31/08/2026
🟦 کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر // فەرمانگەی ئاوی شاوێس ...
تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی شاوێس دوو هاوبەشی نایاسایی لە گەڕەکی ١١ی ئەیلول دەبڕن
لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بۆ بنبڕکردنی زێدەڕۆیی، ڕێگریکردن لە بەفیڕۆچوونی ئاوی پاک و جێگیرکردنی پەستانی ئاو لە تۆڕە سەرەکییەکاندا، تیمەکانی فەرمانگەی ئاوی شاوێس کار و بەدواداچوونی مەیدانییان لە گەڕەکی ١١ی ئەیلول لە شاوێس جێبەجێکرد.
🔵 لە ئەنجامی ئەم بەدواداچوونەدا، توانرا (٢) هاوبەشیی نایاسایی و سەرپێچیکار لەسەر تۆڕی سەرەکیی ئاو دەستنیشان بکرێن و ڕاستەوخۆ لەلایەن تیمەکانمانەوە ببڕدرێن و سەرپێچییەکان بنبڕ بکرێن.
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر هاووشاریانی بەڕێز دڵنیا دەکەینەوە کە هەڵمەتەکانی بەدواداچوون و بنبڕکردنی زێدەڕۆیی لە سەرجەم فەرمانگە و ناوچەکان بەردەوام دەبن، لە پێناو ڕێگریکردن لە بەفیڕۆچوونی ئاو و گەیاندنی بە شێوەیەکی بەردەوام و دادپەروەرانە بۆ سەرجەم هاوبەشانی یاسایی.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر