12/06/2026
ئەگەر بتەوێت ببیت بە #سەرکردە، ئەوا:
① خاوەن دیدگایەکی ڕوون بە؛ بۆ ئەو ئامانجانەی دەتەوێت پێی بگەیت، ئامانجەکانیشت بە جۆرێک بن کە کەسانی دیکە لێی تێبگەن و بڕوایان پێی هەبێت.
② بە کردەوە ڕێپیشاندەر بە نەک بە فەرمان؛ مرۆڤەکان زیاتر کاریگەریی ئەو شتانەیان لەسەرە کە دەیکەیت، نەک ئەوانەی دەبێژیت.
③ بەرپرسیارێتی تەواوی ئەنجامەکان بگرە ئەستۆ و، بەدوای پاساودا مەگەڕێ.
④ لە کاتی گونجاودا بڕیار بدە؛ دوای ئەوەی زانیاریی پێویست و تەواوت کۆکردەوە.
⑤ زیاتر گوێ بگرە و کەمتر قسە بکە؛ بۆ ئەوەی لە بیرۆکەکان، کێشەکان و پێداویستییەکان تێبگەیت.
⑥ متمانە بنیاد بنێ؛ لە ڕێگەی ڕاستگۆیی و بەجێهێنانی بەڵێنەکانتەوە.
⑦ ڕێزی هەمووان بگرە؛ بێ گوێدانە جیاوازیی پۆست و پلە یان بیروڕاکانیان.
⑧ دەسەڵاتەکان دابەش بکە؛ هەوڵ مەدە هەموو کارەکان بە خۆت ئەنجام بدەیت.
⑨ هاندەر و پاڵپشتی تیمی کارەکەت بە؛ چ لە کاتی سەرکەوتنەکاندا و چ لە کاتی سەختییەکاندا.
⑩ دادپەروەر بە؛ لە پاداشت، سزا و هەڵسەنگاندنەکاندا.
⑪ بەردەوام بە لە فێربوون و، هەمیشە پەرە بە زانیاری و کارامەیییە سەرکردایەتییەکانت بدە.
⑫ دان بە هەڵەکانتدا بنێ و، بە خێرایی ڕاستیان بکەرەوە.
⑬ کێشەکان بگۆڕە؛ بۆ دەرفەتی فێربوون و باشترکردنی کارەکان.
⑭ کات بە باشی بەڕێوەبەرە و، کارە لەپێشینەکانت بە ڕوونی دەستنیشان بکە.
⑮ بە ڕوونی و سادەیی گفتوگۆ بکە؛ بۆ ئەوەی دوور بیت لە لێکتێنەگەیشتن.
⑯ لەژێر گوشاردا هێمنیی خۆت بپارێزە؛ و لە کاتی تووڕەیی و هەڵچووندا بڕیار مەدە.
⑰ ڕۆحیەتی کارکردنی بەکۆمەڵ بنیاد بنێ و، هاوکاریی نێوان ئەندامانی تیمەکەت بەهێز بکە.
⑱ پاداشتی دەستکەوت و سەرکەوتنەکان بکە؛ بۆ ئەوەی کەسانی دیکەش هان بدەیت بۆ بەخشینی زیاتر.
⑲ پێشوازی لە ڕەخنەی ئاڤاکەر بکە و، بۆ پەرەپێدانی خۆت سوودی لێ ببینه.
⑳ خزمەتکردنی خەڵک و بەدیهێنانی بەرژەوەندیی گشتیی بکە بە ئامانجی سەرکردایەتییەکەت؛ نەک تەنیا ڕاکردن بەدوای دەسەڵات و هەژمووندا...
㉑ پشوودێژ بە؛ دروستکردنی مرۆڤێکی سەرکردە، کە لە ناو کۆمەڵگەدا کەسێکی کاریگەر، لێهاتوو، ئازا و پێشەنگ بێت، کارێکی ئاسان نییە و پڕە لە هەوراز و نشێو و کۆسپ و ئاستەنگ، بۆیە پشووت درێژ بێت، تاوەکو بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ دەبیت و دەگەیتە لووتکەی سەرکەوتن...