یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان-لقی هەولێر

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان-لقی هەولێر

یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان-لقی هەولێر یەکێتی هاوردەوناردنکاران / لقی هەولێر [email protected]

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی  ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆکی کرد لە بەرواری ١٩-٨-٢٠٢٦ بەرێز...
22/08/2026

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆکی کرد

لە بەرواری ١٩-٨-٢٠٢٦ بەرێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستانبە یاوەری بەرێز (شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆک لق و بەرێزان ( حاجی عبدالخالق زرار ، د.شوان شێرزاد شێخل ، هێمن رمضان مصطفی ) ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر و بەرێز (ڕێبەر دۆسکی ) سەرۆکی لقی دهۆکی هاوردەو ناردنکارانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ستراتیژی و هەوڵە بەردەوامەکانی خۆی بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆکی کرد.

لە سەرەتای سەردانەکەدا، شاندی لقی هەولێر لەلایەن بەڕێز (شکری جمیل) سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک بە گەرمی پێشوازیان لێکرا ،لە دیدارەکەدا گفتوگۆی فراوان لەسەر پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان دامەزراوە بازرگانییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان بازرگانان و ئاسانکاریی پرۆسەکانی هاوردە و هەناردە پشتیوانی لە کەرتی تایبەت و دروستکردنی دەرفەتی نوێی هاوبەشی و وەبەرهێنان کرا.هەروەها، هەردوولا گرنگییان بە بەردەوامبوونی کۆبوونەوە و سەردانە هاوبەشەکان و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی پێویستی و کێشەکانی بازرگانان و پەرەپێدانی ژینگەیەکی گونجاو بۆ کاروباری بازرگانی دا.

ئەم سەردانە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ نزیککردنەوەی دامەزراوە ئابوورییەکان، ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری، و بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێزتر و بەردەوامتر لە نێوان هەولێر و دهۆک؛ بە ئامانجی خزمەتکردنی بازرگانان و بەهێزکردنی ژێرخانی بازرگانی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەهێزکردنی هاوکاری و پەیوەندییە بازرگانییەکان لە گومرگی ئی...
20/08/2026

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە بەهێزکردنی هاوکاری و پەیوەندییە بازرگانییەکان لە گومرگی ئیبراهیم خەلیل

لە بەرواری ١٩-٨-٢٠٢٦ بەڕێز (ڕسول حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێز (شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆکی لق و بەڕێزان ( حاجی عبدالخالق زرار ،دشوان شێرزاد شێخل ،هێمن ڕمضان مصطفی ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر و بەڕێز (ڕێبەر دۆسکی ) سەرۆکی لقی دهۆکی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان ، سەردانی بەڕێز [دندار احمد طە ) بەڕێوەبەری گومرگی ئیبراهیم خەلیل یان کرد.

لە دیدارەکەدا، گرینگی تایبەت بە پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران و بەڕێوەبەرایەتی گومرگ درا، بە تایبەتی لە بواری ئاسانکاری پرۆسەکانی هاوردە و ناردن، ڕێکخستنی کار و مامەڵە بازرگانییەکان بازرگانان وە هەروەها چارەسەرکردنی کۆسپ و کێشەکانی بازرگانان، و هەوڵدان بۆ خێراکردن و شفافترکردنی پرۆسەکانی گومرگی.

هەروەها، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرینگی گفتوگۆی بەردەوام و هاوکاریی دامەزراوەیی کردەوە، بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە گومرگییەکان بە شێوەیەکی کاراتر پێشکەش بکرێن و ژینگەیەکی گونجاوتر بۆ بازرگانان و کۆمپانیاکانی بواری هاوردە و ناردن دابین بکرێت، لقی هەولێر بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە حکومی و ئابوورییەکان، بە مەبەستی پشتیوانی لە بازرگانان، پاراستنی بەرژەوەندییە بازرگانییەکان و بەهێزکردنی جوڵەی بازرگانی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان.

لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و فراوانکردنی هاوکاری لەنێوان دامەز...
19/08/2026

لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان و فراوانکردنی هاوکاری لەنێوان دامەزراوە و ژوورە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک و نوسینگەی سەربەخۆیی زاخۆیان کرد.

