07/09/2026
بەمەبەستی ئامادەکاری لە زیان و کاریگەرییەکانی بارانبارین و ڕوودانی لافاو، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیمان هەڵمەتێکی تایبەتی بۆ پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی کەندەکانی سنووری شارەوانیمان دەستپێکرد.
لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، کەندەکان لە پاشماوە و بەربەستەکان پاککرانەوە، بۆ ئەوەی ڕێڕەوی ئاوی باران بە شێوەیەکی ئاسایی و بێبەربەست بەڕێوە بچێت و مەترسییەکانی کۆبوونەوەی ئاو و لافاو کەم بکرێتەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی شەش_ هەولێر