فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية

فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية ئەم فەرمانگەیە، ڕاستەوخۆ سەر بە سەرۆکایەتى
ئەنجومەنى وەزیرانە

فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان، تۆمارکردن و ڕێكخستنى و سەرپەرشتى و بەدواداچوونى كاروبارى رێكخراوە ناحكومییەکانە لە هەرێمى کوردستاندا. The Department of Non-Governmental Organisations is responsible for registering, organising, supervising, and monitoring all non-governmental organisations (NGOs) in the Kurdistan Region.

ئەمڕۆ، فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە بەڕێز (رادۆ بۆتۆم) بەرپرس...
26/08/2026

ئەمڕۆ، فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە بەڕێز (رادۆ بۆتۆم) بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێم، لە دیدارەکەدا بەرپرسی نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا سوپاسگوزاری نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپای گەیاندە سەرۆکی فەرمانگە بۆ رۆڵی گرنگیان لە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوە ئەوروپیەکان و ئۆفیسی یەکێتی ئەوروپا لە هەرێمی کوردستان، هەروەها ئەو خزمەتەی حکومەت بەردەستی کردووە بۆ رێکخراوە کوردستانی و عیراقی و نێودەوڵەتیەکان.

Today, Falah Hasan, Head of the NGO Directorate of the Kurdistan Regional Government, welcomed Mr. Radu Butum, Head of the European Union Office in the Kurdistan Region. During the meeting, the Head of the European Union Office conveyed the EU Delegation’s appreciation to the Head of the Directorate for their important role in coordinating with European organizations and the European Union Office in the Kurdistan Region, as well as for the services and facilities provided by the government to Kurdish, Iraqi, and international organizations.

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌...
25/08/2026

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ‌گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
ئومێدەوارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، ببێته‌ هۆی قووڵبوونەوەی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان و برایەتی و ئاشتی و تەبایی نێوان گەلانی جیهان.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2026/8/25

———

مع حلول ذكرى المولد النبوي الشريف، مولد سيدنا المصطفى محمد (صلى الله عليه وسلم)، أتقدم بخالص التهاني وصادق التبريكات إلى عموم المسلمين في كوردستان والعالم.
نأمل أن تكون إطلالة هذه الذكرى العطرة، منطلقاً للارتقاء بثقافة التعايش السلمي بين شتى مكونات كوردستان وأطيافها، وإرساءً لدعائم الأخوة والسلام والوئام بين أمم العالم وشعوبه.

فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە کاری رێکخراوەیی سو...
23/08/2026

فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە کاری رێکخراوەیی سوپاس و پێزانینی پێبەخشرا.

خاتوو سۆزان عارف سەرۆکی ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەت (WEO) و شاندی یاوەری لە دیدارێکدا رۆڵی گرنگی سەرۆکی فەرمانگەیان بەرزنرخاند و سوپاسیان کرد لە پای ئەو خزمەتەی کە پێشکەشی کردووە بۆ ڕێکخراوە کوردستانیەکان بەبێ جیاوازی.

Falah Hasan, Head of the Non-Governmental Organizations Department of the Kurdistan Regional Government, was presented with a token of appreciation and gratitude in recognition of his support for organizational activities.

In a meeting, Ms. Suzan Arif, President of the Women’s Empowerment Organization (WEO), and her accompanying delegation praised the important role of the Head of the Department and expressed their gratitude for the services he has provided to Kurdish organizations without discrimination.

بۆ پێگەیاندنی زیاتری رێکخراوە کوردستانیەکان، پێشوازی لە بەڕێز کۆنسڵی گشتی یۆنان کرا.فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراو...
19/08/2026

بۆ پێگەیاندنی زیاتری رێکخراوە کوردستانیەکان، پێشوازی لە بەڕێز کۆنسڵی گشتی یۆنان کرا.

فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە بەڕێز نیکۆلۆس ستێرگیولاس، کونسوڵی گشتیی یۆنان لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارەکەدا باس لە هەماهەنگی کرا لە نێوان رێکخراوە مەدەنیەکانی کوردستان و ووڵاتی یۆنان کە بڕیارە کار بکرێت بۆ پێگەیاندنی زیاتری چەند رێکخراوێکی رۆژنامەوانی و رۆشەنبیری و کەلتوری کوردستانی لە رێگەی ناردنیان بۆ ووڵاتی یۆنان و بەشداریپێکردنیان لە کۆڕبەند و خولەکان لەو ووڵاتە.

