وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بەرجەستەکردنی بەها مرۆڤایەتییەکانی کار و پشتگیریی و چاودێریکردن، بەو ناوەی کە کۆڵەکەیەکی بنەڕەتییە لە هێنانەدی ئەو ڕاپەڕینەی کە هەرێم لە هەموو مەیدانەکاندا بە خۆیەوە دەبینێ. The Ministry of Labour and Social Affairs is responsible for regulating and monitoring the labour market in the Kurdistan Region, providing social welfare for citizens on low incomes and those with special needs, and supporting and supervising nurseries and other charitable organisations.

05/09/2026

ووتەی بەڕێز وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی لە کۆتایی هاتنی خ*لی سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی چەمچەماڵ.

پەیامی خاتوو کوێستان محمد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کاری خێرخوازیبە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کاری...
05/09/2026

پەیامی خاتوو کوێستان محمد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کاری خێرخوازی

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کاری خێرخوازی، کە ساڵانە لە ٥ی ئەیلوولدا یادەوەری دەکرێت، بە ناوی خۆم و بە ناوی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ هەموو ئەو تاک و دامەزراوانە دەردەربڕین کە بە ڕۆحی خۆبەخشی و مرۆڤدۆستی، لە پێناو خزمەتکردن بە کۆمەڵگا و پشتیوانی لە خاوەن پێداویستی تایبەت و کەمئەندامان و هەژاران بۆ یارمەتی دانیان تێدەکۆشن.

کاری خێرخوازی و خۆبەخشی، بەهایەکی بەرزی مرۆڤایەتی و بنەمایەکی گرنگ بۆ بەهێزکردنی هاوبەشی کۆمەڵایەتی، یەکگرتوویی و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دادپەروەر و مرۆڤدۆستانەیە.
بۆیە پشتیوانی و بەهێزکردنی ئەم ڕۆحە، ئەرکێکی هاوبەشی دامەزراوەکان و هەموو ئەندامانی کۆمەڵگایە.

لە کۆتاییدا، هیواخوازین بەردەوامی ڕۆحی خۆبەخشی و کاری خێرخوازی ببێتە هۆی فراوانترکردنی بەهای هاوکاری و هاوسۆزی، و هەموومان بە هاوبەشی بتوانین هەنگاوی زیاتر بۆ کۆمەڵگایەکی پێکەوەگرێدراو، دادپەروەر و خۆشگوزەران هەڵێنین.

کوێستان محمد عبداللە
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

کوێستان محمد:- "سەنتەرەکانی منداڵان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پەرەپێدان و پاراستنی داهاتووی نەوەی نوێ ئەگەر داهاتوویەکی باش...
05/09/2026

کوێستان محمد:- "سەنتەرەکانی منداڵان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە پەرەپێدان و پاراستنی داهاتووی نەوەی نوێ ئەگەر داهاتوویەکی باشترمان دەوێت، دەبێت ئەمڕۆ لە منداڵەکانمان دەست پێ بکەین"

لە مەڕاسیمێکی تایبەتدا خ*لی هاوینەی سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی چەمچەماڵ کۆتایهات و 484 منداڵ بڕوانامەیان پێبەخشرا.

ئەمڕۆ شەممە، بەرواری ٥ـی ٩ـی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێزان خاتوو کوێستان محەممەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ژیلوان عادل شکور، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بەرزان محەممەد، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و کارزان زاهیری بەرپرسی سەنتەر وژمارەیەک لە بەرپرسانی قەزاکە، ئاهەنگی کۆتایی خ*لی هاوینەی سەنتەری چالاکی منداڵانی چەمچەماڵ، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی، بەڕێوەچوو.

لەو بۆنەیەدا، ، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی سوپاسی هەریەک لە بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ و ستافەکانیان کرد و پیرۆزبایی لە منداڵان کرد بەبۆنەی بەشدارییان لەم بەرنامە هاوینەیەدا.
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بە ئەنجامەکانی کار و چالاکییەکانی سەنتەرەکە کرد و ڕایگەیاند کە (٥١١٢) منداڵ سەردانی سەنتەرەکەیان کردووە، هەروەها (٤٨٤) منداڵ لە خ*ل و ڕاهێنانە جۆراوجۆرەکان بەشدارییان کردووە و (٦٣) ژنیش خ*لی دروومان و پەرەپێدانی تواناکانیان بینیوە.

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی جەختی لەسەر ڕۆڵی سەنتەرەکان کردەوە و وتی، ئەم سەنتەرانە بوونەتە هۆی کۆکردنەوەی منداڵان لە ژینگەیەکی پەروەردەیی و ئارام، کە یارمەتیدەرە بۆ دوورخستنەوەیان لە بەکارهێنانی زۆری شاشە، پەروەردەی ناپەسەند لە شوێنە گشتییەکان و هەندێک ڕەفتاری نادروست، هەروەک ووتی ئەگەر داهاتوویەکی باشترمان دەوێت، دەبێت ئەمڕۆ لە منداڵەکانمان دەست پێ بکەین.

