وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی - وزارة الاوقاف والشؤون الدينية

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی - وزارة الاوقاف والشؤون الدينية

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی - وزارة الاوقاف والشؤون الدينية وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی کاردەکات بۆ كاراكردنی گوتاری ئایینی و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاریی هزری میانڕه‌و و بنبڕكردنی هزری تیرۆری و وشكردنی سه‌رچاوه‌كانی بیری توندڕه‌وی و به‌جێهێنانی هاوسه‌نگی، توندوتۆڵكردنی فه‌لسه‌فه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و یه‌كتر قه‌بوڵكردن. The Ministry of Endowment and Religious Affairs Works to promote religious discourse, develop Islamic study, raise awareness of religious issues, and eliminate extremism. Strives for the consolidation and continuation of peaceful coexistence between diverse beliefs and ethnicities in the Kurdistan Region.

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش کۆدەبێتەوەد.پشتیوان سادق"ڕۆڵی میانڕەوی مامۆستایانی خۆبەخ...
04/08/2026

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش کۆدەبێتەوە

د.پشتیوان سادق"ڕۆڵی میانڕەوی مامۆستایانی خۆبەخش بەبەرزی دەبینین"

ئەمڕۆ ٤⁄ ٨⁄ ٢٠٢٦، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاوی مامۆستایانی بەرێزی ئاینی خۆبەخش لە ناوچە جیاوازەکانى کوردستان کۆبوویەوە.
لەمیانیدا کۆبونەوەکەدا د.پشتیوان سادق، ڕۆڵی جوان و بەرپرسیارانەی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخشی خستەڕوو، کە ھەمیشە وەزارەت بەپێزانینەوە لەبەخششیان دەڕوانێت، لەخزمەتکردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام؛ گیانی نیشتمانی و وتاری میانڕەوی و پێکەوەژیان.
ھەروەھا تێگەیشتنی واقیعیان لەم دۆخەداراییەی، کەعێراق و ھەرێمی کوردستان پێیدا تێدەپەڕێت، سەرەرای ئەوەی لەماوەی ڕابردو بەشێوەی فەرمی و دوای ڕەزامەندی "جەنابی سەرۆک وەزیرانی کوردستان" لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینیەوە، منحەیەکی تایبەتیان بۆبراوەتەوە و لەھەر دەرفەتێکی گونجاویشدا ھەوڵدەدەرێت، کە خزمەتی زیاتر بکرێن و مافەکانیان جێگیر بێت .

واده‌ی ناونووسینی حاجیان درێژكرایه‌وه‌له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تاوه‌ك...
04/08/2026

واده‌ی ناونووسینی حاجیان درێژكرایه‌وه‌

له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تاوه‌كوو ئێستا نه‌یانتوانیوه‌ پێناسه‌ی دیجیتاڵی ده‌ربهێنن یاخود پاسپۆرتە‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی "د. پشتیوان سادق"، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان واده‌ی ناونووسینی حاجیان تاوه‌كوو رۆژی دوو شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 10/8/2026 كاتژمێر 12:00 شه‌و درێژكرده‌وه‌.

کوردی-Englishوەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە کونسولی گشتی بەوەکالەت لە کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئەرمەنستان دەک...
04/08/2026

کوردی-English
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە کونسولی گشتی بەوەکالەت لە کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئەرمەنستان دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، ٤ی ئابی ٢٠٢٦، د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پێشوازی لە "ڕافایێل مۆڤسیسیان"، کونسولی گشتی بەوەکالەت لە کونسوڵخانەی گشتی کۆماری ئەرمەنستان لە هەرێمی کوردستان‌ کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئەرمەنستان و پەرەپێدانی هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکاندا کرا.
تەوەرێکی کۆبوونەوەکە تەرخانکرا بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و دیالۆگی نێوان ئایین و پێکهاتەکان.
لەم ڕووەوە، "ڕافایێل مۆڤسیسیان" ئاماژەی بەو ڕەوشە ئارام و فرە ئایینییە لە هەرێمی کوردستان کرد و ستایشی ڕۆڵی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئازادیی ئایینی و قووڵکردنەوەی تەبایی نێوان پێکهاتەکان.
لە لایەن خۆشییەوە، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیجەختی لەسەر بەردەوامی سیاسەتی هەرێمی کوردستان کردەوە لە برەودان بە کەلتووری لێبوردەیی، دیالۆگی نێوان ئایینەکان و بەهێزکردنی پردە کلتوورییەکان لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا، بە مەبەستی خزمەتکردنی ئاشتی و سەقامگیری.

Minister of Endowment and Religious Affairs Receives Acting Consul General of the Consulate General of the Republic of Armenia

Today, Tuesday, August 4, 2026, Dr. Pshtiwan Sadiq, Minister of Endowment and Religious Affairs, received Mr. Rafayel Movsesyan, Acting Consul General at the Consulate General of the Republic of Armenia in the Kurdistan Region.
During the meeting, discussions focused on strengthening the friendly relations between the Kurdistan Region and the Republic of Armenia, as well as advancing joint coordination across various fields.

A segment of the meeting was dedicated to discussing the state of peaceful coexistence and dialogue among religions and components. In this regard, Mr. Rafayel Movsesyan highlighted the peaceful environment and religious diversity in the Kurdistan Region, commending the role of the Ministry of Endowment and Religious Affairs and the Kurdistan Regional Government in safeguarding religious freedom and deepening harmony among components.

For his part, the Minister of Endowment and Religious Affairs reaffirmed the Kurdistan Region’s continued policy of promoting a culture of tolerance, interfaith dialogue, and strengthening cultural bridges with friendly nations to serve peace and stability.

سەرۆكی حكومەت: داوا لە حكوومەتی فیدرالی دەكەم، هاریكار بن بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگالئەمڕۆ دووشەممە 8/3، بە ئامادەبوو...
03/08/2026

سەرۆكی حكومەت: داوا لە حكوومەتی فیدرالی دەكەم، هاریكار بن بۆ جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال

ئەمڕۆ دووشەممە 8/3، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبەشداری د.پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ڕێورەسمێکی تایبەت بە دوازدەیەمین ساڵیادی جێنۆسایدی ئێزیدی و کۆمەڵکوژیی شنگال بەڕێوە چوو.

لە گوتارێكدا كە لە ڕێوڕەسمەكەدا پێشكەشی كرد، سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بە قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد کە لە ژێر سەرکردایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی ، ئەو ناوچانەیان لە دەست تیرۆریستانی داعش ڕزگار كرد.

سەرۆکی حکومەت هەروەها باسی لە هەوڵەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد بۆ ڕزگاركردنی ڕفێندراوانی ئێزدی و ئەو پاڵپشتییانە كرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش بە ڕزگاربوانی ئێزدی و توێژە جیاوازەكانی ئەم پێكهاتەیەی كوردستانی دەكەن. هاوكات داوای لە حكومەتی فیدرالیی عێراق كرد، هاریكار بن لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی شنگال، تاوەكوو كوردانی ئێزدی بە سەربڵندی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و زێدی خۆیان.

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان دەکاتئەمڕۆ دووشەممە 8/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکو...
03/08/2026

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 8/3 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە پاتریارک مار پۆڵسی سێیەم نۆنا، سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان کرد.
لە دیدارەکەدا کە پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی بەشدار بوو ،جەخت لە گرنگیی پاراستن و بەهێزترکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کرا.
سەرۆکی حکومەت ، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و بە تایبەتی کریستیانەکان و خزمەتکردنیان بێ جیاوازی دووپات کردەوە.
سه‌رۆكى كه‌نيسه‌ى كلدانى‌ له‌ عێراق و جيهان، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانیی بەردەوامیی سەرۆکی حکومەت لە مافی پێکهاتەکان و بەتایبەتی کریستیانەکان دەربڕی .

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئیزدییەکان دەکات   به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوینی خوشک و ب...
02/08/2026

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی پیرۆزبایی جەژنی چلەی هاوین لە ئیزدییەکان دەکات
به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوینی خوشک و برایانی ئێزدی گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جڤاتی ڕۆحانی و هەموو ئێزدییەکانی کوردستان جیهان دەکەم.
ئومێد دەکەم ئەم جەژنە بەخۆشی و شادی بەڕێ بکەن و هەر لەخۆشی دابن.
جەژنتان پیرۆز و هەر لەجەژندابن.