To further develop and strengthen Kurdistan’s organizations, the Greek Consul General was welcomed.

Falah Hasan, Head of the Department of Non-Governmental Organizations of the Kurdistan Regional Government, received Mr. Nikolas Styrgioulas, the Consul General of Greece in the Kurdistan Region.

During the meeting, they discussed coordination and cooperation between civil society organizations in Kurdistan and Greece. It was agreed to work toward further developing a number of Kurdish media, intellectual, and cultural organizations by sending them to Greece and enabling their participation in conferences, seminars, and training courses held there.

فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە بەڕێز شێروان جەلال، قایمقامی ق...
18/08/2026

فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە بەڕێز شێروان جەلال، قایمقامی قەزای هەریر. لە کۆبوونەوەکەدا، دەرفەت ڕەخسێندرا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بابەتە هاوبەشەکان، گفتوگۆکردن لەسەر ئاڵنگارییە کردارییەکان، و ڕێگاکانی بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییە دامەزراوەییەکان.

Falah Hasan, Head of the Non-Governmental Organizations Department of the Kurdistan Regional Government, welcomed Mr. Sherwan Jalal, Governor of Harir District. The meeting provided an opportunity to exchange views on matters of common interest, discuss practical challenges, and explore ways to strengthen institutional coordination and engagement.

بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاری و پەرەپێدانی هەوڵەکانی پێشخستن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێک...
17/08/2026

بە ئامانجی بەهێزکردنی هاوکاری و پەرەپێدانی هەوڵەکانی پێشخستن و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە بەڕێز ئاتیف حەمید، سەرۆکی چالاکیەکانی ڕێکخراوی بانگەوازی ژنێف لە جیهاندا.

ڕێکخراوی بانگەوازی ژنێف لە بواری بەرەوپێشبردنی بنەما مرۆییەکان و پاراستنی هاووڵاتیان کار دەکات، هەر بۆیە گفتوگۆکە تەرخان کرا بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری و، لە هەمان کاتدا، پشتگیریکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پەرەپێدانی مافەکانی مرۆڤ و کارە مرۆییەکان.

With the aim of strengthening cooperation and promoting and protecting human rights, Falah Hasan, Head of the Non-Governmental Organizations Department of the Kurdistan Regional Government, welcomed Mr. Atif Hameed, Head of Activities of Appel de Genève (Geneva Call – GC) worldwide.

As Geneva Call works to promote humanitarian principles and protect civilians, the discussion focused on ways to strengthen cooperation and, at the same time, support joint efforts to promote human rights and humanitarian work.

فەرمانگەکەمان ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی  سەرجەم ساڵانی پێشوو کە لەلایەن تۆڕ و ڕێکخراوە تۆمارکراوەکان پێشکەش نەکراون وەردەگر...
06/08/2026

فەرمانگەکەمان ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی سەرجەم ساڵانی پێشوو کە لەلایەن تۆڕ و ڕێکخراوە تۆمارکراوەکان پێشکەش نەکراون وەردەگرێت، هەروەها تەنها یەک بەڵێننامە بۆ گشت ڕاپۆرتەکان لە دادنووس لەلایەن تۆڕ و ڕێکخراوەکان پڕ دەکرێتەوە لەسەر بنەمای ڕاستی و دروستی ڕاپۆرتە پێشکەشکراوەکان وە (لە ناوەڕۆکی بەڵێننامەکەدا ئاماژە بە سەرجەم ساڵانی ڕاپۆرتە پێشکەشکراوەکان بکرێت).

تستلم دائرتنا التقارير المالية السنوية الخاصة بجميع السنوات السابقة التي لم يسبق تقديمها من قبل الشبكات والمنظمات المسجلة. كما يُكتفى بتنظيم تعهد واحد مصدّق لدى الكاتب العدل، يُقدَّم من قبل الشبكات والمنظمات، ويشمل جميع التقارير المالية المقدمة، على أن يتضمن التعهد إقرارًا بصحة ودقة البيانات الواردة فيها، مع الإشارة صراحةً إلى جميع السنوات المشمولة بالتقارير المالية المقدمة.

