پارتی ئازادیی کوردستان

پارتی ئازادیی کوردستان خەبات لە پێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهووریی کوردستاندا
www.pazadik.com

جناب آقای حسین یزدان‌پناهدبیرکل محترم پارت آزادی کوردستان (PAK)،با سلام و درودهای رفیقانه،به نام خود و از سوی رهبری، اعض...
02/09/2026

جناب آقای حسین یزدان‌پناه
دبیرکل محترم پارت آزادی کوردستان (PAK)،

با سلام و درودهای رفیقانه،

به نام خود و از سوی رهبری، اعضا و کادرهای جبهه دمکراتیک مردمی احواز، از جنابعالی و رهبری و اعضای پارت آزادی کوردستان، به‌خاطر پیام صمیمانه و تبریک ارزشمندتان به مناسبت موفقیت نهمین کنگره عمومی جبهه، صمیمانه سپاسگزاری می‌کنیم.

ما نیز بر ضرورت تقویت روابط، همبستگی و همکاری مشترک میان نیروهای استقلال‌طلب و ملت‌های تحت اشغال ایران تأکید داریم و باورمندیم که وحدت مبارزاتی ملت‌های ما، مسیر دستیابی به آزادی، حق تعیین سرنوشت، حاکمیت ملی و استقلال را هموارتر خواهد ساخت.

برای پارت آزادی کوردستان و ملت مبارز کورد در مسیر تحقق آرمان‌های ملی، آزادی و استقلال، پیروزی و سربلندی آرزومندیم.

با احترام، قدردانی و همبستگی مبارزاتی،

صلاح ابوشریف احوازی
دبیرکل
جبهه دمکراتیک مردمی احواز

۱ سپتامبر ۲۰۲۶

بە یەکگرتوویی سیاسی و ئامادەکاریی مەیدانی لە گۆڕانکارییەکاندا مافەکانمان مسۆگەر دەکەینخەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!هاوپەیم...
27/08/2026

بە یەکگرتوویی سیاسی و ئامادەکاریی مەیدانی لە گۆڕانکارییەکاندا مافەکانمان مسۆگەر دەکەین

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئيران لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا کە لە ڕۆژی ٣ی خەرمانان بەڕێوە چوو، هەڵسەنگاندنی گشتگیری بۆ دۆخی نێوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هەروەها هاوکێشە ئاڵۆزەکانی ناوچەکە کرد و تیشکی خستە سەر گۆڕانکارییە هەستیارەکان، قەیرانەکانی سیستمی سیاسیی ئێران و ئەو پەرەسەندنە خێرایانەی کە لە ناوچەکەدا ڕوو دەەن و تێیدا هەڵوێست و ڕوانگەی خۆی لەبارەی دۆخەکە دەستنیشان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەوەکرایەوە سەرەڕای ئەوەی کە شەڕ و پێکدادانەکان، کۆنتڕۆڵکردنی ڕێڕەوە ستراتێژی و بازرگانیەەکان و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەکان لە ناوچەکەدا ڕەهەندێکی مێژووییان هەیە، بەڵام دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئێران لە قۆناغێکی وەرچەرخانی یەکلاکەرەوەدایە و سیستمی حوکمڕانی لە ئێران لە قەیرانێکی قوڵ و بێچارەسەردا دەژی کە ناتوانێت خۆی لە لێکەوتەکانی دەرباز بکات. هەروەها ئاماژە بەوە کرا حکوومەتی ئێران جگە لە شەڕ ڕووبەڕووی سزا و گەمارۆی قورسی ئابووریی و گوشاری فرەچەشن بووە کە بەرەو لێواری داڕمان یان لەدەستدانی کۆنتڕۆڵ بەسەر ناوچە جیاوازەکانی دەبات.

لەبەرانبەر ئەم دۆخە و گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوانەشدا، جەخت لەسەر پێویستیی ئامادەکاریی هەمەلایەنەی مەیدانی، سیاسی و دیپلۆماسی دەکەین و پێمانوایە بزووتنەوەی دیموکراتیک و ڕزگاریخوازی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات نابێت لەم قۆناغەدا تەنها ڕۆڵی چاودێری هەبێت، بەڵکو پێویستە بە پلانی تۆکمە و ستراتێژییەکی ڕوونەوە ئامادەی هەر پەرەسەندنێک بێت. پێداگری لەوەش دەکەین سەرکەوتنی بزووتنەوەی کورد بەستراوە بە هاوسەنگییەکی دروست لەنێوان ڕەهەندە نەتەوەییەکان، کە بریتییە لە پاراستنی مافە ڕەواکان وبە دەستەبەرکردنی شوناسی نەتەوەیی و مافی بڕیاردان لە چارەنووسو ئیرادەی نەتەوەیی کورد لە ئێرانی داهاتوو لەگەڵ ئازادییەکانی ژنان، پرسی دیموکراسی، داخوازییە مەدەنییەکان و بەها پیشکەوتووەکانی کۆمەڵگە.

وەک هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران جەخت لەوە دەکەینەوە کە هێزەکان و لایەنە سیاسییەکان پێویستە بۆچوون و توانای حیزبی بخەنە خزمەت بەرژەوەندییەکانی نەتەوەکەمان و هەماهەنگییەکانیان لە ئاستی ناوخۆ و دەرەوەدا بەهێزتر بکەن. لەم پێناوەشدا، پێویستە لە بواری سەربازی، ئەمنی، ڕێکخستنی و دیپلۆماسییەوە هەنگاوی هاوبەش بنرێت و هەوڵەکانی هاوپەیمانی خێرا ببنەوە و دیالۆگ و لۆبیکردن لەگەڵ ناوەندە بڕیاربەدەستە نێونەتەوەییەکان و هێزەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراسیخواز لە ئێران بەڕێوە بچێت. لەم پێناوەشدا هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکان بە ئامادەکردنی دۆسیەی تایبەت لەسەر تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و دۆخی کوردستان و پێشکەشکردنی بە ناوەندە نيودەوڵەتی و پێوەندیدارەکان، هەروەها بە پێشوازی هاوبەش لە ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی «ژینا – ژن، ژیان، ئازادی» هەنگاو بەرەو بەهێزترکردنی پێگەی یەکگرتووی خۆی دەنێت.

لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیەدا، هەموو لایەنەکان بە کۆدەنگی جەختیان لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون و سووربوون لەسەر هەوڵەکان بۆ بەهێزکردن و پتەوکردنی زیاتری هاوپەیمانی کردەوە. ئەمەش نەک تەنها وەک پێویستییەک بۆ پتەوکردنی یەکگرتوویی لەنێوان لایەنەکاندا، بەڵکو بە مەبەستی خزمەتکردنی هەرچی باشتر بە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی ئازاد و دیموکراتیک بۆ داهاتوو دێتە ئاراوە.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
٥ی خەرمانانی ٢٧٢٦

لە پەیامێکی سەرۆکی PAKدا بۆ دانیشتوانی سەقز:
25/08/2026

لە پەیامێکی سەرۆکی PAKدا بۆ دانیشتوانی سەقز:

پرسەنامەی سەرۆکیPAKبۆ کۆچی دوایی هونەرمەند برایم سەقزیبە کۆچی دوایی مامۆستا برایم سەقزی کوردستان هونەرمەندێکی ئاواز و گۆ...
25/08/2026

پرسەنامەی سەرۆکیPAKبۆ کۆچی دوایی هونەرمەند برایم سەقزی

بە کۆچی دوایی مامۆستا برایم سەقزی کوردستان هونەرمەندێکی ئاواز و گۆرانیی ڕەسەنی کوردیی لە دەستچوو. ئەو بۆ خەڵکی وڵاتەکەمان هەر خەمڕەوێن و شادیهێن نەبوو.بەڵکوو بە وشە و شێعر و دەنگەکەی، پارێزەرێکی زمانی دایکییشمان بوو.
سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و هەموو ئۆگرانی ئەو هونەرمەندە دەکەم و کوردستان پایەدار و بەردەوام بێ. سێبووری بۆ هەمووان و دلۆڤانی خوای گەورەش بۆ هونەرمەندی کۆچکردوومان.

