بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی

بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی Our General Directorate works for defending the rights of the labor and finding job opportunities for the jobless and opening training courses.

ڕاگەیاندنى بەڵگەنامەى سەکۆى سێلایەنەى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و خاوەنکار و کرێکارانئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئەیلوولی 2026...
01/09/2026

ڕاگەیاندنى بەڵگەنامەى سەکۆى سێلایەنەى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و خاوەنکار و کرێکاران

ئەمڕۆ سێشەممە 1ـی ئەیلوولی 2026 بەڵگەنامەى سێلایەنە لەنێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان؛ وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى، و ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازیی هەرێم و یەکێتیی بەڵێندەرانى کوردستان وەکو لایەنى خاوەنکاران، و سەندیکاکانى کرێکارانى هەرێمى کوردستان وەکو نوێنەرى کرێکاران، واژوو کرا.
لە ڕێوڕەسمێکى تایبەتدا لە شارى هەولێر، بە ئامادەبوونى خاتوو کوێستان محەمەد وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و بەڕێز مەریوان بەگۆک عەزیز بەڕێوەبەرى گشتی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى، بەڕێز گەیلان حاجى سەعید سەرۆکى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازیی هەرێم، بەڕێز ڕزگار جەمال کەریم سەرۆکى یەکێتیی بەڵێندەرانى کوردستان و بەڕێز هەنگاو عەبدوڵڵا خان سەرۆکى سەندیکاکانى کرێکارانى هەرێمى کوردستان و نوێنەرانى ڕێکخراوى کارى نێودەوڵەتى (ILO)، بە پاڵپشتیی یەکێتیی ئەوروپا بەڵگەنامەی دامەزراندنی "سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی سێلایەنە" لە هەرێمی کوردستان واژوو کرا.

ئامانجی ئەم سەکۆیە چەسپاندنی بنەماکانی گفتوگۆی بنیاتنەر و هاوئاهەنگییە لە نێوان سێ لایەنی سەرەکی (حکومەت، خاوەنکاران و کرێکاران)، ئەم سەکۆیە وەک "ئەنجوومەنێکی ڕاوێژکاری" کار دەکات و تیشک دەخاتە سەر پڕۆژە یاساکان، سیاسەتەکانی کار و بەرنامە ستراتیژییەکانی تایبەت بە باشترکردنی ژینگەی کار، بۆ دابینکردنی بڕیاری زانستی و هاوسەنگ، سەکۆکە سوود لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا وەردەگرێت و لەژێر سەرپەرشتی و چاودێریی ڕاستەوخۆی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەبێت، هەروەها سکرتاریەتێکی تایبەت ئەرکی ڕێکخستنی کۆبوونەوە و کۆنووسەکان لە نێوان هەر سێ لایەن دەگرێتە ئەستۆ.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ هەریەک لە بەڕێزان وەزیری کار، بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆکی سەندیکای کرێکاران ڕێکخرا، تێیدا بەڕێزان وەڵامی پرسیاری ڕاگەیاندنکارانیان دایەوە و جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەم سەکۆیە دەبێتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی کرێکاران و خاوەنکاران پێکەوە، و ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە پەرەپێدانی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی گفتوگۆی نیشتمانییەوە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

سبەی مووچەی مانگى 8ـی خانەنشینی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێتبەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ھەولێر، ئا...
31/08/2026

سبەی مووچەی مانگى 8ـی خانەنشینی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی «ناوخۆی ھەرێم» دەکاتەوە، سبەى سێشەممە 1/9/2026، دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت.

بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ/نووسینگەى دێدەوان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 8ی 2026.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی کار و ڕێکخراوی ILO پێنجەمین ساڵیادی هاوبەشییە ستراتیژییەکەیان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندبە مەبەستی خستنەڕووی د...
31/08/2026

وەزارەتی کار و ڕێکخراوی ILO پێنجەمین ساڵیادی هاوبەشییە ستراتیژییەکەیان لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

بە مەبەستی خستنەڕووی دەستکەوتەکانی پێنج ساڵ چاکسازی و پەرەپێدانی سیستەمی دەستەبەری کۆمەڵایەتى، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار (ILO)، ڕێوڕەسمێکی فراوانیان لە هۆتێلی ڕۆتانا لە شاری هەولێر سازکرد. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەڕێز مەریوان بەگۆک عەزیز بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، و نوێنەرانی باڵای کرێکاران و خاوەنکاران بەڕێوەچوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، ئامادەبووان تیشکیان خستە سەر پێشکەوتنە مێژووییەکانی پێنج ساڵی ڕابردووی پڕۆژەی هاوبەشی نێوان هەردوولا، کە ئامانجی سەرەکیی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و فراوانکردنی چەتری پاراستنی کۆمەڵایەتی بوو بۆ کرێکاران و هاووڵاتییان، بەپێی ئامارە فەرمییەکان، ژمارەی کرێکارانی تۆمارکراو لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە (١٢٠,٠٢٦) کرێکارەوە بۆ ساڵی ٢٠٢١ەوە، تا ساڵی ٢٠٢٥ زیاتر لە دوو هێندە بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە (٣٠٣,٦١٩) کرێکار، کە ئەمەش وەرچەرخانێکی گەورە لە بازاڕی کاردا نیشان دەدات.

یەکێکی دیکە لە دەستکەوتە سەرەکییەکان، بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەشداریی ئافرەتان بوو لە سیستەمی دەستەبەریدا، کە ژمارەیان زیاتر لە سێ هێندە زیادی کردووە؛ بە جۆرێک ڕێژەی ئافرەتان لە کۆی تۆمارکراوان لە یەک کەس بۆ هەر حەوت کەس، گەیشتووەتە یەک ئافرەت بۆ هەر پێنج تۆمارکراو، ئەمەش بە هەنگاوێکی گرنگ بۆ چەسپاندنی یەکسانیی جێندەری لە کەرتی تایبەتدا هەژمار کرا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخانکرابوو بۆ پرسی دیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، کە تێیدا پلاتفۆرمی "پۆرتاڵی کار" وەک ئامرازێکی کاریگەر بۆ پەیوەستکردنی کارخوازان بە بازاڕی کار و ئاسانکاری لە دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان ناسێنرا، هاوکات دۆخی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێم لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بەراورد کرا و جەخت لەسەر گرتنەبەری میکانیزمی نوێ بۆ بەهێزکردنی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە داهاتوودا کرایەوە.

شایەنی باسە ئەم هاوبەشییە لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کار (ILO) جێبەجێ دەکرێت و لە لایەن یەکێتیی ئەوروپاوە پاڵپشتیی دارایی دەکرێت، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی هاوبەشی یەکێتیی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی کۆمەڵایەتی، لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، بەڕێزان وەزیری کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى و بەڕێوەبەری گشتی و بەشداربووان دووپاتیان کردەوە کە پابەندن بە بەردەوامبوونی ئەم هەماهەنگییە بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی دەستەبەری دادپەروەرانە و پێشکەوتوو بۆ تێکڕای چینی کرێکار لە هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی

بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ڕێکخستنەوەی بازاڕی کار کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دراڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، بە س...
30/08/2026

بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ڕێکخستنەوەی بازاڕی کار کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام درا

ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتیی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە ئامادەبوونی مەریوان بەگۆک عەزیز بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کار هەروەها کار و ڕاهێنانی پیشەیی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ڕەوشی کرێکاران و چەسپاندنی یاسا و ڕێنماییەکان بوو لە بازاڕی کاردا.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کار جەختی لەسەر باشترکردنی ڕەوشی گشتی کرێکاران و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە مامەڵەیەکی نەشیاوی پڕۆژەکان بەرامبەر کرێکاران کردەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بڕیاردرا بە چڕکردنەوەی چاودێریی تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوونی خێرا بۆ سکاڵاکانی هێڵی گەرمی (٥٥٠٠)، تاوەکو ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو پڕۆژە و کۆمپانیایانە بگیرێتە بەر کە کەمتەرخەمی یان پێشێلکاری بەرامبەر مافی کرێکاران ئەنجام دەدەن.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ١٧٢ی ئەنجومەنی وەزیران، کە تێیدا جەخت کرایەوە دەبێت پڕۆژەکان پابەند بن بە ڕێژەی ٧٥٪ی دەستی کاری ناوخۆیی، بەو مەرجەی کە ٧٠٪ی ئەو کرێکارانە فەرمانبەری کەرتی گشتی نەبن. هەروەها ئاماژە بە پێویستیی پابەندکردنی سەرجەم پڕۆژەکان کرا کە کارمەندەکانیان بە زمانی کوردی لەگەڵ هاووڵاتییان بدوێن و ناسنامەی نیشتمانی لە ناوەندەکانی کاردا بپارێزرێت.