لە بەشێکی تری وتەکەیدا، وەزیری کار ئاماژەی بە «ماڵی ئارام» بۆ بەخشراوان لە قەزای چەمچەماڵ کرد و ڕوونی کردەوە کە ئەم ماڵە، یەکێکە لە پرۆژە گرنگە کۆمەڵایەتییەکان و تاکە ماڵە لە هەرێمی کوردستان کە بەخشراوەکانی تێدا کۆدەکرێنەوە.

ئەوی جێی باسە هەریەک لە بەڕێزان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشکەشکرا و دواتر پاش پێشکەش کردنی بڕوانامە پێشەنگایەکی کاری دەستی وهونەری سودمەندانی سەنتەرەکە نمایشکرا.

ساڵانە لە پشووی هاوینەی قوتابیاندا سەنتەرەکە، ژمارەیەک خ*ل و چالاکیی فێرکاری، پەروەردەیی و تەرفیهی بەخۆڕایی بەڕێوەدەبات، کە لە نێوانیاندا خ*لی زمانی ئینگلیزی، زمانی عەرەبی، کۆمپیوتەر، دروومان، مۆسیقا، وێنەکێشان و وەرزش، لەگەڵ ژمارەیەک چالاکیی تر پێشکەش کراون.

"پاش وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنان وەزیری کارو کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند (٢٩٨٥٠٥)منداڵ بێبەرامبەر لە سەنتەرەکانی پار...
03/09/2026

"پاش وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنان وەزیری کارو کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند (٢٩٨٥٠٥)منداڵ بێبەرامبەر لە سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان خ*ل و ڕاهێنانی جۆراوجۆریان بینیوەو بۆ ئەومەبەستە ٣١ سەنتەرمان کردۆتەوە"

لە مەڕاسیمێکی شایستەدا سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی شارەزوور کۆتایی بە خ*لەکانی هاوینەهێنا.

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ٣ـی‌ ٩ـی‌ ٢٠٢٦، به‌ ئاماده‌بوونی‌ به‌ڕێزان خاتوو کوێستان محمد وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، ژیلوان عادل شکور به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌‌ بەوەکالەت،نەبیل حەمەصاڵەح بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور،مەریوان نەقشبەندی ڕاوێژکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری‌‌، پشتیوان محمد بەرپرسی پاراستنی منداڵ، دەشتی عومەر بەرپرسی سەنتەری شارەزوور،ئاراس محمد نوێنەری ڕێکخراوی ژیار، جمال لیداوی بەرپرسی ڕێکخراوی hand of help، ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی‌ قەزاکە، ئاهه‌نگی‌ كۆتایی‌ خ*لی‌ هاوینه‌ی‌ سه‌نته‌ری‌ چالاكی‌ منداڵانی‌ شارەزوور سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ چاودێری‌‌و گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لەوتەیەکدا تیشكی‌ خسته‌سه‌ر گرنگی‌ سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵان به‌تایبه‌ت له‌ كاتێكدا خوێندنگاكان ده‌رگاكانیان داخراون‌ سەنتەرەکان دەرفەتێکی گونجاو بۆ بەسەربردنی کاتی بەسوود و پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان دابین دەکەن.

هه‌ربۆیه‌ ده‌ستخۆشی‌ له‌ بەڕێوەبەرو کارمەندانی سەنتەری پاراستنی منداڵان و ئیدارەی قەزای شارەزوور و بە تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان (UNICEF) دەربڕی. هەروەها ئاماژەی بەو هەنگاوانە کرد کە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ پاراستن، پشتیوانی و پەرەپێدانی تواناکانی منداڵان گیراونەتەبەر، لەوانەش فراوانکردنی ژمارەی سەنتەرەکانی پاراستن و چالاکی منداڵان کە ژمارەکەیان گەیشتووەتە ٣١ سەنتەر.
تا ئێستا ٢٩٨,٥٠٥ منداڵ بە شێوەی بێبەرامبەر لە سەنتەرەکاندا بەشداری لە خ*ل و چالاکییە جۆراوجۆرەکان کردووە.

لەبەشێکی تری ووتەکەیدا داوای کرد ئەو بینا و شوێنانەی کە خاوەندارێتییان بۆ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە و لەلایەن دامەزراوە حکومی و ناحکومییەکانەوە بەکاردەهێنرێن، ڕادەستی وەزارەت بکرێنەوە، بۆ ئەوەی بتوانرێت لەو شوێنانەدا چالاکی و بەرنامەی تایبەت بە منداڵان بەڕێوەببرێت.

لەومەڕاسیمەدا هەریەک لە بەڕێزان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بەوەکالەت، لەپای هەوڵەکانیان بۆ خزمەتکردن و پاراستنی منداڵان ڕێزلێنانی تایبەتیان پێبەخشرا.

سەنتەری پاراستن و چالاکی منداڵانی شارەزوور ، لەماوەی سێمانگدا هەریەک لەخ*لەکانی هونەر، زمانی عەرەبی وئینگلیزی و فارسی، وانەکانی بیرکاری، پەروەردەیی، کردبوویەوە و تیایدا 88 منداڵ بڕوانامەی بەژداربوون و دیاری تایبەتی ڕێکخراوی (hand of help)یان پێبەخشرا.