حسەین یەزدانپەنا
٣ی خەرمانانی ٢٧٢٦ی کوردی

یەکشەممە ١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٦ی کوردی هاوکات لەگەڵ ٢٣ی ئاگوستی ساڵی ٢٠٢٦ی زایینی، هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی...
25/08/2026

یەکشەممە ١ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٦ی کوردی هاوکات لەگەڵ ٢٣ی ئاگوستی ساڵی ٢٠٢٦ی زایینی، هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لە نۆروێژ، سێمینارێکی بە بۆنەی ساڵیادی فتوای جیهادی خومەینی دژی کوردستان بەڕێوە برد.

سێمینارەکە هەوڵێک بوو بۆ ئەوەی فتوای ساڵی ١٣٥٨ و ئەو کارەسات و دەرئەنجامانەی بەدوای خۆیدا هێنای، تەنها وەک ڕووداوێکی مێژوویی نەخوێندرێتەوە، بەڵکو لە پەیوەندی بە دۆخی ئەمڕۆ و داهاتووی کوردستانیشدا تاوتوێ بکرێت. بۆ ئەم مەبەستە، ڕەهەندە مێژوویی، یاسایی، مافی مرۆڤی و ژێئۆپۆلیتیکییەکانی بابەتەکە بوونە تەوەری سەرەکیی باس و گفتوگۆکان.

شلێر باپیری کە بەڕێوەبەری بەرنامەکە بوو، وێڕای بەخێرهێنانی بەشداربووان سێمینارەکەی دەست پێکرد. ناوبراو لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ٤٧ ساڵ لە دەرچوونی ئەو فتوایە، پێویستە لەگەڵ پاراستنی یاد و بیرەوەریی قوربانییان، هەڵوێستە لەسەر ئەوەش بکرێت کە کورد لە ماوەی ئەم ساڵانەدا لە کوێ وەستاوە و بۆ داهاتوو چ ڕێگایەک دەبێت بگرێتەبەر. یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکان و بەهێزکردنی پێگەی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو پرسانە بوون کە لە پێشەکیی سێمینارەکەدا ئاماژەیان پێکرا.
دواتر بە خوێدنەوەی سروودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» بەرنامە فەرمییەکانی سێمینارەکە دەستی پێکرد. بەشدار بووان بە خولەکێک بێدەنگی ڕێزیان لە شەهیدانی کوردستان و قوربانییانی هێرش و کوشتارەکانی دوای فتوای جیهادی ساڵی ١٣٥٨ گرت. دواتر شۆڕش سەدەفی پەیامی هاوپەیمانی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێرانی پێشکەش کرد.

فتوا لە ڕوانگەی مێژوو و شوناسی کوردییەوە

لە یەکەم بەشی سێمینارەکەدا، مریەم عەلیپوور باسێکی لەسەر پەیوەندییەکانی کورد پێش و دوای فتوای جیهادی خومەینی پێشکەش کرد. ئەو بە پێداچوونەوە بە بارودۆخی ئەو سەردەمە، چۆنیەتی بەکارهێنانی ئایین و فتوای دینی بۆ ڕەوایی‌دان بە هێرش و سەرکوتی کوردستانی خستە بەرباس.

لە بەشێکی دیکەی پێشکەشکردنەکەیدا، کاریگەریی ئەو ڕووداوانە لەسەر هۆشیاریی سیاسی و شوناسی نەتەوەیی کورد تاوتوێ کرا و ئاماژە بەوە درا کە ڕووداوەکانی ئەو سەردەمە بوونە بەشێکی گرنگ لە بیرەوەریی هاوبەشی کۆمەڵگەی کوردستان.

ڕەهەندی یاسایی و پرسی بەرپرسیارێتی

یوونس بلووری لە وتارەکەیدا فتوای ساڵی ١٣٥٨ی لە دیدی یاسای نێودەوڵەتی و مافەکانی مرۆڤەوە خستە بەرباس. ئەو بە ئاماژەدان بە بەڵگە و ئامارە بەردەستەکان، باسی لە لەسێدارەدان و کوشتنی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی کوردستان لە ماوەیەکی کورتدا کرد.