سەبارەت بە پرسی کرێی کرێکاران، کۆبوونەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت مووچەی کرێکاری ناکارامە لە (٤٥٠,٠٠٠) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر بێت. لێرەدا هۆشداری درایە هەندێک لە کۆمپانیاکان (بەتایبەت کۆمپانیاکانی پاککردنەوە، نەخۆشخانە و قوتابخانە ئەهلییەکان) کە لە تۆماری دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا مووچەی ٤٥٠ هەزار دینار جێگیر دەکەن بەڵام لە ڕاستیدا بڕێکی کەمتر دەدەنە کرێکار، بڕیاردرا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەر، بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم بابەتە بکرێت و سەرجەم کارمەندانی کەرتی تایبەتی تەندروستی و پەروەردە لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمار بکرێن.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری کار داوای کرد پێداچوونەوەی گشتی بە چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی دەستی کار و مۆڵەتە پیشەییەکان (بەتایبەت ئارایشگاکان) بکرێت. هەروەها پێشنیاز کرا مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی دەستی کاری ناوخۆیی و خزمەتگوزاریی پاککردنەوەی ڕۆژانە بدرێت تاوەکو هەلی کاری زیاتر بۆ دەستی کاری خۆماڵی بڕەخسێنرێت. لە کۆتاییدا، بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاهێنانی پیشەیی پڕۆپۆزەلی ساڵانەی خۆیان بۆ کردنەوەی خولە نوێیەکان پێشکەش بکەن و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار و دەستەبەر بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان زیاتر بکرێت.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

شازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازیبەشداریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە شازدەهەمین پ...
27/08/2026

شازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی

بەشداریی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە شازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بیناسازی، کە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوە دەچێت.
تیمی پسپۆڕمان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ڕێنمایی تەواو و یارمەتی لە بوارەکانی خوارەوە:
١. پۆرتاڵی هەلی کار: ڕێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لە پۆرتاڵی هەلی کار، کە دەرفەتی دۆزینەوە و بەدەستهێنانی کار بۆ هاووڵاتیان ئاسانتر دەکات.
٢. هێڵی هۆشیاری کرێکاران: ئاشناکردنی کرێکاران بە هێڵی هۆشیاری تایبەتمەند، کە ڕێگا بە کرێکاران دەدات سکاڵاکانیان تۆمار بکەن و زانیاریی پێویست وەربگرن سەبارەت بە مافەکانیان.
٣. ماف و سوودەکانی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی: ڕوونکردنەوەی وردی مافەکانی دەستەبەریی کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، لەگەڵ ڕێنمایی چۆنیەتی سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی.
بۆ ماوە: ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
کات: لە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی تاکو ٨:٠٠ی ئێوارە
شوێن: پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، پارکی سامی عەبدولڕەحمان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

هۆشیاری کرێکاران و خاوەنکاران لە سەلامەتی پیشەیی هۆشیاری کرێکاران و خاوەنکاران دەربارەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی (ڕێن...
26/08/2026

هۆشیاری کرێکاران و خاوەنکاران لە سەلامەتی پیشەیی

هۆشیاری کرێکاران و خاوەنکاران دەربارەی تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی (ڕێنمایی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٢٣).