لە بەرواری ١٩-٨-٢٠٢٦ ، بەڕێز ( ڕسوڵ حاجی عمر) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەڕێز (شێخ خالید وەرتی) جێگری سەرۆکی لق و بەڕێزان (حاجی عبدالخالق زرار و د. شوان شێرزاد شێخل، هێمن رمضان مصطفی ) لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر بە یاوەری بەڕێز (ڕێبەر دۆسکی) سەرۆکی لقی دهۆکی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان کرد لەلایەن بەڕێز (لەتیف عوسمان ) سەرپەرشتیاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ پێشوازیان لێکرا

لە میانەی دیدارەکەدا هەردوو لایەن جەختیان لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هاوکارییە بازرگانی و ئابوورییەکان، پشتیوانی لە کەرتی تایبەت، ئاسانکاری بۆ بازرگانان و دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە وە هەروەها باس لە ڕێکار و پرۆژە هاوبەشەکان و ڕۆڵی ژوورە بازرگانییەکان و ڕێکخراوەکانی بازرگانان لە پەرەپێدانی ژینگەی بازرگانی و هاندانی وەبەرهێنان کرا.

لە کۆتاییدا بەرێز (رسوڵ حاجی عمر ) لۆگۆی تایبەت بە لقی هەولێری بە دیاری پێشکەش بە سەرۆکی ژوور بازرگانی دهۆک کردوو وە هەروەها سەرپەرشتیاری ژووری بازرگانی دهۆک نوسینگەی زاخۆ لۆگی ژووری لۆگۆی خۆیانیان بە دیاری بەخشی بە لقی هەولێر وە هەردوو لایەن ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندی و هاوکارییەکان و هەماهەنگیی زیاتر بۆ خزمەتکردنی بازرگانان و بەهێزکردنی بنەماکانی ئابووریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە ئەمەش ئەوە دەگەینێت کە لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامن لە دروستکردنی پردی هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانییەکان

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران هەرێمی کوردستان سەردانی گۆران گروپی کرد ئەمڕۆ بەرواری ١٧-٨-٢٠٢٧ بەڕێز (رسوڵ حاجی عمر )سە...
17/08/2026

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران هەرێمی کوردستان سەردانی گۆران گروپی کرد

ئەمڕۆ بەرواری ١٧-٨-٢٠٢٧ بەڕێز (رسوڵ حاجی عمر )سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێز (شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆک لق و بەڕێز(د.شوان شێرزاد شێخل ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر لە چوارچێوەی بەردەوامبوونی هەوڵەکانی بۆ پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان، سەردانی گۆران گروپیان کرد ، لە میانەی ئەم سەردانەدا، شاندی لقی هەولێر لەلایەن بەڕێز خلیل گۆران، ئەندامی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و خاوەنی گۆران گروپ، پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی هەلی وەرەوپێشبردنی هاوکارییە بازرگانی و ئابوورییەکان، پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوان کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییەکان، و هەروەها دۆزینەوەی بوارە نوێکانی هاوبەشی و وەبەرهێنان کرا.

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی ئەم جۆرە سەردان و کۆبوونەوانە دەکاتەوە، بە مەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی و هاوکاری لەنێوان کەرتی تایبەت و دامەزراوە ئابوورییەکان و هەنگاونان بەرەو بازاڕێکی پەرەسەندوو و پڕ لە هەلی بازرگانی

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران بەشداری لە کۆبوونەوەی ( B2B )لە نێوان شاندی تورکیا و بازرگانانی هەولێر کرد لە بەرواری ١٢...
15/08/2026

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران بەشداری لە کۆبوونەوەی ( B2B )لە نێوان شاندی تورکیا و بازرگانانی هەولێر کرد

لە بەرواری ١٢-٨-٢٠٢٦ بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەرێز(شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆک لق و بەرێز ( شوان شێرزاد شێخل ) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر و کۆمەڵێل لەبازرگانانی لقی هەولێر بەشداریان لە کۆبوونەوەی (B2B )لە نێوان شاندی بازرگانی و پیشەسازیی تورکیا و کۆمەڵێک لە بازرگان و کۆمپانیاکانی هەولێر کرد کە لە هۆتێلی( Hills by Dedeman – Erbil ) بەڕێوەچوو بووە دەرفەتێکی گرنگ بۆ دروستکردنی پەیوەندییە نوێکانی بازرگانی، ناساندنی تواناکان و دەرفەتەکانی بازاڕ، و گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی فراوانکردنی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکان لە نێوان کۆمپانیاکانی هەردوو لایەن.

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی B2B، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەسەر هاوردە و ناردن، وەبەرهێنان، هاوبەشیی بازرگانی، پڕۆژە هاوبەشەکان و پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی کرا، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان کۆمپانیا و بازرگانانی هەولێر و هاوبەشە بازرگانییەکانی تورکیا.

