وەزارەتی تەندروستی - وزارة الصحة

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • وەزارەتی تەندروستی - وزارة الصحة

وەزارەتی تەندروستی - وزارة الصحة وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان
وزارة الصحة

وەزارەتی تەندرووستی بەرپرسە لە دابینکردن، چاودێریکردن و بەرەوپێشبردنی رەوشی تەندرووستی لە هەرێمی کوردستان. هەروەها توێژینەوەی بەردەوام و پەرەپێدانی زانستی لەرێگەی راهێنان و خ*ل و وۆرکشۆپ و سیمیناری جیاواز.

05/09/2026

هێڵی گەرمی پشکنین و بەدواداچوونی وەزارەتی تەندروستی….

لە سەنتەری ئاوات ڕۆژانە 180 بۆ 200 تووشبووی شێرپەنجە چارەسەریی تیشکی وەردەگرن• لە ساڵی 2021 کراوەتەوە• ڕۆژانە 40 بۆ 50 چ...
05/09/2026

لە سەنتەری ئاوات ڕۆژانە 180 بۆ 200 تووشبووی شێرپەنجە چارەسەریی تیشکی وەردەگرن

• لە ساڵی 2021 کراوەتەوە
• ڕۆژانە 40 بۆ 50 چارەخواز سەردانی بەشی ڕاوێژکاری دەکەن
• دابینکردنی کارتی تایبەت و دیاریکردنی وردی کاتەکان بۆ هەر نەخۆشێک
• ئەم سەنتەرە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمە بە کەرتی تەندروستی، بە ئامانجی نەهێشتنی پێویستیی گەشتکردنی هاوڵاتیان بۆ دەرەوەی وڵات.

زانیاری زیاتر کەم لینکەی خوارەوەیە

https://gov.krd/moh/activities/news-and-press-releases/2026/september/لە-سەنتەری-ئاوات-ڕۆژانە-180-بۆ-200-تووشبووی-شێرپەنجە-چارەسەری-تیشکی-وەردەگرن/

بغداد/  بەنوێنەرایەتی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) ...سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...پرسەی ماتەمینی دایکی وەزیری تەندروستی...
04/09/2026

بغداد/ بەنوێنەرایەتی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) ...
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ...
پرسەی ماتەمینی دایکی وەزیری تەندروستی عێراق ...

بە نوێنەرایەتی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (د. سامان بەرزنجی) وەزیری تەندروستی و (فارس عیسا) سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد، بۆ دەربڕینی هاوخەمی بەڕێزیان و گەیاندنی پرسەوسەرەخۆشی، بەشداربوون لە مەڕاسیمی پرسە و ماتەمینی خوالێخۆشبوو دایکی بەڕێز (د. عبدالحسین الموسوي) وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ.
بەڕێز وەزیری تەندروستی، پەیامی سڵاو ڕێز و هاوخەمی و دڵگرانی جەنابی ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند بەڕێز وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و کەسوکار و خانەوادە و کەسایەتی عەشیرەتی ناوبراو، لەخوای گەورە نزا کرا خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری و تەندروستی باش و تەمەن درێژی بە بەڕێزیان و خانەوادە و کەسوکاری بدات.
بەڕێز وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ وێڕای بەخێرهاتنی گەرمی شاندی ناوبراو، بەناوی خۆی و خانەوادەوە زۆر بەگەرمی سوپاسی هەڵوێستی دڵسۆزی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ پرسینەوە و سەرەخۆشییان، ستایش و سوپاسی خۆیان و خانەوادەیان دەربڕی بۆ ئەم پرسینەوەیەی بەڕێزیان بۆ گەیاندنی پرسەنامە و هاتن و بەشداربوونی شاندی ناوبراو بۆ پرسینەوە و سەرەخۆشی کردن لە کۆچی دوایی دایکی بەڕێزیان..

پرسەنامە ...بە خەمو پەژارەی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کۆچەر عوم...
04/09/2026

پرسەنامە ...
بە خەمو پەژارەی زۆرەوە بەناوی خۆمان و وەزارەتی تەندروستی پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کۆچەر عومەر حەمە ئەمین) لەشاری سلێمانی دەکەین کە بەداخەوە کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو کارمەندی تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی شەهید سەردار بوو لەبواری پەرستاری، خزمەتی زۆری بواری کاروپیشەکەی بۆ خزمەتکردنی مرۆڤایەتی بۆ هاوڵاتیان و نەخۆشان کردووە.
داواكارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبووری بە خانەوادە و كەسوكار و دۆستانی ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون . . .

د. سامان حسین بەرزنجی
وەزیری تەندروستی/ حکومەتی هەرێمی کوردستان
٤ ئەیلول ٢٠٢٦

04/09/2026

📌 ‎تەنیا لە ماوەی یەکساڵدا، 29,605 چارەخواز لە پێشمەرگە و کەسوکاریان، سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان کردووە

03/09/2026

وەزیری تەندروستی ڕونکردنەوەی زیاتر دەدات لەسەر گیان لەدەستدانی ئافرەتێک لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت…

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی باتیفا؛ 80%ی کارەکانی تەواوکراوە و بەمنزیکانە دەکرێتەوە• نەخۆشخانەکە بە توانای 40 تەخت دیزاین کراو...
03/09/2026

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی باتیفا؛ 80%ی کارەکانی تەواوکراوە و بەمنزیکانە دەکرێتەوە

• نەخۆشخانەکە بە توانای 40 تەخت دیزاین کراوە و سەرجەم پێداویستییە سەرەکییەکانی فریاکەوتنی تێدا دابینکراوە.

• جگە لە دانیشتووانی سەنتەری قەزای باتیفا، هاووڵاتییانی 14 گوندی سنوری قەزاکە لە خزمەتگوزارییەکانی سوودمەند دەبن.