بلووری هەروەها پرسی پۆلێنکردنی یاسایی ئەو کردارەی ورووژاند و باسی لەوە کرد کە بەشێک لەو ڕووداوانە دەتوانن لە چوارچێوەی تاوان دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگیدا لێک بدرێنەوە. لەو پەیوەندییەدا، گرنگیی کۆکردنەوە و پاراستنی بەڵگە و بەدواداچوونی یاسایی کەیسەکە لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکاندا جەختی لەسەر کرایەوە.

کورد و گۆڕانکارییە ژێئۆپۆلیتیکییەکان

ئیبراهیم عەلیپوور تەوەرێکی دیکەی سێمینارەکەی بە ڕەهەندی ژێئۆپۆلیتیکی تەرخان کرد. ئەو دۆخی سیاسیی ناوچە و جیهانی لە سەردەمی دەرچوونی فتواکەی لەگەڵ بارودۆخی ئەمڕۆ بەراورد کرد و کاریگەریی هێز و سیاسەتە نێودەوڵەتییەکان لەسەر پەرەسەندنی ڕووداوەکانی ئەو سەردەمەی خستە ڕوو.

لە بەشی دووەمی باسەکەیدا، سەرنج خرایە سەر ئەو دەرفەت و ئاڵنگارییانەی کە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچە و جیهان بۆ کورد دروستیان کردووە. لەم پێناوەدا، پێویستیی هەبوونی ستراتیژییەکی هاوبەش و واقیعبینانە بۆ بەهێزکردنی پێگەی سیاسیی کورد و بەشداریی کاریگەر لە هاوکێشەکانی داهاتوو جەختی لەسەر کرایەوە.

لە یادکردنەوە بەرەو بەدواداچوون

لە بەشی دووەمی سێمینارەکەدا، کۆڕگێڕەکان لەگەڵ بەڕێوەبەری بەرنامەکە چوونە ناو گفتوگۆیەکی فراوانتر. چۆنیەتی زیندووکردنەوەی کەیسی فتوای جیهادی لە ئاستی یاسایی و نێودەوڵەتی، یەکێک لە تەوەرە گرنگەکانی ئەم گفتوگۆیە بوو.

هەروەها باس لەوە کرا کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ، ڕێکخراوە مەدەنییەکان و لایەنە سیاسییەکان دەتوانن لە ڕێگەی هەماهەنگی و دامەزراندنی ناوەندێکی هاوبەش بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری، هەنگاوی کرداری بۆ بەدواداچوونی کەیسەکە بنێن.

پێگەی کورد لە نەزمی سیاسی و ژێئۆپۆلیتیکیی نوێی جیهانیش بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو. لەو بارەیەوە جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە گۆڕانکارییەکانی ناوچە دەبێت وەک دەرفەتێک بۆ بەهێزکردنی دەنگ و پێگەی سیاسیی کورد بەکاربهێندرێن.

لە کۆتا بەشی سێمینارەکەدا، دەرفەت بۆ بەشداران ڕەخسا تا پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان ئاراستەی کۆڕگێڕەکان بکەن. بە گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بۆچوون لە نێوان بەشداران و کۆڕگێڕەکان، بەرنامەکە کۆتایی پێهات

به‌یاننامه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان PAKبه‌ بۆنه‌ی 47هه‌مین ساڵی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی بۆ داگیرکردنەوەی كوردستان و بەر...
18/08/2026

به‌یاننامه‌ی پارتی ئازادیی كوردستان PAK
به‌ بۆنه‌ی 47هه‌مین ساڵی فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی بۆ داگیرکردنەوەی كوردستان و بەرەنگاریی نەتەوەیی کوردستان

