فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی/1

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی/1

فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی/1 پەیجی فـەرمی فـەرماندەیی هێــزەکانی پـشتیـوانی/1 بێجگە لەم پەیجە هیچ پەیجێکی ترمان نیە لەم تورەکومەڵایەتیەدا.

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوەبەناوی خودای مەزن و دلۆڤانوَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَ...
04/09/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان

بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ هەینی (4ی ئەیلوولی 2026) بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاكەخوازی و لە هەمانكاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.

لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.

إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ

مسعود بارزانی
4ی ئەیلوولی 2026

پەیاما سەر ساخیا بەرێز فەریق سیھاد بارزانی بۆ عقید (محمود عبدالرحمان عبدالعزیز)بناڤێ خودایێ مه‌زن و دلۆڤانبەرێز عقید (مح...
01/09/2026

پەیاما سەر ساخیا بەرێز فەریق سیھاد بارزانی بۆ عقید (محمود عبدالرحمان عبدالعزیز)

بناڤێ خودایێ مه‌زن و دلۆڤان
بەرێز عقید (محمود عبدالرحمان عبدالعزیز)
ب مخابنیڤه‌ خه‌به‌رێ وەغەرکرنا بابێ تە گه‌‌هشته‌ مه‌، ب ناڤێ ھەمی ئەفسەر و پێشمەرگەھێن فەرماندەییا مە سه‌ره‌خوشیێ ل تە و ماڵباتا وەیێن ڕێزدار و كه‌س و کارێن وە دکەین، ژ خودایێ مه‌زن دخازین گیانێ خودێ ژێ ڕازی ب بهه‌شتا مه‌زن شاد بكه‌ت و دوماھیک نه‌خوشیا وە بیت.

انا لله و انا الیە راجعون

سیهاد بارزانی
فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی یەک
٢٠٢٦/٩/١

ڕاهێنانە جەنگییەکان و چیا و سرۆشت کەڤاڵێکی جوان دروست دەکەن کە هێمان بۆ زامنی پاراستنی گەل و خاک.Military exercises set ...
31/08/2026

ڕاهێنانە جەنگییەکان و چیا و سرۆشت کەڤاڵێکی جوان دروست دەکەن کە هێمان بۆ زامنی پاراستنی گەل و خاک.
Military exercises set against the backdrop of mountains and natural landscapes create a striking tableau, symbolizing the guarantee to protect the people and the land.


٣١ی ئابی٢٠٢٦

سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا.بەخشینی خەلاتی ئاستبەرزی پاپای ڤاتیکان بە جەنابی سەرۆک و پێشمەر...
21/08/2026

سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا.

بەخشینی خەلاتی ئاستبەرزی پاپای ڤاتیکان بە جەنابی سەرۆک و پێشمەرگەی کوردستان، نیشانەی ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی هەمیشە چەتری کۆکەرەوە و پاراستنی هەموو پێکهاتە ئاینیەکان بووە بەبێ جیاوازی. پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین بە پێدانی ئەو دیارییە لەلایەن بەرێز دکتۆر (مار لویس روفائیل ساکۆ) غيبتەی پاتریەرکی فەخری کەنیسەی کلدان و (کاردینالی) کەنیسەی کاتۆلیک بە نوێنەرایەتی پاپای ڤاتیکان. لە سایەی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابیان کوردستان هەمیشە لانەی پێکەوەژیان دەبێت بۆ هەموو چین و توێژەکان بەبێ جیاوازی ئاینی، مەزهەبی، نەتەوەیی و سیاسی. گەلی کوردستان شانازییەکی گەورەی بەردەکەوێت بە هەبوونی فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیان و تەبایی و ئاشتیخوازی.

The Highest Vatican Honor Bestowed Upon President .

​The presentation of the Vatican Pope’s prestigious award to His Excellency the President and the signifies that President Barzani has consistently served as an inclusive shield, protecting all religious communities without discrimination. We extend our warmest congratulations to His Excellency President on receiving this gift from His Beatitude Dr. Louis Raphaël I Sako, Patriarch Emeritus of the Chaldean Catholic Church and Cardinal of the Catholic Church, on behalf of the Pope of the .
​Under His Excellency’s wise leadership, Kurdistan will permanently remain a sanctuary for peaceful coexistence across all religious, sectarian, national, and political backgrounds. The people of Kurdistan take immense pride in maintaining a rich culture of coexistence, harmony, and peace.

راگەیاندنی

٢١ی ئابی٢٠٢٦

15/08/2026

١٦ـی ئاب
٨٠ ساڵ خەبات و بەرخۆدانی بێ وچان.

به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی له‌ دایک بوونی جەنابی سەرۆک و ڕابەرمان و پارێزەری ئامانج و بڵێسەی سەربەخۆیی سەرۆک ، بەناوی جەنابی فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەکانی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانی یەکەوە گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی جه‌نابیان ده‌که‌ین و هیوای ته‌مه‌ن درێژی و له‌ش ساخی بۆ ده‌خوازین.
هەروەها بەبونەی ١٦ـی ئابەوە ساڵیادی دامەزراندنی کە پێ دەنێتە هەشتا ساڵەی تەمەنیدا گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ھەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین.
دامەزراندنی پارتی وەکو پێویستیەکی نیشتیمانی لە لایەن باوکی رۆحی نەتەوەیی کورد بۆ بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی کوردستانیان دامەزرا و لە پێناو ئەو مافانەشدا بێ دابڕان بەردەوامە لە خەبات و بەرخودان.