Our Department reseives the annual financial reports for all previous years that have not previously been submitted by the registered networks and organizations. Furthermore, a single notarized declaration shall suffice for all submitted financial reports. The declaration shall be executed by the respective networks and organizations, affirming the accuracy and authenticity of the information contained in the submitted reports, and shall explicitly specify all reporting years covered by those financial reports.

بۆ/ سەرجەم تۆڕ و ڕێکخراوەکانی تۆمارکراو لە فەرمانگەکەمانبابەت/ ئاگادارکردنەوەپاڵپشت بە یاسای ژمارە (١) ی ساڵی/ ٢٠١١ (یاس...
05/08/2026

بۆ/ سەرجەم تۆڕ و ڕێکخراوەکانی تۆمارکراو لە فەرمانگەکەمان
بابەت/ ئاگادارکردنەوە
پاڵپشت بە یاسای ژمارە (١) ی ساڵی/ ٢٠١١ (یاسای رێکخراوە ناحکومییەکان لە هەرێمی کوردستان – عێراقدا) (ماددەی چواردەم/ سێیەم).
ئاگاداری سەرجەم تۆڕ و رێکخراوەکانی تۆمارکراو لە فەرمانگەکەمان دەکەینەوە کە فەرمانگەکەمان لەڕێکەوتی (١٠-٨-٢٠٢٦) دەستپێدەکات بە وەرگرتنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی سەرجەم تۆڕ و رێکخراوەکان لەماوەی (١) یەک مانگ لە (١٠-٨ تاکو ٢٠٢٦/٩/۱٥) بەم خشتەی خوارەوە :
١-رێکخراوەکانی سنوری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ڕێکەوتی وەرگرتن (١٠-٨ تاکو ٢٠٢٦/٨/١٩).
٢- رێکخراوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە
ڕێکەوتی وەرگرتن (٢٠-٨ تاکو٢٠٢٦/٨/٣٠).
٣- رێکخراوەکانی سنوری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
ڕێکەوتی وەرگرتن (٣١-٨ تاکو ٢٠٢٦/٩/١٠).
٤- رێکخراوەکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
ڕێکەوتی وەرگرتن (١٠ /٩ تاکو ٢٠٢٦/٩/١٥).

لە كاتى پێشكەشكردنى راپۆرتی ساڵانەی دارایی رێكخراو یان تۆر، پێویستە ئەم پێداویستیانەى خوارەوەى لەگەڵدا بێت و هاوپێچ بكرێت و ڕەچاوى ئەم خاڵانە بكرێت:
1. پێویستە فۆرمی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی رێکخراو/تۆر تایبەت بە فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی پڕبکرێتەوە، وە هاوپێچی بکات لەگەڵ نوسراوێکی فەرمی.
2. وێنەیەک لە بریاری کارگێری و بروانامەی تۆمار.
3. دەرخستەی ئەژمێری بانکی لە ماوەی (١/١/ ٢٠) تاکو(٣١/١٢/ ٢٠) بەناوی ڕیکخراو یان تۆر لەگەڵ هاوپێچ بکرێت وە سەرجەم لاپەرەکانی مۆرکرابێ بە مۆری بانک (بۆ هەرئەژمێرێکی بانکی کە ئاماژە پێکراوە لە فۆرمەکە)
4. نوسراوی پاکانەی باج بۆ ئەو کارمەندانەی لێبرینی راستەوخۆ ( استقطاع مباشر) دەیانگرێتەوە.
5. پڕکردنەوەی (بەڵێننامە) لە فەرمانگەی دادنووس( کاتب عدل) تایبەت بە ڕاستی و دروستى زانیاری هاتوو لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی پێشکەشکراو.