47 ساڵ به‌سه‌ر حوكمی جیهادی خومه‌ینی دژ به‌ نه‌ته‌وه‌ی كورد و به‌رەنگاریی پێشمەرگانە و جه‌ماوه‌ریی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت.
خومەینی بە دەرکردنی ئەو فەرمانە، ئێرانی نوێی گەڕاندەوە بۆ سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ كۆڵۆنیالیستییه‌ كۆنه‌كه‌ی كه‌ ره‌زاشا به‌ دروشمی ده‌وڵه‌تی به‌ناو مۆدێرن، بۆ سه‌پاندنی یه‌ك نه‌ته‌وه‌، یه‌ك زمان، یه‌ك ئاڵا، یەک ناسنامە بۆ سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ناسنامه‌یه‌كی نافارس، دایمه‌زراند و له‌شكری بۆ سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی ورمێ و موكریان و ئه‌رده‌ڵان و كرماشان و ئیلام و لوڕستانات و بەختیاری وه‌رێخست.
لەشکرکێشییەکانی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێرانی داگیرکەر بۆ سەر کوردستان، ڕاست و دروستیی پێداگریی ئێمە لەسەر ئەوە دەسەلمێنێتەوە کە تەنیا دەستاودەستکردنی دەسەڵات لەنێوان گروپ و تاقمە چەپ و ڕاستەکانی نەتەوەی سەردەست و دەستکاریی نەکردنی قەوارە و ناسنامەی دەوڵەت، پرسی کورد و کوردستان چارەسەر ناکات و ناتوانێ مافە زەوتکراوەکانی بگێڕێتەوە و ئازادیی و بەختەوەریی لەگەڵ خۆی بهێنێ.
28ی گه‌لاوێژ، ساته‌وه‌ختی ڕووبەڕووبوونەوە و پێكداهه‌ڵشاخانی راستەقینەی دوو ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردستانی بوو. لەلایەک ناسیۆنالیزمی داگیركه‌ر، هێرشبه‌ر و خۆسه‌پێن و له‌ به‌رامبه‌ردا ناسیۆنالیزمی رزگاریخوازیی كوردستانی.
ئێستاکەش پاش ٤٧ ساڵ لەو فەرمانە هێشتا پەلامار، دەسدرێژی و هێرشەکانی ئێرانی داگیرکەر بۆسەر کوردستان و بزووتنەوە سیاسییەکەی نەبڕاوەتەوە و لە شێوازی فرەچەشن و جۆراجۆری وەک ، گرتن و کوشتنی سەرەڕۆیانە، ئیعدام، برسیکردن و بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و تێکدانی خێزان و لێدان لە دەسمایەی کۆمەڵایەتییەوە تا میلیتاریزەکردنی زیاتری شاروگوندەکان و سووتاندنی ژینگە و تاڵانکردنی سامانی سەرزەوی و ژێر زەویی کوردستان و هێرشی زەوینی و ئاسمانی و تۆپبارانکردن و هێرشی هاژەکیی و درۆنیی و تیرۆری کەسایەتییە سیاسییەکان و شەڕی نەرم، درێژەی هەیە.
به‌ڵام پاش 47 ساڵ، داگیركه‌ر ئێستاش نه‌یتوانیوە ئامانجه‌كانی بپێكێت. نه‌ میلیتاریزه‌كردنی كوردستان، نه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئێعدام، نه‌ پیلانه‌ فره‌ره‌هه‌نده‌كانی ئاسمیلاسیۆن، نه‌ كه‌موكووڕی و هه‌ڵه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ش، نه‌یانتوانیوە كورد به‌ چۆكدا بهێنن. ناسیۆنالیزمی نوێی كوردستانی ئه‌مڕۆ، زیندووتر، قووڵتر و به‌ربڵاوتر ، له‌ سه‌دان خانه‌ و شانه‌ و تۆڕی جیاوازی نهێنی و ئاشكرادا له‌ ناخی كۆمه‌ڵگادا له‌ گه‌شه‌دایه‌ و رۆژانه‌ روو له‌ دوژمن ده‌ڵێت: "ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه‌ قه‌ومی كوردزمان".
لە 47هه‌مین ساڵەوگەڕی ئەم جەنایەتەدا، جارێكی دیكه‌ تەکەزیی لەو ڕاستییە دەکەینەوە کە نەبوونی سەروەریی و بێده‌وڵه‌تی، ئەو دەرفەتەی بە تاران داوە بەوجۆرە وەک پرسێکی ناوخۆیی وەگەرد کوردستان رەفتار بکات.
بۆیە وەدەستهێنانی سەروەریی و دەوڵەت گەورەترین دەستەبەرکەری کۆتایی هاتن بەو هەڕەشە و کارەساتانەیە لەسەر نەتەوەکەمان.
رێگه‌ی گه‌یشتن به‌و ئامانجه‌، یه‌كبوون و یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی بە درێژایی کوردستان و بنارەکانی زاگرۆسە له‌ ده‌وری دیسكۆڕسی سه‌ربه‌خۆییخوازییدا‌.

