25/07/2026
چەند ڕێنمایی و تێبینیەکی گرنگ بۆ بەشداربووانی خ*لەکانی زمانی ئینگلیزی
سبەی یەكشەممە ڕێكەوتی 2026/7/26 خ*لەکانی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین دەستپێدەکات، تکایە بەر لە دەستپێکردنی خ*لەکان ئەم ڕێنمایی و تێبینیانەی خوارەوە بەووردی بخوێننەوە:
- هەموو بەشداربووان پێویستە داخلی گروپەکانی واتساپی خۆیان بووبن لە ڕێگای ئەو لینکانەی لە پۆستەکانی پێشوو بڵاوکرانەوە، چونکە لەمەودا هەموو ڕێنماییەکان لە گروپەکانی وەتسئەپ بڵاودەکرێنەوە. هەر بەڕێزێكیش تاكو ئێستا داخلی گروپی خۆی نەبووە پێویستە بەزووترین كات داخلی گروپەكەی بێت.
کاتی دەستپێکردنی گروپەکان:
- بەشداربووانی گروپەكانی (A, B, D, F, J) ڕۆژی یەكشەممە ڕێکەوتی 2026/7/26خ*لەکەیان دەست پێدەکات.
- بەشداربووانی گروپەکانی (C, E, G, H, K) ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2026/7/27 خ*لەکەیان دەست پێدەکات.
- بەشداربووانی گروپی (I) ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 2026/7/28 خ*لەکەیان دەست پێدەکات.
کاتی وانەکان:
- گروپەکانی بەیانیان (ئۆنلاین) کاتژمێر 9ی بەیانی وانەکانیان دەست پێدەکات.
- گروپەکانی ئێواران (ناوپۆل و ئۆنلاین) کاتژمێر 4ی ئێوارە وانەکانیان دەست پێدەکات.
سیستەمی ئیمپێریال:
- بەشداربووان پێویستە داخلی وێبسایتی ئیمپێریال بن لە ڕێگای ئەو (Username و Password)ـەی کە لە گروپەکانی واتساپ بەدەستیان دەگات.
- ئەو بەشداربووانەی تەنها تاقیکردنەوەی کۆتایی خ*ل ئەنجامدەدەن سەردانی سەنتەری زمان و وەرگێڕان بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی (Username و Password)
لینکی وێبسایتی ئیمپێریال:
https://student.imperial-english.com/
پێداویستییەکان:
- بەشداربووانی گروپەکانی ناوپۆل پێویستە لاپتۆپ و ئینتەرنێتی تایبەت بەخۆیان بهێنن بۆ ناو پۆڵ.
- بەشداربووانی گروپەکانی ئۆنلاین پێویستە لاپتۆپ و ئینتەرنێتێکی باشیان لە ماڵەوە هەبێت.
نەبوونی ناو لە لیستەکان و داواکاری بۆ گۆڕینی کاتی گروپ:
- ئەو بەڕێزانەی ناویان لە هیچ گروپێک نەهاتۆتەوە، یاخود دەیانەوێت گۆڕانکاری بکەن لە گروپەکانیان (بە ڕەچاوکردنی ژمارەی بەشداربووان و هەبوونی شوێن)، تکایە بەیانی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی 2026/7/26 لە کاتژمێر 10:00ی بەیانی بۆ 1:00ی نیوەڕۆ سەردانی سەنتەری زمان و وەرگێڕان بکەن بۆ بەدواداچوون.
بەهیوای سەرکەوتن
سەنتەری زمان و وەرگێڕان
زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر
2026/7/25