لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان

لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان It was founded in 1946 in Mahabad in Iranian Kurdistan.

The Kurdistan Democratic Party usually abbreviated as KDP or PDK, is the largest party in Iraqi Kurdistan and the senior partner in the Kurdistan Regional Government. The party states that it combines "democratic values and social justice to form a system whereby everyone in Kurdistan can live on an equal basis with great emphasis given to rights of individuals and freedom of expression." The Kurdistan Democratic Party (KDP) consists of several branches
This page is the official page of the second branch of the Kurdistan Democratic Party (KDP) in the Kurdistan capital in Erbil province

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانوَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَ...
04/09/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان

بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

مسعود بارزانی
4ی ئەیلوولی 2026

پەیامی سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی بەڕێزی خوالێیخۆشبێت (هێمن ئەنوەر)  بۆ کۆچی دوایی کاک (هێمن ئەنوەر) برای هەڤاڵ هاوکار ئەنوەر ...
04/09/2026

پەیامی سەرەخۆشی

بۆ بنەماڵەی بەڕێزی خوالێیخۆشبێت (هێمن ئەنوەر)

بۆ کۆچی دوایی کاک (هێمن ئەنوەر) برای هەڤاڵ هاوکار ئەنوەر بەرپرسی ڕێکخراوی حەمرین لە لیژنەی ناوچەی ئاشتی سنوری لقەکەمان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و ئازیزانی دەکەین.

خوای گەورە سەبروئارامیتان پێ ببەخشێت و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

انا لله وانا اليه راجعون...

د.زانا مەلا خالید
بەرپرسی لقی دوو
٤ـی٩ـی٢٠٢٦

بەئامادەبونی بەرپرسی لقی دوو، لەدامێنی قەڵای هەولێر کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی کەمپەینی (ئاڵاکەمان) هێنرا…ئێوارەی ئەمڕۆ پێن...
03/09/2026

بەئامادەبونی بەرپرسی لقی دوو، لەدامێنی قەڵای هەولێر کۆتایی بە قۆناغی یەکەمی کەمپەینی (ئاڵاکەمان) هێنرا…

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی ئەیلوولی 2026, بەئامادەبونی بەڕێزان ( د.زانا مەلا خالید ) بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و مستەفا تەیب بەرپرسی لیژنەی ناوچەی قەڵات و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، ڕێکخراوی کوردستان فاوندەیشن لەدامێنی قەڵای هەولێر کۆتایی بەقۆناغی یەکەمی کەمپەینی (ئاڵاکەمان) هێنا،کەهەڵمەتێکی سەرتاسەری بوو بۆ بوێکردنەوەی ئاڵای کوردستان، لەشاری سلێمانی دەستیپێکرا و لەشاری هەولێر کۆتایی پێهێنرا.

مەبەست لەم کەمپینە نوێکردنەوەی ئاڵا بەرزڕاگیراوەکانی کوردستان بوو کەکۆکەرەوەی هەمو جیاوازیەکانە و ناسنامە و بون و بەردەوامی نەتەوەکەمانە و لەژێر سێبەری ئەو ئاڵایەدا هەمووان بەیەکەوە دەژین و هێمای شکۆ و بەیەکەوەبونمانە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی ئەلوولی 2026, هەڤاڵ جوتیار علی کارگێڕی لق، بەشداری کرد لە دەستپێکردنی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵتی کۆ...
03/09/2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3ـی ئەلوولی 2026, هەڤاڵ جوتیار علی کارگێڕی لق، بەشداری کرد لە دەستپێکردنی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵتی کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەری منداڵان کەلەشاری هەولێر ئەنجامدرا.
کۆنفرانسەکە بەئامادەبونی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم و پارێزگاری هەولێر و پزیشکان و پسپۆڕان بەڕێوەچوو و تێیدا دواین پێشکەوتن و تەکنەلۆژیای تەندروستی و چارەسەری منداڵان لەجیهاندا بۆ کوردستان دەگوازرێتەوە و توانا و شارەزایی پزیشکانی کوردستان لەبواری چارەسەری و نەشتەرگەری نەخۆشی منداڵان پەرەی پێدەدرێت و دەرفەت بۆ پزیشکانی کوردستان دەڕەخسێنرێت بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی لەگەڵ پزیشکان و ناوەندە تەندروستیەکانی جیهان.

هەر لەکۆنفرانسەکەدا یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لەنێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و کۆمەڵەکە واژوو کرا بۆ هاوکاری خێزانە کەمدەرامەتەکانی کوردستان لەچارەسەرکردنی منداڵان.

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەبۆ کۆچی دوایی یاریزان تاهیر سابیر، سەرۆکی پێشووی یانەی هەولێر، پرسە و سە...
02/09/2026

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

بۆ کۆچی دوایی یاریزان تاهیر سابیر، سەرۆکی پێشووی یانەی هەولێر، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.

خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
‎سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ڕێورەسمی نوێژلەسەرکردن و بەخاکسپاردنی کەسایەتی وەرزشی و کادیری دڵسۆزی پارتیمان، خوالێخۆشبوو تاهیر سابیر خۆشناو...ئێوارەی...
02/09/2026

ڕێورەسمی نوێژلەسەرکردن و بەخاکسپاردنی کەسایەتی وەرزشی و کادیری دڵسۆزی پارتیمان، خوالێخۆشبوو تاهیر سابیر خۆشناو...

ئێوارەی ئەمڕۆ بەئامادەبونی بەڕێزان د.پشتیوان صادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و د.زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دوو ی پارتی و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان و ئەندامانی خانەوادە و هەڤاڵان و هاوڕێبازان و خزمان و وەرزش دۆستان، ڕێورەسمی نوێژلەسەرکردن و بەخاکسپاردنی کەسایەتی وەرزشی و کادیری دڵسۆزی پارتیمان، سەرۆکی پێشوی یانەی وەرزشی هەولێر و بەرپرسی پێشوی نوسینگەی ڕێکخستنی وەرزشوانانی لقی دوو، خوالێخۆشبوو (تاهیر سابیر خۆشناو) بەڕێوەچوو، کەدوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی بەداخەوە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماڵئاوایی کرد.

د.پشتیوان باسی دەستکەوتە وەرزشیەکان و خەمخۆری خوالێخۆشبوو و دڵسۆزی بۆ پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی کرد و گوتی بەداخەوە کادیرێکی دڵسۆز و کەسایەتیەکی وەرزشی چالاک و خۆشویستمان لەدەستدا.

خوالێخۆشبوو کادیرێکی دڵسۆز بوو و یەکێک بوو لەپاڵەوانە وەرزشیەکانی شاری هەولێر، بەرپرسی پێشوی نوسینگەی ڕێکخستنی وەرزشوانانی لقی دوو بوو و سەرۆکی پێشوی یانەی وەرزشی هەولێر بوو، لەماوەی تەمەنیدا خزمەتی زۆری کرد.

بەرپرسی لقی دوو، ژمارەیەک خانەوادەی تێکۆشەر و کەسایەتی لەسنوری لیژنەی ناوچەی شۆڕش، بەسەردەکاتەوە…ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەی...
02/09/2026

بەرپرسی لقی دوو، ژمارەیەک خانەوادەی تێکۆشەر و کەسایەتی لەسنوری لیژنەی ناوچەی شۆڕش، بەسەردەکاتەوە…

ئەمڕۆ چوارشەممە 2ـی ئەیلوولی 2026, بەڕێز (د.زانا مەلا خالید) بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری هەڤاڵان جوتیار علی کارگێڕی لق و کاروخ سەعید خەیات بەرپرسی لیژنەی ناوچەی شۆڕش، سەردانی ئەم خانەوادە و کەسایەتیە بەڕێزانەی کرد:

ـ کەسایەتی تێکۆشەر مام ئیسماعیل فەتاح، پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول.
ـ مامۆستا هیوا عومەر پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول.
ـ د.سوبحان و د.ئادەم، کوڕانی مام سەیدا پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول
ـ پرسین لەتەندروستی بەڕێز عەزیز ناسح.

بەرپرسی لق لەنزیکەوە لەتەندروستی بەڕێزانی پرسی و ڕێز و وەفای بۆ قوربانیدان و دڵسۆزیان دوپات کردەوە.
لەبەرامبەردا بەڕێزان خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردان و خەمخۆریەی بەرپرسی لق دەربڕی.

02/09/2026

ڕێورەسمی نوێژ لەسەرکردن و بەخاکسپاردنی کەسایەتی وەرزشی و کادیری دڵسۆزی پارتیمان، خوالێخۆشبوو تاهیر سابیر خۆشناو…

پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی تاهیر سابیر خۆشناوبه‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بانبەڕێزان له‌ خانه‌واده...
02/09/2026

پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی تاهیر سابیر خۆشناو

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

بەڕێزان له‌ خانه‌واده‌ی تاهیر سابیر خۆشناو،
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك ( تاهیر سابیر خۆشناو ) سه‌رۆكی پێشووتری یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێرمان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌یان و سه‌رجه‌م وه‌رزشوانانی هه‌ولێری خۆشه‌ویست ده‌كه‌ین، هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌كین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی به‌ خانه‌واده‌ و وه‌رزشوانانی هه‌ولێر ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادی بكات.

إنا لله وإنا اليه راجعون

باره‌گای بارزانی
2ـی ئه‌یلوولی 2026

Address

Erbil/60 Matter
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share