17/08/2026
ئاگاداری لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویست…
بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی مامەڵەکانتان بە شێوازێکی خێرا و ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەر ئاستەنگێک، سەرنجی ئەو هاووڵاتیانە ڕادەکێشین کە بەمەبەستی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی پاسپۆرت سەردانی نووسینگەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دەکەن کە پێش دانانی نۆرەی ئەلیکترۆنی دڵنیابنەوە لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی کارتی نیشتمانیەکانیان چوونکە لە ئەگەری بەسەرچوونی کارتەکانیان ناتوانین کارەکانیان بۆ ڕایی بکەین و پێویستە کارتی نیشتمانیەکانیان نوێ بکەنەوە پێش سەردانی کردنیان.
خزمەتکردنی ئێوەی خۆشەویست ئامانجمانە.
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر