بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان

بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان بەڕێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان لە هەرێمی کوردستان

كتێبخانه‌ گشتییه‌كان دامه‌زراوى رۆشنبیرى و په‌روه‌رده‌یى و فێركارى و زانیارین كه‌ خاوه‌نى بنه‌ماو چوارچێوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى و پڕۆگرامى و خزمه‌تگوزاریى بێ به‌رامبه‌رى خۆیانن، هه‌رگیز ناتوانرێ واز له‌ كتێبخانه‌ى گشتیى بهێنرێت، یان فه‌رامۆش بكرێت و وه‌ك دامه‌زراوێكى بێ بایه‌خ سه‌یر بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێ پێبخرێت و له‌ رێزى دامه‌زراوه‌ گرنگه‌كاندا دابنرێت.
رۆڵى كتێبخانه‌ى گشتى به‌ ته‌نیا بۆ خزمه‌تى گروپێكى دیاریكراو و چالاكییه‌كى سنووردار نییه‌، به‌ڵكو به‌ ئاڕاسته‌ى هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ به‌ ژن و پیاو یان ته‌نانه‌ت منداڵیشیانه‌وه‌، ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ ده‌بێت هه‌مه‌جۆرو جیاواز بێت، تاوه‌كو له‌گه‌لأ پێداویستییه‌كانى كۆمه‌ڵگادا به‌ڕێوه‌بڕوات و له‌گه‌لأ ره‌وتى گه‌شه‌كردنه‌كانى جیهاندا بێت، هه‌ر له‌ پێشكه‌وتنه‌ ته‌كنیكى و ئه‌لیكترۆنییه‌ نوێیه‌كانه‌وه‌ له‌ بوارى كتێبخانه‌كاندا كه‌ بریتییه‌ له‌ سیستمێكى كتێبخانه‌یى كۆمپیوته‌رى، تا ده‌گات به‌ ده‌سته‌به‌ركردنى ئینته‌رنێت و ئامێره‌كانى خوێندنه‌وه‌ى ئه‌لیكترۆنى و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌كانى تر له‌ كتێبخانه‌ى گشتى ده‌كه‌نه‌ سه‌نته‌رێكى فێربوون و رۆشنبیرى و مه‌عریفى، كه‌ بایه‌خى له‌ قوتابخانه‌، یان په‌روه‌رده‌ى مالأ كه‌متر نییه‌ بۆ سوودمه‌ندانى.
له‌سه‌ر كتێبخانه‌ى گشتى پێویسته‌ كۆشش و خزمه‌تگوزاریى خۆى له‌گه‌لأ دامه‌زراوه‌ رۆشنبیرى و په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى تر یه‌كخات به‌ مه‌به‌ستى به‌كارهێنانى هه‌موو تواناكان بۆ خزمه‌تى سوودمه‌ندان و گه‌شه‌كردنى رۆشنبیرییان.
ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیربێت، كه‌ رۆڵى پسپۆڕى كتێبخانه‌ و زانیارییه‌كان چه‌نده‌ كاریگه‌ره‌ له‌ پرۆسه‌ى توێژینه‌وه‌ى زانستى و بواره‌كانى مه‌عریفه‌دا و پێویسته‌ شاره‌زایى ته‌واوى هه‌بێت له‌ خزمه‌تگوزارییه‌ پێشكه‌وتووه‌كاندا و له‌ ره‌وته‌ ته‌كنه‌لۆجییه‌ نوێیه‌كاندا تاوه‌كو بتوانێت له‌ گه‌شه‌پێكردنى رۆشنبیریى كۆمه‌ڵگادا به‌باشترین شێوه‌ رۆڵى خۆى ببینێت.
بایه‌خى كتێبخانه‌و سه‌نته‌رى زانیارییه‌كان به‌ سوودمه‌ندانه‌وه‌ گه‌یاندنى په‌یامى خۆیان و هێنانه‌دیى ئامانجیانه‌ له‌ بوارى كاركردنیاندا، چونكه‌ مه‌به‌ست له‌ كاركردنى ئه‌وان خزمه‌تى سوودمه‌ندان و دابینكردنى پێویستییه‌كانى ئه‌وانه‌ له‌ زانیارییه‌كان بۆ تێركردنى ئاره‌زووه‌كانیان و پێویستییه‌كانیان.
كه‌واته‌ ئه‌ركى كتێبخانه‌كان و سه‌نته‌رى زانیارییه‌كانه‌ كه‌ هه‌موو تواناو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌ گه‌ڕ تا له‌ سایه‌ى سه‌رده‌مى ده‌سته‌به‌ركردنى زانیارییه‌كاندا پێویستیى سوودمه‌ندان بهێنه‌ دى و هاوكات میتۆدو كه‌ره‌سته‌كان بخه‌نه‌ خزمه‌تى دامه‌زراوى زانیارییه‌كان بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌رچییه‌ك بیانه‌وێت به‌وردى و كه‌مترین ماوه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌ گشتیه‌كان، له‌ ساڵی 2006 دامه‌زرا، به‌ فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره‌ (11984) له‌ 29/10/2006 و فه‌رمانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ژماره‌ (6826) له‌ 2/11/2006.
ژمارەی کتێبخانە گشتییەکان لە شارو شارۆچکەکان گەیشتە 92 کتێبخانە.

