وەزارەتی سامانە سروشتییەکان - وزارة الثروات الطبيعية

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • وەزارەتی سامانە سروشتییەکان - وزارة الثروات الطبيعية

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان - وزارة الثروات الطبيعية وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

وێنەی کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بەنز...
27/08/2026

وێنەی کۆبوونەوەی شاندی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین..

27/08/2026

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و لێژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان بەناوی خۆم و سەرجەم  فەرمانبەرانی وەزارەت پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان و کو...
25/08/2026

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەناوی خۆم و سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی موسڵمانانی جیهان و کوردستان بە تایبەت دەکەین، بە بۆنەی گەڕانەوەی یادی لە دایک بوونی سەروەری مرۆڤایەتی پێغەمبەری خۆسەویستمان محمد درودی خودای لێ بێت .
هیوادارین ئەو یادە ببێتە هەوێنی تەبایی و بتوانین بە هەموو لایەکمان باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان بکەین.

کەمال محمد ساڵح
وەزیری کارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەکان بە ( وەکالەت )

ڕوونکردنەوەییەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانبەڕێز (باسم محەممەد) وەزیری نەوتی حکومەتی فیدرال ، ...
12/08/2026

ڕوونکردنەوەییەک لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەڕێز (باسم محەممەد) وەزیری نەوتی حکومەتی فیدرال ، لە بارەی کێشەی بەنزین لە هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی دابوو کە گوایە ئامادەن بەنزینی پێویست بۆ هەرێم دابین بکەن ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەو پەنجا هەزار بەرمیل نەوتەی کە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیە ڕادەست بکات

لێرەدا بۆ ڕای گشتی کوردستان و هەموو عێراق ڕوونی دەکەینەوە کە حکومەتی هەرێم، هەمیشە داوای دادپەروەریی کردووە لە دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، بە هەموو پێوەرەکانیش بەشی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ زیاتر لە دووبەرامبەری ئەمەی ئێستایە. دیاریکردنی پەنجا هەزار بەرمیل بۆ بەکارهێنانی ناوخۆی هەرێم

ئەنجامی رێککەوتنێکی کاتی بووە و بە خواست و ویستی ئێمە نەبووە؛ بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بۆ ئێمە لە سەرووی هەموو شتێکە، بۆیە ئەگەر وەزارەتی نەوتی فیدرالی ئامادەن گفتوگۆ لە سەر دابینکردنی هەموو جۆرە سووتەمەنییەکان بە نرخی پاڵپشتیکراو بە پێی ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بکەن، ئەوا بە ڕەچاوکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێم ئامادەین دانوستان بکەین و پشکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانەی هەرێمی کوردستان وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق دیاربکرێت. لێرەدا جێگەی خۆیەتی کە ستایشی هەڵوێستی هەموو ئەو پەرلەمانتارانە بکەین کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدرال داوای دادپەروەری و زیادکردنی پشکی هەرێم لە نەوتی خاو بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیان کردووە

لە 4ی ئابی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان  لەلایەن هەردوو کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم و دانا غاز، کە کارپێکەری هاوبەشی کێڵگ...
06/08/2026

لە 4ی ئابی 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن هەردوو کۆمپانیای کرێسنت پترۆلیۆم و دانا غاز، کە کارپێکەری هاوبەشی کێڵگەی کۆرمۆرن، ئاگادارکرایەوە کە دەستیان کردووە بە دابینکردنی غازی سروشتی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ وەزارەتی کارەبای عێراق بە مەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبا. حکومەتی هەرێم ئەم ئاگادارکردنەوەیەی تەنها لە کاتی ڕاگەیاندنی فەرمی کۆمپانیاکاندا پێگەیشت.

