵان ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندى و بەرپرسى لقەکان، ئەمرۆ شەممە ١٣ ى حوزەیرانى ٢٠٢٦، كۆبوونەوەی فراوانى خۆی ئەنجام دا.
كۆبوونه‌وه‌ دواى ساتێك وه‌ستان بۆ ڕێزگرتن له‌ گیانی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، سه‌روه‌ریان بارزانی نه‌مر و كاك ئیدریسی هه‌مشه‌ له‌یاد، کۆمەڵێک بابەتى سیاسى، ڕووداو و گۆڕانکارییەکان، پەیوەندییەکان و کاروبارى ناوخۆى پارتیمانى خستە خشتەى تەوەرەکانى گفتوگۆکردن و بیروڕا گۆڕینەوە و، بۆ ئەو بابەتانەى کە پێویست بوو بڕیار وەرگیرا.

تەوەری یەكەم/ بارودۆخى گشتى؛ لەم تەوەرەدا تیشکخرایە سەر شەڕى نێوان ئەمریکا و کۆمارى ئیسلامى ئێران، کە لە کۆتایى مانگى شوباتى ئەمساڵەوە دەستى پێکرد و کاریگەری و دەرهاویشتەکانى ئەو شەڕە لەسەر عێراق بەگشتى و هەرێمى کوردستان بە تایبەتى، کە لە چەندین بواردا زیانى بە عێراق و کوردستان گەیاندووە، وێڕاى ئەوەى هەرێمى کوردستان بەشێک نەبووە لەو شەڕە، بەڵام بەداخەوە تاوەکو ئێستاش کە شەڕ ڕاگیراوە، هێرشى هاژەک و دڕۆنى بۆ سەر هەرێمى کوردستان ڕانەگیراوە و زیانێکى زۆری هەبووە و دەیان بریندار و شەهید بە ناحەق لە ئاکامى ئەو هێرشانە بوونەتە قوربانى، ئەوە جگە لەوەى زیانێکى مادى زۆری هەبووە و جوڵەى بازرگانیان سست کردووە، هەروەها هێرشى سەر کۆمپانیاکانى نەوت زیانێکى زۆرى بە دامەزراوەکان و ژێرخانى وزە گەیاندووە و بۆتە هۆى ڕاگرتنى بەرهەمهێنانى نەوت، ئەمەش نەک تەنیا بۆ هەرێم بەڵکو بۆ عێراقیش زیانێکى گەورەیە. ئەم دەرهاویشتانە و بەردەوامى هێرشەکان بوونەتە هۆى دڵەڕاوکێى خەڵکى کوردستان، ئێمە لە پارتى دیموکراتى کوردستان باوەڕمان وایە کە چارەسەرى کێشەکان لە رێگاى گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە قازانجى هەموو لایەکە و ناوچەکە بە هەرێمى کوردستانیشەوە چیتر زەیانمەند نابن.

تەوەرى دووەم/ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ؛ سەرەڕاى بەرزى و نزمى لە پەیوەندییەکان، بەڵام بەردەوام هەوڵمانداوە هەر کێشە و گرفتێک هەبێت لە سێبەرى دەستوورى هەمیشەیى عێراقدا چارەسەر بکرێت، هەرچەندە کێشەکان کەڵەکەکراون و کەمتر هەوڵى چارەسەرکردنیان دراوە، بەڵام پارتیمان ڕێگاى بەردەوامى لە گفتوگۆ و دۆزینەوەى ڕێگەچارەى گرتۆتەبەر، بە تایبەتى لە بوارى بودجە و شایستە و مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان هەموو هەوڵێک دراوە بە سەردانیکردن و ڕەوانەکردنى شاند بۆ بەغدا بە ئامانجى چارەسەرى و لادانى کۆسپ و ئاستەنگەکان.
بۆ پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى فیدراڵ بە سەرۆکایەتى بەڕێز عەلى زەیدى پشتیوانیمان هەبووە و بەردەوامیش دەبین لە هاوکارى و پشتیوانیکردن بەو هیوایەى هەروەکو رێککەوتنیش لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگى کراوە، چیتر چارەسەرى کێشەکان فەرامۆش نەکرێن و دەستوور وەکو خۆى جێبەجێ بکرێت و شایستە داراییەکانى هەرێمى کوردستان و مووچەى مووچە خۆران لەکاتى خۆیدا رەوانەى هەرێمى کوردستان بکرێت.
شایەنى باسە کۆبوونەوە جەختى لە پشتیوانیکردنى بەرێز عەلى زەیدى سەرۆکوەزیرانى حکومەتى فیدراڵى کردەوە لەو هەنگاوانەى دەستپێکردووە بۆ ڕووبەڕوبوونەوەى گەندەڵى و گێرانەوەى سەروەت و سامانى خەڵکى عێراق بۆ خەزێنەى حکومەت و رێگرتن لە بە فیڕۆدانى سامانى وڵات.