کاروانێ بارکرنا هەڤال و هەڤپیشەیێن مە بەردەوامە و ئەڤرۆ ژی  رۆژنامەڤان (شڤان تەوفیق) ژ ناڤ مە بار کر. ب ڤێ هەلکەفتا خەمن...
23/08/2026

کاروانێ بارکرنا هەڤال و هەڤپیشەیێن مە بەردەوامە و ئەڤرۆ ژی رۆژنامەڤان (شڤان تەوفیق) ژ ناڤ مە بار کر. ب ڤێ هەلکەفتا خەمناک، ئەم ب ناڤێ (رێڤەبەرییا پەرتووکخانەیێن گشتی ل پارێزگرها دهۆکێ) و (پەرتووکخانا بەدرخانییان) هەڤخەمییا خوە بۆ وەغەرکرنا هەڤالێ خوە و خێزانا وی دەردبڕین.

مەسعود خالد گولی
رێڤەبەرێ پەرتووکخانەیێن گشتی

پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشیبۆ ​بەڕێز ،خەلیل عەبدوڵڵا - بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان...​بەداخ و پەژارەی...
15/08/2026

پەیامی هاوخەمی و سەرەخۆشی
بۆ ​بەڕێز ،خەلیل عەبدوڵڵا - بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان...

​بەداخ و پەژارەیەکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی ئازیزتان خاتوو ( ئەسمەر عەبدوڵڵا) مان پێگەیشت.
لە ناخی دڵەوە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز، خێزان و تەواوی بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پرسەتانم و بەهیوام دوا کۆستی ژیانتان بێت.
داواکارم لە پەروەردگاری میهرەبان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و سەبووری و ئارامیی دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

​«إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ»

دیاری وەستا عەزیز
بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان.
١٥-٨-٢٠٢٦

لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە قوبادی جەلیزادە کرابە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و د. موحسین ئەدیب...
14/08/2026

لە سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشکەش بە قوبادی جەلیزادە کرا

بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک کەسایەتی و نووسەر و ڕۆشنبیران، ڕۆژی پێنجشەممە13ـی ئابی 2026 لە شاری سلێمانی، لە ڕێوڕەسمێکدا ڕێز لە نیو سەدە بەخششی شاعیری کورد قوبادی جەلیزادە گیرا.

لە بەشێکی ڕێوڕەسمەکەدا، کە سەنتەری هاوبەشی لوڕ بە ناونیشانی "تەمەنێک لە بەخشش، ئاسمانێک لە داهێنان" سازیکردبوو، شاعیر قوبادی جەلیزادە کۆڕێکی شیعر خوێندنەوەی ساز کرد.

دوای گفتوگۆیەکی ئەدەبی خەڵاتی ڕێزلێنانی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و سەنتەری هاوبەشی لوڕ و دامەزراوە کولتووری و ڕۆشنبیرییەکان پێشکەش بە شاعیر قوبادی جەلیزادە کران.

