Baldar Bookstore کتێبخانەی باڵدار

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • Baldar Bookstore کتێبخانەی باڵدار

Baldar Bookstore کتێبخانەی باڵدار 📍هەولێر_ داون تاون _نهۆمی دووەم _خانەیF61_کتێبخانەی_باڵدار

دوو بەرهەمی ناوازە دەربارەی هاوەڵامی پێغەمبەری خودا (د.خ) ئێستا لە کتێبخانەی باڵدار بەردەستە بۆ داواکردن نامە بنێرە 📥یاخ...
05/09/2026

دوو بەرهەمی ناوازە دەربارەی هاوەڵامی پێغەمبەری خودا (د.خ)

ئێستا لە کتێبخانەی باڵدار بەردەستە
بۆ داواکردن نامە بنێرە 📥
یاخود پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07517467040 📲☎️
❇️ ڤایبەر _ وەتس ئاپ _ تیلیگرام
گەیاندن بۆ تەواوی کوردستان بەردەستە 🚚
یاخود سەردانمان بکەن لەم ناونیشانەی خوارەوە
📍هەولــێر _ داون تاون _ نهۆمی دووەم _ خانەی F61 _ کتێبخانەی باڵدار

بۆ ئاشنابوون بە هەموو بەرهەمەکانمان
لەگەڵمان بن
لە تیلیگرام ♥️💚

https://t.me/Baldar_bookstore

لە ئیسنتگرام ♥️💚

https://www.instagram.com/baldar_bookstore?igsh=Z2xsbWk1dDZpeW95&utm_source=qr
لە فەیسبووک 💚♥️

https://www.facebook.com/Baldarbookstore?mibextid=LQQJ4d

لە سناپچات 💚♥️

https://t.snapchat.com/seYl4o7V





ktebxanay_baldar baldarbookstore kurdistan_zone
hawler_kirkuk_sulimani_duhok_halabja

لە خزمەت خوێنەرانداین لە فاملی مۆڵ
22/08/2026

لە خزمەت خوێنەرانداین لە فاملی مۆڵ

دیوانی نالی دیوانی مەحوییئێستا لە کتێبخانەی باڵدار بەردەستە بۆ داواکردن نامە بنێرە 📥یاخود پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 075...
14/08/2026

دیوانی نالی
دیوانی مەحویی

ئێستا لە کتێبخانەی باڵدار بەردەستە
بۆ داواکردن نامە بنێرە 📥
یاخود پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی 07517467040 📲☎️
❇️ ڤایبەر _ وەتس ئاپ _ تیلیگرام
گەیاندن بۆ تەواوی کوردستان بەردەستە 🚚
یاخود سەردانمان بکەن لەم ناونیشانەی خوارەوە
📍هەولــێر _ داون تاون _ نهۆمی دووەم _ خانەی F61 _ کتێبخانەی باڵدار

بۆ ئاشنابوون بە هەموو بەرهەمەکانمان
لەگەڵمان بن
لە تیلیگرام ♥️💚

https://t.me/Baldar_bookstore

لە ئیسنتگرام ♥️💚

https://www.instagram.com/baldar_bookstore?igsh=Z2xsbWk1dDZpeW95&utm_source=qr
لە فەیسبووک 💚♥️

https://www.facebook.com/Baldarbookstore?mibextid=LQQJ4d

لە سناپچات 💚♥️

https://t.snapchat.com/seYl4o7V





ktebxanay_baldar baldarbookstore kurdistan_zone
hawler_kirkuk_sulimani_duhok_halabja

  مەرگی ئیڤان ئیلیجنوسەر: لێڤ تۆڵستۆیوەرگێرانی: دڵشاد شارباژێری بڵاوکراوەی: کتێبخانەی باڵدارڕۆمانی (مەرگی ئیڤان ئیلیچ) ب...
10/08/2026


مەرگی ئیڤان ئیلیج
نوسەر: لێڤ تۆڵستۆی
وەرگێرانی: دڵشاد شارباژێری
بڵاوکراوەی: کتێبخانەی باڵدار

ڕۆمانی (مەرگی ئیڤان ئیلیچ) بەئاگاهاتنەوەیەکی ڕۆحی قووڵە. لە پاش ململانێیەکی ئازاربەخش و بەسوێ لە بەرانبەر نەخۆشییەکی کوشندە، ترسی ئیڤان ئیلیچ لەناکاو دەڕەوێتەوە و نامێنێت. دوای ئەوەی بۆی دەردەکەوێت ژیانێکی ڕووکەشیانە و بێبایەخ ژیاوە، هەست بە سۆز و بەزەییەکی بێئەندازە دەکات بۆ خێزانەکەی، مردن و فانیبوونی خۆم لەم ژیانەدا قبوڵ دەکات و بە ئارامی سەردەنێتەوە.