تەوەرى سێیەم/ دەستپێشخەریەکەى جەنابى سەرۆک بارزانى لە جەژنى قورباندا؛ ئەم دەستپێشخەرییە لە ڕوانگەى بەخەمەوەبوونى کوردستانە لەم بارودۆخە هەستیار و ناسکەى کە هەموو ناوچەکە پێیدا تێدەپەرێت، هەروەها ئەو هەموو ڕووداو و گۆڕانکاریانەى ڕودەدەن کە بەشێکیان ئاڵنگارى و مەترسى لەگەڵ خۆیان دەهێنن. کۆبوونەوە ئەم دەستپێشخەریەى جەنابیانى بەرزنرخاند، کە کێشەکانى لە ڕاگەیاندن و شەقامەوە گواستەوە بۆ سەر مێزى گفتوگۆ.
بۆ جێبەجێکردنى ناوەرۆکى دەستپێشخەریەکە لیژنەیەک لە ئاستى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسیمان دەستى بە سەردان و پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کردووە بۆ گفتوگۆ و دۆزینەوەى چارەسەرى پێویست بۆ کێشەکان و ڕزگارکردنى پڕۆسەى سیاسى هەرێمى کوردستان لەو چەقبەستنەى تێیکەوتووە، تاوەکو ئێستاش ئەم دەستپشخەریە و هەوڵەکان بەردەوامن بەو هیوایەى هەموولایەک بە لەبەرچاوگرتنى هەستیارى بارودۆخەکە و گرنگى ڕووداوەکان، بەرپرسیارانە بەرەو چارەسەرى هەنگاو بنێن.

تەوەرى چوارەم/ کۆبوونەوە لە ڕوانگەى هەست بە بەرپرسیاریەتى نەتەوەیى و نیشتمانى و باوەڕى تەواو بە یەکترقبوڵکردن و پێکەوەژیان لە کۆمارى عێراقى فیدراڵدا، پشتگیرى لە هەنگاوەکانى بەرێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات، هەروەها پشتیوانى هەنگاو و هەوڵەکانى بەڕێز سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان بۆ چارەسەرى کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە هەموو ڕوێکەوە بەتایبەتى لە بابەتى شایستە داراییەکان و مووچەى مووچەخۆرانى هەرێم دەکات، کۆبوونەوە بەباشى زانى بەردەوامى بەم هەوڵ و هەنگاوانە بدەن.

تەوەرى پێنجەم/ بابەتى ناوخۆى و ڕێکخستنەکانى پارتیمان؛ لەم تەوەرەدا گفتوگۆى پێوست لەبارەى ڕێکخستنەکان و ئەرکى ئۆرگانەکانى پارتیمان کرا، بۆ ئەم مەبەستە پێشتر لیژنەیەک پاڵپشت بە پەیڕەوى ناوخۆ، هەروەها بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئێستاى کوردستان دیراسەیەکى هەمەلایەنەى ئەنجامداوە. ئەم دیراسە و، ئەنجام و پێنشنیار و ڕاسپاردەکانى دەبنە نەخشەڕێگاى هەنگاوەکانى داهاتوو و ئەوەى پێویستە ئەنجام دەدرێت.

شایەنى ئاماژەیە، کۆبوونەوە لە کەشێکى حزبى و خەمخۆرانە بۆ چارەسەرى کێشە و گرفتەکانى خەڵکى کوردستان و، جوڵەپێکردنى پرۆسەى سیاسى کوردستان و توندوتۆڵترکردنى پەیوەندییەکان لەگەڵ حکومەتى فیدراڵ و لایەنە سیاسییە شیعە و سونەکانى عێراق، بەرێوەچوو.