حسێن عارف چیرۆکنووس و ئەدیبی ناوداری کورد کۆچی دوایی کردسلێمانی، پێنجشەممە (13ـی ئابی 2026)مامۆستا حسێن عارف، لێکۆڵەر، چ...
13/08/2026

حسێن عارف چیرۆکنووس و ئەدیبی ناوداری کورد کۆچی دوایی کرد

سلێمانی، پێنجشەممە (13ـی ئابی 2026)

مامۆستا حسێن عارف، لێکۆڵەر، چیرۆک و ڕۆماننووسی ناوداری کورد، لە تەمەنی 90 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. بەو هۆیەوە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هاوڕێ و نووسەر و ئەدیبانی کورد دەکات. لە ماوەی ژیانیدا مامۆستا حسێن عارف، ناوێکی دیار و قەڵەمێکی سەنگینی بواری ئەدەب و ژانرەکانی ڕۆمان و چیرۆک و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی بوو، بەرهەمەکانی بۆ هەمیشە وەک سەرچاوەیەکی بەهاداری مێژووی ئەدەبی کوردی بە گشتیی و چیرۆکی هونەری کوردی بە تایبەتی دەمێننەوە. گیانی شاد و یاد و یادگاری هەمیشە زیندوو بمێنن.

پرۆفایلی مامۆستا حسێن عارف
ناوی تەواوی حسێن عارفی کوڕی مەلا عەبدولڕەحمانی کوڕی محەمەد ئاغای کوڕی ئیسماعیل ئاغایە. باپیرە گەورەی دوای دامەزراندنی سلێمانی، لە (قەڵا چوالان) ە وە هاتۆتە ناو شارەوە. لە 1936 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.

زیاتر لە نیو سەدە قەڵەمەکەی لە خزمەتی ئەدەبی کورد و چیرۆک و لێکۆڵینەوەی ئەدەبیدا بووە و دەیان شاکاری بەچاپ گەیاندووە.

لە خەباتی سیاسی و نەتەوەیی کوردستاندا بەشدارییەکی کارای کردووە و لە دوای ڕاپەڕین ئەندامی یەکەم خولی پەرلەمانی کوردستان بووە و لەو چوارچێوەیەدا بە هەڵوێستی نیشتمانیانەی دژ بە شەڕی ناوخۆ دەناسرێتەوە.

یەکێک بووە لە ئەدیبە دامەزرێنەرەکانی بزاوتی ڕوانگە و ڕۆڵێکی کارای هەبووە لە نوێکردنەوەی شیعری کوردی. هەروەها ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کورد و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بووە.

لە ماوەی ژیانیدا وێڕای کارکردنی لە گۆڤارە کوردییەکاندا، زیاتر لە بیست بەرهەمی بەچاپ گەیاندووە، لە دیارترینیان:

شار، بەرگی یەکەم: 1986، بەرگی دووھەم: 2001؛ چای شیرین: سەرجەم چیڕۆکە کورتەکان، گەلە گورگ. چوار چیرۆک 1983، کۆکتێل 2005، تەمەنێک لە بندەستی، توێشووی سەفەرێکی سەخت، بیبلیۆگرافیای دوو ساڵەی تەمەنی کاروان 1982 – 1984، ئەندێشەی مرۆڤێک، ساڵێک لە تەمەن: بیرەوەری حسێن عارف، شانۆگەری جەنابی جانەوەر، قوتابخانەی شیعری تازە، ھێلانە، کڵافەیەک ژانی تووڕە.

هەروەها لە بواری لێکۆڵینەوەدا ژمارەیەک بەرهەمی بەچاپ گەیاندووە، لەوانە:
• چیڕۆکی ھونەریی کوردی
• بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی
• روانگە و یاران و نەیارانی
• لە کۆڕی خەباتا: چیرۆک لە بەرھەمی دوای شۆڕش
• نووسینەوەکانم لە بواری رەخنە و لێکۆڵینەوەدا ساڵانی 1955 – 1988.