پارتی ئازادیی كوردستانPAK

٢٧ گه‌لاوێژی 2726
١٨ ئاگۆستی 2026

فتوای جیهادی خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژ فەرمانی داگیرکردنەوەی کوردستان بوو٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ خاڵی گۆڕانی پێوەندیی کورد لەگەڵ ...
18/08/2026

فتوای جیهادی خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژ فەرمانی داگیرکردنەوەی کوردستان بوو

٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ خاڵی گۆڕانی پێوەندیی کورد لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و ڕۆژی دەرکردنی فتوای جیهاد دژی نەتەوەی کورد بوو، فتوایەک بۆ تۆڵەسەندنەوەی سیستماتیک لە گەلێک کە هۆشیارانە و یەکدەنگ «نا»ی بە ڕیفراندۆمی کۆماری ئیسلامی گوت. ئەو فتوایە نەک بڕیارێکی کتوپڕ، بەڵکوو لەڕاستیدا بەریەککەوتنی دوو پارادایمی هزری و سیاسی بوو. لە لایەکەوە تێڕوانینی داگیرکاری و تۆتالیتاریزم بوو کە هەوڵی دووبارە داڕشتنەوەی پێکهاتەی دەسەڵاتداریەتی دەدا، لە لایەکی دیکەشەوە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بوو کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی ڕاستەقینەی گەل بوو بۆ گەیشتن بە مافە بنچینەییەکانی خۆی و گەلانی دیکە لە ئێراندا.

فتوای ٢٨ی گەلاوێژ، فەرمانێکی نوێ بوو بۆ سیاسەتێکی ناسراو کە سەرچاوەی لەو تێڕوانینە گرتبوو کە پێشتریش و لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتیدا لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندییەوە دژی نەتەوەی کورد بەکار هێنرابوو. لە گەلاوێژی ١٣٥٨دا، دەسەڵاتی نوێ بە درێژەدان بە سیاسەتی حاشا و تواندنەوە و بە هێرشکردن لە زەوی و ئاسمانەوە، سیاسەتی داگیرکاریی بۆ سەر کوردستان دووبارە کردەوە. لەشکەرکێشیی کۆماری ئیسلامی بە بڕیاری خومەینی لە کاتێکدا بوو کە نەتەوەکەمان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ماف و داواکارییە ڕەواکانی خۆی لەسەر بنەمای بەشداریی سیاسیی دادپەروەرانە و چارەسەری ئاشتیانەی پرسی کورد، بە شێوازێکی دیموکراتیک و لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستانەوە بەرەوپێش دەبرد. بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران نەیانتوانی نیازی خۆیان لە دوژمنایەتیکردنی کورد بشارنەوە.
لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨دا خومەینی لە پەیامێکی تونددا فتوای جیهادی دژی خەڵکی کوردستان ڕاگەیاند. لە ڕووی سیاسی و ئایینییەوە، بەکارهێنانی چەمکی جیهاد بەرانبەر بە هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕەوایەتی بەخشییە هێزە چەکدارەکان بۆ ئەوەی هەر جۆرە توندوتیژییەک بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان ئەنجام بدەن. هەر لە یەکەم ڕۆژی ڕاگەیاندنی فتوای جیهاد، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت هێزەکانی سپای پاسداران بە چەکی قورس و پاڵپشتی هێزی ئاسمانی بەرەو شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جوڵەیان پێکرا.