وەک قەوارەیەکی دەستووری و دانەبڕاو لە کۆماری فیدراڵیی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پابەند بووە بە بەهێزکردنی ئاسایشی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق. ئەم ئامانجەی لە ڕێگەی وەبەرهێنانی گەورە لە ژێرخانی وزە و خستنەگەڕی ئەو ژێرخانە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو عێراقییەکانی کردووە. حکومەتی هەرێم هەرگیز دژی دابینکردنی غاز یان کارەبا بۆ هیچ بەشێکی عێراق نەبووە ، بەو مەرجەی ئەو جۆرە ڕێکخستنانە بە پابەندبوونی تەواو بە چوارچێوەی گرێبەستە کارپێکراوەکان و بە ڕەزامەندیی حکومەتی هەرێم وەک لایەنی گرێبەستکار ئەنجام بدرێن.

حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی پێشکەوتنی بەرچاویان لە بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە کەرتی وزەدا بەدەستهێناوە. لە پاشخانی ئەم کەشە ئەرێنییەدا، بڕیاری تاکلایەنانەی کۆمپانیاکان بۆ دەستپێکردنی دابینکردنی غاز بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی هەرێم و لە دەرەوەی ئەو چوارچێوە گرێبەستییەی کە پرۆژەی کۆرمۆر بەڕێوەدەبات، بە پێشێلکردنی گرێبەستەکە هەژمار دەکرێت، هەروەها دەستوەردانێکی بێپاساوە بۆ ئەو رێکارە دامەزراوەییانەی کە پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی ڕێکدەخەن.

کرداری کۆمپانیاکان بە تایبەت، بووە مایەی نیگەرانی چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین جار داوای گازی سروشتی زیاتری بۆ دامەزاروەکانی وزەی هەرێم، کە پێویستییان بە بڕی زیاتری گازی سروشتی هەیە، کردووە. ئەم داوایە لە پێناو دابین کردنی وزەی کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق بووە. بەلام بە داخەوە لە جیاتی هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدان و گەیشتن بە ئەم ئامانجە، کۆمپانیاکانی کرێسنت و دانا گاز بڕیاری تاک لایەنەیان دا کە خزمەت بە ئەم مەبەستە ناکات.

حکومەتی هەرێم، ڕاگەیەندراوە فەرمییەکەی کۆمپانیاکان ڕەتدەکاتەوە کە تیایدا سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی رێکارەکانی دابینکردنی غاز. حکومەتی هەرێم نە ڕەزامەندی دەربڕیوە و نە ڕێگەی بەم هەنگاوە داوە، و هەر ئاماژەیەک بەوەی کە پشتیوانی یان پاڵپشتی لە بڕیارە تاکلایەنانەکەی کارپێکەرەکان کردبێت، ناڕاست و چەواشەکارانەیە.

حکومەتی هەرێم ئێستا هەڵسەنگاندنی لێکەوتە یاسایی، گرێبەستی و کارپێکردنەکانی کردارەکانی کۆمپانیاکان دەکات و سەرجەم ڕێوشوێنە گونجاوەکان دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی مافەکانی بەپێی گرێبەست، هەروەها پاراستنی ئەو چوارچێوە گرێبەستییەی کە پرۆژەی کۆرمۆر بەڕێوەدەبات و پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سێکتەری وزە.

حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی عێراق بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز و کارەبا لە ڕێگەی ئەو رێکارانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، و لە ڕووی گرێبەستییەوە گونجاون و لە بەرژەوەندی خەڵکدان.

أُبلغت حكومة إقليم كوردستان في 4 آب/أغسطس 2026 من قبل شركتي كريسنت ودانة غاز، المشغلين المشتركين لحقل كورمور، بأنهما قد ...
06/08/2026

أُبلغت حكومة إقليم كوردستان في 4 آب/أغسطس 2026 من قبل شركتي كريسنت ودانة غاز، المشغلين المشتركين لحقل كورمور، بأنهما قد بدأتا في تزويد وزارة الكهرباء العراقية بالغاز الطبيعي من إقليم كوردستان لتوليد الطاقة الكهربائية. ولم تتلقَ حكومة إقليم كوردستان هذا الإشعار إلا بالتزامن مع الإعلان الرسمي للشركتين.

