Beeraholic Tee

Beeraholic Tee Discover more beautiful beer t-shirts design

پاڕاستنی بەرژەوەندی ی ن ك لەسەرووی هەموو بەرژەوەنیەکان دا پێویستە ئەرکە؛ دانانی دووجێگر بۆ  پاڤێل تاڵەبانی کێشەکان و داب...
03/08/2021

پاڕاستنی بەرژەوەندی
ی ن ك لەسەرووی هەموو بەرژەوەنیەکان دا پێویستە ئەرکە؛
دانانی دووجێگر بۆ پاڤێل تاڵەبانی کێشەکان و دابڕان و لێکترازانی زیاتر کرد نەبووایە بەوئاسانیە بڕیاربدرێت چونکە لاسەنگی هێزو بڕیاری دروست کرد وە کێشەکانی قوڵتر کردەووە لەبڕی نزیککردنەوە و لێکتێگەیشتن وەچارەسەری کێشەکان بەشێوەکی نهێنی دیمان کەوە لەئەمەریکا ترەمپ کێشەی درووستکر تۆمەتی بۆدروستکرا ئەوە لە دادگای تایبەتی یەک ڵای کرایەوە نەوەکو بیگرن و پەڕوباڵی بکەن دەری بکەن لەوڵات ئەدی کاتێك تۆ خزمەتی شۆڕش دەکەیت لەهەمان کات دا تۆ توشی هەڵە بویت یان هەڵەت کرد ئایادەبێت تۆ هەموو مێژوو جارانی سفر بکەی؟
پەیڕەوکردنی ئەو شێوازە کارەساتی گەورەتری لێدەکەوێتەوە چونکە لەسەردەمە علمانیە دا ڕووداوەکان سات بەسات دەگاتە گوێی هەموو هاڵاتیتەك
لەناو کۆمەڵگا منالێك دەزانی چ دەگوزەرێت وە لەئێستاش دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەپێشە ، دەبوایە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وە ئەنجومەنی ناوەندو بەرژەوەندی سیاسی پێش ئەوەی بیر لە دابەش کردنی پۆستی دووجێگر بۆ پاڤێل تاڵەبانی وە یەك بۆ جێگرەوەی قوباد تالەبانی لە حکومەت دا بکەنەوە دابەشی بەکەن بەسەر خۆیاندا، ئەوە دەبوایە هەوڵی جدیان دابایە بۆ لێك نزیك بوونەوە و بەلاوەنانی کێشەکان وە دروستکردنی تەبای لە نێوانیان دا تاوەکو هەڵبژاردنی عیراق کۆتای دەهات چونکە ، حکمەت لەوەدانیە تۆ لەکاتی هەڵبژاردن دا کێشەی ناو حیزب قولکەیەوە وە خوێ لەبرینەکان بکەیت کێشەبنێیتەوە دوای خەلك متمانەی لەدەست بدات و لەدەست دەدات.
ی ن ك لە ئاستێكی بەرەووپێش ولوتکە هەڵدەکشا لەدەرەوە وناوخۆدا. وە هوومێدێك هاتەکایەوە کەوە ی ن ك بەرەو ڕێچکەی لەنگەربگرێت بەرەوو ڕێگا چارەنووس سازو هیوابەخشەکە هەنگاوبنێت و کە وا هیواکانی شەهیدان وە خەمخۆری زیاتری کەس وکاری شەهیدان بن وە پاککردنەوەی لە کەسانی ماستاوچی و نەفس نزم بەرژەوەندخوازەکان ، بەڵام ئێستاکە درووست بوونی کێشە لەنێوان هاوسەرۆك وئامۆزاکان ئەوە بە خراپە دەشکێتەوە بۆ سەر ی ن ك وە بنەماڵەی تاڵەبانی . بەداخەوە ئەوە چەندین جارە ی ن ك دەیهەوێت بگات بە ئاستێك بەڵام وەکو یاری مارو زارەکەی لێدەکەن و پێش ئەوەی بگاتە لوتکە بەپەیژەکە دادەبەزێتە خوارەوە بۆ سەرەتا ئایا ئەوە دەبێت سودفەبێت یان ؟ واتە دەبوایە ئەوکێشەیە جەند مانڴ بەرلەهەڵبژاردن سەری هەڵدایە و ئەوانەی بەناو تۆمەت بارن لەوکات سزادەدران جا چ بەسڕ کردن یان گواستنەوەیان یان بۆ لەوکاتە دا ئایان ناپرسن بۆ لەوکاتەدا کە کاتی بانکەشەی هەڵبژاردنە بپرسن .
بۆ ئەدی کەسی سیاسی کاری چیە لەوەتەی دەستەی نوێی ئەندامانی مەکتبی سیاسی دامەرزاوە کەوە لەکەسانی تازەو نوێ و هەرزەکارلەسیاسەت چونکە ئەکەرهەرزەکارنەبن ئەوە لەوەتی دامەزراون تەنیا بڕیاڕێکیان دەرکرد کەوە ی ن ك ی وێرانکرد بەوەی متمانەی نەهێشت و بەبێ لێکدانەوە بۆ ڕوداوەکان بکات وە هەڵسەنگادن بکات بۆباروداخەکە نەدەبوایە دەستەی کۆنی م س ی خۆیان بکێشنەوەو ی ن ك تەسلیم بەوانەبکەن بکردایە چونکە سیاسەت و کارگێڕی حیزب بۆکەسێکە لانی کەم نیوەی تەمەنی لە خەبات و چالاکی بەختبکردبایە سودی چیە تۆ لەناوهەڵبژاردنی مەلەفی کەسێك هەڵدەدەیتەوە ؛