وتاری بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیلە رێوڕەسمی واژووکردنی بەڵگەنامەی سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی سیانی هەرێمی کورد...
01/09/2026

وتاری بەڕێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
لە رێوڕەسمی واژووکردنی بەڵگەنامەی سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی سیانی هەرێمی کوردستان-عێراق

بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

بەڕێزان..

نوێنەرانی بەڕێزی کرێکاران..

نوێنەرانی بەڕێزی خاوەنکارەکان..

نوێنەرانی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی..

میوانانی بەڕێز و ئامادەبووانی خۆشەویست..

لە سەرەتا ساڵو و ڕێزم پێشکەشی هەمووتان دەکەم و، زۆر خۆشحاڵم و بە شانازییەوە ئەمڕۆ لەگەڵتاندا بەشداری ئەم ڕێوڕەسمە گرنگ دەکەم؛ کە بێگومان تەنها واژۆکردنی بەڵگەنامەیەک نییە، بەڵکوو هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بنیاتنانی قۆناغێکی نوێ لە هاوبەشی و هاوکاری نێوان حکومەت، کرێکاران و خاوەنکاران لە هەرێمی کوردستان.

لە سەرەتای قسەکانمدا، دەبێت سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی بکەم، بۆ هاوکاری و پشتگیری و بەشداریی بەردەوامیان لەم پرۆسە گرنگەداو، بۆ ئەو ئەزموون و شارەزاییەی کە لە پشتیوانیکردنی و کاری شایستە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا پێشکەش دەکەن.

هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی نوێنەرانی کرێکاران، نوێنەرانی خاوەنکار و، هەموو ئەو دامەزراوە و شارەزایانە و فەرمانبەران و ئەو کەسانە دەکەم کە لە ماوەی ڕابردوودا بە دڵسۆزی و بەرپرسیارێتی بەشدارییان کردووە، بۆ ئەوەی ئەم بەڵگەنامەیە و ئەم ڕێککەوتنە بەدی بێت.

کە بێگومان ئەوەی ئەمڕۆ واژۆی دەکەین، بەرهەمی هەوڵی یەک الیەن نییە، بەڵکوو بەرهەمی هەوڵێکی هاوبەش و گفتوگۆ و ڕاوێژ و گۆڕینەوەی بیر و بۆچوونی هەمووانە.

بۆیە، سەرکەوتنی ئەم سەکۆیەش، سەرکەوتنی هەموومان دەبێت؛ چونکە ئەم بەڵگەنامەیە بۆ یەک الیەن دانەنراوە و بۆ بەرژەوەندی تاکە الیەنێکیش لەبەرچاو ناگرێت، بەڵکوو لەسەر ئەو باوەڕە بنیاتنراوە کە داهاتووی بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان تەنها بە هاوبەشی و گفتوگۆی نێوان حکومەت و کرێکاران و خاوەنکاران بنیات دەندرێت.

بەڕێزان..

ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجامی دەدەین، تەنها دامەزراندنی چوارچێوەیەک بۆ کۆبوونەوە و گفتوگۆ نییە، بەڵکوو ڕاگەیاندنی ئیرادەیەکی هاوبەشە.

ئیرادەی ئەوەی کە داهاتووی کار، ئابووری و پاراستنی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، دەبێت بە گفتوگۆ و گوێگرتن لە یەکتر و بەشداری و بەرپرسیارێتی هاوبەش بنیات بنرێت.

ئەزموونەکانی جیهانیش سەلماندوویانە کە کۆمەڵگاکانی بەهێز ئەوانە نین کە هیچ جیاوازی و ناکۆکییەکیان نییە؛ بەڵکوو ئەو کۆمەڵگایانەن کە دامەزراوە و میکانیزمی پێویستیان هەیە بۆ بەڕێوەبردنی جیاوازییەکان و گۆڕینی ئەم جیاوازییانە بۆ تێگەیشتن و ڕێککەوتن.

لەم ڕوانگەیەوە، گفتوگۆی کۆمەڵایەتی یەکێکە لە گرنگترین ئامرازەکان بۆ بەدەستهێنانی جێگیری کۆمەڵایەتی و ئابووری، چونکە ڕێگە دەدات حکومەت و کرێکاران و خاوەنکاران لەسەر یەک مێز کۆببنەوە، بۆچوون و زانیاری بگۆڕنەوە، ئاڵنگارییە هاوبەشەکان تاوتوێ بکەن و، بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی هاوسەنگ و گونجاو بەیەکەوە کار بکەن.

ئەمەش هەمان ئەو بنەمایەیە کە بەڵگەنامەی دامەزراندنی سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی لەسەری بنیات نراوە؛ گفتوگۆیەک کە ئامانجی بەهێزکردنی دادوەری کۆمەڵایەتی و دروستکردنی هاوسەنگی لەنێوان بەرژەوەندییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانە.

بەڕێزان..

ئێمە لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا، باوەڕمان وایە کە بەرپرسیارێتی ئێمە تەنها پشتگیری لە یەک الیەن بەرامبەر الیەنێکی تر نییە.

