Halgord Shex Najeeb

Halgord Shex Najeeb The Head of Soran Administration

ئەمرۆ لە پێشوازی و خزمەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و بەشداربووانی پرسەی شەش شەهیدی بە ناحەق شەهید کراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆر...
25/03/2026

ئەمرۆ لە پێشوازی و خزمەتی جەنابی سەرۆک بارزانی و بەشداربووانی پرسەی شەش شەهیدی بە ناحەق شەهید کراوی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بووین.

هەڵگۆرد شێخ نەجیب
٢٥ی ئاداری ٢٠٢٦

ئەمڕۆ سێشەممە (١٠ی ئاداری ٢٠٢٦)، لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ پەیامنێران و نوێنەرانی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان ک...
10/03/2026

ئەمڕۆ سێشەممە (١٠ی ئاداری ٢٠٢٦)، لە دیوانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەگەڵ پەیامنێران و نوێنەرانی کەناڵە تەلەفزیۆنییەکان کۆ بووینەوە.

لە دانیشتنەکەدا کە جێگری سەرپەرشتیار حەکیم تێلی، ئامادە بوو، بەوردی گفتوگۆمان لەسەر جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، سەبارەت بە ڕووماڵی میدیایی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر هەرێم و دەڤەرەکەمان.

ئەوەی بۆ ئێمە گرنگ بوو، جەختکردنەوە بوو لەسەر ڕۆڵی "میدیای بەرپرسیار"؛ کە پێویستە لەم دۆخەدا بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە باری دەروونیی هاووڵاتییان بپارێزن و پابەندی پڕەنسیپەکانی کاری میدیایی بن.

هەڵگۆرد شێخ نەجیب

دژایەتیکردن و هێرشە بەردەوامەکانی دوژمنان و نەیارانی کورد بۆ سەر پارتی و جەنابی سەرۆک، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە پارتی و...
03/10/2025

دژایەتیکردن و هێرشە بەردەوامەکانی دوژمنان و نەیارانی کورد بۆ سەر پارتی و جەنابی سەرۆک، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە پارتی و بارزانی پارێزەری ڕاسستەقینەی قەوارەی هەرێمی کوردستانن.

ڕۆژی دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشداریی بەر...
22/09/2025

ڕۆژی دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، بە ئامادەبوونی بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی 10ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشداریی بەرپرسانی حکومی، حزبی، ئەمنی، سەربازی، هەڤاڵانی کارگێڕی لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە بارەگای لق بەڕێوەچوو.

هەڵگۆرد شێخ نەجیب

مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ھەولێرڕۆژی دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمان...
22/09/2025

مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای ھەولێر

ڕۆژی دووشەممە 22ـی ئەیلوولی 2025، لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکان بۆ ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق،بە ئامادەبونی هەر یەک لە بەرێزان د.پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە هەولێر و د.هێمن هەورامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئومێد خۆشنا پارێزگاری هەولێر و یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن و بەرپرسانی لقەکانی ( 2، 10,23، 16، 24، 26)ی پارتی و کارگێڕ و بەرپرسانی لێژنە ناوچەکان و ژمارەیەکی لە کادیران کۆبوونەوەیەک بەرێوەچو..

هەڵگۆرد شێخ نەجیب

کارمەندانی بەرگریی شارستانی فێری تەکنیکەکانی ڕزگارکردنی هاووڵاتیان لە ئاوەکاندا دەکرێنئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لە...
08/09/2025

کارمەندانی بەرگریی شارستانی فێری تەکنیکەکانی ڕزگارکردنی هاووڵاتیان لە ئاوەکاندا دەکرێن

ئەمڕۆ دووشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە بەشداریی بەڕێزان یادگار ئەنوەر فەرەج لیوای مافپەروەر و بەڕێوەبەری گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان، خاتوو سروە ڕەسووڵ بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی قەیرانەکان، یان برێم کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا، نوێنەری یەکێتیی ئەوڕووپا پیدرۆ، خاتوو ئیمیلی شرودەر نوێنەری شارەزایانی فەڕەنسی و بەشێک لە بەڕێوەبەر و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، ئامادەی کردنەوەی خولێکی تایبەت بە ڕزگارکردن بۆ کارمەندانی بەرگریی شارستانی بووین.