ئەی سیاسی واتای چی واتای ئەوەیە ئەوەی بە مێشکت داهات بەبێربیرکردنەوەو خوێندنەوەی بارودۆخەکە بیدرکێنی ...ئەوەڕاستنیە .
من ڵەگەل ئەوەدانیم هیچ کەس ی ن ك بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاربهێنێت واتە کۆکردنەوەی سەرمایە یان
ببێتە دڕك بۆ سیاسەتی
ی ن ك یان بە کردارێك
ی ن ك لکەداربکات لەدەرەوە وناوەوەی کوردستان چونکە مافی هیچ کەسێك وئەندامیك لەهەرپلەیەك دابێت نیە یاری بە بەرهەمی خوێنی سوری شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە
ی ن ك بکات..هەرکەس وابێت دەبێت سزای خۆی وەرگریت سزاکانیش جۆراوجۆرن هەر لە گواستنەوە تاوەکو لادان وسڕ کردن .بەڵام نەك وای لێبکەیت ببێت بەدڕك و دژی ی ن ك کاربکات هەڵبستێت چاڵاکی بکات ئەوەش لەکاتێك دا بارودۆخێکی گونجاودا بەتایبەتی کاتە هەستیارەکانی وەکو هەڵبژاردن .
هەرچەندە زۆرجارلە ناو فەرهەنگی حیزبانی سیاسی دا لەئەنجامی ناحەدالەتی لە دابەشکرنی پلەو پۆست و خزمەت کردن بە کادیرانی دا ڕوبدات وەکو (شەمەندەفەر وابێت بەئارەزوو لە هەر وێستگەیەك هەندێ کەس دادەبەزینی وە هەندێك سەربخەیت )...
نەدەبا وا بەئاسانی بیر لەو دووجێگربکرابایەوە
دەبوایە هەوڵەکان چڕکرابانەوە لەسەر نزیککردنەوە و لێکتێگەیشتن کێشەکان هەڵگرابان لەبۆ دوای هەڵبژاردن نەك لەوکاتەی کە هەڵبژاردنە
بلێی و نەڵێی هاوسەرك خاوەن کەس و هێزی جەماوەری تایبەتی خۆیتی چونکە نیوەی دەنگی هێناوە دەنا کودەکرا بە هاوسەرۆك
ئەوجا پێمان خۆش بیت یان ناخۆش بیت ئەو خەڵکی هەیە جا گەر بەکاریشی نەهێنی وەکو هێز لانی کەم ئەوان دەتوانن دەنگ نەدەن بڕوایان نەمێنێت ڵەهەڵبژاردن دا . من هیچ قسەوباسم لەسەرخودی لاهوری شێخ جەنگی نیە چیکردیە یان نەی کردیە ئەوە دادگا یەکلای داکاتەوە ،
(من قسەم لەسەر پلەکەیەتی کەوە پلەی هاوسەرۆکی هەیە وهەڵبژاردنیش لەپێشە کاتەکەش لەبەرژەوەندی
ی ن ك دانیە.) ئەنجومەنی سەرکردایەتی وبەرژەوەندی سیاسی ئێوە بۆبێ دەنگن بۆگوێ تان کەڕکردیە سەیردەکەن لەئاست ئەو ڕوداوانە کەوە هەمووتاکێکی ئەو کۆمڵگایە وا سات بەسات چاوەڕێی خرابتری دەکات ،
وەنەیارانی ی ن ك ش وا قاقای پێکەنینیان دەگاتە ئاسمان سەیرتان پێنایەت ماموستا علی باپیر ی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری بێت ببێتە ناوبژیوانی ئەودوو ئامۆزایە خۆجێگای دەست خۆشیە دەتوانم بڵێم هاوخەمی
ی ن ك ە. بەڵام بەداخەوە بێدەنگی لایەنە سیاسیەکانیتری کوردستان لەوئاستە و دۆخەی ی ن ك بەناڕاستەوخۆ دەیسەلمێنێت کەوە چاوەڕێی ئەوەن ی ن ك تۆشی نسۆکی سیاسی بێت دابەزێتەوە و بکەوێت و لەشکۆی بدرێت جارێکیتر ئەگەر نا لەوەی خرابتر واهێز لەبەرامبەریەکتری بەکردێنن کاردەگاتە لێكترازانێکی خراپ وەکو 2019 وگۆران لەوخرابتر خەرێکن هێزبەکاردێنن .
خۆتان دەنگتان دا و بڕیارتیشتاندا ی ن ك لەجیاتی( سکرتێر بگۆڕردرێت بە شێوازی هاوسەرۆك) پلەی هاوسەرۆکیتان پێبەخشین ئەوهاش بەئاسانی دەست بەرداری کێشەکان مەبن بانە بێتە کێشەی تاکەکەسی نێوان ئەودوو ئامۆزایە وهاوسەرۆکە .هەرکێشەیەك هەیە یان کەموو کوڕیەك یان لادان لە بەرژەوەندی ی ن ك لەلایەن هەرکەسێکەوە ئەوە ئێوە دەسەڵات دارن وە دەتوانن بڕیاربدەن وە لەدادگای شۆڕش یەك لای بکەنەوە ئەوەش لەپاش هەڵبژاردن نەوەکو ئێستاکە ولەوکاتوو وەختەدا ..