بەڵکو ئێمە کە بۆ کرێکار کار دەکەین، لە هەمان کاتدا بۆ خاوەنکارانیش کار دەکەین.

بۆ کرێکار کار دەکەین، بۆ ئەوەی مافەکانی بپارێزرێت، ژینگەیەکی کارکردنی شایستە و سەالمەت هەبێت و لە سیستەمی پاراستن و دڵنیایی کۆمەڵایەتی بەهرەمەند بێت.

لە هەمان کاتدا، بۆ خاوەنکارانیش کار دەکەین، چونکە باوەڕمان وایە ئابووری بەبێ وەبەرهێنان گەشە ناکات، و هەلی کار بەبێ کۆمپانیا و دامەزراوەی بەرهەمهێنەر و خاوەنکارێکی توانادار دروست نابێت.

بۆیە، سیاسەتی ئێمە لەسەر بنەمایەکی ڕوون و سادە وەستاوە:

پاراستنی مافی کرێکار بە مانای الوازکردنی خاوەنکار نییە و، پشتگیری لە خاوەنکاریش بە مانای کەمکردنەوەی مافی کرێکار نییە.

سەرکەوتنی ڕاستەقینەی ئێمە ئەوەیە کە بتوانین هاوسەنگییەک دروست بکەین کە تێیدا هەردوو الیەن سوودمەند بن؛ چونکە کرێکار و خاوەنکار دوو بەرهەڵستکاری یەکتر نین، بەڵکوو دوو هاوبەشن لە پرۆسەی بەرهەمهێنان، گەشەپێدان و بنیاتنانی ئابووری کوردستان.

هەروەها ئێمە تەنها بە قسەکردن جەخت لەسەر ئەم بنەمایە ناکەینەوە. بەڵکو هەوڵمان داوە لە ڕێگەی کار و کردار و هاوکاری لەگەڵ هەموو الیەنەکان، ئەم باوەڕە بسەلمێنین.

چونکە باوەڕمان وایە سیاسەت و بەڵێنی ڕاستەقینە بە قسە و وتار پێوانە ناکرێت، بەڵکو بەوە پێوانە دەکرێت کە لە واقعی ژیانی خەڵکدا چی گۆڕانکارییەک بەدی دێنێت.

ئامادەبووانی بەڕێز..

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، یەکێکە لە وەزارەتەکان کە بەرپرسیارێتییەکی فراوان و گرنگی لە بەرامبەر کۆمەڵگاکەمان هەیە.

ئێمە بەرپرسیارین لە بەرامبەر کار و بازاڕی کار، پاراستن و دڵنیایی کۆمەڵایەتی، چاودێری و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان، هەروەها چاودێری و چاکسازی و شیاندنەوەی بەندییەکانی نێو دامەزراوە چاکسازییەکان و گێڕانەوەیان بۆ کۆمەڵگا.

بەڵام لەگەڵ ئەوەش شتێکی گرنگ هەیە کە پێویستە هەمیشە لەبەرچاومان بێت:

ناوی وەزارەتەکەمان بە وشەی «کار» دەست پێدەکات، پاشان «کاروباری کۆمەڵایەتی».

ئەمەش تەنها ڕیزبەندییەک لە ناو ووشەسازی نییە، بەڵکوو لە ڕوانگەی حکومەت گرنگی و شوێنی کار لە ژیان و گەشەی کۆمەڵگادا پیشان دەدات؛ چونکە کار تەنها سەرچاوەی داهات نییە.

بەڵکو کار کرامەتی مرۆڤە..

سەربەخۆیی تاکە لە نێو کۆمەڵگا...

کار هێزی خێزانە...

کار بەهێزکردنی ئابوورییە و کار یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی جێگیری کۆمەڵگا.

بۆیە هەرچەندە بتوانین هەلی کاری باشتر دروست بکەین، مافی کرێکار بپارێزین و لە هەمان کاتدا ڕێگە خۆش بکەین بۆ گەشەی خاوەنکاران و وەبەرهێنان، بە هەمان ڕادە و ڕێژە دەتوانین هەژاری و ناسەقامگیری کەم بکەینەوە و کۆمەڵگایەکی بەهێزتر و سەربەخۆتر بنیات بنێین.

بەڕێزان..

دامەزراندنی ئەم سەکۆیەش بە هیچ شێوەیەک لە دەرەوەی سیاسەت و ئاراستەی گشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەم کابینەیە نییە.

بەڵکوو بەشێکە لەو ڕوانگە و سیاسەتەی کە باوەڕی بە بنیاتنانی دامەزراوەکان، بەهێزکردنی هاوبەشی، گوێگرتن لە شەریکانی کۆمەڵایەتی و بەشدارکردنیان لە گفتوگۆ و بڕیاردانی پەیوەندیدار بە ژیانیان هەیە.

ئێمە لەم کابینەیەدا باوەڕمان وایە کە حکومەت نابێت تەنها بڕیار بدات؛ بەڵکوو پێویستە گوێ بگرێت.

پێویستە هاوبەشکان بەشداری بکەن و، بڕیارەکان لەسەر بنەمای گفتوگۆ و تێگەیشتنی ڕاستەقینە لە پێویستی و ئاڵنگارییەکان بنیات بنرێن.