بصفتها كيانا دستورياً لا يتجزأ من جمهورية العراق الاتحادية، لطالما التزمت حكومة إقليم كوردستان بتعزيز أمن الطاقة في كل من إقليم كوردستان والعراق. وقد سعت لتحقيق هذا الهدف من خلال استثمارات كبيرة في البنية التحتية للطاقة، ومن خلال إتاحة هذه البنية لخدمة مصالح جميع العراقيين. ولم تعارض حكومة الإقليم قط تزويد أي جزء من العراق بالغاز أو الكهرباء، شريطة أن تتم هذه الترتيبات بامتثال تام للإطار التعاقدي الحاكم، وبموافقة حكومة إقليم كوردستان بصفتها الجهة المتعاقدة.

لقد أحرزت حكومة إقليم كوردستان والحكومة الاتحادية تقدماً كبيراً في تعزيز التعاون في قطاع الطاقة. وفي ظل هذه الأجواء الإيجابية، فإن القرار الأحادي الجانب من قبل الشركتين بالبدء في إمدادات الغاز دون موافقة حكومة الإقليم وخارج الإطار التعاقدي الذي يحكم مشروع كورمور، يُشكل انتهاكاً لالتزاماتهما التعاقدية، ويمثل تدخلاً غير مبرر في الترتيبات المؤسسية التي تنظم العلاقة بين حكومة إقليم كوردستان والحكومة الاتحادية.

وتُعد تصرفات الشركتين مخيبة للآمال بشكل خاص، لأن حكومة إقليم كوردستان قد طلبت مراراً إمدادات غاز إضافية للمنشآت التي تشهد طلباً أكبر على الغاز، والتي استثمرت فيها حكومة الإقليم موارد عامة كبيرة. وقد تم تطوير هذه المنشآت ليس فقط لتعزيز إمدادات الكهرباء داخل إقليم كوردستان، ولكن أيضاً لتوسيع نطاق توليد الكهرباء لصالح شعبي إقليم كوردستان والعراق. وبدلاً من العمل مع حكومة الإقليم لتحقيق هذه الأهداف المشتركة، اختار الشركتان المضي قدماً بقرار أحادي.

كما ترفض حكومة إقليم كوردستان البيان الرسمي للشركتين والذي يشكران فيه حكومة إقليم كوردستان على دعمها لإمدادات الغاز هذه. فلم توافق حكومة الإقليم على هذا الإجراء ولم تأذن به، وأي إيحاء بأنها أيدت أو دعمت القرار الأحادي للشركتين هو أمر غير دقيق ومضلل.

وتقوم حكومة إقليم كوردستان حالياً بمراجعة التداعيات القانونية والتعاقدية والتشغيلية لتصرفات الشركتين، وستتخذ كافة التدابير المناسبة لحماية حقوقها التعاقدية، والحفاظ على نزاهة الإطار التعاقدي الذي يحكم مشروع كورمور، وحماية مصالح الطاقة لشعبي إقليم كوردستان والعراق.

وتبقى حكومة إقليم كوردستان ملتزمة بالعمل بشكل بناء مع الحكومة الاتحادية العراقية لزيادة إنتاج الغاز وتوليد الكهرباء من خلال ترتيبات متفق عليها بشكل متبادل، وممتثلة للعقود، وتصب في مصلحة الشعب.

The Kurdistan Regional Government ("KRG") was informed on 4 August 2026 by Crescent Petroleum and Dana Gas, the joint op...
06/08/2026

The Kurdistan Regional Government ("KRG") was informed on 4 August 2026 by Crescent Petroleum and Dana Gas, the joint operators of the Khor Mor field, that they had commenced supplying natural gas from the Kurdistan Region to Iraq's Ministry of Electricity for power generation. The KRG received this notification only at the same time as the companies' public announcement.