کێشەکان بەئاشتیانە وە بەڕیاری گشتی بڕیار لەسەرکێشەکان بدرێت.
بەرژەوەندی
ی ن ك کەوە بە بەرهەمی خوێنی سوری سەدان شەهید ی زیندانی و سەنگەر وماندووبوونی هەزاران پێشمەرگەی دێرین هاتووتەدی ئێستاکە وا لە مەترسی دایە کەوتۆتە دەست دوو هەرزەکار کە وە پلەی هاوسەرۆکیان هەیە وە لەلای ئێوەوە ش پێان دراوە وخاوەن هێزی جەماوەروو چەكن.
بەڵام خۆکپ کردن و دورخستنەوە لەپیناو پۆستی دووجێگر بۆ پاڤیل تاڵەبانی وە یەك بۆجێگرەوەی قوباد تاڵەبانی سێ پۆست . باش بزانن هەچی ڕووبدات هەر لە بچوکترین زیان تا گەورەترین وەکو لەدەستدانی بەشێك لەدەنگی جەماوەر یان خوێن ڕشتن بێتە کایەوە ئەوە ئێوە بەرپرسن وە ئێوەش بەشدارن وە هەروەهاش ئێوەش لەئارامی داناژین .
لاهور شێخ جەنگی هەرچەندە جیاوازی زۆرە لەگەڵ نەوشێروان مستەفا بەڵام کاتێك نەوشێروان مستەفا لەناو ی ن ك دا هەوڵی دا چاك سازی بکات لەهەندێك سێکتەردا لەناو ی ن ك بەرلەوەی گوڕان دروست بکات بەڵام لەوکات ڕێگری بۆدروست بوو لەلایەن یەك یان دوو ئەندامی
م س ئەوکات ڕێگری لێکراو پاشان وایلێهات بەناجاری وازی هێنا لە
ی ن ك و بزوتنەوەی گۆڕانی دروست کردو
ی ن ك کرد بە(دوولەتەوە) زیانی گەوری هەم لە خودی خۆی دا هەم لە
ی ن ك کەدیمان ئەنجامەکەی گۆڕان چیە
دڵنیاشم یەکێك لەوهۆیەی درووست بوونی کێشە کان لەئێستادا ئەوە نزیک بوونەوەی گۆڕانە لە
ی ن ك چونکە گۆڕان متمانەی خۆی لەناو جەماوەر لەدەست داوە دەیهەوێت بەسایەی دەنگی ی ن ك بێتەوە ناو گۆڕەپانی سیاسەت وە جۆرێك وبەشێك لە بێ منەتی برادەران لە دەنگی جەماوەر
شکاندنی بێدەنگی ئەنجومەن کۆبوونەوەی بەپەڵە ئەرکی هەمووانە بۆ کپ کردنەوەی ئەو ئاڵۆزیەو دڵەڕاوکێیەی ناو هاووڵاتی و جەماوەری
ی ن ك کەدروس کراوە یان درووست بووە لەنێوان ئەو دوو هاوسەرۆکە و بخرێتە دوای هەڵبژاردنی عێراق چونکە کەشتی ئەگەر لەناو دەریادا کونێکی تیادرووست بوو ئەوە مەترسی بۆ هەموو سەرنشینکانی کەشتیەکە دروست ده کات .
بوونی هەرکێشەیەك
هەرچی بێت لەوکاتە دا زیانی بۆ ی ن ك زیاترە نەوەکوو سوود چونکە هەڵبژاردن لەپێشە کاتێك سەرۆکی ئەمریکا تێوەگڵا لە هەندێک تۆمەت ئەوە پاش کۆتای هاتنی ماوەی دەسەڵات و هەڵبژاردن دادگای کرا نەوەکو لەکاتی بوونی دەسەڵات دا وەتا لەدادگادا حساب بۆ هەموو لایەنەکانی خراپ واباش کرا، شاربەدەریشیان نەکرد و دەریکەن لەووڵات
بەداخەوە ئەوکەڵتوورە سەقەتە پیادەدەکرێت ئەوەیە ئەگەر تۆ لەگەڵ من نەبێ تۆ دوژمنینی لە کۆن کاتی خۆی باوکم لە گوندی بەحەرکەی شاری هەولێر لەدایك بوو لە 1930 لەپاش ئەوەی گەورەبوو خێزانی درووست کرد لەوگوندە کە لێی لەدایك ببوو ئاغا داوای لێدەکات بێت بەڕەنجبەر ی ئەویش ڕازی نەبوو ببێت بەڕێنجبەری ئاغا ئەوە ئاغا بڕیاڕی دەرکردنی دا لە گۆندی بەحەرکە پاشان باوکم گواستیەوە بۆ گوندی براغ بۆماوەکێ زۆر وەکو ئاوارەی دەژیا مولکوماری بەجێهێشت تاوەکو دەسەڵاتی ئاغا نەما و گەڕاوە بۆ گوندێ بەحرکە باشە بۆ پاش 100ساڵ ئەوکەڵتوورە خراپە کە دەرکردن و قەدەغەکردن مەنفیکردن هەر کاری پێدەکرێت و ماوە بەداخەوە .

