22/04/2026
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2026/4/22 لە مەراسیمێکی شایستەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی ئەنجومەنی دادوەری بەخشرایە پۆلێک لە فەرمانبەرانی باج، لە پای دڵسۆزی و خەمخۆریان بۆ کار و پیشەکەیان کە بە ئەرکێکی تایبەت هەڵسابوون، لە مەراسیمەکەدا هەر یەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری (د. کەمال وەرتی) و نوێنەری دادگای ئاسایشی لێکۆڵینەوەی هەولێر (غەریب سەعید) هەستان بە پێشکەش کردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر فەرمانبەران.
پاڵپشتی کردنی فەرمانبەری دڵسۆز و کارامە کۆڵەگەی بەهێز کردنی سیستمێکی پێشکەوتووی کارگێڕییە.