07/08/2026

کتێبخانەی باڵدار بەژدار دەبێت ❤️

ئەگەر پشیلە لە دنیادا نەمێنێت، کتێبەکە چیرۆکێکی سادەیە دەربارەی ژیان و خۆشەویستی، یادەوەریەکان و ئەو شتە سادە و بچووکانە...
05/08/2026

ئەگەر پشیلە لە دنیادا نەمێنێت، کتێبەکە چیرۆکێکی سادەیە دەربارەی ژیان و خۆشەویستی، یادەوەریەکان و ئەو شتە سادە و بچووکانەی کە خەڵک دڵخۆش دەکەن. ڕۆمانەکە چیرۆکی پیاوێکی گەنج دەگێڕێتەوە کە دەزانێت بەم زووانە دەمرێت. ڕۆژێکیان شەیتانێک لەبەردەمیدا دەردەکەوێت و دەکەونە مامەڵە لەگەڵ یەکتری. هەر کاتێک کارەکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە دەستبەرداری شتێکی گرینگ بوو لە ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا، دەتوانێت ڕۆژێکی تر بژیت. لە ڕێگەی ئەم دیارنەمانانە، کتێبەکە پرسیارێکی قووڵ دەخاتەڕوو ئەگەر ئەو شتانەی خۆشمان دەوێت بزر ببن، چی لە دڵماندا دەمێنێتەوە؟ نووسەر نیشانی دەدات کە مرۆڤ زۆرجار بەهای ساتە ئاساییەکان لەبیر دەکات تا نزیک دەبێتەوە لە لەدەستدانیان. چیرۆکەکە سادەیە، بەڵام هەموو لاپەڕەیەک خەم، دڵسۆزی و مانای بوونی تێدایە. یەکێک لە جوانترین ماناکانی ئەم کتێبە ئەوەیە کە ژیان بە پارە یان ساڵانی درێژ ناپێورێت، بەڵکو بە یادەوەری، پەیوەندی، میهرەبانی و خۆشەویستی دەپێورێت. ڕۆمانەکە بەبیری خوێنەران دەهێنێتەوە کە دەنگی پێکەنین و دەنگی خێزان و هەستی هاوڕێیەتی و تەنانەت بێدەنگی ساتە ئارامەکان بەرز بنرخێنن. هەندێک جار خەڵک ئەوەندە سەرقاڵن بە ژیانەوە کە لەبیریان دەچێت شتە سادەکان چەند بەنرخن. ئەم کتێبە بە نەرمی پێمان دەڵێت کە بۆ ساتێک بوەستین و سەیری دەوروبەرمان بکەین پێش ئەوەی هەموو شتێک ون ببێت. دیوێکی تری ئەم کتێبە ئەوەیە کە هەموو کۆتاییەک مرۆڤ فێری بەهای سەرەتا دەکات. واتایەکی تری نزیک لە چیرۆکەکە ئەوەیە کە لەدەستدانی شتێک دەتوانێت چاومان بکاتەوە بۆ گرنگی ڕاستەقینەی. کتێبەکە هەروەها باس لە پەیوەندی مرۆڤ دەکات. چۆن خۆشەویستی دایک، هاوڕێیەکی کۆن، یان تەنانەت ئاژەڵێکی ماڵی دەتوانێت ببێتە بەهێزترین ڕووناکی لە ژیانێکی تاریکدا.

من پێم وایە پەیامی چیرۆکەکە زۆر گرنگە بۆ ژیانی ئێستای مۆدێرن، چونکە زۆر کەس ئەمڕۆ چێژ لە ساتی ئێستا وەرناگرن. کتێبەکە فێری خوێنەران دەکات کە بە قووڵی دەوروبەرت خۆش بوێت و یەکتر ببەخشن و بایەخ بە کەسانی دەوروبەریان بدەن پێش ئەوەی کات بیانبات.

کتێب: ئەگەر پشیلە لە دنیادا نەمێنێت
نووسەر: گێنکی کاوامورا
وەرگێڕان: ئاراس عیزەدین
قەبارە: ١٨٣ لاپەڕە
بەرهەمی کتێبخانە جوانەکەی باڵدار

سیداد خالید هەرووتی

کتێب: کەیسی خاتوونی جواننووسەر: میرنا مەهدیوەرگێڕ: سەنا فەریقبکوژێک کە هیچ شوێنەوارێک جێ ناهێڵێت... هەروەها لێکۆڵەرێک کە...
02/08/2026

کتێب: کەیسی خاتوونی جوان
نووسەر: میرنا مەهدی
وەرگێڕ: سەنا فەریق

بکوژێک کە هیچ شوێنەوارێک جێ ناهێڵێت... هەروەها لێکۆڵەرێک کە هیچ وردەکارییەکی لەکیس ناچێت. وێنای بکە، قوتابییەک بە دڕندەیی سەری دەبڕدرێت.. خاوەنی ڕۆژنامەیەکی بەناوبانگ لەناو شوقەکەیدا بەهۆی ئاگرەوە دەبێتە خۆڵەمێش! سەیرتر لەوەش ئەوەیە، ئاگرەکە بەر هیچ شتێکی دیکەی شوقەکە نەکەوتووە! تەنیا ڕستەیەک لەپشت سەریەوە جێ ماوە: «الله أكبر».
ژنێک لە باڵکۆنەوە فڕێ دەدرێتە خوارەوە و ١٥ منداڵیش پێکەوە ژەهراوی دەکرێن...

