25/08/2026
﴿ وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَالَمِينَ﴾
بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی سەروەر و پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەرمان " محمد " دروودی خوای لەسەر بێت(ﷺ) گەرمترین وجوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دەکەین.
هیوادارین ئەم یادە ببێتە هۆی زیاتر پەرەسەندنی گیانی برایەتی و تەبایی و ئاشتەوایی و بەیەکەوەژیان، پێویستە یادی لە دایك بوونی پێغەمبەر " محمد " (ﷺ) بکەینە هەوێنێك بۆ پاندبوون بە پەیام وئاکارو ڕەوشتە بەرزەکانی ، وە پەیامەکانی بکەینە نەخشە ڕێگای کارکردنمان بۆ بە دیهێنانی ئامانجەکان وجێ بەجێکردنی ئەرکەکانمان.
اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وآلِ مُحَمَّد