د.پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
2ـی ئاب 2026

پرسەنامەیەک لەوەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینیەوەبەداخەوە، کەسایەتی و زانای ئاینی، مامۆستا "مەلا سەید جەمال زێوەیی" وتارخوێ...
31/07/2026

پرسەنامەیەک لەوەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینیەوە

بەداخەوە، کەسایەتی و زانای ئاینی، مامۆستا "مەلا سەید جەمال زێوەیی" وتارخوێنی پێشووی مزگەوتی گەورەی سەروچاوە، کۆچی دوایی کرد.
سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کارو مامۆستایانی بەڕێزی ئاینی دەکەین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبێت، بەهەشتی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی
٣١⁄٧⁄٢٠٢٦

بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆک شاندێکی وەزارەت سەردانی ئەو شارە دەکەن ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩/٧/٢٠...
29/07/2026

بەمەبەستی ئاڵوگۆڕکردنی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆک شاندێکی وەزارەت سەردانی ئەو شارە دەکەن

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩/٧/٢٠٢٦، شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، کە پێکهاتبوون لە مامۆستا فارس جەوهەر بەڕێوەبەری گشتی دیوان و هەریەک لە بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و بەڕێوەبەری ئەندازە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی دهۆکیان کرد.
مەبەست لەو سەردانە ئامادەبوون بوو لە مەراسیمی دەست لەکارهەڵگرتنی د.ناسح بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆک و دەستبەکاربوونی مامۆستا سەرمەد جمیل،بەڕێوەبەری گشتی نوێ بەوەکالەت.
لەو سەردانەدا بەڕێوەبەرانی ئەوقافی سنووری پارێزگای دهۆک وبەڕێوەبەری ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەڕێوەبەری حەجی دهۆک و هریەک لە بەڕێوەبەری کاروباری ئێزیدیەکان و مەسیحییەکان لە دهۆک ئامادەی مەراسیمەکە بوون،
لەو سەردانەدا بەڕێوەبەری گشتی دیوان سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی پێشووتری ئەوقافی دهۆکی کرد، لەپای ئەو خزمەتەی لەماوەی ڕابردوو پێشکەشی کردووە، هەروەها هیوای سەرکەوتنی بۆخواست لە کاری داهاتووی، لەهەمان کاتیش پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی نوێی ئەوقافی دهۆک بەوەکالەت کردو ئامادەیی هەموو پاڵپشتی و هاوکاریەکی وەزارەتی بۆ دووپات کردەوە بەمەبەستی سەرکەوتن لەکارەکانیان.

29/07/2026

بۆ ئەوانەی پارسال ناویان تۆمارکردیە و ئەمسال نوێی دەکەنەوە ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە
فێرکاری بەڤیدیۆ سەیربکە...
١_لە دەروازەی حج بەشی داواکاریەکانم دادەگری.
٢_بەشی بەردەوامبون بە ژمارەی مۆبایل دادەگری.
٣_ ژمارەی بێهاوتا (upn) و ژمارەی موبایل داخل دەکات.
٤_ بەردەوامبون دادەگری ناوەکە دێت هەندێک جارناوەکەی نایت چاوەرێ بکە تا کۆدێکی شەش رەقەمی بە نامەیەک بۆی دێت ئینجا کۆدەکە داخل بکە بۆ پشاندانی ناوەکەو کلیک کردن لەسەر ناوەکە.
٥- کلیک لەسەر نوێکردنەوەو دوبارە ناردنەوە بکرێت کەلەناو لاکێشەی شین نوسراوە.
٦_ئەگەرپێویستت بە گۆرانکاری نیە دواتر دواتر دادەگری تاکو دەگەیتەپاشەکەوتکردن کلیک دەکەیت.
٧_ کردارەکان دادەگریت ٣ هەلبژادەی تێدایە پێشکەشکردنی داواکاری دادەگری.

ئەگەر گۆرانکاری دەکەیت ئەوا تا خالی ٥ جێبەجێ بکە و گۆرانکاریەکان ئەنجام بدە پاشان خالی ٦ و ٧ دابگرە.

پرسەنامەیەک لە وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینییەوە بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە٢٧⁄ ٧⁄ ٢٠٢٦، خوالێخۆشبێت" عەبدولعەزیز عەبدوڵا سە...
27/07/2026

پرسەنامەیەک لە وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینییەوە

بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە٢٧⁄ ٧⁄ ٢٠٢٦، خوالێخۆشبێت" عەبدولعەزیز عەبدوڵا سەعید" فەرمانبەری بەتوانای بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و بەرپرسی ھۆبەی پشکنین و مزگەوتەکان کۆچی دوایی کرد، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و ھاوخەمی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کارو ھاوڕێیانی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبێت بەبەھەشتی خۆی شادبکات و ئارامی بداتە ھەموو لایەک .

إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون

د. پشتیوان سادق
وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٦

Address

Hawler . 60 Metter Road
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:00
Sunday 08:00 - 15:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی - وزارة الاوقاف والشؤون الدينية posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی - وزارة الاوقاف والشؤون الدينية:

Shortcuts

Share