لە سەرەتای هێرشەکاندا شاری پاوە و ناوچەکانی هەورامان کەوتنە بەر پەلاماری هێزەکانی سپای پاسداران و داگیرکران. ڕاستەوخۆ لەگەڵ داگیرکردنی شاری پاوە سادق خەڵخاڵی وەک حاکمی شەرع گەیشتە ناوچەکە و لە دادگایەکی سەحرایی دەیان کەس لە هاووڵاتیانی گولـلەباران کرد کە بریندار و مامۆستا و دوکتۆریان لەنێودا بوو. دوای داگیرکردنی شاری پاوە، لێشاوی هێرشەکان رووی لە شارەکانی دیکەی کوردستان بەتایبەت سنە و مەریوان و سەقز و مهاباد کرد. دوای کۆنترۆڵکردنی شارەکان، هێرشی سوپای پاسداران گوندەکانیشی گرتەوە و بە کۆمەڵکوژیی هاووڵاتیانی گوندی قاڕنێ و قەڵاتان، زنجیرە هێرشێکی یەک لە دوای یەک بۆ سەر گوندەکانی کوردستان بەڕێوەچوون.

لە بەرانبەر ئەو هێرشە سەربازییە و هەروەها فەرمانەکانی دواتر کە هەزاران هاووڵاتی و تێکۆشەری کورد گولـلەباران کران خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆکیان دانەدا. خۆڕاگریی کورد نیشانی دا کە ئیرادەی نەتەوەیەک بۆ مانەوە و ئازادی، لە هەر فەرمان و هێرشێک بەهێزترە. لەم ڕۆژەدا خوێنی بەناحەق ڕژاوی ئەو گەنج، ژن و هاووڵاتییانە بەبیردەهێنینەوە کە بوونە قوربانیی و ناویان وەک شەهیدانی ڕێگەی ئازادی لە مێژووی کوردستاندا بە زیندویی مایەوە.
لە ئێستایشدا بەردەوامیی هەمان سیاسەت و فتوای جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد، لە کوشتاری هاووڵاتیان، لەسێدارەدانەکان، سەرکوتکردنی چالاکانی مەدەنی و بەئامانجگرتنی سیستماتیکی شوناسی کورددا بە ڕوونی دەبیندرێن. لە بەرانبەر ئەم سیاسەتەدا ئەرکی هەنووکەیی و مێژوویی نەتەوەکەمان، پاراستنی یەکڕیزیی نەتەوەیی، پتەوکردنی پشتیوانی نێوان سەرجەم نەتەوە دیموکراتخوازەکان و خۆڕاگرییە لە سەنگەری تێکۆشانی مەدەنی و سیاسیدا. تێکۆشانی ئێمەش بۆ دیموکراسی، نەهێشتنی هەڵاواردن و بەدیهێنانی مافەکانمان بەتایبەت مافی دیاریکردنی چارەنووس، بە هەنگاوی پتەوتر لە جاران تا کۆتاییهێنان بەم عەقڵییەت و دەسەڵاتە پاوانخوازە بەردەوام دەبێت.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
٢٧ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، هێرشەکانی ئێران دژ بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، مەحکووم دەکا!بە پەلام...
17/08/2026

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران، هێرشەکانی ئێران دژ بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان، مەحکووم دەکا!