بریکاری وەزارەت پێشوازیکرد لە دەستەی هەڵبژێردراوی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریائاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆش...
12/08/2026

بریکاری وەزارەت پێشوازیکرد لە دەستەی هەڵبژێردراوی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا

ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە 11 ی ئابی 2026 لە دیوانی وەزارەت پێشوازیکرد لە شاندێکی دەستەی نوێی هەڵبژێردراوی کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا.

شاندەکە پێکهاتبوو لە عەبدولسەمەد مەحموود، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا و ڤانێس میرانی و بارزان حسێن، ئەندامی دەستەی نوێنەرانی یەکێتیی نووسەران، کە بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر و دەربڕینی پێزانین بۆ ڕۆڵی وەزارەت لە پشتیوانیکردنی کۆنگرەکەیان سەردانی دیوانی وەزارەتیان کردبوو.

لە دیدارێکدا، کە نامق هەورامی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەت ئامادە بوو، ئاریان سەلاحەدین، بریکاری وەزارەت وێڕای پیرۆزبایی لە سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا و هەڵبژاردنی دەستەی نوێی یەکێتییەکە، پشتیوانی وەزارەتی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری کوردی لە سووریا و نووسەرانی کورد دووپاتکردەوە و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی زیاتری لە خزمەتکردنی زمان و کولتووری کوردی بۆ خواستن.

لە بەرامبەردا، سەرۆکی نوێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا سوپاس و پێزانینی یەکێتییەکەیان بۆ ڕۆڵی پشتیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەربڕی.

جێی ئاماژەیە، بە نوێنەرایەتیی وەزارەتیی ڕۆشنبیری و لاوان، پێشتر نامق هەورامی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەت بەشداری لە کۆنگرەی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە سووریا کردبوو و وتاری وەزارەتی پێشکەش کردبوو.

پرسە و سەرەخۆشیی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان​بۆ (نوشیروان محمد احمد)لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی...
12/08/2026

پرسە و سەرەخۆشیی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان
​بۆ (نوشیروان محمد احمد)
لە بەڕێوەبەرایەتیی کتێبخانە گشتییەکانی گەرمیان...

​بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خوشکی بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو خاتوو (ئێران محمد احمد)مان پێگەیشت.
لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکانەوە، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و بنەماڵەکەتان دەکەین و هاوبەشی خەم و پەژارەتانین لەم کۆستە ناخۆشەدا.
​لە خودای بەخشندە و میهرەبان داواکارین سەبووری و ئارامیتان ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.

​إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان
١٢-٨-٢٠٢٦

پێشانگەی شێوەکاری کانڤاسی ژیان کرایەوەهەولێر، سێشەممە (4ـی ئابی 2026)بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پا...
04/08/2026

پێشانگەی شێوەکاری کانڤاسی ژیان کرایەوە

هەولێر، سێشەممە (4ـی ئابی 2026)

بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و پارێزگاری هەولێر و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتیی دیوان و بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان، لە گەلەری ڕەنج لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، پێشانگەی شێوەکاری کانڤاسی ژیان بۆ 16 هونەرمەند کرایەوە.

پێشانگەکە لە لایەن یەکەی یەکسانی جێندەر لە دیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ ژمارەیەک لە خانمانی شێوەکار ڕێکخرابوو.

لەو چوارچێوەیەدا، سوپاس و ڕێزلێنانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان پێشکەش بە 16 هونەرمەندی بەشداربووی پێشانگەکە کرا.

بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی "گڕوگاڵی قەڵەمێک" بەڕێوەچووسلێمانی، پێنجشەممە (30ـی تەممو...
30/07/2026

بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی "گڕوگاڵی قەڵەمێک" بەڕێوەچوو

سلێمانی، پێنجشەممە (30ـی تەمموزی 2026)

بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی ئایینی و ئەدەبی و ڕۆشنبیران، لە سلێمانی ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی "گڕوگاڵی قەڵەمێک" بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە وتەیەکدا دەستخۆشی و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی ڕیاز کاکەی نووسەر دەربڕی، بە تایبەت کە لە پاڵ خوێندنی زانکۆدا لە خەمی نووسین و خزمەتکردن بە بوارێکی ڕۆشنبیری بووە.