ئەمەش ئەو حکومەتدارییەیە کە ئێمە بەرەوپێشیدەچین:

حکومەتێک کە گوێ دەگرێت و، هاوبەشێک کە بەشداری دەکات و، بەرپرسیارێتییەک کە هەمووان پێکەوە هەڵی دەگرین.

چونکە حکومەت، هەرچەندە تواناداربێت، بە تەنها ناتوانێت هەموو ئالنگارییەکانی بازاڕی کار و گەشەی ئابووری چارەسەر بکات.

بەڵکو پێویستمان بە دەنگی کرێکاران هەیە. پێویستمان بە ئەزموون و دیدی خاوەنکاران هەیە، پێویستمان بە دامەزراوە حکومییەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان هەیە.

بۆ ئەوەی پێکەوە بتوانین سیاسەت و چارەسەرێکی زیاتر واقیعی و بەردەوام دروست بکەین.

بەڕێزان..

یەکێک لە گرنگترین ئەرکەکانی ئەم سەکۆیە ئەوەیە کە گفتوگۆ تەنها بۆ گفتوگۆ نەبێت.

بە پێچەوانەوە ئێمە پێویستمان بە سەکۆیەکە کە گفتوگۆ بکات، بەڵام لە گفتوگۆوە بگات بە کار.

سەکۆیەک کە گوێ لە دەنگی کرێکار بگرێت و، تێبگات لە ئالنگارییەکانی خاوەنکار.

و حکومەتیش بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت لە دانانی سیاسەت و یاسا و ڕێکخستنەکان بە شێوەیەک کە مصلحەتی گشتی و هاوسەنگی نێوان هەموو الیەنەکان دابین بکات.

ئەم سەکۆیە دەبێت ببێتە شوێن و ژووانی گفتوگۆی بەردەوام لەسەر پەرەپێدانی یاسا و ڕێکخستنەکانی کار، باشترکردنی دۆخی کار، پاراستنی ماف و ئازادییە سندیکاییەکان، جێبەجێکردنی باشترین پێوەرەکانی کاری نێودەوڵەتی و، دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەو ئالنگارییانەی کە بازاڕی کار ڕووبەڕوویان دەبێتەوە.

بۆیە ڕاشکاوانە دەیڵێم کە من باوەڕێکی قووڵم بە یەک شت هەیە، ئەویش گرنگترین شتێکە کە پێویستمان پێیەتی، بریتییە لە یەک ووشە.. ئەویش متمانەیە.

متمانەی نێوان کرێکار و خاوەنکار.

متمانەی نێوان دامەزراوەکانی حکومەت و هاوبەشە کۆمەڵایەتیەکان.

متمانە بەوەی کە گفتوگۆی ڕاستەقینە، تەنانەت لە ئاڵۆزترین پرسەکاندا، دەتوانێت چارەسەرێکی باشتر لە بێدەنگی و دابڕان و دوورکەوتنەوە بدۆزێتەوە.

چونکە ڕەنگە لە بۆچوونەکانماندا جیاوازی هەبێت، ڕەنگە لە بەرژەوەندی و پێشینەکانماندا جیاوازی هەبێت، بوونی ئەمانەش شتێکی سروشتییە.

بەڵام گرنگ ئەوەیە هەموومان لەسەر یەک بنەمای سەرەکی ڕێک بین:

جیاوازی لە بەرژەوەندی بە مانای جیاوازی لە چارەنووس تەماشا نەکەین، چونکە هەموومان هاوبەشین لە داهاتووی هەرێمی کوردستان.

هاوبەشین لە داهاتووی کرێکارێک کە بەدوای هەلی کارێکی شایستە و ژیانێکی باکرامەتەوە.

هاوبەشین لە داهاتووی خاوەنکارێک کە پێویستی بە ژینگەیەکی ئارام و جێگیر هەیە، بۆ وەبەرهێنان.

هاوبەشین لە بەرپرسیارێتی حکومەت بۆ دابینکردنی گەشەسەندن و جێگیری و دادوەری بۆ هەموو هاوڵاتیان.

بۆیە دەمەوێت لێرەدا بە ڕوونی ئەوە بڵێم کە:

ئێمە ئەمڕۆ بەڵگەنامەیەک واژۆ ناکەین چونکە کێشەمان لە نێوان کرێکار و خاوەنکار هەیە.

ئێمە ئەم بەڵگەنامەیە واژۆ دەکەین چونکە باوەڕمان وایە باشترین ڕێگا بۆ ڕێگریکردن لە کێشە دروستبوون و، چارەسەرکردنی جیاوازییەکان، ئەوەیە کە پێش ئەوەی جیاوازییەکان ببنە قەیران، سەکۆیەکمان بۆ گفتوگۆ هەبێت.

دەمەوێت پێش فراوانبوونی کەلێنەکان گفتوگۆ بکەین.

پێش ئەوەی تێنەگەیشتن ببێتە ناکۆکی، گوێ لە یەکتر بگرین.

پێش ئەوەی کێشەکان ئاڵۆزتر ببن، بەدوای چارەسەر بگەڕێین.

