19/08/2026
بەمەبەستی بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی کار و چالاکییەکانی کاروباری دڵنیایی لە هەرێمی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٨/١٩ بەڕێز (قلندر نصرالدین بەرزنجی) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری دڵنیایی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری دڵنیایی/هەولێری کرد.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا کۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی بەڕێزیان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری دڵنیایی/هەولێر ئەنجامدرا، کە تیایدا گفتوگۆ و باس لە بارودۆخی کار و چالاکییەکان و ئەركی بەڕێوەبەرایەتی و شێوازی بەرەوپێشبردنی کارەکان کرا.