لەکۆتای دا بەهیوایی جارەسەری ئاشتیانە و یاسایانە و برایانە لەنێوان دووئامۆزا و هاوسەرۆك دروست ببێتەوە جارێکیتر لەپێناوزیاتر خزمەت کردنی خەلکی کوردستان و
ی ن ك وخوێنی شەهیدان تاوەکو هەڵبژاردن کۆتای دێت ، ئێستا لەکوردستان ئارامی و تەبایی لەنێوان هەموولایەك زیاتر پێویستی ترە چونکە لەوڕۆژەدا سیاسەت بەڕۆژ لەگۆڕانکاری دایە جا دەنگو ڕەنگ وتاکێکی کوردی ناو کوردستان پێویستە لەپەرلەمانی عێراق .کێشەکان با لەدادگای ئەنجومەنی شۆڕش یەك لای بکرێتەوە .چونکە شەڕەکان تەنیا کوڕی هەژار دەیکات و تیادەچێت جا لەهەرلایەک بێت هەر مەرگەساتە..چونکە زۆرمان بینی لەشەڕی کوردوکورد تەنیا کوڕی هەژاران بوونە قوربانی بڕیاردەرەکانیش هەردەمێنن وجارێکیتر دەستلەملانێ دەکەنەوە....

23/06/2021

(((نامەیەک بۆ باوکم)))
دوای سڵاوێکی پڕ لە گلەیی...
تەمەن ساڵ ساڵ تێدەپەڕی و تۆ هێشتا هه‌ر له‌ سه‌فه‌ری بۆ ئەبەدی نەگەڕایەوە، لە دووریت زۆر شت ڕوویانداوه‌، ئێستا هه‌موو شته‌كان گۆڕاون ئێره‌ ئیتر له‌ جاران ناچێت و ته‌نانه‌ت تا‌م و ڕه‌نگ و هەستەکانیش وه‌كو جاران نین.

بابە گیان، تۆ كه‌ هه‌موو شتێك بووی، شادی، خۆشبه‌ختی، هێز، وورە، ده‌شته‌وێ دوای ڕۆشتنت ئیدی وه‌كو جاران بم، بڕوابکە هێدی هێدی وه‌كو پیره‌ دارێك دادێمه‌وه‌، چرچی و كاڵی ده‌وری چاوه‌كانم زیاتر له‌ هه‌ر شتێكی تر شایه‌تی ئه‌م گۆڕانه‌ نه‌فره‌تیه‌ ده‌ده‌ن، ئێستا وه‌كو ڕه‌شه‌با له‌ جه‌سته‌م كه‌وتبێت په‌نجه‌كانم سروشتی شۆڕه‌بیان گرتووه‌. بڕوا بکە زۆر ماندووم و زۆر بێزارم له‌ خۆم و لەتۆ و لەوانیش.