ئەمەیەش مانای ڕاستەقینەی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی.

میوانانی بەڕێز..

بەڵگەنامەی ئەمڕۆ، بە تەنها دامەزراندنی سەکۆیەکیش نییە، بەڵکو میکانیزمێکی دامەزراوەیی بۆ بەردەوامییەتی گفتوگۆ دادەمەزرێنێت.

میکانیزمێک کە دەکرێت لە ڕێگەیەوە لێژنەی تایبەتمەند پێکبهێندرێن، لە شارەزایانی یاسایی و ئابووری و کۆمەڵایەتی سوود وەربگیرێت، جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان بەدواداچوونی بۆ بکرێت و گفتوگۆ و قسە بگۆڕدرێت بۆ هەنگاو و، کار و، ئەنجامی دروست.

ئەمە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چونکە نامانەوێت ئەمڕۆ تەنها بۆنە و ڕێوڕەسمێکی ڕەسمی بێت.

بەڵکوو دەمەوێت دەستپێکی ڕێچکەیەکی نوێ بێت.

ڕێچکەیەک کە تێیدا بەردەوام پێکەوە کۆدەبینەوە.

بە ڕوونی و شەفافی قسە لەسەر کێشەکانمان دەکەین.

لە کاتی جیاوازیی بۆچووندا ڕێک لە یەکتری دەگرین.

و هەوڵ دەدەین بە ڕێککەوتن بگەین بەو چارەسەرانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی دەکەن.

لە کۆتاییشدا..

با ئەمڕۆ واژۆی ئێمە تەنها واژۆی ناومان لەسەر بەڵگەنامەیەک نەبێت.

با ببێتە بەڵێنێک بۆ کارکردنی هاوبەش.

بەڵێنێک کە گفتوگۆ هەڵبژێرین لە جیاتی دابڕان.

تێگەیشتن هەڵبژێرین لە جیاتی ملماڵنێ.

چارەسەری هاوبەش هەڵبژێرین لە جیاتی بڕیاری تاکالیەنە.

هاوبەشی هەڵبژێرین لە جیاتی دووری نێوان دامەزراوەکانی حکومەت و هاوبەشە کۆمەڵایەتییەکان.

بشزانین کە دامەزراندنی سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی سیانی هەرێمی کوردستان هەنگاوێکی گرنگە لە ڕێگایەکی درێژ.

بەڵام گرنگییەکەی لەوەدایە کە ئێمە ئەم ڕێگایە بە تەنها نەپێوانین، بەڵکوو پێکەوە دەیپێوانین.

حکومەت، کرێکاران و خاوەنکاران...

هاوبەش لە گفتوگۆ،

هاوبەش لە بەرپرسیارێتی،

و هاوبەش لە بنیاتنانی داهاتوویەکی دادپەروەرانە و، جێگیرتر و گەشەسەندووتر.

سوپاسی هەمووتان دەکەم بۆ ئامادەبوونتان، بۆ بەشداری و هاوکاری و پابەندییەتان.

و هیوادارم ئەم سەکۆیە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە گفتوگۆ و کاری هاوبەش، لە پێناوی:

هەرێمی کوردستانێکی ئاوەنداتر،

ئابوورییەکی بەهێزتر،

کارێکی بەکرامەتتر،

دادوەرییەکی کۆمەڵایەتی فراوانتر بۆ هەموو هاوڵاتیانمان.

سوپاس بۆ هەمووتان، دووبارە ساڵو و ڕێزم پێشکەش دەکەم.

کوێستان محمد
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
2026/9/1

دامەزراندنی «سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی سێ‌لایەنە» لە هەرێمی کوردستانبۆ بەهێزکردنی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان کرێکار، خاوەنکار...
01/09/2026

دامەزراندنی «سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی سێ‌لایەنە» لە هەرێمی کوردستان

بۆ بەهێزکردنی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان کرێکار، خاوەنکار و حکومەت؛ بەڵگەنامەی دامەزراندنی سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی سێ‌لایەنە لە هەرێمی کوردستان واژوو کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێکەوتی ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی خاتوو کوێستان محمد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، و هەروەها خاتوو کلێر کۆرتێی، جێگری بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO)، بەڕێز هەنگاو عەبدوڵڵا، سەرۆکی یەکێتییە کرێکارییەکان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی کرێکاران، بەڕێز ڕزگار جەمال، سەرۆکی یەکێتیی بەڵێندەرانی کوردستان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی خاوەنکاران، و بەڕێز گەیلان سەعید، سەرۆکی ژووری بازرگانی، لە مەراسیمێکی فەرمی و شایستەدا، بەڵگەنامەی دامەزراندنی سەکۆی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی سێ‌لایەنەی هەرێمی کوردستان ـ عێراق واژوو کرا.

ئەم سەکۆیە لە نێوان وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ڕێکخراوەکانی کرێکاران و ڕێکخراوەکانی خاوەنکاران دامەزراوە، بە پاڵپشتی تەکنیکی و پیشەیی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) و بە پشتگیری دارایی یەکێتیی ئەوروپا.

مەبەستی سەرەکی لە دامەزراندنی ئەم سەکۆیە، بەهێزکردنی گفتوگۆی سێ لایەنە، پاراستنی هاوسەنگی لە بازاڕی کار، بەرگری لە ماف و بەرژەوەندییەکانی کرێکاران و خاوەنکاران، و دروستکردنی چوارچێوەیەکی هاوبەش بۆ چارەسەرکردنی بابەتەکانی بازاڕی کار بە شێوەیەکی دیالۆگ‌ و دامەزراوەییە.

دامەزراندنی ئەم سەکۆیە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو پەرەپێدانی گفتوگۆی کۆمەڵایەتی، بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەرسێ لایەن و دروستکردنی ژینگەیەکی کاری دادپەروەرانە و هاوسەنگ لە هەرێمی کوردستان ـ عێراق.

لە چوارچێوەی ئەم پلاتفۆرمەدا، هەرسێ لایەن دەتوانن بە شێوەیەکی هاوبەش و بەرپرسیارانە، لەسەر بابەتە گرنگەکانی بازاڕی کار گفتوگۆ بکەن و بۆ پاراستنی ماف و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان، هەنگاوی کرداری بنێن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی کار و کارو باری کۆمەڵایەتی

لە ژێر درووشمی پێنج ساڵ لە چاكسازی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستانی عێراقئەمڕۆ 31/ 8/2026 لە هۆتێل رۆتانا لە هەو...
31/08/2026

لە ژێر درووشمی پێنج ساڵ لە چاكسازی دەستەبەری كۆمەڵایەتی لە هەرێمی كوردستانی عێراق
ئەمڕۆ 31/ 8/2026 لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێر بە ئامادەبوونی بەرێز خاتوو كوێستان محمد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی وەزارەتە پەیوەندارەكان و بالیۆزی یەكێتی ئەورپاو رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بە هاوكاری رێكخراوی كاری نێودەوڵەتی (ILO) بەرێوەبەرایەتی گشتی كارو دەستەبەری كۆمەڵایەتی هەڵسا بە خستنەرووی ئەو چالاكیانەی لەگەڵ ریكخراوی ناوبراوو لایەنەكانی تر ئەنجامی داوە لە بواری دەستەبەری كۆمەڵایەتی.
لە میانەی وتەكەی بەرێز خاتوو كوێستان محمد وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووان و دەست خۆشی لە هاوكاران و سوپاسی سەرجەم لایەنەكان ئاماژەی بەو دەستەكەوتانەدا كە لە ماوەی ئەم پێنج ساڵە ئەنجامدراون، كە كاری جەوهەرین بۆ پڕۆسەی دەستەبەری كۆمەڵایەتی و خزمەت كردن بە كرێكاران لەكەرتی تایبەت و داكۆكی كردن لە مافەكانیان، لەسەرجەم سێكتەرەكانی یاسایی و بواری جێبەجێكاری و چاككردنی جۆریەتی و چەندیەتی خزمەتگوزارییەكان و بە ئەلیكتڕۆنی كردنی سیستەم و بەرزكردنەوەی نزمترین مووچەی كرێكاری ناکاراما لە 275 هەزارەوە بۆ 450 هەزارو، مووچەی خانەنشینی و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی تر، بە كوێرەی پەێوەرە نێو دەوڵەتییەكانی بواری كاری كەرتی تایبەت و دەستەری كۆمەڵایەتی.
هەروەها بەرێزیان هیوایان خواست لە داهاتووی نزیكدا ئەو خزمەتگوزارییانەی لە بەرنامەی كاری حكومەت دان بەرانبەر كرێكارانی كەرتی تایبەت و پڕۆسەی دەستەری كۆمەڵایەتی بخرێنە بواری جێبەجێكردن و چاكترین جۆری خزمەتگوزاری پێشەكەشی كرێكاران بكرێت.

بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ڕێکخستنەوەی بازاڕی کار کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام دراڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، بە س...
30/08/2026

بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران و ڕێکخستنەوەی بازاڕی کار کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام درا

ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتیی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە ئامادەبوونی مەریوان بەگۆک عەزیز بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی کار هەروەها کار و ڕاهێنانی پیشەیی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو. ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ڕەوشی کرێکاران و چەسپاندنی یاسا و ڕێنماییەکان بوو لە بازاڕی کاردا.

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری کار جەختی لەسەر باشترکردنی ڕەوشی گشتی کرێکاران و ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە مامەڵەیەکی نەشیاوی پڕۆژەکان بەرامبەر کرێکاران کردەوە. لەم چوارچێوەیەدا، بڕیاردرا بە چڕکردنەوەی چاودێریی تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوونی خێرا بۆ سکاڵاکانی هێڵی گەرمی (٥٥٠٠)، تاوەکو ڕێکاری یاسایی توند بەرامبەر ئەو پڕۆژە و کۆمپانیایانە بگیرێتە بەر کە کەمتەرخەمی یان پێشێلکاری بەرامبەر مافی کرێکاران ئەنجام دەدەن.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ١٧٢ی ئەنجومەنی وەزیران، کە تێیدا جەخت کرایەوە دەبێت پڕۆژەکان پابەند بن بە ڕێژەی ٧٥٪ی دەستی کاری ناوخۆیی، بەو مەرجەی کە ٧٠٪ی ئەو کرێکارانە فەرمانبەری کەرتی گشتی نەبن. هەروەها ئاماژە بە پێویستیی پابەندکردنی سەرجەم پڕۆژەکان کرا کە کارمەندەکانیان بە زمانی کوردی لەگەڵ هاووڵاتییان بدوێن و ناسنامەی نیشتمانی لە ناوەندەکانی کاردا بپارێزرێت.