• لە چەندین بەشی گرنگ پێکهاتووە کە بریتیین لە بەشی پێشوازی نەخۆش، هۆڵەکانی نەشتەرگەری، تاقیگە، چاودێری چڕ و تیشک.

زانیاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوەیە

https://t.me/c/4319596565/279

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ...سەبارەت بە گیانلەدەستدانی نەخۆشێک ...دوابەدوای گیانلەدەستدانی نەخۆشێکی ئافرەت تەمەن 2...
02/09/2026

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ...
سەبارەت بە گیانلەدەستدانی نەخۆشێک ...

دوابەدوای گیانلەدەستدانی نەخۆشێکی ئافرەت تەمەن 21 ساڵ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت (ئەهلی) لەشاری هەولێر، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانی پشکنین و بەدواداچوون سەردان و بەدواداچوونی مەیدانی کرا، بە پێویستمان زانی بۆ ڕای گشتی ڕایبگەیەنین کەوا:

1- پزیشکی نەشتەرگەر هیچ ڕێگەپێدانی کارکردنی نیە لەو نەخۆشخانەیە.
2- نەبوونی میلاکی ئەو پزیشکە لە لیستی میلاکی ڕێگەپێدراوانی وەزارەت بۆ کارکردنی لەم نەخۆشخانەیە.

3- ئەنجامدانی نەشتەرگەری فریاکەوتن بەبێ بوونی فریاکەوتن و بەبێ بوونی هۆڵی چاودێری چڕ لەم نەخۆشخانەیە.

4- لەبە نەبوونی سەلامەتی نەخۆش و گونجاونەبوونی ئەم نەخۆشخانەیە و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی، دوو مانگە لەسەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵەوە دوو بەفەرمی هۆڵەکانی نەشتەرگەری لەلایەن وەزارەتی تەندوستی داخراوە و بەبڕیار کارکردن تێدا ڕاگیراوە، بەڵام بەداخەوە پزیشکی نەشتەرگەری و پزیشکی سڕکردن و ئیدارەی نەخۆشخانە بەڕێگای دیکەی نافەرمی و بەشێوازی نایاسایی بەدەرگای دیکەی نافەرمی چوونەتە ژرەوە و کاریان کردووە.

5- ئەنجامدەرانی نەشتەرگەری و ئیدارەی نەخۆشخانە، سەرپێچی بڕیاری وەزارەتیان کردووە و پابەند نەبوونە، دەرەنجام نەخۆش گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە بڕگەی لە یاسای ژمارە 4 ی ساڵی 2020 تایبەت بە مافی نەخۆش و پەیڕەوی ژمارە16 ساڵی 2022 تایبەت بە لێکۆڵینەوە، ئەو نەخۆشخانەیە دادەخرێت و ئیدارەی نەخۆشخانە و ئەنجامدەرانی سەرپێچی هەواڵەی دادگا دەکات بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.
لێرەوە جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنین کەوا پێویستە تەواوی نەخۆشخانەکانی ئەهلی و سەنتەر و کۆمەڵگاکانی پزیشکی کەرتی تایبەت پابەندبن بە کارکردن بەپێی بوونی مۆڵەتی بەرکار و پزیشکان و کارمەندان و فەرمانبەرانیش پێویستە بەفەرمی ناویان لە لیستی ڕێگەپێدراوی وەزارەتی تەندروستی هەبێت بۆ کارکردن لەو شوێنەی کاری تێدا دەکات.
بەپێچەوانەوە سەرپێچی یاسیاییە و بەرپرسیار دەبن بەرامبەر ڕێکارەکانی دادگا.

بەڕێوەبەرایەتی پشکنین و بەدواداچوون
وەزارەتی تەندڕوستی
2 ئەیلول 2026

ڕۆژانە زیاتر لە 200 هاوڵاتی لە هەولێر خوێن دەبەخشن و سیستەمی بانکی خوێنیش بە دیجیتاڵی دەکرێتوەزارەتی تەندروستی هەنگاوی گ...
02/09/2026

ڕۆژانە زیاتر لە 200 هاوڵاتی لە هەولێر خوێن دەبەخشن و سیستەمی بانکی خوێنیش بە دیجیتاڵی دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ پێشخستنی سیستەمی بانکی خوێن و ئاسانکاری بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان

• سیستەمی بانکی خوێنی هەولێر بە دیجیتاڵی کراوە پرۆسەی بەخشینی خوێن بە بێ ڕۆتین و بە خێرایی ئەنجام دەدرێت.

• ڕۆژانە لە نێوان 200 بۆ 240 هاووڵاتیی سەردانی سەنتەرەکە دەکەن بۆ بەخشینی خوێن

• بانکی خوێن بەردەوام پێداویستیی ناوەندە تەندروستییە سەرەکییەکان دابین دەکات.

• بە شێوەیەکی گشتی، ڕۆژانە 90 بۆ 120 بوتڵ خوێن بۆ ئەم ناوەندانە دابین دەکرێت:
• نەخۆشخانەی نانەکەلی: 20 بۆ 40 بوتڵ لە ڕۆژێکدا.
• سەنتەری تالاسیمیا: 50 بۆ 60 بوتڵ لە ڕۆژێکدا.
• بەشەکانی گورچیلەی دەستکرد: 10 بۆ 20 بوتڵ لە ڕۆژێکدا.

زانیاری زیاتر لەم لینکەی خوارەوە بەدەست بێنە

https://gov.krd/moh/activities/news-and-press-releases/2026/september/

Address

Erbil. City Center
Irbil

Telephone

+964662230414

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وەزارەتی تەندروستی - وزارة الصحة posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Organization

Send a message to وەزارەتی تەندروستی - وزارة الصحة:

Shortcuts

Share