ئەوخاڵانەی کە پێویستە لەبەرچاو بگیرێت:

1. لەکاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی، ( ڕێکخراوەکانی کوردستانی/ تۆر) پێویستە سەرۆکی رێکخراو/تۆر یان یەکێک لە ئەندامانی دەستەی کارگێری سەردانی فەرمانگە بکات، سەبارەت بە ( رێکخراوی عێراقی /رێکخراوی بیانی) پێویستە بەڕێوەبەری ژمێریاری یان بەڕێوەبەری هەرێمی یان کارمەندێکی ڕێگەپێدراوی رێکخراو سەردانی فەرمانگە بکات.
2. سەرجەم پاشکۆ و هاوپێچەکانی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی بە کلێشەی رێکخراو/تۆر بێت و سەرجەم لاپەڕەکانی ڕاپۆرت بە مۆری رێکخراو یان تۆر مۆرکراو بێت.
3. ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی بە (١) وێنە پێشەکەش بکرێت و لەناو زەرفێکی مۆرکراو دابێت ( بە مۆری رێکخراو/تۆڕ).
4. لەسەر بنەمای نوسراوی ئەنجومەنی وەزیران/ سەرۆکایەتی دیوان ژمارە (٢٧٨٢) لەرێکەوتی (٨/٣/٢٠٢٦) ( رێکخراوەکان تەنها لە ئەگەری پێویستی بەخشەرەکان و بانکەکانی پەیوەندیدار بەپارەدارکردنی پڕۆژەکانیان) ڕاپۆرتی ساڵانەی داراییان لەلایەن ژمێرکارانی یاسایی مۆڵەت پێدراو لە هەرێمی کوردستان پەسند بکرێت.
5. هێنانی وێنەیەک لە ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی بە شێوەی PDF لەسەر CD یاخود فلاش میمۆری(USB Flash ).
6. ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی رێکخراو/تۆر پێویستى بە مۆری سەندیکاکان نیە.
7. کاتی وەرگرتنی ڕاپۆرتی ساڵانەی دارایی ڕێکخراوەکان/تۆڕ رۆژانە لە کاتژمێر (٩:٣٠) ی بەیانی تاوەکو (١٢:٣٠)ی دواى نیوەڕۆ دەبێـت لە فەرمانگەکەمان، (جگە لە رۆژانی پشوو).

فەرمانگەی رێکخراوەکانی ناحکومی

إلى/ جميع الشبكات والمنظمات المسجلة لدى دائرتنا
الموضوع/ إشعار

استناداً إلى قانون رقم (١) لسنة ٢٠١١ (قانون المنظمات غير الحكومية في إقليم كوردستان – العراق) (المادة الرابعة عشرة/ ثالثاً).

نُعلم جميع الشبكات والمنظمات المسجلة لدى دائرتنا بأن دائرتنا ستبدأ اعتباراً من تاريخ (١٠-٨-٢٠٢٦) باستلام التقرير المالي السنوي لجميع الشبكات والمنظمات، وذلك لمدة شهر واحد (١) من (١٠-٨ ولغاية ١٥-٩-٢٠٢٦)، وفق الجدول التالي:

١. **منظمات نطاق محافظة أربيل وإدارة سوران المستقلة:** تاريخ الاستلام (١٠-٨ ولغاية ١٩-٨-٢٠٢٦).
٢. **منظمات نطاق محافظة السليمانية ومحافظة حلبجة:** تاريخ الاستلام (٢٠-٨ ولغاية ٣٠-٨-٢٠٢٦).
٣. **منظمات نطاق محافظة دهوك وإدارة زاخو المستقلة:** تاريخ الاستلام (٣١-٨ ولغاية ١٠-٩-٢٠٢٦).
٤. **منظمات المناطق خارج الإقليم:** تاريخ الاستلام (١٠-٩ ولغاية ١٥-٩-٢٠٢٦).

عند تقديم التقرير المالي السنوي للمنظمة أو الشبكة، يجب أن تكون المستمسكات التالية مرفقة، مع مراعاة النقاط الآتية:

١. يجب تعبئة استمارة التقرير المالي السنوي للمنظمة/الشبكة الخاصة بدائرة المنظمات غير الحكومية، وإرفاقها بكتاب رسمي.
٢. صورة عن قرار الإدارة (مجلس الإدارة) وشهادة التسجيل.
٣. كشف حساب مصرفي للفترة من (١/١) ولغاية (٣١/١٢) باسم المنظمة أو الشبكة يُرفق مع التقرير، على أن تكون جميع صفحاته مختومة بختم المصرف (لكل حساب مصرفي مُشار إليه في الاستمارة).
٤. كتاب براءة ذمة ضريبية للموظفين المشمولين بالاستقطاع المباشر.
٥. تعبئة (تعهد) من الكاتب العدل يتعلق بصحة ودقة المعلومات الواردة في التقرير المالي السنوي المقدَّم.