كۆمیته‌ی ناوەندیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٣ـی ٦ـی ٢٠٢٦

لەگەڵ هەڤاڵانم د.ئاراس حەسۆ میرخان بەرپرسی بەشی وەبەرهێنان و پرۆژەکان و هەڤاڵ عەلی عەونی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی؛ سەردان...
11/06/2026

لەگەڵ هەڤاڵانم د.ئاراس حەسۆ میرخان بەرپرسی بەشی وەبەرهێنان و پرۆژەکان و هەڤاڵ عەلی عەونی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی؛ سەردانێكی مەیدانیمان بۆ سنووری چۆمان و حاجی ئومەران ئەنجامدا:

لە سەردانەکەدا لقی ٢٦ـی گوڵانمان بەسەرکردەوە و لەگەڵ بەرپرس و ستافی لق و ناوچەكانی سنووری لق کۆبووینەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا؛ هەڤاڵانی لق و هەروەها ناوچەکانیش، بە شێوەیەکی گشتی باسی کار و بەرنامە و چالاکییەکانیان کرد و بە وردی گوێمان بۆ گرفت و کێشە و ئالنگاری و داواکاریەکانیان گرت، گرنگترین داواکاریان بریتی بوو لە دروستكردنی بینایەكی هاوچەرخ بۆ بارەگای لق و لە لایەن هەردو بەشی کارگێڕی و دارایی و بەشی وەبەرهێنان و پرۆژەکان بەڵێنمان پێدان کە چارەسەری داواکاری و گرفتەکانیان بخرێتە ئەجێندای هەردوو بەشەوە.
دواتر بەیاوەری هەڤاڵان شوان محمد تەها بەرپرسی لقی ٢٦ی گوڵان و ئەحمەد بارزان قایمقامی چۆمان، سەردانی فەرماندەی فەرماندەیی پشتیوانی یەكمان كرد و لە لایەن فەریق سیهاد بارزانی فەرماندەی فەرماندەییەکە؛ پێشوازی كراین، پاشان بەیەکەوە سەردانی چەند شوێن و بارەگایەكی گرنگی سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولمان كرد ، ئەم شوێنانە لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی میللەتی ئێمەدا گرنگی و بایەخی زۆریان هەیە ، ئەو شوێنانەی کە سەردانمان کردن بریتی بوون لە:

- ئەو خانووەی كە جەنابی بارزانی نەمر تێیدا ژیاوە.
- بارەگای جەنابی بارزانی ، ئەو شوێنەی كە ساڵی (١٩٧١) دەزگای موخابەراتی عێراق لە هەوڵێكی تیرۆریستیدا چەند مامۆستایەکی ئاینییان تێدا تەقاندەوە بە ئامانجی تیرۆركردنی بارزانی نەمر.
- ئەو شوێنەی كە بارەگای تایبەتی شەهیدی سەركردە كاك ئیدریس بارزانی و جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی لێبو.
- ئەو شوێنەی كە نانەوا خانەی شۆڕش بوو.

دواتریش سەردانی (شیوەڕەش)ـم كرد لە حاجی ئومەران ، ئەو شوێنەی كە باوكم شەهید (فەتاح ئاغا ) ساڵی ١٩٨٠ لە داستانێكدا بۆ پاككردنەوەی ناوچەكە لە ڕژێمی بەعس تێیدا شەهید بوو.

(شیوەڕەش) بۆ من شوێنێكی ئاسایی نیە، شوێنێكە هەم شانازیی پێ بەخشیوم، هەم خەم و ئازاری نەبڕاوەی لەدەستدانی باوكم، شەهید فەتاح ئەگەر بیر و باوەڕی کوردایەتی و ئازادیخوازی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەبوایە، هیچ هێزێک نەبو لە زێدی خۆی دوری بخاتەوە و بگاتە ئەو شوێنە دوورەدەستە و لەوێ گیانی خۆی ببەخشێتە کوردستان، ئاخر هێز و سیحری کوردایەتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی لەوەدایە کە وا لە هەموو کوردێکی بەئەمەک و ئازادیخواز دەکات هەموو بستێکی ئەم کوردستانە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا و لە باکورەوە بۆ باشوور بە خاکی خۆی و زێدی پیرۆزی خۆی بزانێت.

هیوادارم هەمو كوردێكی ئازادیخواز جا هەڵگر و شوێنكەوتەی هەر بیروباوەڕو ڕەوتێكی حیزبی و سیاسیە، هەموو هەڤاڵێكی پارتی و شوێنكەوتووی ڕێبازی بارزانی، ئەو گەنج و لاو و قوتابی و ڕۆشنبیر و هونەرمەند و نووسەرانەی گرنگی بە مێژووی شۆڕشەكانی كورد و خەباتی ئازادیخوانەی دەدەن، گرنگە سەردانی ئەم شوێنانە بكەن، تا لە نزیكەوە شوێن و شوێنەواری گەورەترین شۆڕشی سەدەی ٢٠ـی كوردستان و شۆڕشگێڕان و تێكۆشەرانی ببینن و بزانن لە كوێ و چۆن ڕابەرایەتی شۆڕشێكی گەورەی سەرتاسەری كراوە.