لە دووریت زۆر شەکەتم، ئه‌وه‌نده‌ بێ هێزم ته‌نانه‌ت هێزی ده‌ربڕینیشم نه‌ماوه‌، ئاخر خۆ تۆ هه‌موو شتێكت برد لەگەڵ خۆت بۆ هەمیشە هەر نەهاتیەوە.

بابە گیان، خۆ هه‌ر من نا، دایكه‌ پیره‌كه‌شم كه‌ به‌فر بێ به‌زه‌ییانه‌ سه‌ری داپۆشیووه‌ و ده‌سته‌كانی خه‌زان دایپۆشیون و ڕووباری به‌خوڕی فرمێسکی چاوه‌كانی هه‌ردوو كێوی ڕوومه‌تیان چاڵكردووه‌ لەگەڵ ئەوەشدا هەر چاوەرێتە بە دیدەنت شادبێتەوە.

نزا دەکەم بۆ دیدارێکیش بی بگەڕێوە بێزار نه‌بووی له‌م هه‌موو دووریه‌، بێ باکانە بیری ئێمه‌ و دایکە بێ نازەکەشمان ناكه‌ی تکا دەکەم بۆ ساتێکیش بی وەرەوە.
پێشڕەوی شەهید مامۆستا سلێمان

پیرۆز بێت دووەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی پێشمەرگەدێریکانی کوردستان ..بەهیوای زامنکردنی ماف و ژیانی هەمووتاکێکی کورد
20/06/2021

پیرۆز بێت دووەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی پێشمەرگەدێریکانی کوردستان ..بەهیوای زامنکردنی ماف و ژیانی هەمووتاکێکی کورد

31/05/2021
یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی شۆڕشی نوێ دا ی ن ك گەورەترین وەفاداری بۆ خوێنی سوری شەهیدان بەردەوام بوون و دەستگرتنە بە بەرنا...
31/05/2021

یادی 46 ساڵەی دامەزراندنی شۆڕشی نوێ دا ی ن ك
گەورەترین وەفاداری بۆ خوێنی سوری شەهیدان بەردەوام بوون و دەستگرتنە بە بەرنامەو ڕێبازەکەیان کەوە سەربەخۆی بۆ کوردستان کەتیایدا خۆشگوزەران و وئەمن وئاسایش بۆهەموو تاکی کورد مسۆگەربکات

27/05/2021

لە یادی 46سالەی دامەزراندنی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان پیرۆزبایی ل کەسوکاری شەهیدان وهەڤاڵان ودۆستانی ی ن ك بێت وەبەهیوای ئاشتەوایی بۆ هەرێم و لەژێرسێبەری دا هەمووتاکێکی کورد وە بەتایبەتی کەس وکاری سەربەرزی شەهیدان حەساوە وئاسودەو بن
مێژووی
ی. ن. ک. ھاوپەیمانێتییەک بوو لە نێوان پێنج قەوارەی سەربەخۆی سیاسی کە لەلایەن جەلال تاڵەبانی، کە کوردەکان بە مام جەلال ناوی دەبەن، و نەوشیروان مستەفا سەرکردایەتی دەکرا. بەشە سەرەکییەکان ئەمانە بوون: کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان و شۆڕشگێڕان. چینی خوێندەوار و ڕۆشنبیر پاڵپشتی سەرەکی یەکێتیی بوون لە کوردستانی عێراق، لە کۆی ١٥ ئەندامی دامەزرێنەر، ١٣ کەسیان کەسی ئەکادیمی و خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا بوون. لە بنەڕەتدا، پارتەکە زیندووترین جوڵانەوەی سیاسی بوو کە وردەوردە بەرەو ھاتە ناوەڕاستی مەیدانەکەوە و ئێستاش بوو بە پارتێکی سۆشیال دیموکرات و ئەندامە لە سۆشیالیست ئینتەرناشناڵ. لە سەرەتای ١٩٨٠کان، ی. ن. ک. لە ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا بڵاوبووەوە بەتایبەتی چینی لادێ. ھەڵبژاردنە ھەرێمییەکەی کوردستان

ئەوهۆیانەی دەبنەهۆی سوتاندنی دەغل و دان لەوەوەرزی دروێنەدا زانیاری بۆ جوتیارانلەو وەرزەدا کە جۆزەردانە واتا زۆرگەرمە و ج...
24/05/2021

