11/03/2020
زۆر کاریگەرە خوێنەری بە🥺🥺
ناشیرینترین یان جوانترین ئافرەتی جیهان؟
ماری ئان پیڤان لەدایک بووی ساڵی ١٨٧٤
پەرستارێکی شۆخ و شەنگ بوو، پاشان شووی کرد و بووە خاوەنی چوار منداڵ ،کاتێکیش تەمەنی گەیشتە٣٢ ساڵ ، نیشانەکانی نەخۆشی گەورە بوون و گەشەسەندنی نائاسایی ئەندامەکانی جەستەی لێ دەرکەوت، سەرەڕای کزبینی وسەرئێشەی بەردەوام و ئازاری ماسولكە و جومگەکان، دواتریش مردنی هاوسەرەکەی و بژێوی منداڵەکانیشی هاتەسەری.
ئیدی قەرزی لەسەر کەڵەکە بوو و ، پاشان هەر بەهۆی نەخۆشیەکەی لەکارەکەی دەرکرا ،لەبەر پێویستی زۆری بۆ پارە ،ناچاربوو بەشداری بکات لە کێبڕکێی( ناشیرینترین ئافرەتی جیهان ) ،و خەڵاتەکەی بردەوە کە تەنها (50 $) دۆلار بوو.
لەکۆتایی دا بردیانە سێرک و بەشارەکانی بەریتانیا گێڕایان و خەڵکیش بەتامەزرۆییەوە دەچوونە دیدەنی ( ناشیرینترین ئافرەتی جیهان!).
ئەو ئافرەتە ڕۆژ بە ڕۆژ ئازارەکانی ناخی و جەستەی تەشەنەی دەکرد، چونکە مەرجی کارکردنی ڕۆیشتن بوو بە پێ پەتی بەبەردەم خەڵکدا بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ ، کە دەبووە هۆی هەلئاوسان و هەوکردنی قاچەکانی، سەرەڕای ئازاری جومگەو ماسولکەکانی.
بەڵام لەبەرامبەر ئەو هەموو سوکایەتیەو ئازارە زۆرە بێدەنگی هەڵدەبژارد تەنها بۆ خزمەت کردن و پێگەیاندنی منداڵەکانی، زۆر جار لە سێرک منداڵەکان و بینەرەکان بەردو کاغەزیان تێدەگرت و بە دێوەزمە بانگیان دەکرد، بەڵام ئەو دەیگووت منداڵەکان من ئێوەم خۆش دەوێت ، ئێوە لە منداڵەکانم دەچن ، بەڵام ئەوان گوێیان پێنەدەدا و وەک ئاژەڵ مامەڵەیان لەگەڵ دەکرد ، بۆیە بەناچاری دەستی بە گریان دەکرد.
بەم جۆرە لە وکارە ناخۆشە بەردەوام بوو تاساڵی ١٩٣٣ هەتا ڕۆژێک لە ناوەڕاستی گۆڕەپانی سێرکەکە کەوت و خەڵکەکە دەستیان بە چەپڵە لێدان کرد وایان زانی نواندن دەکات، بەڵام ئەو دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوتبوو.
یەکێک لە لەمنداڵەکانی لە دوای مردنی دایکی دەڵێت: کاتێک دایکم نانی بۆ سکە برسیەکەی ئێمە دەهێناوە بە درێژایی شەوەکە دەگریا و دەیگوت: وا هەستدەکەم کە شایەنی ئەوە نیم ببمە دایکێکی باش ،ئایا پێویستە جوان بم بۆ ئەوەی ڕێزم بگرن؟
لێرەدا دەڵێم :ئەگەر مرۆڤایەتی پێوەری جوانی بووایە، ئەوا ماری ئان پیڤان و دایکانی هاوشێوەی شایەنی نازناوی جوانترین ئافرەتی جیهان بوون.