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ نووسەر خواست و دووپاتی کردەوە، کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەردەوام پشتیوانی هەموو ئەو پڕۆژە و بەرهەمانە دەکات، کە بۆ خزمەتی پێشخستنی بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەر و وەرزش پێشکەش دەکرێن.

بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان سەردانی کتێبخانەی گشتی خدران و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکەی کرد​​لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوە...
29/07/2026

بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان سەردانی کتێبخانەی گشتی خدران و بەڕێوەبەرایەتی ناحیەکەی کرد

​لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی کتێبخانە گشتییەکاندا، دیاری وەستا عەزیز، بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی کتێبخانەی گشتی خدرانی کرد.
​لە سەردانەکەیدا، لەلایەن دانا خدر مینە، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و هەروەها لێپرسراوی کتێبخانە و ستافەکەی پێشوازی لێکرا.
لە میانی بەسەرکردنەوەی بەشە جیاوازەکانی کتێبخانەکەدا، بەڕێوەبەری گشتی لە نزیکەوە لە ئەرک و چالاکییەکانی ڕوانی و گوێی لە داواکاری و پێداویستییەکانی کارمەندانی کتێبخانەکە گرت.
​لە بەشێکی تری سەردانەکەیدا، بەڕێوەبەری گشتی کتێبخانە گشتییەکان سەردانی (یادگار عەبدولکەریم) بەڕێوەبەری ناحیەی خدرانی سەر بە قەزای دوکانی کرد.
لە سەردانەکەدا جەخت لە گرنگی هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی نێوان دامەزراوە حکومییەکان کرایەوە و دیاری وەستا عەزیز سوپاسی بەڕێوەبەری ناحیەی خدرانی کرد بەرامبەر ئامادەیی و پشتیوانییە بەردەوامەکانی بۆ کتێبخانەی گشتی شارۆچکەکە.

کتێبخانەی گشتی هەولێر هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکاتچەمچەماڵ ٢٩-٧-٢٠٢٦ئەمڕۆ چوارشەممە، ناز فەلەکەد...
29/07/2026

کتێبخانەی گشتی هەولێر هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ دەکات

چەمچەماڵ ٢٩-٧-٢٠٢٦

ئەمڕۆ چوارشەممە، ناز فەلەکەدین کاکەیی بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی هەولێر لەگەڵ شاندێکی کتێبخانە گشتییەکەیان سەردانی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ-یان کرد لە لایەن هێرش عەبدولرەحمان بەرپرسی کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ و بەشێک لە فەرمانبەران پێشوازیان لێکرا.

لە سەردانەکەدا پاش گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی خوێندن و خوێندنەوە و کتێبخانەی گشتی نزیکەی (٠٠٠ ١٠) کتێبیان لەسەرچاوەی جۆراوجۆر پێشکەش بە کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ کرد.

کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ وێڕای سوپاس و پێزان بۆ بەڕێزیان و هەموو ئەو بەڕێزانەی هاوکار و هەماهەنگ بوون لە کەمپینەکانی کۆکردنەوەی کتێب هیواداربوون نموونەیان زۆربێت .

لە لافاوە کارەستبارەکەی سەرەتای مانگی ١٢ ی ٢٠٢٥، کتێبخانەی گشتی چەمچەماڵ زیانی زۆری پێگەیشت و بە هەزاران کتێب و سەرچاوەی جۆراوجۆر فەوتان، بڕیارە دوای نۆژەنکردنەوەی بینای کتێبخانەکە سەرجەم سەرچاوە و کتێبەکان بخرێنەوە بەردەستی خوێنەران.

Address

پشت هۆڵی زەرد
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00
Tuesday 08:30 - 14:00
Wednesday 08:30 - 14:00
Thursday 08:30 - 14:00
Sunday 08:30 - 14:00

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتییەکان:

Shortcuts

Share