زاگرۆس فەتاح
١١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦

بەڕێوەچونی مەراسیمی ڕێزلێنان و دانانی تاجە گوڵینە لەسەر ڕوفاتی شاعیرو بێژەرو تێكۆشەری ناسراوی هەردو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان...
02/06/2026

بەڕێوەچونی مەراسیمی ڕێزلێنان و دانانی تاجە گوڵینە لەسەر ڕوفاتی شاعیرو بێژەرو تێكۆشەری ناسراوی هەردو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان خوالێخۆشبو (ئەحمەد دەشتی )و ماڵئاوایی لێكردنی ..

ئەحمەد دەشتی تێكۆشەرێكی ناسراوی كوردستان بوو، بەشێكی زۆری ژیانی لە پێناوی كوردستاندا كردە سوتەمەنی خەبات و تێكۆشان.

ڕۆحی شاد بێت و
هاو بەشی خەمی بنەماڵە بەڕێزەكەیانین.

زاگرۆس فەتاح
٢ـی حوزەیرانی٢٠٢٦

بەناوی خودای مەزن و میهرەبان بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی لە  سەرۆك مەسعود بارزانی و بنەماڵە و كەس و...
26/05/2026

بەناوی خودای مەزن و میهرەبان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربان، پیرۆزبایی لە سەرۆك مەسعود بارزانی و بنەماڵە و كەس و كاری سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگەو تێكۆشەران و داكۆكیكاران لە كوردستان و سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، هەروەها بەبۆنەی ئەنجامدانی فەریزەی حەجەوە پیرۆزبایی لە حاجیان دەكەم ،هیوادارم هاتنەوەی جەژنی قوربان و ئەنجامدانی فەریزەی حەج ببێتە مایەی ئاشتی و تەبایی و پێكەوە ژیان و یەكتر خۆشویستن، ببێتە دەرفەتێكیش بۆ لێبوردەیی و گەردن ئازادی لە یەكدی.

میهرەبانی و لێبوردەیی خودا بەندە بە میهرەبانی و لێبوردەیی مرۆڤەكان لەگەڵ یەكدا.
خودای مەزن خۆشی و ئاسودەیی بەهەموو لایەك ببەخشێت.

جارێکی تر جەژنی هەموو لایەک پیرۆز بێت.

زاگرۆس فەتاح
٢٦ـی مایسی ٢٠٢٦

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانبەناوی خودای بەخشندە و میهرەبانبە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە،...
26/05/2026

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی تایبەتیش ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و جیهان بەدی بهێننێت.

هەروەها لەو ساتە هەستیار و چارەنووسسازەدا پەیامم بۆ لایەن و هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەیە كە هەموو لایەك بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسك دابنێن و واز لەو ململانێیە بێ ئەنجامە و، ئەو خۆخۆرییە بێنن كە ماوەیەكە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەدەستیەوە دەناڵێنێت. داوا دەكەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە دڵسۆزی و هەستی نیشتیمانپەروەرانەوە بەیەكەوە كۆببننەوە و ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن و كۆتایی بەم دۆخە نالەبارە سیاسییە بهێنن . ئەمە ئەركێكی ویژدانی و نەتەوەیی و نیشتیمانییەو پێویستە هەموو لایەك بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێگەی ڕاست.

هیوادارم ئەم جەژنە دەستپێكێك بێت بۆ باشتربوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تێپەڕبوونی گرفتە سیاسییەكان و هەروەها بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.

جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و سەلامەتیدا بن.

مسعود بارزانی

9ی زیلحەججەی 1447ی كۆچی

26ی ئایاری 2026

یادی (٥٠) ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان و سەر لە نوێ دەست پێكردنەوەی خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی و نیشتیمانی پیرۆز بێت...
25/05/2026

یادی (٥٠) ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان و سەر لە نوێ دەست پێكردنەوەی خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی و نیشتیمانی پیرۆز بێت...

هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشی گوڵان لەو بارودۆخە سەخت و ناهەموارەی دوای نسكۆ لە لایەن كۆمەڵێك تێكۆشەری ئەو سەردەمە بە ڕێبەرایەتی سەرۆك مەسعود بارزانی و كاك ئیدریسی هەمیشە لە یاد و بە ڕێنمایی سەرۆك مستەفا بارزانی نەمر تەحەدایەكی گەورە بو، هەستانەوەی شۆڕشگێڕان بوو لەناو خۆڵەمێشی شۆڕشی ئەیلولی مەزندا، ئەو شۆڕشەی بە پیلانی نێو دەوڵەتی ئاگرەكەی بۆ ماوەیەك خامۆش كرا.