عەقیدی مافپەروەر تەها بەدرەدین نیعمەتوڵڵا بەڕێوەبەری ئاگرکوژاندنەوە و ڕزگارکردن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم سەرپەرشتیی ئەم خولە دەکات، کە تێیدا ڕاهێنانی تەواو بە کۆمەڵێک کارمەندی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێت و ئامانج لێی، بەرزکردنەوەی تواناکانی کارمەندانی بەرگریی شارستانییە بۆ ئەوەی لە داهاتوودا وەک ڕاهێنەر، کارمەندانی تر فێری سەرجەم تەکنیکەکانی مەلەکردن لە هەموو جۆرە ئاوەکانی وەک تیژڕەو، لێڵ و وەستاو، بکەن.

ئەم خولە کە دوو هەفتە دەخایەنێت، لە لایەن ڕاهێنەرانی فەڕەنسی و بەپێی ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی واژۆ کراوە، بەڕێوە دەچێت.

وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، وێڕای دەستخۆشیکردن لە تیمەکان و بە تایبەت لە ڕاهێنەران، ئامادەیی و پاڵشتیی خۆیشمان بۆ ئەم بەردەوامبوونی جۆرە خولانە دووپات کردەوە.

هەڵگۆرد شێخ نەجیب

پڕۆژەی کارگەی (زۆم) ؛ بیرۆکەیەک بۆ هەوێنی پرۆسەی نیشتمانسازیلە حوکمڕانیدا، سەرکەوتنی پڕۆژە ئابوورییەکان بە چەند پارامیتر...
14/08/2025

پڕۆژەی کارگەی (زۆم) ؛ بیرۆکەیەک بۆ هەوێنی پرۆسەی نیشتمانسازی

لە حوکمڕانیدا، سەرکەوتنی پڕۆژە ئابوورییەکان بە چەند پارامیترێکی سەرەکی هەڵدەسەنگێنرێت. لەوانە بەشداریی ئەرێنیی پڕۆژە لە پرۆسەی گەشی ئابووری و کاریگەرییە ئەرێنییەکانی لەسەر کۆمەڵگا و بنیادنانی کولتوورێک بۆ ئەوەی پەرەسەندن ڕێچکەیەکی سەقامگیر وەرگرێت بۆ بەردەوامبوونی لە داهاتوو.

پڕۆژەی (کارگەی زۆم) بێگومان یەکێکە لەو پڕۆژانە کە لە هەر سێ خاڵی سەرەوەدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە و سەلماندوویەتی کە پڕۆژەیکی تەنها بازرگانی نییە کە کار لەسەر دەستەبەرکردنی قازانجی بازرگانی بۆ خۆی بکات، بەڵکو بە ئامانجێکی گەورەترەوە، بەشدارە لە پرۆسەی نیشتمانسازی کە یەکێک لە کۆڵەکەکانی، ئابوورییەکی بەهێز.

لە ڕابردوودا، ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق بە هەزاران گوندی کوردستانیان خاپور کرد. ئەمە تەنها بۆ سڕینەوەی گوندەکان وەک شوێنی ژیان نەبووە، بەڵکو پیلانێکی سیستەماتیکیش بووە بۆ ئەوەی سەبەتەی خۆراکی کۆمەڵگە (کە ئەو کات گوندەکان بەشێکی سەرەکی بوون) لەناو ببرێت. تەنانەت ئێستاش، حکومەتی عێراق کار لەسەر سنووردارکردنەوەی سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی بەردەوام تاکی کورد چاو لە دەستی بەغدا بێت. بەڵام لەم نێوەندەدا، پڕۆژەیەکی وەک (کارگەی زۆم) بە دیدگایەکی دوورمەوداوە دێتە مەیدان بۆ ئەوەی دژی ئەم پیلانە بوەستێتەوە و تەوژمێکی پێشکەوتنخوازانە لە بەرامبەری درووست بکات.

لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، پڕۆژەی (کارگەی زۆم) توانیویەتی بە راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ هەزاران هەلی کار بۆ ئاژەڵدار و جووتیارانی کوردستان بڕەخسێنێت. نەک هەر ئەمەش، بەڵکوو درووستکردنی سیستەمێکی مۆدێرن بۆ بەبازاڕکردنی بەروبوومی شیرەمەنی خۆماڵی وایکردووە کە خەڵکێکی زۆر وەک کارساز بگەڕێتەوە گوندەکان و نەک سەرچاوەی بژێوی بۆخۆیان، بەڵکوو بۆ چەندین تاکی دیکەش دروست بکەن. بە واتایەکی دیکە، ئەو هەلی کارانەی لە ئەنجامی لەدایکبوونی پڕۆژەی (زۆم) درووست بوونە، سەڕەرای ئەو (٣٢٨) کارمەندەی لە کارگەو بنکەکان کار دەکەن زیاتر لە ٢٧٠٠ خێزانی گوندنیشینەکانیش سودمەند بوینە، دوای دڵنیابوونەوەیان لەوەی کە بەرھەمی شیری خاو کڕیارێکی هەمیشەیی وەک کارگەی زۆمی هەیە، بۆیە بە گڕوتینێکی زیاترەوە کار دەکەن و پەرەش بە کارەکەی خۆیان دەدەن.