سەبارەت بە پرسی کرێی کرێکاران، کۆبوونەوەکە جەختی لەوە کردەوە کە نابێت مووچەی کرێکاری ناکارامە لە (٤٥٠,٠٠٠) چوار سەد و پەنجا هەزار دینار کەمتر بێت. لێرەدا هۆشداری درایە هەندێک لە کۆمپانیاکان (بەتایبەت کۆمپانیاکانی پاککردنەوە، نەخۆشخانە و قوتابخانە ئەهلییەکان) کە لە تۆماری دەستەبەری کۆمەڵایەتیدا مووچەی ٤٥٠ هەزار دینار جێگیر دەکەن بەڵام لە ڕاستیدا بڕێکی کەمتر دەدەنە کرێکار، بڕیاردرا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتی دەستەبەر، بەدواداچوونی ورد بۆ ئەم بابەتە بکرێت و سەرجەم کارمەندانی کەرتی تایبەتی تەندروستی و پەروەردە لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمار بکرێن.

لە لایەکی دیکەوە، وەزیری کار داوای کرد پێداچوونەوەی گشتی بە چالاکییەکانی کۆمپانیاکانی دەستی کار و مۆڵەتە پیشەییەکان (بەتایبەت ئارایشگاکان) بکرێت. هەروەها پێشنیاز کرا مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی دەستی کاری ناوخۆیی و خزمەتگوزاریی پاککردنەوەی ڕۆژانە بدرێت تاوەکو هەلی کاری زیاتر بۆ دەستی کاری خۆماڵی بڕەخسێنرێت. لە کۆتاییدا، بڕیاردرا بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڕاهێنانی پیشەیی پڕۆپۆزەلی ساڵانەی خۆیان بۆ کردنەوەی خ*لە نوێیەکان پێشکەش بکەن و هەماهەنگیی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار و دەستەبەر بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان زیاتر بکرێت.

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە مامۆستایەکی نابینا دەکات ئەمرۆ ریکەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٦ بەرێز خاتوو کوێستان محمد عبد...
24/08/2026

وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی پێشوازی لە مامۆستایەکی نابینا دەکات

ئەمرۆ ریکەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٦ بەرێز خاتوو کوێستان محمد عبداللە وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی بەرێز د.هۆگر غریب بەرسی بەدواداچوونی نوسینگەی جەنابی وەزیر پێشوازیکرد لەبەرێز مامۆستا عبدالوهاب محمد رشید مامۆستا لە پەیمانگای روناکی نابینایانی هەولێر، بەمەبەستی گەیاندنی سوپاس و پێزانین بەجەنابی وەزیر لەپای کارئاسانیکردن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەتەکانی سنووری فەرمانگەکانی وەزارەت لەدابینکردن کورسی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا تایبەت بە کەم ئەندامان. ناوبراو یەکێکە لە دەرچوانی دواین راوندنی ماستەرو دکتۆرا کە توانیویەتی بڕوانامەی ماستەر لە شەریعەو یاسا بەدەست بهینێت و تێزی ماستەرەکەشی تایبەت کردوە بە (مافی دامەزراندنی کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە شەریعەتی ئیسلامیدا-بەراوردێک لەگەڵ یاسای چاودێری کەسانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ژمارە (٣٨)ی هەموارکراو، ساڵی ٢٠١٣).

بریکاری وەزارەت پێشوازی لە کونسولی فەخری  سریلانکا لە هەرێمی کوردستان دەکات ئەمرۆ ریکەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٦ بەرێز خاتوو زەکیە سی...
24/08/2026

بریکاری وەزارەت پێشوازی لە کونسولی فەخری سریلانکا لە هەرێمی کوردستان دەکات ئەمرۆ ریکەوتی ٢٤/٧/٢٠٢٦ بەرێز خاتوو زەکیە سید سالح عبدالخالق بریکاری وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی بەرێز د.هۆگر غریب بەرسی بەدواداچوونی نوسینگەی جەنابی وەزیر پێشوازیکرد لەبەرێز د.احمد جەلال کونسولی فەخری سریلانکا لە هەرێمی کوردستان. لەدانیشتنیکدا باس لە هەماهەنگی و هاوکاری و یاداشتنامەی نێوان هەردوولا کرا.

Address

شەقامی شەقلاوە بەرامبەر شۆ مارکێت , خوار شۆرش مارکێت
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 14:30
Tuesday 08:00 - 14:30
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 08:00 - 15:00

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی:

Shortcuts

Share