ئەوهۆیانەی دەبنەهۆی سوتاندنی دەغل و دان لەوەوەرزی دروێنەدا زانیاری بۆ جوتیاران
لەو وەرزەدا کە جۆزەردانە واتا زۆرگەرمە و جۆ زەرد دەبێت و پلەی گەرما زۆگەرمە کاتی دروێنەی جۆیە بەڵام گەرمی وەرز وای کردیە گەنمیش زەردبێت واتە کاتی دروێنەیە بەلام دەبینین کەوە لەناکاو دەغلە زەویەکان گڕدەگرن .. گوێمان لێ دەبێت هۆکاری کەم تەرخەمی مرۆڤە کانە بەڵێ ڕاستە بەڵام نەك سەدلەسەت بەڵکو ناڕۆشنبیری جوتیار کەم زانیاری لەوبارەیەوە .
هۆکاری سەرەکین . سوتانی دەغلودان ئەوەیە کەوە هۆکاری مرۆڤە بەڵام بەوشێوەیەش نا دەڵێن جگەرە یان دەستی ئەقەست ئەوە ئەوانەش هۆکارن
بەڵام هۆکاری سەرەکی سروشتی هەیە ئەۆیش کالێکردنی تیشکە لەگەڵ ئەوتەنەی بەری دەکەوێت لەناو دەغل ودانکەدا بەهێزەکەی ڕۆژ لە وەرزە ی دروێنەدا دەگاتە سەروی 40پلە .
بوونی تیشکی گەرمی ڕۆژ لەم کاتدا کەدەکەوتە سەرزەوی وە بەر پاشماوەکان دەکەوێت و کارلێکردن ڕوودەدات و بەماوەیەکی دیاری کراو پاشماوەکە کەوەزبل وخاشە گڕدەگرێت ئەوپاشماوەیەش دەبێتەئاگر جا ئەوپاشماوەش لەناوپوش و پەڵاشە و واتە گڕەکە بەئاشانی گەورە دەبێت و تەشەنەودەکات لەوانە وەکو پاشماوەی لایلۆنەکان خواردنەکان یان پاتری یان هەرشتێک کەوە لەوەرزی سەیران دا هاڵاتیان لەکاتی ڕۆیشتن دا جێی دێڵن .
لەو وەرزەدا دەبێت بەگڕو بەرووببوم و ڕەنجی جوتیاری ئەوساڵ کە سەروەتەکەیتی دەبێت بەخۆلە مێش جا لەبەرئەوە دەبێت هاوڵاتی بەڕێز هووشیار بێت نەبێتە هۆی زەرەرو زیان بە جوتیارە بەڕێزەکان لەوەرزی سەیران دا شوێنیان پاکبکەنەوە ئەوە هاوڵاتی.
وە جویاریش خۆی هووشیار بێت لەوەدا کەوە لەکاتی کێڵانی زاوی دا دەستبکات بەپاککردنەوەی زەوی لە پاشماوەکان تەنی زیان بەخش وە هەموودەم وویای بێت ناوەناوە بۆخۆی چاودێری بکات و پاشماوەکان کۆکاتەوە نەک وابێت کەوە بەسکاتی جووت کردن و وە دروێنە دا سەردانی زەویەکابکات
ئەگەر مرۆڤ بی هەوێت
ڕزق و بەرەکەت و بەرهەمی هەبێت دەبێت ماندووبێت پێ
جوتیارەکان بەداخەوە ئەوان ڵەماڵن بەتەلەفۆن شوفێری تەرکتۆر تێدەگەینن بۆکێلان لەورزی تۆوودان دا
وە لەوەرزی دروێنەش دا شوفێری دەڕڕاسە ئاگاداردەکەنەوا واتە ماندوونین بەوزەویە
لەگەڵ ڕێزم دا
گەردی

18/05/2021

ساڵ ڕۆژی کۆچی دوای کاك عادل موراد لە 18.05.2019 لەئەڵمانیا کۆچی دوای کرد
کاك عادل موراد
11ی کانونی یەکەمی 1949 لە خانەقین لە دایکبووە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی بوو.
خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی کوردانی فەیلی و هەردوو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە بەغداد تەواو کردووە.
عەدل موراد، سەرەڕای دووری لە کوردستان ژیانی سیاسیی لە پێناو کوردایەتیدا بە زوویی دەستپێکردووە.
لەو پێناوەشدا لە ساڵی 1965 لە بەغداد پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.
لە ساڵی 1966دا لە بەشی کیمیای کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغداد وەرگیراوەو لەو ماوەیەدا سەرپەرشتی بەشێکی رێکخستنەکانی بەغدادی کردووە.
لە ساڵی 1969 کاتێک بەشێکی رێکخستنەکان ئاشکرا دەبن و واز لە خوێندن دەهێنێت و روو دەکاتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا دەبێتە ئەندامی ناوچەی پارتی لە ناوچەی باڵەکایەتی و لە هەمان کاتدا لەبەر کەمی مامۆستای گوندەکان، لە خوێندنگەی یەکێک لە گوندەکان دەست بە کاری مامۆستایەتی دەکات.
پاش راگەیاندنی بەیاننامەی 11ی ئازاریی ساڵی 1970 لە کۆنگرەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە سکرتێری یەکێتیەکە هەڵدەبژێردرێت.
لەدوای ئەمە، دەگەڕێتەوە بەغدادو تا ساڵی 1974 و بەر لە دەسپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان کوردو رژێمیدا، بەغداد بەجێ دەهێڵیت.
دواتر و لە پاش هەرەس هێنانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1975 ئاوارەی ئێران دەبێت، و هەر لەو ساڵەشدا ئێران بەجێدەهێڵیت و روو دەکاتە وڵاتی سوریا.
کاتێک دەچێتە سوریا، لەوێ لەگەڵ مام جەلال پەیوەندی دروست دەکات و بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
دوا بەدوای دامەزراندنی یەکێتی، لێپرسراوێتی رێکخستنی نێو وڵاتی دەکەوێتە ئەستۆ و دواتریش بۆ دروستکردنی رێکخستن لە ئەوروپا، دەچێتە ئەوروپا و توانی بناغەیەک بۆ رێکخستنی یەکێتی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی دابنێت.
پاش گەڕانەوەی بۆ سوریا، لەگەڵ ئەندامانی دیکەی دەستەی دامەزرێنەردا سەرقاڵی دابینکردنی پێویستیەکانی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری دەبێت لە کوردستان و لەم رووەوە لێپرسراوی ئەرکە لۆجستیەکان و ناردنی مەفرەزە سەرەتاییەکانی بۆ ناو وڵات دەکەوێتە ئەستۆ…
عادل موڕاد و مام جەلال

لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1979 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لە ناوزەنگ دەگیرسێتەوە.
بەڵام لە مانگی شوباتی هەمان ساڵدا، لەبەر هەندێ هۆکاری سیاسی واز لە یەکێتی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ سوریا، پاشان لە رۆژنامەی سەفیر وەک رۆژنامەنووس دەست بەکار دەبێت.
لە ساڵی 1981 پەیوەندی بە حزبی سۆسیالیستی کوردستان دەکات و لە کۆنگرەی یەکەمی ئەو حزبەدا کە لە مانگی ئایاردا بەسترا، بە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت.
پاشان و لە ساڵی 1994 پەیوەندی بە ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەکاتەوەو پلەی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی پێ دەدرێت.
دواتر لە شاری هەولێر لێپرسراوێتی مەکتەبی ناوەندنی راگەیاندی یەکێتی پێ دەسپێردرێت و تا ساڵی 2000 بەردەوام دەبێت.
هەر لە هەمان ساڵدا وەک لپرسراوی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە سوریا دەگیرسێتەوە..
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2003دا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و بەشدار دەبێت لەو هەوڵانەی کە بۆ رژێمی بەعس لە ئارادا بوون.
لەگەڵ رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا دەچێتە بەغدادو ئەرکی پەیوەندی و دیپلۆماتکارانە دەگرێتە ئەستۆو ماوەیەکیش لە ئەنجوومەنی حوکم نوێنەری مام جەلال دەبێت.
ساڵی 2004 دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە رۆمانیا.
لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا خۆی بۆ کۆمیەتی سەرکردایەتی هەڵنابژێرێت. لە ساڵی 2012دا لێپرسراوێتی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی پێدەدرێت.

17/05/2021

شەهیدانی رێگای رزگاری کورد و کورستان ئەستێرەی گەشاوەی ئاسمانی کوردستانن

لەساڵ ڕۆژی شەهید بوونی کوێستانی داهەزاران سەڵاو لە گیانی پاکی کاکە حەسەن کوێستانی وگشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردکوردستا...
17/05/2021

لەساڵ ڕۆژی شەهید بوونی کوێستانی دا
هەزاران سەڵاو لە گیانی پاکی کاکە حەسەن کوێستانی وگشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردکوردستان .
لە 1992 دا جارێکیان لەگەڵ کاك حەسەن دانیشتبووم دەی گوت زۆر بەداخەوەبۆ هەڤاڵو هاوڕێکانی لەسەردەمی شۆڕشی سەنگەردڵ شەهید بوون ئەو ڕۆژە ئازادیان نەدیت و کە هیواو ئاواتی گشت شەهیدان بوو ڕۆژی دابێت کوردستان ئازادی خاکی کوردستان ببین چونکە دوژمانی کورد ئەوەندە زۆر بوون بەر لەڕاپەرین کەس بەخەیاڵی نەدەهات ڕژێمی حیزبی بەحسی عێراق بڕوخێ ...دووبارە سەڵاو ڕێز بۆ خوێنی گەش و سوری شەهیدان ...