النقاط الواجب مراعاتها:

١. عند تقديم التقرير المالي السنوي، (بالنسبة للمنظمات الكوردستانية/الشبكات) يجب أن يقوم رئيس المنظمة/الشبكة أو أحد أعضاء الهيئة الإدارية بزيارة الدائرة، أما بالنسبة لـ(المنظمة العراقية/المنظمة الأجنبية) فيجب أن يقوم المدير المالي أو المدير الإقليمي أو موظف مخوَّل من المنظمة بزيارة الدائرة.
٢. يجب أن تكون جميع ملحقات ومرفقات التقرير المالي السنوي بشعار المنظمة/الشبكة، وأن تكون جميع صفحات التقرير مختومة بختم المنظمة أو الشبكة.
٣. يُقدَّم التقرير المالي السنوي بنسخة واحدة (١) وموضوعاً في ظرف مختوم (بختم المنظمة/الشبكة).
٤. استناداً إلى كتاب مجلس الوزراء/رئاسة الديوان المرقم (٢٧٨٢) والمؤرخ في (٨/٣/٢٠٢٦)، (تُصادَق التقارير المالية السنوية للمنظمات فقط في حال حاجة الجهات المانحة والمصارف ذات العلاقة بتمويل مشاريعها) من قبل محاسبين قانونيين مجازين في إقليم كوردستان.
٥. إحضار نسخة من التقرير المالي السنوي بصيغة PDF على قرص مدمج (CD) أو ذاكرة تخزين محمولة (USB Flash).
٦. لا يشترط في التقرير المالي السنوي للمنظمة/الشبكة أن يكون مختوماً بختم النقابات.
٧. يكون استلام التقرير المالي السنوي للمنظمات/الشبكات يومياً من الساعة (٩:٣٠) صباحاً ولغاية الساعة (١٢:٣٠) ظهراً في دائرتنا، (باستثناء أيام العطل الرسمية).

دائرة المنظمات غير الحكومية

فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ڕێکخراوی نێردە بۆ دیپل...
05/08/2026

فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی کرد لە سەرۆکی ڕێکخراوی نێردە بۆ دیپلۆماسی و پەیوەندییە گشتییەکان و شاندی یاوەریان.
لە دیدارەکەدا، بیرۆکە و بۆچوون لەسەر فراوانکردنی چالاکییە هاوبەشەکان لە بواری دیبلۆماسی و ڕۆڵی کاری رێکخراوەیی کرا بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان و لۆبی کردن لە بەرژەوەندی گەل و ووڵاتمان لەسەر ئاستی ناوخۆی و دەرەوەی ووڵات.

Falah Hasan, Head of the Kurdistan Regional Government's Department of Non-Governmental Organizations, welcomed the Head of the NERDA Organization for Diplomacy and Public Relations and the accompanying delegation. The discussions generated ideas for expanding joint activities in diplomacy and strengthening the role of organized civic action in enhancing international relations and advocating for the interests of the people and the country at both the national and international levels.

فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز پرۆفیسۆر عەلی دەباغ، سەرۆکی...
04/08/2026

فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکانی ناحکومی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز پرۆفیسۆر عەلی دەباغ، سەرۆکی زانکۆی پزیشکی هەولێر و شاندی یاوەریی کرد. لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو لایەن کرا.

Falah Hasan, Head of the Kurdistan Regional Government's Department of Non-Governmental Organizations, welcomed Professor Ali Dabagh, President of Hawler Medical University and the accompanying delegation. The meeting included an exchange of views on future collaboration.

Address

Hadi Chawshly Street
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:30 - 15:00
Tuesday 08:30 - 15:00
Wednesday 08:30 - 15:00
Thursday 08:30 - 14:30
Sunday 08:30 - 15:00

Telephone

+9647508110808

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to فەرمانگەى رێکخراوە ناحکومییەکان - دائرة المنظمات غير الحكومية:

Shortcuts

Share