بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور - المدیریة العامة للأثار والتراث

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور - المدیریة العامة للأثار والتراث

بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور - المدیریة العامة للأثار والتراث بەڕێوەبەرایەتی گــشتی شوێنەوار و کەلەپوور
General Directorate of Antiquities and Heritage
Kurdistan Regional Government

بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار وکەلەپوور لەگەل بەڕێوەبەری گشتی  رێکخراوی مەدەنیەت کۆبۆوەرۆژی پێنج شەمە ٢٧ی ئابی٢٠٢٦  ئەندازیار...
28/08/2026

بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار وکەلەپوور لەگەل بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی مەدەنیەت کۆبۆوە

رۆژی پێنج شەمە ٢٧ی ئابی٢٠٢٦ ئەندازیار (ئاوارە کوێخا علی) بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور بەئامادەبوونی (عوبێدمحمد)بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپووری کفری لەشاری سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (CDO) کۆبۆوە.
​کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتیی نۆژەنکردنەوەی خانووی کەلەپووریی داوود زریفە بە شێوازێکی زانستی و پاراستنی ڕەسەنایەتییەکەی بە مەبەستی ڕێکخستن و دروستکردنی مۆزەخانەی ئەدیان لە ناو ئەو شوێنە کەلەپوورییەدا.
ئەم پڕۆژەیە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرز ڕاگرتنی گیانی پێکەوەژیان و پاراستنی کەلەپووری دەوڵەمەندی شارەکە لەدوای تەرخانکردنی بودجەیەکی شایستە لە لایەن رێکخراوی cdo وە ، بریار درا کە هەفتەی داهاتوو دەست بە کارەکانی نۆژەنکردنەوەکە بکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور لەگەل ئەندامانی زانکۆیی درۆهامی و ئۆکسفۆردی بەریتانی بەشێوەی ئۆنلاین کۆبۆوەئەمرۆ 26ی...
26/08/2026

بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور لەگەل ئەندامانی زانکۆیی درۆهامی و ئۆکسفۆردی بەریتانی بەشێوەی ئۆنلاین کۆبۆوە

ئەمرۆ 26ی ئابی 2026 ئەندازیار (ئاوارە کوێخا علی) بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور بەیاوەری شوێنەوار ناسی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان (محمد لشکری)لەگەڵ ئەندامانی
پڕۆژەی نێودەوڵەتی ( EAMENA) Endangered Archaeology in the Middle East and North Africa لە زانکۆی دۆرهامی و ئۆکسفۆردی بەریتانی، کۆبۆوە سەبارەت بەکارەکانی پێشکەوتنی داتابەیسی شوێنەوار و کەلەپوور وە ئەپڵیکەیشنی مۆبایلی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان بۆ تۆمارکردنی ئەو شوێنەوارانەی مەترسیان لەسەرە) لە کۆبونەوەکە جەختکراوە لەسەر ڕاهێنانی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لەسەر داتابەیسەکە و هاوکاریکردن و چۆنیەتی کارکردنی تیمە بیانیەکان لەسەر داتابەیسی شوێنەوار و کەلەپوور،لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتیمان پاڵپشتی خۆی بۆ بەرەو پێشچوونی کارەکانیان دوپاتکردەوە.

کوردی ـ عربي ـ English لە ئاکرێ کار لە سەر نۆژەنکردنەوەی (کەنیسا مریم العذرا، قوتابخانەی  کۆن وکلێساو و پردی کنیشتی) بەر...
26/08/2026

کوردی ـ عربي ـ English
لە ئاکرێ کار لە سەر نۆژەنکردنەوەی (کەنیسا مریم العذرا، قوتابخانەی کۆن وکلێساو و پردی کنیشتی) بەردەوامە،ئەم پڕۆژە لەژێر چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک و ئاکرێ بە، هەماهەنگی رێکخراوی لوتوس فلاور، و پشتیوانی دارایی لەلایەن رێکخراوی GIZ ئەلمانی دابینکراوە لە هەمان کاتدا بۆتە هۆی دابینکردنی ٢٥ هەلی کار بۆ گەنجان و شوێنەوار ناسانی دەڤەرەکە.

العمل مستمر في عقرة لترميم (كنيسة مريم العذراء، مدرسة الكنيسة القديمة، وجسر الكنيس). هذا المشروع يتم بإشراف مديرية آثار وتراث دهوك وعقرة، وبالتنسيق مع منظمة (لوتوس فلاور)، وبدعم مالي من منظمة (GIZ) الألمانية؛ حيث يساهم في الوقت نفسه بتوفير ٢٥ فرصة عمل للشباب والآثاريين في المنطقة.

Work is ongoing in Akre for the restoration of (Virgin Mary Church, the Old Church School, and the Keneshti Bridge). The project is supervised by the Duhok and Akre Antiquities Directorates, coordinated with the Lotus Flower organization, and financially supported by the German GIZ. Simultaneously, it has provided 25 job opportunities for local youth and archaeologists.