کارگەی زۆم هاوکات تۆڕێکی بەرفراوانی بۆ کڕین و گواستنەوەی شیری ئاژەڵداران درووست کردووە بۆ ئەوەی تێچووی گواستنەوەی شیر (کە تێچوویەکی بەرچاوە و بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان درووست دەکات) لە ئەستۆ خۆی گرتوە.هاوکات، هەر لەم پرۆسەیەدا سێ قۆناغی پاڵاوتن و تاقیکردنەوەی تەندرووستی جێگیر کراوە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی شیری خاو بە کوالێتییەکی بەرزی تەندرووستییەوە دەگات بە کارگە.

بەڵام بۆچی پڕۆژەی (کارگەی زۆم) جیاوازە لە پڕۆژە بازرگانییەکانی دیکە؟

ئەم پڕۆژەیە سیاسەتێکی ڕوون و دیاریکراوی هەیە: لەبری ئەوەی دەستخستنی داهات چەقی ئامانجەکەی بێت، هاووڵاتی تێیدا سەنتەرە. ئەمەش بە دوو ڕێگا:

یەکەمیان درووستکردنی زنجیرەیەکی داینامیکی بەرهەمهێنانە. واتا هاووڵاتی دەتوانێت سوودمەند بێت لە پاڵپشتییەکانی پڕۆژەکە بۆ ئەوەی پڕۆژەی بچووکی ئاژەڵی شیردار بنیاد بنێت و دواتر شیرەکەی بە سیستەمێکی ڕێکوپێک لە بنکەکانی کارگەی زۆم بفرۆشێت، کە بونیان ھەیە لە زۆربەی ناوچەو گوندەکان و لەوێش بە ساردکەرەوەی تایبەت دەگوازرێتەوە بۆ کارگە و دەیان جۆری ماست و پەنیر و ماستاو و لۆر و چەندان بەروبومی دیکەی لێ دروست دەکرێت تا دەگاتە سەر خوانی هاووڵاتییان.

دووەمیان پێشکەشکردنی بەروبوومی ئۆرگانیکە، کە ئەمە کەمتر لە ڕاگەیاندنەکان و سەر شەقامیش باسی لێوە دەکرێت. ئاشکرایە کە لە سەرانسەری جیهان، هەمیشە بەرهەمی ئۆرگانیک خواستی زیاتر لەسەرە تاوەکوو بەرهەمی پرۆسێسکراوی کارگەکان. پڕۆژەی زۆم، لەم خاڵەشدا هاووڵاتی و تەندروستی کۆمەڵگای وەک ئامانجێکی سەرەکی بۆ کوالێتی و جۆری بەرهەمەکانی داناوە بەوەی کە ھیچ تامێکی دەستکرد یان مەوادێکی کیمیاوی بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی بەرھەمەکانی بەکار ناھێنێت.

شایانی باسە کە ستانداردی بەرزی بەرهەمهێنان و ڕەچاوکردنی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی پیشەسازیی خۆراک، وایکردووە کە لەم ماوە کەمەدا، پڕۆژەی کارگەی زۆم بتوانێت سێ بڕوانامەی نێودەوڵەتی ئایزۆ (کە بریتین لە (9001 ISO – سیستەمی بەڕێوەبردنی جۆری، 22000 ISO – سیستەمی بەڕێوەبردنی سەلامەتی خۆراک، 45001 ISO) بەدەست بهێنێت.

دواجار هەموو ئەم کارانەی کە پڕۆژەیەکی وەک (کارگەی زۆم) ئەنجامی دەدات، خزمەتێکی گەورەی ئابووری و کۆمەڵایەتییە لە بەرژەوەندی ئامانجێکی گەورەتر کە ئەویشت نیشتمانسازییە. بەو هیوایەین نەک هەر بەردەوام بن، بەڵکو نموونەیان زیاتر بێت.

هەڵگۆرد شێخ نەجیب

بۆ هاولاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران …دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و بەدواداچوونمان بۆ کێشەی کەمی کارەبا لەگە...
03/08/2025

بۆ هاولاتیانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران …

دوای ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و بەدواداچوونمان بۆ کێشەی کەمی کارەبا لەگەل بەڕێزان ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و هەلگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خۆشبەختانە توانرا تا ڕادەیەکی باش کێشەی کەمی کارەبا لەو سنوورە چارەسەر بکرێت و ڕێژەیەکی زیاتری کارەبا بۆ هاولاتیانی خۆشەویست دابین بکرێت.

بەڵام بۆ ئەوەی ئەو ڕێکار و بەرنامەیە لەم دوو مانگەی هاویندا بە باشی بەڕێوەبچێت و فشار نەکەوێتە سەر تۆڕەکانی کارەبا و هەروەها کارەبای زیاتر لە مالەکانمان هەبێت، پێویستی بە هاوکاری ئێوەی خۆشەویست هەیە تاوەکو زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی کارەبادا نەکرێت، و بە کوژاندنەوەی تەنانەت تەنها گلۆپێک لەو کاتانەی کە پێویست نییە، دەتوانین هاوکاربین بۆ سەرکەوتنی ئەم بەرنامەیە.

لە ئێستادا ئەمە چارەسەرێکی گونجاو و کاتییە تا ئەو کاتەی کە لە ماوەیەکی نزیکدا پڕۆژە گرنگەکەی (ڕووناکی) ڕێزدار جەنابی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەگاتە تەواوی شار و گوندەکانمان و لەو کاتە کێشەی سی سالی ڕابردووی کەمی کارەبا بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر دەبێت کە خەون و دەستکەوتێکی نیشتمانییە و تەواوی هاونیشتمانیان بە شێوەی ٢٤ کاتژمێری و بە یەکسانی لەو خزمەتگوزارییە پێویست و گرنگەی ژیان سوودمەند دەبن.

ڕاگەیاندنی نووسینگەی مەلامستەفا بارزانی

کوردی - Englishجەژنی قوربان پیرۆز بێت‏Happy Eid al-Adhaئەوەی پێیدەگوترا (عێراقی نوێ)، سەلماندی لە بەرامبەر گەلی کورد جیا...
05/06/2025

کوردی - English
جەژنی قوربان پیرۆز بێت
‏Happy Eid al-Adha

ئەوەی پێیدەگوترا (عێراقی نوێ)، سەلماندی لە بەرامبەر گەلی کورد جیاوازی نییە لەگەڵ هەمان (عێراقی کۆن).

دوای بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی فیدڕاڵی عێراق، بە هەندێک ووردبوونەوە بۆمان دەردەکەوێت کە داتاشینی ئەم قەیرانە دەستکردە تەنها بڕینی مووچە و بابەتێکی دارایی نییە، بەڵکو هەڵمەتێکی نوێی عێراقە بۆ شکاندنی هەیبەتی تاکی کورد. مووچە مافێکی دەستووری و یاسایی و ئاسایی فەرمانبەرانە لە هەر شوێنێک بن، بەڵام لە ڕوانگەی عێراق ئەمە دەستمایەی فشاری سیاسییە و لێکەوتە کۆمەڵەیەتییەکانی لەسەر تاکی کورد هیچ بایەخەکی نییە. هەڵبەت ئەم هەڵوێستە و ئەم بڕیارە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە چاوەڕوانکراو بوو، بەڵام ئەوەی جێگای داخە ئەوەیە کە چەند کەس و لایەنێک خۆیان خستووەتە بەرەی ستەمکار، جا ئاگایانە و لە چوارچێوەی ئەجێندای سیاسییان بێت یان لە نائاگاییەوە بووبنە داردەستەی ناحەزانی کوردستان.

لەم کات و ساتەدا کە خەڵکی کوردستان خۆی ئامادە دەکات بۆ بەڕێکردنی کاتێکی خۆش لە ڕۆژانی جەژندا، بەڵام پیلانێکی گەورە شکۆی کورد بە ئامانج دەگرێت. وێڕای جەژنە پیرۆزەمان لە خەڵکی سەربەرزی کوردستان، هەموومان دووپاتی دەکەینەوە کە مێژوو سەلماندوویەتی کە لە فەرهەنگی کورددا (خۆچەماندن) بوونی نییە. سەر بۆ ستەمکار شۆڕ ناکەین و لە مافی سروشتی خۆشمان خۆش نابین. ئێمە لەسەر ئەم خاکە میوان نین، ئێمە خاوەن ماڵین.