بە پەلامارە درۆنییەکانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر نووسینگەی تایبەتی بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاریی هەرێمی کوردستان، دژایەتیی و پێشێلکردنی بنەماکانی دراوسێتیی و نەپرینگانەوەی رێژیمی کۆماری ئیسلامی لە رەفتاری دوژمنکارانە دژی هەرێمی کوردستان، گەیشتە ئاستێکی دیکە. بەر لەوەش کۆمەڵێک دامەزراوەی لەشکریی و هەواڵگریی حکوومەتی هەرێم لە شاری سلێمانی، سەرەڕۆیانە و بێپاساو درانە بەر پەلاماری خەستی هاژەکیی و درۆنیی ئێران.
هەرێمی کوردستان لە ماوەی شەڕی ئەمریکا-ئیسرایل و ئێران زیاتر لە ١٠٠٠ هێرشی لەو چەشنەی کراوەتە سەر کە نیوەی ئەو هێرشانە بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات و شوێنی نیشتەجێبوونی خاو و خێزانەکانیان بووە .
پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان هەر لەسەرەتای لەم شەڕەدا هەڵوێستی بێلایەنی ڕاگەیاند و نەکەوتە بەرەی دژبەرانی ئێرانەوە. ئەوەش سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە دژایەتی کورد و شەڕفرۆشیی بە هەر کیان و قەوارە و ئیرادەیەکی خۆبڕیاردەریی کوردستانیی لە ناوچەکە؛ سیاسەتێکی بنچینەیی کۆماری ئیسلامییە.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و داودەزگا حکوومیی و حیزبیی و مەدەنییەکانی مەحکووم دەکات و پشتیوانیی لە هەرێمی کوردستان دەردەبڕێ. هەروەها سەبارەت بەوەی ئەو دەسدرێژییانە لە ڕووی یاساییەوە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی دەوڵەتی عێراقە، داوای هەڵوێستی شیاو لە بەغدا دەکات. ئەزموون سەلماندوویە کە بێدەنگبوون بەرانبەر رەفتاری دوژمنکارانە و تێکدەرانەی ئێران و دانەنانی تێچوو بۆ ڕەفتارەکانی، دەرفەتی پەرەپێدان و هەڵکشانی هەڕەشە و دەستدرێژییەکانی زیاتر بۆ دەخوڵقێنێ.
هاوپەیمانی کوردستانی داوا لە وڵاتانی خاوەن کۆنسولخانە و نوێنەرایەتیی لە هەرێمی کوردستان دەکا کە بۆ پێشگرتن لەو هێرشانە و پاراستنی سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان، تاران بخەنە ژێر گوشارەوە.

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
٢٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٦

پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەحموود ئاغای سەیفی قازیبەداخەوە، دوێنێ شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧...
16/08/2026

پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەحموود ئاغای سەیفی قازی

بەداخەوە، دوێنێ شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٦، مەحموود ئاغای سەیفی قازی، کوڕی وەزیری بەرگریی کۆماری کوردستان، شەهید محەممەد حسەین خانی سەیفی قازی لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، کۆچی دوایی کرد.
سەبارەت بە پێشەوا قازی و سەیف و سەدری قازی، هەموو ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە جێگای ڕێز و خۆشەویستیی ئێمەن و هاوبەشی خەمی هەموویانین.
پارتی ئازادیی کوردستان سەرەخۆشیی لە ماڵباتی کۆچکردوو و هەموو بنەماڵەی قازییان دەکا و داواکارە خوای گەورە کۆچکردوو بخاتە بەر دلۆڤانیی خۆی، و ئارامی و سێبووریی بە بنەماڵە، کەسوکار و تازییەبارانی ببەخشێ.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
٢٥ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ کوردی
١٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ زایینی

بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە فینلاندڕۆژی هەینی، ١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٦، لەسەر بانگهێش...
15/08/2026

بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە فینلاند

ڕۆژی هەینی، ١٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٦، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە فینلاند، شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) بە سەرپەرشتیی سەردار وەلەدبێگی ئەندامی ڕێبەریی پارتی ئازادیی کوردستان، بەشداریی کرد لە ڕێوڕەسمی هەشاهەمین ساڵیادی دامەزراندی پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە شاری سالۆی وڵاتی فینلاند، ڕێکخرابوو.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەڕێوەچوو و چەندین وتار و پەیامی سیاسیی پێشکەش کران.

سەردار وەلەدبێگی، بە نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان، لە وتارەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی ئەم یادە، جەختی لەسەر گرنگیی یەکڕیزی و هاوکاریی نێوان هێزە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە.

پارتی ئازادیی کوردستان
نوێنەرایەتیی فینلاند

Address

Arbil
Irbil
0000

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when پارتی ئازادیی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to پارتی ئازادیی کوردستان:

Shortcuts

Share