23/10/2025
ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٣ /١٠ / ٢٠٢٥
لە هۆڵی دیوان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بەسەرکەوتوویی کۆتایی بە خوولی :
لێهاتووی پەیوەندی پزیشکی و ڕەوشتی پزیشکی هات
( Communication Skills and Medical Ethics )
کە بۆماوەی ( ٣ ) سێ ڕۆژ بۆ پزیشکانی پسپۆر کە
پلەی زانستیان بەرزدەبێتەوە کەبەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئەنجامیدا.
خوولەکە لە لایەن ئەم ڕاهێنەرە بەڕێزانە پێشکەشکرا.
١ - بەڕێز دکتۆر/ مازن عبدالرحمن حاجی سەرۆکی بەشی پەرەپێدانی پیشەیی بەردەوام ، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی.
٢ - بەڕێز دکتۆر / قاسم برهان عبدللە پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی وتەندروستی و کۆمەڵ.
ژمارەی بەشداربووان لەم خوولەدا ( ١٤ ) پزیشکی پسپۆر بەشدار بوون.