21/08/2026
بەبۆنەی کۆچی دوایی( کافیە ابوبکر رسوڵ گەردی ) مەڵبەندی دووی هەولێری یەکگرتوو پرسە نامەیەک ئاراستە دەکات ...
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی :
بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
((وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُم مُّصِيبَةٌ قَالُواْ إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ))..
بۆ بەڕێز / مامۆستا مەلا نەوزاد ابوبکر رسول گەردی
السلام علیکم ورحمة الله و بركاته
خەمبار و دڵگرانین بە وەفاتی ( کافیە ابوبکر رسوڵ گەردی ) ی خوشکی بەڕێزتان ...
هەر بۆیە لەم بۆنە خەمناکەدا بە پێویستی دەزانین بەناوی مەڵبەندی دووی ھەولێری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بەڕێزت و تەواوی بنەماڵە و کەس و کار و خانەوادەی ئێوەی بەڕێز بکەین ، لە خودای گەورە و پەرەوەردگاری بە بەزەیی داواکارین کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەت و میهرەبانی خۆی و بە بەھەشت شادی بکات ، سەبر و ئارامیش بە کەس و کارو خانەوادەکەی ببەخشێت...
انا للە وانا الیە راجعون..
مەڵبەندی دووی ھەولێری
یەککرتووی ئیسلامیی کوردستان
هەینی ٢١ / ٨ / ٢٠٢٦