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، ڕێنمایی ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠٢٣ی تایبەت بە تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی لە ١٢ ماددەدا دەرکردووە.
ئامانجی ڕێنماییەکە پاراستنی سەلامەتی و پیشەیی و دابینکردنی پێداویستییەکانی بواری تەندروستیی پیشەییە بۆ کرێکاران.
لیژنەی پشکنینی کار بەرپرسیارە لە دیاریکردنی کەمتەرخەمی خاوەنکار لە دابینکردنی پێویستییەکانی کار و تەندروستی و سەلامەتی پیشەیی لەڕێگەی سەردانی پشکنین بۆ پڕۆژەکان.
وەزیر دەسەڵاتی هەیە بڕیاری داخستنی شوێنی کار یان ڕاگرتنی ئامێرێک بدات ئەگەر خاوەنکار پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان، تاوەکو کێشەکە چارەسەر دەکرێت.
ئەرکی و مافی کرێکار و خاوەنکار دیاری کراوە، بەگوێرەی قەبارەی کارگە و ژمارەی کرێکاران .
هەڵسەنگاندنی ژینگەیی لە شوێنی کاردا پێویستە، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر تەندروستی کرێکاران دروست نەبێت.
کرێکاران پێویستە پابەندبن و بەکارهێنانی
کەلوپەلی پاراستنی کەسی (کڵاو، دەستکێش، بۆتی سەلامەتی، عەینەکی پاراستن، ماسک...) لەگەڵ خۆیدا بێت و بەردەوام بەکاریبهێنێت لە کاتی کارکردندا.
فێربوونی دروستی بەکارهێنانی ئامێرەکانی پاراستنیان ڕاگەیاندنی هەر کەمی یان زیانێک بۆ سەرپەرشتیار.
ئاگاداری مەترسییەکانی شوێنی کار بێت و ڕایبگەیەنێت ئەگەر پێداویستییەکان کەم بوون.
خاوەنکار پێویستە
کەلوپەلی سەلامەتی پێویست بۆ هەموو کرێکاران دابین بکات.
ڕاهێنان و ئاگادارکردنەوە بۆ کرێکاران بکات دەربارەی مەترسییەکان و شێوازی بەکارهێنانی کەلوپەلی پاراستن.
شوێنی کار هەمیشە هەڵبسەنگێنێت بۆ دیاریکردنی مەترسییە ژینگەییەکان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

وۆرکشۆپی ڕێنمایی پیشەیی و پشتگیری لە بەکارخستنی قوتابیانی ساڵی کۆتایی زانکۆ ئەنجامدرالە چوارچێوەی یادداشتی لێکتێگەشیتنی ...
11/08/2026

وۆرکشۆپی ڕێنمایی پیشەیی و پشتگیری لە بەکارخستنی قوتابیانی ساڵی کۆتایی زانکۆ ئەنجامدرا

لە چوارچێوەی یادداشتی لێکتێگەشیتنی هاوکاریی و هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی کار و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
١١ی ئابی ٢٠٢٦، وۆرکشۆپێکی یەک‌ڕۆژەیی لەلایەن زانکۆی سەلاحەدین، بە هاوکاری سەنتەری پەرەپێدانی کار (CDC)، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی (GOLSA) و یەکێتیی سەندیکای کرێکاران (TU)، و بە پشتگیری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) لە چوارچێوەی پرۆژەی PROSPECTS، لە سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەچوو.

لە دانیشتنی یەکەمی وۆرکشۆپەکەدا، باس لە بارودۆخی بازاڕی کار و ئەو فاکتەرانەی کاریگەری لەسەر دەکەن کرا. هەروەها بابەتەکانی پلاندانانی پیشەیی، خۆهەڵسەنگاندنی کارخواز، نووسینی (CV) و ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتنی کار بە شێوەیەکی پراکتیکی خرانەڕوو.
لە بەشێکی دیکەی وۆرکشۆپەکەدا، شێوازی تۆمارکردنی کارخوازان لە پلاتفۆرمی پۆرتاڵی کار و بەکارهێنانی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان ڕوونکرایەوە. هەروەها زانیارییەکان سەبارەت بە یاسای کار و مافەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی پێشکەش بە بەشداربووان کرا.
لە بەشێکی تایبەتی تردا، باس لە مافەکانی گەنجان لە شوێنی کار، بنەماکانی کاری شایستە، بەرپرسیارێتییەکانی هەردوو لایەنی خاوەنکار و کرێکار کرا. بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر، نموونەی پراکتیکی و دۆخی جۆراوجۆر خرانەڕوو و گفتوگۆ و بەشداریی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئامادەبووان ئەنجامدرا.
ئامانجی سەرەکی ئەم وۆرکشۆپە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاگاداری و زانیاریی قوتابیانی ساڵی کۆتایی زانکۆ بوو سەبارەت بە مافەکانیان، ڕێگاکانی گەیشتن بە دەرفەتەکانی کار و چۆنیەتی ئامادەبوون بۆ بازاڕی کار، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی باشتر ئامادەی گۆڕانکارییەکانی دوای دەرچوون لە زانکۆ بن.
لە کۆتایی وۆرکشۆپەکەدا، قەڵغانی ڕێزلێنان بە لایەن و دامەزراوە بەشدار و جێبەجێکارانی وۆرکشۆپەکە بەخشرا. دواتر دەرگای گفتوگۆ کراوە و ئامادەبووان سەرنج، پرسیار و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر بابەتەکانی وۆرکشۆپەکە پێشکەش کرد.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

بڕگەکانی بەرنامەی کار خرانە بەرباسکردن پێنجشەممە، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٦،لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیکۆب...
31/07/2026

بڕگەکانی بەرنامەی کار خرانە بەرباسکردن

پێنجشەممە، ٣٠ی تەممووزی ٢٠٢٦،
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێری خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر بەرنامەی کاری ئەنجومەنی کارگێری کە پێکهات بوو لە ٢١ بڕگە بەڵام
گفتوگۆ کرا لەسەر ١٦ بڕگە و بڕیاری لەسەر درا ئەو بڕگانەی لە بەرنامەی کار ماون دوا خرا بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی کارگێری.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کێشە و گرفتەکان و نووسراوە جۆراوجۆرەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کەمترین مووچەی دا خانەنشینی کەرتی تایبەت مووچەی مانگانەیان بە ٥٠٠،٠٠٠ پێنج سەد هەزار دینا...
30/07/2026

سەرۆک ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری کەمترین مووچەی دا

خانەنشینی کەرتی تایبەت مووچەی مانگانەیان بە ٥٠٠،٠٠٠ پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی پەسەند کرا.

پێنچ شەممە ٣٠ ی تەمووزی ٢٠٢٦، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری دا کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی کەرتی تایبەت بکرێت بە ٥٠٠,٠٠٠ پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی فەرمی بڕیاری داکە کەمترین مووچەی مانگانەی خانەنشینی کەرتی تایبەت دیاری بکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ پاراستنی مافی داراییی تەواوی ئەو کرێکارانەیە کە سوودمەند دەبن لێی.
بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٢٩٧)، کە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕێکەوتی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ بە واژووی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەرچووە، پێشنیاری ئەنجومەنی کارگێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی پەسەند کرا، بۆ جێبەجێکردنی کەمترین مووچەی خانەنشینی کرێکاران لە کەرتی تایبەتدا، بە بڕی ٥٠٠,٠٠٠ پێنج سەد هەزار دیناری عێراقی.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

پەیامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤلە ڕۆژ...
30/07/2026

پەیامی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ

لە ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دووپات لە پابەندییە نەگۆڕەکانی خۆی بۆ پاراستنی شکۆى مرۆڤ و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی کاری شایستە، دادپەروەرانە و دوور لە هەموو جۆرە چەوساندنەوەیەک دەکاتەوە.

بازرگانیکردن بە مرۆڤ و چەوساندنەوەى تواناکانیان، تاوانێکی ڕێکخراو و مەترسیدارە و بە "کۆیلایەتیی سەردەم" ئەژمار دەکرێت کە هەموو بەها ئەخلاقی و مرۆییەکان پێشێل دەکات. لەم سۆنگەیەوە، ئێمە وەک لایەنی بەرپرس، بە توندی ڕووبەڕووی هەر هەوڵێک دەبینەوە کە ئامانج لێی سەپاندنی کاری زۆرەملێ، زەوتکردنی ئازادیی کرێکاران، یان خراپ بەکارهێنانی بارودۆخی کەسانی بێدەرەتان بێت لە بازاڕی کاردا.

پاراستنی مافی کرێکارانی بیانی و ڕێگریکردن لە کارکردنی زۆرەملێ لەژێر هەر فشار و هەڕەشەیەکدا، لەگەڵ بنبڕکردنی یەکجارەکیی دیاردەی "کاری منداڵان" و گێڕانەوەیان بۆ شوێنی ڕاستەقینەی خۆیان کە ناوەندەکانی خوێندن و پەروەردەیە، لە پێشینەى کارە ستراتیژییەکانمانن. ئێمە لە ڕێگەی تیمە پسپۆڕەکانی پشکنینی کار و بەشە یاساییەکانمانەوە، چاودێرییەکی وردی سەرجەم کەرتەکانی کار دەکەین بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکارییەک.

جارێکى تر دووپات لەوە دەکەینەوە کە "کارکردن بە شکۆوە" مافێکی بنەڕەتیی هەموو مرۆڤێکە، ماف و ماندووبوونی هیچ کرێکارێک قابیلی مامەڵەکردن و بازرگانیکردن نییە، ئێمە داکۆکیکارى پاراستنی ئەو مافانە و پاککردنەوەی بازاڕی کار لە هەر جۆرە چەوساندنەوەیەک دەبین.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
30ـی تەمووزى 2026

Address

Erbil Qalat Street
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەرێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی:

Shortcuts

Share