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندیی نێوان کۆمەڵگای بازرگانیی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان، و پشتگیریکردن لە هەر هەنگاوێک کە بتوانێت بازاڕ و هەلی وەبەرهێنان و هاوکاریی بازرگانی فراوانتر بکات.

لە کۆتایدا سەرۆکی لقی هەولێر سوپاسی بەڕێز (Nevaf Kilic، سەرۆکی USİAD – کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پیشەسازی و بازرگانان کر بۆ ئەم هەنگاوە گرنگە و بۆ بەشداریکردن لە دروستکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ پەیوەندی و هاوکاریی زیاتر لە نێوان بازرگانانی هەردوو لایەن و ە لەلایەن بەرێزیانەوە دیاریکی پێشکەش بە سەرۆکی لقی هەولێر کرد .

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆمپانیای (Sofuar ) کرد لە بەرواری ١٢ -٨-٢٠٢٦ بەڕێز (ڕسول حا...
13/08/2026

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆمپانیای (Sofuar ) کرد

لە بەرواری ١٢ -٨-٢٠٢٦ بەڕێز (ڕسول حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان و بەرێز ( شێخ خالید وەرتی ) جێگری سەرۆک لق و بەڕێز ( د.شوان شێرزاد شێخل) ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر پێشوازیان لە بەڕێزان کاک (شێروان و ئەڤین خان، ) سەرپەرشتیارانی کۆمپانیای Sofuar لە بوارى بەڕێوەبردن و سەرپەرشتی پێشانگاکان، کرد و لە سەرەتای دیدارەکەدا ، سەرۆکی لقی هەولێر ، بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و خۆشحاڵی خۆیان دەڕبری بە دیدارەکە

لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی پێشانگا و ڕووداوە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان و ڕۆڵی ئەوان لە ناساندنی تواناکانی بازاڕی هەرێمی کوردستان، ڕاکێشانی کۆمپانیا و بەرهەمهێنەرانی بیانی و دروستکردنی دەرفەتی نوێی هاوکاری و وەبەرهێنان کرا وەهەروەها باس لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی هەولێر لە مانگەکانی ٩ و ١١ی ساڵی ٢٠٢٦ کرا کە کۆمپانیای Sofuar ئەزموونی بەڕێوەی دەبەن و شایانی باسە کۆمپانیای (Sofour )چەندین پێشانگای نێودەوڵەتی لە دەرەوەی وڵات بەرێوەبردەوە ، و لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانیش لە چوارچێوەی هاوکاری و هەماهەنگییەکان، پشتگیری و هاوکاریی پێویستیان پێشکەش دەکات وە هەمان کاتدا بەڕێزان لە کۆمپانیای( Sofuar )بە داوەتنامەیەکی فەرمی، لقی هەولێریان بانگهێشت کرد بۆ بەشداری کردن لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی لە کۆماری تورکیا، کە ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان کۆمپانیا و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان.

لە کۆتاییدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر بەردەوامبوون لە هەماهەنگی و هاوکارییەکان، پشتیوانی لە پێشانگا و ڕووداوە بازرگانییە نێودەوڵەتییەکان، و دروستکردنی دەرفەتی نوێ بۆ پەیوەندی و هاوبەشیی بازرگانی و ئابووری، کردەوە.

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی پرۆژەی ( Ruby Towers) یان کردئەمڕۆ بەرواری ١١-٨-٢٠٢٦ بەڕێز( ڕسو...
11/08/2026

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان سەردانی پرۆژەی ( Ruby Towers) یان کرد

ئەمڕۆ بەرواری ١١-٨-٢٠٢٦ بەڕێز( ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری بەڕێز ( د. شوان شێرزاد شێخل)، ئەندامی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێر، سەردانی پرۆژەی وەبەرهێنانی (Ruby Towers) یان کرد.

لە میانەی ئەم سەردانەدا، لەلایەن بەڕێز (حاجی فیصل) گەردی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و خاوەنی پرۆژەی (Ruby Towers ) وە چەندین پرۆژەی وەبەرهێنان و بەڕێز (حاجی سیروان) بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.

ئەم سەردانە لە چوارچێوەی هەوڵ و هەنگاوەکانی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران بۆ نزیککردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ کەرتی تایبەت، ناسین و پشتگیریکردنی پرۆژە وەبەرهێنانییەکان و هاندانی پەرەپێدانی بازرگانی و وەبەرهێنانی ئەنجامدرا

لە دیدارەکەدا، گرنگی بە پەرەپێدانی هاوکاریی نێوان دامەزراوە بازرگانی و ئابوورییەکان و وەبەرهێنەران درا وە لە نزیکەوە چاویان کەوت بە پرۆژەی ناوبراو وە هەروەها باس لە تواناکان و دەرفەتە وەبەرهێنانییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کەرتی تایبەت لە پەرەپێدانی ئابووری، دروستکردنی دەرفەتی کار و بەهێزکردنی بازاڕی ناوخۆ کرا.

