ڕێکخراوی مامۆستایانی ک.زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین/ ناوچەی ئاسۆ

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • ڕێکخراوی مامۆستایانی ک.زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین/ ناوچەی ئاسۆ

ڕێکخراوی مامۆستایانی ک.زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین/ ناوچەی ئاسۆ کار و چالاکییەکانی سنووری ڕێکخراوی مامۆستایانی کۆلیژی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین/ ناوچەی ئاسۆ

پیرۆزبایی... بە ناوی دکتۆر کارزان کازم بەرپرس و دەستەی کاڕگێڕی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین پیرۆزباییەکی گەرم ل...
23/07/2026

پیرۆزبایی...
بە ناوی دکتۆر کارزان کازم بەرپرس و دەستەی کاڕگێڕی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانکۆی سەلاحەدین پیرۆزباییەکی گەرم لە هەڤاڵ پ.د.اسود قادر احمد دەکەین بە بۆنەی بەرز بوونەوی پلەی زانستییان بۆ پلەی پڕۆفیسۆری. هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین؛ پیرۆزە.

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیا...
03/06/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.

25/05/2026

پرسەنامە
هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێز هەڤاڵ (هەندرێن تاهیر) کارگێڕی ناوچەی ئاسۆ؍زانکۆ ڕادەگەیەنین. سەرەخۆشی لە بەڕێزیان و بنەماڵە بەڕێزەکەیان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین. خوای گەورە جێگەی کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات.

انا لله وانا اليه راجعون

بە ئامادەبوونی دکتۆر کارزان کازم بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەلاحەدین، کۆبوونەوەی ئاسایی ...
18/05/2026

بە ئامادەبوونی دکتۆر کارزان کازم بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەلاحەدین، کۆبوونەوەی ئاسایی بەڕێوەچوو. لەم کۆبوونەوەیە وێڕای خستنەڕووی بەردەوامبوون لە کاری ڕێکخراوەیی جەخت لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی دادپەروەری، یەکسانی و عەدالەت لە کاروباری حیزبی، زانستی و کارگێڕی سنووری رێکخراو کرایەوە.

هەڤاڵی زێدەئازیز "د.شاخەوان محمد " یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان...بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دو...
02/05/2026

هەڤاڵی زێدەئازیز "د.شاخەوان محمد " یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسییەکان...
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتانمان پێ گەیشت؛ بە ناوی دەستەی کارگێڕی و سەرجەم هەڤاڵانی سنووری رێکخراوی مامۆستایانی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەلاحەدین پرسە و سەرەخۆشیت ئاراستە دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین مامی کۆچکردووت بە بەهەشت شادبکات و سەبووری جەنابت و کەسوکارتان بداتەوە ئیشاڵڵا.

د.کارزام کازم مەحمود
ب. ڕێکخراوی مامۆستایانی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەلاحەدین

وەفا و نوێکردنەوەی پەیمان، مەزاری نەمران؛ بارزان...وەک وەفایەك بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و پەیمان نوێکردنەوە بۆ بەردەوامب...
22/04/2026

وەفا و نوێکردنەوەی پەیمان، مەزاری نەمران؛ بارزان...
وەک وەفایەك بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی و پەیمان نوێکردنەوە بۆ بەردەوامبوون لەسەر هزری خزمەتکردن هەڤاڵ دکتۆر کارزان کازم بەرپرسی ڕێکخراو، کارگێڕ و بنکەکانی سنووری ڕێکخراوی مامۆستایانی زانستەمرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی مەزاری نەمرانیان لە بارزان کرد.

راگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوەهاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق...ئەمڕۆ، ١١ى نیسانى ٢٠...
11/04/2026

راگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق...
ئەمڕۆ، ١١ى نیسانى ٢٠٢٦، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەشێوەیەک پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار بەڕێوەچوو کە لە دەرەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەسەنکراوى ئەنجوومەنەکە بوو، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەن بەرنامەى کۆبوونەوەى دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنى یاسایە، هەروەها ئەو کاندیدەى کە دیاریکرابوو بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لە دەرەوەى ئالیەتى کوردستانى بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقى گەلى کوردستانە نەک حزبێک بەڵام ئەم کاندیدە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکى پێکهاتەکانى دیکەى عێراق پەسەندیان کردووە!
بۆیە ئەو شێوازە هەڵبژاردنە ڕەتدەکەینەوە و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ ناکەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش فراکسیۆنى پاتیمان بایکۆتى بەشدارى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى کرد کە دەبوایە دواى بایکۆت کردنەکە ناوى کاندیدى پارتیمان لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە لادرابایە. لەئێستاشدا بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و ڕاوێژکردن، هەردوو فڕاکسۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان
١١ى ٤ى ٢٠٢٦

پرسەنامەیەک لە ڕێکخراوی مامۆستایانی کۆلێژە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر...بۆ بنەماڵە و کەس وکاری سەربەرزی ش...
24/03/2026

پرسەنامەیەک لە ڕێکخراوی مامۆستایانی کۆلێژە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر...

بۆ بنەماڵە و کەس وکاری سەربەرزی شەهیدانی دەڤەری (١)، بارەگای فرقەی (٧)، بە نیگەرانی و خەمێکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدبوونی پۆلێک لە ڕۆڵە قارەمانەکانی نیشتمانمان پێگەیشت.

ئێمە لە ڕێکخراوی مامۆستایانی کۆلێژە مرۆڤایەتییەکان، وێڕای دەربڕینی پرسە و هاوخەمی قووڵمان بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە ناڕەوا و دڕندانەیەی دوژمنان دەکەین کە جارێکی تر خوێنی ڕۆڵەکانمان بە ناهەق دەڕێژن.

لە خوای گەورە و میهرەبان داواکارین، شەهیدانی نەمر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی بە ئێمە و کەس وکاری سەربەرزیان ببەخشێت.

هەمیشە سەربەرز بێت ناوی شەهیدان..

د.کارزان کازم محمود
بەرپرسی ڕێکخراوی مامۆستایانی کۆلێژە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ڕێکخراوی مامۆستایانی ک.زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سەڵاحەدین/ ناوچەی ئاسۆ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share