As a constitutional and integral part of the Federal Republic of Iraq, the Kurdistan Regional Government ("KRG") has always been committed to strengthening the energy security of both the Kurdistan Region and Iraq. It has pursued this objective through significant investment in energy infrastructure and by making that infrastructure available to serve the interests of all Iraqis. The KRG has never opposed the supply of gas or electricity to any part of Iraq, provided that such arrangements are undertaken in full compliance with the governing contractual framework and with the approval of the KRG as the contracting authority.

The KRG and the Federal Government have made significant progress in strengthening cooperation in the energy sector. Against this positive backdrop, the operators' unilateral decision to commence gas supplies without the KRG's approval and outside the contractual framework governing the Khor Mor project constitutes a breach of their contractual obligations and represents an unwarranted interference in the institutional arrangements governing the relationship between the KRG and the Federal Government.

The operators' actions are particularly disappointing because the KRG has repeatedly requested additional gas supplies for facilities that had more demand for gas supplies and in which KRG has invested substantial public resources. Those facilities were developed not only to strengthen electricity supply within the Kurdistan Region but also to expand electricity generation for the benefit of the people of the Kurdistan Region and Iraq. Instead of working with the KRG to achieve these shared objectives, the operators chose to proceed unilaterally.

The KRG also rejects the operators' public statement thanking the Kurdistan Regional Government for supporting these gas supplies. The KRG neither approved nor authorised this action, and H6 electricity generation through arrangements that are mutually agreed, contractually compliant and in the interests of people.

28/07/2026

خاوەن بەنزینخانەیەک: بەنزینی 750 دیناری بە کۆبۆن باشترین بڕیاری حکومەتە و لە سوودی خەڵکی هەژارە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی  ٢٨/٧/٢٠٢٦، وەزیری سامانە سروشتییەکان  سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نەوت و کانزاکانی وەزارەتی کرد بۆ دابینکردن...
28/07/2026

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٨/٧/٢٠٢٦، وەزیری سامانە سروشتییەکان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی نەوت و کانزاکانی وەزارەتی کرد بۆ دابینکردنی بەنزین و پێداچوونەوە بەنرخەکان و چارەسەرکردنی کێشەی کەمی بەنزین و ئەم بڕیارانەی خوارەوە دران:

1. وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێک دەدات بەمەبەستی زیادکردنی پشکی حکومەتی هەرێم لە نەوتی خاو لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە، کە لە ئێستادا تەنها رۆژانە (٥٠) پەنجا هەزار بەرمیل کە دەکاتە (٣٩،٤٦٪)ی پشکی هەرێم لە ڕێژەی شایستەی راستەقینەی هەرێم کە دەبێتە (١٢،٦٧٪) و یەکسانە بە رۆژانە (١٢٦،٧٠٠) سەد و بیست و شەش هەزار و حەفت سەد بەرمیل.

2. زیادکردنی بڕی بەنزینی جۆری نۆرماڵی پاڵپشتیکراوی حکومی ٧٥٠ دیناری بۆ هەر لیترێک بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.

3. چاودێریکردنی بەنزینی بازرگانی ڕۆژانە بۆ جۆرەکانی (نۆرماڵ، موحەسەن، سوپەر) لە ڕووی کوالێتی و گونجانی لەگەڵ واقعی ڕۆژانەی بازاڕی ئێستای هەرێمی کوردستان.

4. زیادکردنی کاری لێژنەکانی چاودێری و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ پاراستنی کوالێتی جۆرەکانی بەنزین.

5. پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ هاوردەکردنی بەنزین و مەوادی کیمیاوی بە مەرج و ڕێنماییەکانی وەزارتی سامانە سروشتییەکان.

Address

60m Street
Irbil
44001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when وەزارەتی سامانە سروشتییەکان - وزارة الثروات الطبيعية posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Shortcuts

Share