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران جەخت دەکاتەوە کە پشتیوانی لە وەبەرهێنەر و پرۆژە ئابوورییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان بازرگانان و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانی، بۆ ئەوەی بتوانرێت ژینگەیەکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێت.

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دروستک...
10/08/2026

لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە هەوڵدان بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی پردی هاوکاری لەگەڵ کەسایەتییە بازرگانی، ئابووری و نێودەوڵەتییەکان.

ئەمڕۆ بەرواری ١٠ـ٨ـ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) ، سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، بە گەرمی پێشوازی لە خاتوو ( Sidika Šire) بەپرسی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان عێراق هەرێمی کوردستان و تورکیا و چەند بازرگانێکی کوردستان کرد .
لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی لقی هەولێر خۆشحاڵی خۆ بە دیدارەکە دەڕبڕی وە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەسەر گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری تورکیا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی، وەبەرهێنان، هاوکاریی ئابووری و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان کرا.

لە دڕرێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی لقی هەولێر جەختی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی پەیوەندییە بازرگانیەکان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون کرد بە مەبەستی دروستکردنی هەلی نوێی هاوکاری و پەرەپێدانی پرۆژە و چاڵاکییە بازرگانییە هاوبەشەکان.

لە کۆتایدا سورۆکی لقی هەولێر ووتی پشتیوانی هەر هەنگاوێک دەکەین کە ببێتە هۆی نزیککردنەوەی کۆمەڵگەی بازرگانیی هەرێمی کوردستان لە بازاڕ و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و دروستکردنی دەروازەی نوێ بۆ بازرگانی و وەبەرهێنان .

فرع أربيل لاتحاد المستوردين والمصدرين في إقليم كوردستان يواصل تعزيز العلاقات التجارية الدولية

يواصل فرع أربيل لاتحاد المستوردين والمصدرين في إقليم كوردستان جهوده الرامية إلى توسيع العلاقات الدولية وبناء جسور التعاون والتنسيق مع الشخصيات والجهات الفاعلة في المجالات التجارية والاقتصادية والدولية.

في 10 آب/أغسطس 2026، وبحضور السيد رسول حاجي عمر، رئيس فرع أربيل لاتحاد المستوردين والمصدرين في إقليم كوردستان، جرى استقبال السيدة Sidika Šire، إلى جانب عدد من التجار الكوردستانيين، في لقاء خُصص لبحث آفاق العلاقات والتعاون التجاري بين العراق وإقليم كوردستان والجمهورية التركية.

وفي مستهل اللقاء، أعرب رئيس فرع أربيل عن سعادته بهذا اللقاء، مؤكداً أهمية تعزيز العلاقات التجارية والاقتصادية بين إقليم كوردستان وتركيا، ولا سيما في مجالات التجارة والاستثمار والتعاون الاقتصادي وتبادل الخبرات والعلاقات الدولية.

كما جرى خلال اللقاء التأكيد على أهمية استمرار التواصل بين الأوساط التجارية وتبادل الخبرات والمعلومات، بما يسهم في فتح آفاق جديدة للتعاون، وتطوير المشاريع والأنشطة التجارية المشتركة، وتعزيز فرص الاستثمار بين الجانبين.

وفي ختام اللقاء، أكد رئيس فرع أربيل أن الاتحاد سيواصل دعم كل خطوة من شأنها تقريب مجتمع الأعمال في إقليم كوردستان من الأسواق والمؤسسات الدولية، وفتح آفاق جديدة أمام التجارة والاستثمار وبناء شراكات اقتصادية مستدامة

Union of Iraq Importers and exporters erbil branch Continues to Strengthen International Trade Relations

The Erbil Branch of the Kurdistan Region Importers and Exporters continues its efforts to expand international relations and build bridges of cooperation with prominent figures and stakeholders in the commercial, economic, and international spheres.

On 10 August 2026, in the presence of Mr. Rasoul Haji Omar, President of the Erbil Branch of the Kurdistan Region Importers and Exporters , a warm welcome was extended to Ms. Sidika Šire, along with a number of Kurdish businesspeople, during a meeting focused on strengthening trade relations and cooperation between Iraq, the Kurdistan Region, and the Republic of Türkiye.