شۆڕشی گوڵان درێژەپێدەری شۆڕشی ئەیلولی مەزن و هەڵگری هەمان دروشم و پەیامی بەرگری و خۆڕاگری و نیشتیمانپەروەری بوو، ڕێباز و پڕەنسیپەكانی خەباتی هەمان ڕێباز و پڕەنسیپەكانی خەباتی بارزانی نەمر و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو، بەڵام بەلەبەرچاو گرتنی باروودۆخی دوای نسكۆ و ڕوداو و پێشهاتەكانی كوردستان و ناوچەكەو جیهان لەو قۆناغ و سەردەمەدا.

شۆڕشی گوڵان ئەگەر چی بەهەمان شێوەی شۆڕشی ئەیلول بڕوای بە خەباتی سیاسی و مەدەنی و ئاشتیخوازانەی دوور لە شەڕ و كوشتار و ماڵوێرانی هەبوو بەڵام بەهۆی ملهوڕی ڕژێمی بەعس و غروری سەركەوتنی پیلانەكەی لە ڕێكەوتنی جەزائیر ملی بۆ خەباتی سیاسی و مەدەنی نەدەدا بۆیە شۆڕشگێڕان ناچار بوون بە خەباتی چەكداری دەست پێ بكەنەوەو لەو ڕێگایەوە جارێكی تر فشار لەسەر بەعس دروست بكەنەوەو پێی بسەلمێنن كە شۆڕشی ئەیلول كۆتایی نەهاتوە و شۆڕشگێڕان و تێكۆشەران هێشتا ئیرادەیەكی بەهێز و لە بن نەهاتویان هەیە بۆ قوربانیدان و خەباتی دور مەودا.

مێژوش سەلماندی كە خەباتی ڕەوای میللەتەكەمان و ئامانجی پیرۆزی شۆڕش و ئیرادە و فیداكاری شۆڕشگێڕان و پێشمەرگە قارەمانەكان سەركەوت و هێزو توانای زۆرو زەوەندی ڕژێمی داگیركەری بەعس ڕوخاو چوە زبڵدانی مێژوەوە.

شۆڕشی گوڵان و خەباتی ڕەوای میللەتەكەمان بە خوێنی هەزاران شەهید و قوربانی مەدەنی و وێران بوونی هەزاران گوند و شارو شارۆچكەو ئەنفال و كیمیاباران و خەباتی سەخت و بێ پسانەوەی هەزاران پێشمەرگەی گیان بەخش و تێكۆشەری ماندوو نەناس لە ڕاپەڕینی (١٩٩١)دا بە ئامانج گەیشت و ئاڵای ئازادی و سەرفرازی و سەركەوتنی لەسەر بست بە بستی بەشێكی زۆری خاكی باشوری كوردستاندا هەڵكرد و پەرلەمان و حكومەتی هەرێمیشی كردە دەسكەوتی ئەو شۆڕش و خەباتە.

ئەوەی ئێستا ئەركی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئەخلاقی هەموانە درێژە پێدانی خەباتی ئەو تێكۆشەرو پئشمەرگانەیە بە شێواز و میكانیزمی نوێ بۆ خزمەتكردنی میللەتی خۆمان و ئاوەدانكردنەوەو بونیاد نانی وڵات و پێشخستنی دامەزراوەكان و بەرەو پێشبردنی ئاستی ژیان و گوزەرانی خەڵك، هەر ئەوەشە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان وێڕای تەحەدیاتە گەورەكان كاری بۆ كردوەو بەردەوام كاری بۆدەكات.

سڵاو بۆ سەرۆك مەسعود بارزانی و كاك ئیدریسی جوانەمەرگ و هەموو ئەو سەركردەو تێكۆشەر و پێشمەرگانەی كە ڕەنج و ماندووبوون و شەونخونی زۆریان كێشا لەم شۆڕشەدا.

درود و نەمری بۆ ڕابەری نەتەوەیی بارزانی نەمر كە ڕێنوێنیكاری شۆڕش و هێزو ورەی پشتی شۆڕشەكە بو،
نەمری بۆ شەهیدانی شۆڕشی ئەیلول و گۆڵان و سەرجەم شەهیدانی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵكی كوردستان، سەری ڕێز و وەفا لە ئاستی خانەوادە و كەس و كاریان دادەنەوێنین.

بژی كورد بژی كوردستان بژی پێشمەرگە

زاگرۆس فەتاح
٢٥ـی مایسی ٢٠٢٦

Address

60 Meter Road
Irbil
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Zagros Fatah زاگرۆس فەتاح posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Zagros Fatah زاگرۆس فەتاح:

Shortcuts

Share