لەم یادەدا درۆد و سڵاو بۆ ڕەوانی شەهیدانی #کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد.

راگەیاندنی

١٥ـی ئابی٢٠٢٦

15/08/2026


شنگال برینێکی قوڵە بە جەستەی نیشتیمانەوە و پەلەیەکی ڕەشە بە نێو چاوی دۆژمنانی گەلی کوردستانەوە.لە دوانزدەهەمین ساڵیادی ک...
03/08/2026

شنگال برینێکی قوڵە بە جەستەی نیشتیمانەوە و پەلەیەکی ڕەشە بە نێو چاوی دۆژمنانی گەلی کوردستانەوە.

لە دوانزدەهەمین ساڵیادی کارەساتی داگیرکردنی #شنگال و جینۆسایدکردنی خۆشک و برا #ئێزدیەکان لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە، درۆد بۆ رۆحی قوربانیانی ئەو کارەساتە مەزن و جەرگبڕە.
لەو کارەساتەدا ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی بێتاوانی #کوردانی ئێزدی بەدەستی تیرۆرستانی #داعش بوونە قوربانی.

Shingal remains a profound wound in the body of our homeland and an enduring mark of shame upon the enemies of the Kurdish people.

​On the twelfth anniversary of the tragedy of the occupation of and the genocide of our Yazidi sisters and brothers at the hands of ISIS terrorists, we pay tribute to the souls of the victims of this immense and heartbreaking tragedy.

In this catastrophe tragedy, countless innocent Yazidi civilians were subjected to the brutal crimes and atrocities carried out by .

راگەیاندنی

٢٠٢٦/٨/٣

پەیامی سەرەخۆشی فەریق سیهاد بارزانی بۆ بنەماڵەی (مەلا حسێن عەزیز حسێن)بە ناوی خودای بەخشندە و مێھرەبانبە داخەوە ھەواڵی ك...
01/08/2026

پەیامی سەرەخۆشی فەریق سیهاد بارزانی بۆ بنەماڵەی (مەلا حسێن عەزیز حسێن)

بە ناوی خودای بەخشندە و مێھرەبان
بە داخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی فەرماندەییمان (مەلا حسێن عەزیز حسێن) مان پێ گەیشت، بەم بونە غەمناكەوە بە ناوی خۆم و ھەموو ئەفسەر و پێشمەرگەكانی فەرماندەییمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ماڵباتی بەڕێزتان دەكەین و ھاوبەشی غەمتانین، لە خوای گەورە داواكارین جێگای خوا لێخوشبوو بەھەشتی بەرین بێت و دوا ناخوشی بنەماڵە بەڕێزەكەتان بێت. خوا سەبوری كەسوكار و هاوسەنگەرانی خوا لێخوشبوو بداتەوە.

انا لله و انا الیە راجعون

سیھاد بارزانی
فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەكانی پشتیوانی یەک
٢٠٢٦/٨/١

لە یادی کارەساتە دڕندانەکەی جینوساید کردنی هەشت هەزار بارزانی، سەری ڕێز بۆ گیانی پاکیان دادەنوێنین.هەر نەتەوەیەک ڕووبەڕو...
31/07/2026

لە یادی کارەساتە دڕندانەکەی جینوساید کردنی هەشت هەزار بارزانی، سەری ڕێز بۆ گیانی پاکیان دادەنوێنین.
هەر نەتەوەیەک ڕووبەڕووی مەرگ ببێتەوە، دواجار بە ئاواتەکانی دەگات.
درۆد بۆ گیانی شەهیدانی بە ناحەق جینۆسایدکراوی بارزانیەکان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان.

On the anniversary of the brutal tragedy of the genocide of eight thousand Barzanis, we bow our heads in respect to their pure souls.

Any nation that confronts death will ultimately achieve its aspirations.

Peace be upon the souls of the unjustly genocided Barzani martyrs and all the martyrs of the Kurdish liberation movement.

راگەیاندنی

٢٠٢٦/٧/٣١

پەیامی سەرەخۆشی فەریق سیھاد بارزانی بۆ لیواء (سەنگەر ئەبوبەکر)بە ناوی خودای بەخشندە و مێھرەبانبەرێز لیواء (سەنگەر ئەبوبە...
26/07/2026

پەیامی سەرەخۆشی فەریق سیھاد بارزانی بۆ لیواء (سەنگەر ئەبوبەکر)

بە ناوی خودای بەخشندە و مێھرەبان
بەرێز لیواء (سەنگەر ئەبوبەکر)

بەداخەوە ھەواڵی كۆچی دوایی (عارەب ئەبوبەکر)ی برا گەورەتان پێمان گەیشت، بەناوی ھەموو ئەفسەر و پێشمەرگەكانی فەرماندەییمانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵە بەرێزەكەتان دەکەین، لە خودا داواكارین جێگای خوالێخوشبوو بەھەشتی مەزن بێت و دوا ناخۆشیتان بێت، خوا سەبوری ئێوە و كەسوكارتان بداتەوە.

انا الله و انا الیە راجعون

سیھاد بارزانی
فەرماندەی فەرماندەیی ھێزەكانی پشتیوانی یەک
٢٠٢٦/٧/٢٦

Address

Kurdistan
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی/1 posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share

Category