رێکخراو ئێکسپێرتیس فرانس توێژینەوە و نۆژەنکردنەوەی شوێنەواریی لەئامێدی ئەنجام دەداترۆژی 24 ی ئابی 2026 ئەندازیار(ئاوارە ...
25/08/2026

رێکخراو ئێکسپێرتیس فرانس توێژینەوە و نۆژەنکردنەوەی شوێنەواریی لەئامێدی ئەنجام دەدات

رۆژی 24 ی ئابی 2026 ئەندازیار(ئاوارە کوێخا علی ) پێشوازی لە (هێرش تۆفیق)نوێنەری رێکخراوی (Exprtise France)کرد،
سەردانی نوێنەری
ڕێکخراوی ناوبراو بۆبەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەمەبەستی کۆبونەوەیەکی تایبەت بوو لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتیمان سەبارەت بە کاری توێژینەوەو نۆژەنکردنەوەی
هەریەک لەپێگە شوێنەواریەکانی
١-قوتابخانەی قوبەهان،
٢-کوراسریجێ،
٣-گۆڕستانی میران،
٤-کەنیسەی ماریوسف،
٥-پیرحەزانی مەرقەدی جوولەکان،
٦- مزگەوتی گەورەی ئامێدی.لەسنوری قەزای ئامێدی،
لەکۆبونەوەکەدا تیشکخرایە سەرچۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و نوێنەری رێکخراوی ناوبراو وردەکاری توێژینەوە و نۆژەنکردنەوەی پێگەشوێنەواریەکان خستەبەردەم بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیمان سەرەنج و تێبینی ووردی لەسەر چۆنیەتی کارەکان بۆ کۆمپانیا فەڕەنسیەکە نیشاندا، هەروەها کارەکان بەچاودێری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشیتمان و بەڕێوبەرایەتی شوێنەوار و کەلەپووری دهۆک جێ بەجێ دەکرێت.

پرسەنامە﷽قَالَ الله تَعَالیكُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة..پرسەو سەرەخۆشی خۆمان...
21/08/2026

پرسەنامە


قَالَ الله تَعَالی
كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ وإنَّما تُوَفَونَ أجورَكم يومَ القيامة..

پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی
فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێز
(رێبوار جلال)
دەکەین بەهۆی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزیان داواکارین لە خوای گەورە سەبرو ئارامی بەبنەماڵەکەیان ببەخشێت کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

إِنَّا للهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

راگەیاندنی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور

کۆبونەوەیەکی تایبەت بەڕێکخستنی پەیکەری کارگێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور بەڕێوەچووئەمڕۆ18ی ئابی 2026 ئەندا...
18/08/2026

کۆبونەوەیەکی تایبەت بەڕێکخستنی پەیکەری کارگێری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ18ی ئابی 2026 ئەندازیار(ئاوارە کێخوا علی ) بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی تایبەت بە ڕێکخستنی پەیکەری کاگێڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانی کرد لەکۆبونەوەکەدا هەریەک لەبەڕێوەبەرانی (کارگێڕی، یاسا،شوێنەوار،میلاکات، ئەندازیاری) بەژدار بوون بەڕێوەبەری گشتیمان تیشکیی خستەسەرچەندین تەوەری گرینگ سەبارەت بەچۆنیەتی دوبارە ڕێکخستنەوەی پەیکەری کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ ئەوەی بتوانرێ کارەکان بەشێوەیەکی ڕێک ئەنجام بدرێت لەکۆتایی هەریەک لە بەڕێوبەری بەشەکان ڕاو بۆچوونی خۆیان خستەڕوو کۆبونەوە بەچەند ڕاسپاردەیەک کۆتایی هات.

بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور  پێشوازی لە برێکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکاتئەمڕۆ دووشەممە17-8-2026  بەڕ...
17/08/2026

بەڕێوەبەری گشتی شوێنەوار و کەلەپوور پێشوازی لە برێکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە17-8-2026 بەڕێز ( چاڵاکی مهندس) بریکاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و ڕاوێژکارانی وەزارەت بەڕێزان ( تاریق مەولوود و شێروان ئیبراهیم) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوریان کرد و لە لایەن ئەندازیار (ئاوارە کوێخا عەلی) بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور پێشوازی گەرمیان لێکرا.
سەردانی جەنابی بریکاری وەزارەت و یاوەرانی بۆ لای بەڕێوەبەری گشتیمان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کاروباری شوێنەوارو کەلەپوور بوو.
لەدانیشتنێکی تایبەتدا تیشک خرایە سەر چۆنیەتی بەڕەوپێشچوونی کەرتی شوێنەوار و کەلەپووری لە هەرێمی کوردستان و ئاوەڕدانەوەی حکومەتی هەرێم لە ساڵانی رابردودا، هەروەها جەنابی بریکاری وەزارەت پاڵپشتی خۆی و وەزارەتی دووپاتکردەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان.
تەوەریکی دیکەی دانشتنەکە گەنگەشەی گرێبەستە شوێنەوارییەکان لەگەڵ زانکۆ و تیمە شوێنەوارناسە بیانیەکان بوو لەهەمان کاتدا کۆبوونەوەکە باسی لە دابینکردنی پێداویستییەکانی شوێنەوار و چۆنیەتی ڕاییکردنی کاری کنە و پشکنین لەگەڵ تیمە شوێنەوارناسەکانی زانکۆکانی ناوەخۆ و بیانی بوو.
لایخۆیەوە بەڕێوەبەری گشتیمان پاش رونکردنەوە پلان و بەرنامەی کاری خۆی، سوپاسی سەردانیکردنی بەڕێزانی کرد و ئەم جۆرە سەردانی و کۆبوەنەوانەی بە خاڵی سەرەکی باشتربوونی ڕەوشی شوێنەوار و کەلەپوور لەکوردستاندا لەقەلەمدا.

بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور  لەگەڵ سەرۆکی پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک  ئیفپۆ  (IFPo ) کۆدەبێتەوە.ڕۆژی س...
11/08/2026

بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور لەگەڵ سەرۆکی پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک ئیفپۆ (IFPo ) کۆدەبێتەوە.

ڕۆژی سێشەممە11-8-2026
ئەندازیار( ئاوارە کوێخا عەلی) بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپوور پێشوازی کرد لە (دکتۆرسیمۆن برێلۆ) سەرۆکی پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک. لەکۆبوونەوەیەکدا هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر چۆنیەتی ئیش و کارەکانی شوێنەواروکەلەپوور کرد لە کوردستاندا،

پەیمانگەی ناوبراو لەسەر داوای بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەوار ئامادەیی دەربڕی بۆ جاری سێهەم لە هەرێمی کوردستان کۆنفڕاسێکی شوێنەواریی بەناونیشانێکی گشتی هەمەجۆری پێویست و بە ناوەڕۆکێکی تێروتەسەلی بابەتیانە ئەنجام بدات .
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە لەسەر ئەو تاقیگە شوێنەوارییەبوو
کەبۆ گۆزەکاری لەهەولێر لەلایەن پەیمانگەی ناوبراو دامەزراوە بۆ خزمەتی شوێنەوار و کەلەپوور، کە بە دەگمەنترین تاقیگەی گۆزەکاری دێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست،
بەڕێوەبەری گشتیمان سوپاسی ئەرک و ماندوبوونی پەیمانگەکەی کرد و خۆشحاڵی خۆی بۆ سەرجەم کارەکانیان دەربڕی کە لە کوردستان ئەنجامیان داون ، لای خۆیەوە سەرۆکی ئیفپۆ بانگێشتی بەڕێوەبەری گشتیی کرد بۆ سەردانی کردنی پەیمانگەی ناوبراو، لە کۆتایدا هەردوولا هاوڕابوون کە ئەم چەشنە کۆبوونەوە و سەردانانە بەردەوام بن بۆ ئەنجامدانی کاری زیاتر لە وێنەی کۆڕ و سیمیناری هۆشیاری تاک و بەستنی کۆنفڕاس و کاری دیکەی شوێنەواری لەهەرێمی کوردستان.
شایانی باسە کۆبوونەوەکە بە بەشداری ( محمدلەشکری) بەڕێوەبەری کاروباری شوێنەواروکەلەپووری دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان بەڕێوە چوو.

کورتەناساندنێک لەبارەی ئیفپۆوە

پەیمانگەی فەڕەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک ( Ifpo)لەساڵی ٢٠٠٢ دامەزراوە،
پەیمانگەیەکی توێژینەوەی فەڕەنسیە لە زانستەمرۆڤایەتییەکاندا، ( شوێنەوارناسی، مێژوو، خوێندنی زمان، توێژینەوە هاوچەرخەکان)، پەیمانگەکە لەسەرانسەری ڕۆژهەڵاتی نزیکداکاردەکات،
IFPoبەشێکە لەتۆڕی فراوانی توێژینەوەی فەڕەنسی لەدەرەوەی وڵات، کەلەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەوڕوپاو کاروباری دەرەوەکەسەفارەتی فەڕەنسالەعیراق نوێنەرایەتی دەکات و هەروەها لەلایەن وەزارەتی توێژینەوە و خوێندنی باڵای فەڕەنسا، بەتایبەت سەنتەری نیشتمانی بۆ توێژینەوەی زانستی( CNRS)دابینکراوە.

شایانی باسە
شوێنەوارناسە فەڕەنسییەکان زیاتر لە شازدەساڵە لەهەرێمی کوردساندا کاردەکەن.

Address

Irbil
964

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647504566916

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور - المدیریة العامة للأثار والتراث posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپوور - المدیریة العامة للأثار والتراث:

Shortcuts

Share