ئایا ئەم تاوانە دڕندانانە هیچ پەیوەندییەکیان پێکەوە هەیە؟ یان بکەرانی ئەم تاوانانە کەسانێکی جیاوازن و شار بووە بە دۆزەخی ئەوان؟ ئەفسەر نووح ئەلفی، دوای ڕووداوێک، شتانێک دەبینێت کە هیچ کەسێکی دیکە نایبینێت.
ئەو و هاوڕێکەی قوتز تەنیا ئەفسەر نین، ئەوان کلیلی شیکارکردنی ئەم ڕووداوانەن.

ڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی خۆت
30/07/2026

ڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی خۆت

ئێمە لە فاملی مۆڵی سلێمانی بەژدارین 🌸بە هاتنتان خۆشحاڵ دەبین ❤️١٣_٨ تاکو ٢٢_٨ بەردەوام دەبێت
28/07/2026

ئێمە لە فاملی مۆڵی سلێمانی بەژدارین 🌸

بە هاتنتان خۆشحاڵ دەبین ❤️

١٣_٨ تاکو ٢٢_٨ بەردەوام دەبێت

بڕیار نەبوو ئەم کتێبە لەبارەی منەوە بێت، چونکە نە کەسێکی دیار بووم و نە دەشمویست لە هیچ شوێنێک دەربکەوم، بە پێچەوانەوە؛ ...
26/07/2026

بڕیار نەبوو ئەم کتێبە لەبارەی منەوە بێت، چونکە نە کەسێکی دیار بووم و نە دەشمویست لە هیچ شوێنێک دەربکەوم، بە پێچەوانەوە؛ هەمیشە دەمویست لە ڕابردووی خۆم ڕابکەم و لە بیری بکەم. کاتێک نیکۆڵ پێی گوتم کە دەیەوێت ببمە کارەکتەری سەرەکیی کتێبەکەی، تێنگەیشتم بۆچی! بەڵام ئەو تێیگەیاندم: “دەمەوێت لە ڕێگەی چیرۆکی تۆ و خانەوادەکەتەوە، چیرۆکی هەڵەبجە و کوردستان، لە یەکێک لە گرنگترین قۆناغەکانی مێژوودا و لە دیدی خەڵکی ئاساییەوە بگێڕمەوە”.
لە ماوەی ١١ ساڵی نووسینی ئەم کتێبەدا، هەموو لاپەڕەکانی ئەو ژیانەم هەڵدرایەوە کە لێیم ڕادەکرد. ئەم کتێبە تەنها ڕەنگدانەوەی ژیانی من نییە، بەڵکوو لێدانی دڵی گەلەکەمانە و ئاوێنەیەکە بۆ بینینی نەهامەتییە هاوبەشەکانمان.
لەم کتێبەدا بۆت دەردەکەوێت کە ژیانی ئێمە وەک یاریی “مار و پەیژە” وایە، بەڵام هەمیشە بڕوام وا بووە کە هەوڵدان لە وەستان باشترە، ئومێد لە نائومێدی و شانازیکردن بە ڕابردووەوە لە لەبیرکردنی باشترە. هەروەها بۆت دەردەکەوێ کە بۆ بەرەوپێشچوون تەنیا خۆت بەس نیت، بەڵکوو کەسانی دیکەشت پێویستە.
بینینی ئەم کتێبە بە زمانی کوردی هەستێکی پڕ لە شانازییم پێ دەدات، چونکە ئەم کتێبە چیرۆکی نەهامەتییەکانی تەواوی گەلەکەمە.
پێشەوا ئەحمەد

Address

Iraq, Erbil, Downtown, 2nd Floor, F61/هەولێر، داونتاون، نهۆمی دووم، F61
Irbil
44000

Opening Hours

Monday 09:00 - 19:00
Tuesday 09:00 - 19:00
Wednesday 09:00 - 19:00
Thursday 09:00 - 19:00
Saturday 09:00 - 19:00
Sunday 09:00 - 19:00

Telephone

+9647517467040

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Baldar Bookstore کتێبخانەی باڵدار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Baldar Bookstore کتێبخانەی باڵدار:

Shortcuts

Share

Category