At the beginning of the meeting, the President of the Erbil Branch expressed his pleasure at welcoming the delegation and emphasized the importance of further developing commercial and economic relations between the Kurdistan Region and Türkiye, particularly in the fields of trade, investment, economic cooperation, international relations, and the exchange of expertise.

The meeting also highlighted the importance of maintaining continuous communication among business communities and facilitating the exchange of experience and information, with the aim of creating new opportunities for cooperation, developing joint commercial projects and activities, and expanding investment opportunities between the two sides.

Concluding the meeting, the President of the Erbil Branch reaffirmed the commitment to supporting every initiative that brings the Kurdistan Region’s business community closer to international markets and institutions, while opening new avenues for trade, investment, and sustainable economic partnerships.

لقی ی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەرانی کۆمپانیای بەهێزلایت کرد لە بەرواری  ٥-٨-٢٠٢٦، بە...
06/08/2026

لقی ی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەرانی کۆمپانیای بەهێزلایت کرد

لە بەرواری ٥-٨-٢٠٢٦، بەڕێز (ڕسوڵ حاجی عمر ) سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەڕێز(شێخ خالید وەرتی )جێگری سەرۆک لق پێشوازیان لە بەڕێز ( یەحیی حەسەن ساڵح ڕەواندزی )خاوەنی کۆمپانیای بەهێزلایت و بەڕێز (موظفەر حکمەت جیوەی) کرد.

لە ماوەی ئەم دیدارەدا، گفتوگۆ لەسەر ژمارەیەک بابەتی هاوبەش کرا کە گرنگترینیان بریتی بوون لە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان، گەشەپێدانی هاوکاریی نێوان کۆمپانیا و دامەزراوە ئابوورییەکان، هەروەها دروستکردنی هەلە نوێکان بۆ هاوکاری و وەبەرهێنانی هاوبەش

لە دڕێژەی دیدارەکەدا سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکاران هەموو جۆرە پاڵپشتی و هەماهەنگی و کار ئاسانی بۆ بازرگانان دوپاتکردەوە وە جەختی لەسەر بەردەوامبوون لە دروستکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکان لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بە مەبەستی پشتگیری لە کەرتی تایبەت، گەشەپێدانی بازرگانی و فراوانکردنی ئاسۆی هاوکارییە ئابوورییەکان لە هەرێمی کوردستان ،لە کۆتایدا هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەکە دەڕبڕی هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ یەکتری خواست .

پەیامی پیرۆزبایی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارز...
05/08/2026

پەیامی پیرۆزبایی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی ٢١ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٢١ ساڵی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی، بە ناوی خۆم و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆکایەتی، بەڕێوەبەران، کارمەندان و هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە لە ماوەی ئەم ٢١ ساڵەدا بە دڵسۆزی و ئەرکناسی و ماندووبوونەوە لە پێناوی خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و یارمەتیدانی توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا کاریان کردووە

، دەزگای خێرخوازی بارزانی بەردەوام هەماهەنگ بوون لەگەڵ لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کووردستان کە توانیویانە ببنە نمونەیەکی سەرکەوتوو لە بوارەکانی خێرخوازی و خزمەتی مرۆڤایەتی بە هەنگاوە بەردەوامەکانی خۆیان پشتگیریی بۆ ئاوارەکان،وخێزانە کەم‌ دەرامەتەکان و هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە پێویستیان بە یارمەتی و پاڵپشتی هەبووە. ئەم دەزگایە بە ڕۆحی مرۆڤدۆستی و هاوکاری و بەرپرسیاریی کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خزمەتکردنی کۆمەڵگا گێڕاوە.

ئێمە بەڕێزەوە سەیری مێژووی پڕ لە دەستکەوتان دەکەین و هیوادارین دەزگای خێرخوازی بارزانی هەمیشە بە هەمان ڕۆحی خزمەتگوزاری و مرۆڤدۆستی، بەردەوام بێت و سەرکەوتن و دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت، بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی و بەهێزکردنی بەهای هاوکاری و یەکگرتوویی لە کۆمەڵگادا.

ڕسوڵ حاجی عمر
سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان

Address

شەقامی ٦٠م/تەنیشت سایلۆ/نزیک بەنزینخانەی کورد نەفت
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 09:00 - 15:00
Tuesday 09:00 - 15:00
Wednesday 09:00 - 15:00
Thursday 09:00 - 15:00
Saturday 09:00 - 15:00
Sunday 09:00 - 15:00

Telephone

009647511412007

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان-لقی هەولێر posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان-لقی هەولێر:

Shortcuts

Share