13/05/2021

چەژنی ڕەمەزانی هەموو لایەك پیرۆزبێت و بەهیوای خودا گەورە تەندروستیکی باش بۆ گشت لایەك دابین بکات

پیرۆز بێت مانگی ڕەمەزان:زەکات وسەرفترە وچینی هەژار :زەکات واجبەکی شەرعیە لەلایەن دەوڵەمەندەکان و پارەدارەکان دەبێت بدرێت...
04/05/2021

پیرۆز بێت مانگی ڕەمەزان:
زەکات وسەرفترە وچینی هەژار :
زەکات واجبەکی شەرعیە لەلایەن دەوڵەمەندەکان و پارەدارەکان دەبێت بدرێت بەپێی ئەو پارەیەش بڕەکەی بەپێی شەرع وفتوانی شەڕع دیاری دەکرێت .
وە دەبێت سوپاس گوزاری هەژارێك بیت تاوەکو لێت وەربگرێت واتە منەت نەکات لەسەر کەسی هەژار واتەنەخێرە نە سەدەقەیە بەڵکو ئەگەر بێت و زەکات
نەدەیت توشی سزادەبیت لە دونیا وەقیامەت
سورة فصلت:
( الَّذِينَ لَا يُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُمْ بِالْآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ (7)
وەئەگەر زکات دەرکەیت پاداشتی نیە واتە زەکات مولکی تۆنیە مولکی خودایە لەو بڕە پارەیی دیاری کراوە لەلایەن لێژەی فتوای ئەوقاف بۆ چینی هەژاران و لێقەوماوان لەناوکۆمەڵگادا..
سەرفترەش : تەنیا خواردنە هەمووتاکێك لەسەریتی ئەوم بڕە خواردنە کە بۆی دیاری کراوە لەلایەن فتوای شەرعی بیداتە هەژاران ڕۆژێك بەرلەجەژن تاوەکو هەموو تاکێکی کۆمەڵگا لەڕۆژی چەژن دا خواردنی هەبێت لەماڵدا تا وەکو بەیانیەکەی دروستی بکات بۆمناڵەکانی واتە دەبێت خواردن دروست بکرێت چونکە زۆرکەس هەیە دروستی ناکات لەتەمبەڵی ئەوە لادەدات لەسونەتی چەژن واتە تۆ ئەکەرخواردنت دروست نەکرد بەبێ هۆ چونکە هەیە کەسێکی لەدەست داوە لەومانگە خەم پەژارەی هەیە توانای نیە خواردن روست بکات لەبەر مردووەکە ..
بەڵام بەبێ هۆ تۆ چەژنت نەکەیت ئەوەش تاوانە لادەدەیت لە سونەت وشەڕعی دین
لێرەدا چیمان بۆ ڕوون دەبێتەوەپڕۆسەی زکات و سەرفترە ، یەکێک لە بەرهەماکانی ئەوەیە چینی هەژاران دەبنە خاوەن پارە و خواردن لە ڕۆژی چەژن دا پارەکە بۆئەوەی بێ بەش نەبێت لەخۆشی چەژن کەوا بەپارە دڵی خۆشە وەهەروەهڵش جل وبەرگی وپۆشاکی نوێ پێ دەکڕێت لەچەژن لەبەری دەکات وە هەروەها خواردنەکەش بەهەمان شێوە بێ بەش نیە لەخواردنی خۆش واتە هەم جلی نوێ هەم خواردنی هەیە کەواتە بێ بەش نیە و بەشدارە لە ڕۆژی چەژن
لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کەوە ڕۆژی چەژن چەند گرنگی هەیە لە لای خودا بۆیە هەموو ساڵێك لەمانگی ڕەمەزان دەبێت زەکات و سەرفترە بدرێت بەو شێوەی زەکات وەسەرفترەوای کردیە کەس بێ بەش نەبێت لەو چەژنە هەموو خێزان و تاکێك هاوبەشەوەکو یەك هەم جلی نوێە و هەم خواردنی هەیە کەوە گەرکەسێک سەردانیشی کرد یان چوبۆلایکەسێک ئەوە شەرم نەکات دیارە واجبە لەوڕۆژە دا هەمووسەردانی یەکتر بکەن بۆ گەردن ئازادی وە لێبوردن ولێخۆش بوون بۆئەوکەسانەی لە وساڵەدا لێكدابڕاون بەهۆی کێشە کە پەیوەندیان نەماوە دەبێت ئاشبنەوە لەوەش خودا پاداشتی داناوە بۆ ئەوکەسەی زوودەستەپێشخەرە لەئاشت بوونەوە
لێرەدا گەر لەکۆمەڵگا دا بەوبەرنامەی خودا دایناوە بۆ مرۆڤەکان
ئەوە لەکۆمەڵگادا چینی هەژاربوونی نیە و نامێنێت ..لەگەڵ ڕێزم بۆهەموو لایەك
گەردی

Address

27, Old Gloucester Street, WC1N 3AX, LONDON, UK
Irbil
E12000007

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Beeraholic Tee posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share