هەڵگۆرد شێخ نەجیب
————

‏What was supposed to be “The New Iraq” after 2003 has proven to be no different from the old one when it comes to respecting the rights of the Kurdistan Region.

‏The Iraqi Federal Government has once again cut the salaries of public servants in the Kurdistan Region. Upon close consideration, it becomes clear that this is not merely an administrative failure, but a political move—not only to harm the livelihoods of our people but also to weaken the Kurdish spirit.

‏Salaries are a legal and constitutional right of the citizens who serve this country, regardless of where they work. Yet the Iraqi government treats this issue as a tool of political pressure, with no regard for the social and economic consequences on the people.

‏While such decisions from Baghdad may not come as a surprise, what is truly disappointing is that certain individuals and political actors from within are aligning themselves with the federal government’s oppressive policies—some out of ignorance, and others in pursuit of personal political gain.

‏At a time when families in Kurdistan are preparing to celebrate Eid al-Adha and share joyful moments together, this policy seeks to undermine their dignity. We extend our warmest congratulations to our people on the occasion of Eid, and we use this moment to reaffirm our resilience:
‏We do not bow down. On this land, we are not guests—we are its rightful owners.

Halgord Shekh Najib

رۆژی یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، لە زانکۆی سۆران بەشداریمانکرد لە سیمینارێک بە ناونیشانی "هەڵوەشانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست...
20/04/2025

رۆژی یەکشەممە ٢٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، لە زانکۆی سۆران بەشداریمانکرد لە سیمینارێک بە ناونیشانی "هەڵوەشانەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" کە لەلایەن د. عادل باخەوان، نووسەر و ئەکادیمیستی بەناوبانگی کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشکەش کرا.
هەروەها د.عادل باخەوان لە کۆتایی سیمینارەکەدا نوێترین کتێبی خۆی بە هەمان ناونیشان پێشکەش کرد کە مایەی دەستخۆشی و سوپاسە.

دەستخۆشی لە زانکۆی سۆران دەکەم، بۆ ڕێکخستنی ئەم دەرفەتە زانستییە بەنرخە.

هەڵگۆرد شێخ نەجیب

ئەمرۆ یاوەری سەرۆکی حکومەت رێزدار مەسرور بارزانی بووین لە پێشوازی میوانانی دیبلۆماتکار و نێردە نێودەوڵوتییەکان لە چیای ک...
21/03/2025

ئەمرۆ یاوەری سەرۆکی حکومەت رێزدار مەسرور بارزانی بووین لە پێشوازی میوانانی دیبلۆماتکار و نێردە نێودەوڵوتییەکان لە چیای کۆرەک ، کە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزو سەری ساڵی کوردی تەشریفیان هێنابوو.

ئەو کۆمەڵکوژییەی لە کیمیابارانەکەی 16ی ئاداری 1988 لە هەڵەبجە کرا، پەڵەیەکی ڕەشی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێهێشت، بە دڵتەنگ...
15/03/2025

ئەو کۆمەڵکوژییەی لە کیمیابارانەکەی 16ی ئاداری 1988 لە هەڵەبجە کرا، پەڵەیەکی ڕەشی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا جێهێشت، بە دڵتەنگییەوە یادی دەکەینەوە.

دوای 37 ساڵ، زامەکان هێشتا ساڕێژ نەبوون و نەوەکانی هەڵەبجە هێشتا ئازاری ئەو تاوانە گەورەیە دەچێژن.

دەسەڵاتدارانی ئێستا لە بەغدا دەبێت لەوە تێبگەن کە بە کیمیاباران و ئەنفال، گەلی کورد لەناو نەچوو، ئێستاش گرتنەبەری ڕێگەی دیکە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد سەر ناگرێت و کۆتایی باشی نابێت. مێژوو سەلماندوویەتی کە گەلی کورد، گەلێکی خۆڕاگرە و هیچ ستەمێک ناتوانێت بوونی بسڕێتەوە.

درود بۆ گیانی هەموو شەهیدانی هەڵەبجە و کورد و کوردستان.

هەڵگۆرد شێخ نەجیب

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Halgord Shex Najeeb posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to Halgord Shex Najeeb:

Share